
نائیل لوتفی له به‌غدا – 6/2/10
یه‌کێتی ناوه‌ندیی جودۆی عێراق به فه‌رمی داوای لێبوردنی کرد له زیاتر له 10 وڵاتی عه‌ره‌بی، دوابه‌دوای ئاڵۆزییه‌ک له‌سه‌ر پاڵه‌وانێتیی نه‌وجه‌وانانی جودۆی عه‌ره‌ب، که له‌بنه‌ڕه‌تدا بڕیاربوو له هه‌ولێر سازبکرێت.
یه‌کێتی ناوه‌ندیی جودۆی عێراق بانگهێشتی وڵاتانی به‌شداری کردبوو بۆ پێشبڕکێکه، به‌ڵام لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی هه‌رێمی کوردستان دواتر ره‌تیکرده‌وه میواندارێتی بۆنه‌که بکات.
لیژنه‌که سازدانی پێشبڕکێکه‌ی ره‌تکرده‌وه چونکه یه‌کێتی ناوه‌ندیی جودۆی عێراقی له رێی که‌ناڵه گونجاوه‌کانه‌وه مۆڵه‌تی نه‌خواستبوو و هه‌روه‌ها چونکه سه‌رۆکی یه‌کێتییه‌که به‌شێک بوو له‌و رێکخراوه‌ی یه‌کێتی تۆپی پێی عێراقی هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
سکرتێری گشتیی یه‌کێتییه‌که، موسه‌ننا شاکر، وتی "ئێمه سه‌رمان له‌م بڕیاره سوڕماوه، به تایبه‌تی که ئێمه ره‌زامه‌ندیی به‌راییمان بۆ سازکردنی پاڵه‌وانێتییه‌که له سه‌رۆکی یه‌کێتییه‌که‌وه له هه‌ولێر وه‌رگرتبوو. هه‌روه‌ها ره‌زامه‌ندیمان له یه‌کێتی عه‌ره‌بییه‌وه پێگه‌یشت بۆ سازکردنی پاڵه‌وانێتییه‌که له عێراق، به‌مه‌رجێک له هه‌رێمی کوردستان سازبکرێت."
ناوبراو وتی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی هه‌رێمی کوردستان هه‌وڵیداوه په‌یامیك بۆ سه‌رۆکی یه‌کێتیی نه‌وجه‌وانان بنێرێت.
"لیژنه‌ی ئۆڵۆمپیی هه‌رێمی کوردستان ره‌تیکرده‌وه میوانداری پاڵه‌وانێتی جودۆی نه‌وجه‌وانانی عه‌ره‌ب بکات به بیانوی ئه‌وه‌ی سه‌رۆکی یه‌کێتییه‌که، سه‌میر ئه‌لموسه‌وی، یه‌کێک بووه له‌و هۆیه سه‌ره‌کییانه‌ی بووه مایه‌ی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌کێتی تۆپی پێی عێراق، چونکه ئه‌و سکرتێری داراییه له نوسینگه‌ی جێبه‌جێکاریی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپیی نیشتمانیی عێراق."
لیژنه‌ی ئۆڵۆمپیی نیشتمانیی عێراق له تشرینی دووه‌می رابردودا بڕیاریدا یه‌کێتی تۆپی پێی عێراق هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ناویبرد به "ناڕێکوپێكی له ئه‌نجامدانی کاروباری دارایی و کارگێڕییدا" له کاری یه‌کێتییه‌که‌دا. ئه‌مه وای له یه‌کێتی تۆپی پێی جیهانی (فیفا) کرد ئه‌ندامێتی یه‌کێتیی عێراق هه‌ڵپه‌سێرێت و رێگه‌نه‌دات تیپه‌کانی عێراق له پاڵه‌وانێتییه نیوده‌وڵه‌وتییه‌کاندا به‌شداری بکه‌ن تا کاتێکی دیارینه‌کراو، چونکه ئه‌مه‌ی به ده‌ستێوه‌ردانی حکومه‌ت ناوبرد له کاری یه‌کێتی تۆپی پێی ناوخۆیدا.
ئالان قادر، سکرتێری گشتیی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی هه‌رێمی کوردستان، وتی یه‌کێتی جۆدۆ و لیژنه‌ی ئۆڵۆمپیی نیشتمانی به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی داوای مۆڵه‌تیان له لیژنه‌که‌ی نه‌کردوه بۆ سازکردنی پاڵه‌وانێتییه‌که له هه‌رێمی کوردستاندا.
ناوبراو وتی 'ئێمه سه‌رمان سوڕما کاتێك له رۆژنامه ناوخۆییه‌کاندا هه‌واڵه‌که‌مان خوێنده‌وه، هیچ نامه‌یه‌کی فه‌رمی له‌م باره‌یه‌وه ره‌وانه‌ی ئێمه نه‌کرابوو. یه‌کێتی ناوه‌ندیی جودۆی عێراق و لیژنه‌ی ئۆڵۆمپیی نیشتمانیی نامه‌یه‌کیان بۆ نوسینگه‌ی هه‌ولێری نوێنه‌رایه‌تی لیژنه‌ی نیشتمانیی ئۆڵۆمپی ناردوه له 24 کانونی دوه‌می 2010دا. نامه‌که ره‌وانه‌ی ئێمه نه‌کرابوو و ئێمه به سه‌رزاره‌کی پێمان وتن پێویسته مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی ئۆڵۆمپیی هه‌رێمی کوردستان بکه‌ن."
ئالان قادر وتی مافی رێکخستنی پاڵه‌وانێتی له هه‌رێم لیژنه‌ی ئۆڵۆمپیی هه‌رێمی کوردستان ده‌یبه‌خشێت نه‌وه‌ك لیژنه‌ی نیشتمانیی ئۆڵۆمپیی عێراق."
سه‌باره‌ت به داواکاریی یه‌کێتی ناوه‌ندیی جۆدۆی عێراق بۆ سازکردنی پاڵه‌وانێتییه‌که وتی "به‌ڵام به داخه‌وه له‌م باره‌یه‌وه هیچ نامه‌یه‌کیان بۆ ئێمه نه‌ناردوه."
ئالان وتی هۆیه‌کی تر بۆ ره‌تکردنه‌وه‌ی سازکردنی پاڵه‌وانێتییه‌که له هه‌ولێر بریتی بوو له‌وه‌ی سه‌رۆکی یه‌کێتی ناوه‌ندیی جۆدۆی عێراق "هۆیه‌کی سه‌ره‌کی بوو له پشت هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌کێتی تۆپی پێی عێراقه‌وه."
ئالان هه‌روه‌ها وتی "ئێمه نامانه‌وێت ره‌وڕه‌وه‌ی وه‌رزش له عێراقدا بوه‌ستێنین چونکه ئێمه به‌شێکین لێی.به‌ڵام ئه‌و که‌سانه‌ی به‌رپرسیارن پێویسته رێوشوێنی دروست بگرنه‌به‌ر تا شته‌کان به رێک‌وپێکی بچنه‌پێش."
سکرتێری گشتیی یه‌کێتی ناوه‌ندیی جودۆی عێراق موسه‌ننا شاکر وتی بڕیاره‌که "ئێمه‌ی توشی خه‌جاڵه‌تی کرد له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌شت تیپه عه‌ره‌بیه‌دا که رازیبون له عێراق یاری بکه‌ن."
یه‌کێتی ناوه‌ندیی جودۆی عێراق ره‌زامه‌ندیی به‌رایی له یه‌کێتییه‌کانی یه‌مه‌ن، ئوردن، لوبنان، سوریا، کوێت، سعودیه، مه‌غریب، ئیماراتی عه‌ره‌بی یه‌کگرتوو، جه‌زائر و فه‌له‌ستیننه‌وه پێگه‌یشتبوو بۆ به‌شداریکردن له پاڵه‌وانێتییه‌که‌دا، که بڕیاربوو له نێوان 31 ی ئازار تا 4 ی نیسان ئه‌نجام بدرێت."
وێنه:[جیجی پرێس/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] به‌رپرسان سه‌میر موسه‌وی (لای راست) یان به یه‌کێك له هۆ‌کان دانا بۆ ره‌تکردنه‌وه‌ی پێشبڕکیی جودۆ له هه‌ولیر.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه
















سه‌رنجی خوێنه‌ران