
[نائیل لوتفی] تیپی نیشتیمانی به‌هیوای ئه‌نجامدانی ئه‌دایه‌کی باشه له قاهیره و تاران.
نائیل لوتفی له به‌غدا – 8/2/10
بۆ سایتی مه‌وتنی
تیپی زۆرانبازی نیشتیمانی عێراقی له یانه‌ی وه‌رزشی کازمیه راهێنان ده‌کات بۆ به‌شداریکردن له دوو پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تیدا.
تیپی زۆرانبازی عێراقی به‌شداری ده‌کات له پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی ئیبراهیم مسته‌فا له قاهیره و پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی دیکار له تاران. هه‌ردوو پاڵه‌وانێتییه‌که له‌م مانگه‌دا به‌ڕێوه ده‌چێت و بڕیاروایه 80 وڵات به‌شداری تێدابکه‌ن.
جه‌مال ناسر، راهێنه‌ری تیپه‌که، وتی "به‌شداریکردن له‌م دوو پاڵه‌وانێتییه‌دا به‌سوده بۆ یاریزانه‌کانی تیپی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق، به تایبه‌تی پاڵه‌وانێتی جیهانی قاهیره، له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته عه‌ره‌بییه‌کان به‌شداری تێدا ده‌که‌ن". هه‌روه‌ها وتی "ئه‌مه‌ش یاریزانانی تیپی عێراقی ئاشناده‌کات به ئاستی تیپه عه‌ره‌بییه‌کان و سودوه‌رگرتن له یاریکردن له دژیان پێش هاتنی واده‌ی پاڵه‌وانێتی عه‌ره‌بی که مانگی ئابی داها‌تو له قه‌ته‌ر ئه‌نجام ده‌درێت".
ناسر وتی تیپه‌که‌یان له‌بری ئه‌وه‌ی بۆ ده‌سکه‌وتی گه‌وره بڕوانێت له‌م دوو پاڵه‌وانێتییه‌دا، ته‌رکیزی له‌سه‌ر باشترکردنی تواناکانیان ده‌بێت و خۆئاماده‌کردنی تیپه‌که بۆ ئه‌و پاڵه‌وانێتییانه‌ی که دواتر له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا ئه‌نجام ده‌درێن.
تیپی زۆرانبازی ئێستا راهێنانه‌کانی له به‌غدا ئه‌نجام ده‌دات.
ناسر وتی "به‌ڵام یاریزانه‌کان له‌کاتی چونیان بۆ هۆڵی راهێنان له کازمیه، دوچاری ناڕه‌حه‌تی ده‌بنه‌وه. ئێمه ئێستا به‌یانیان و ئێواران راهێنانمان هه‌یه بۆ گه‌شه‌دا‌ن به توانای یاریزانه‌کانمان".
ناسر داوای‌کرد له یه‌کێتی ناوه‌ندی زۆرانبازی عێراقی خولی راهێنان بکاته‌وه بۆ تیپی نیشتیمانی له کامپێکی ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
ناسر وتی "هه‌بوونی کامپێکی راهێنانی ده‌ره‌کی بارودۆخێکی هه‌موارتر ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ راهێنان له‌وه‌ی که ئێستا هه‌یه."
ئه‌حمه‌د جومعه، یاریزانی تیپی نیشتیمانی که له پاڵه‌وانێتی عه‌ره‌بی پێشودا له قاهیره له 2007 دا مه‌دالیای زێڕی برده‌وه، وتی "پاڵه‌وانێتییه جیهانییه‌کانی قاهیره و تاران به دوو پاڵه‌وانێتی گرنگ ده‌ژمێررێن له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌توانین سود وه‌ربگرین له یاریکردن له‌گه‌ڵ یاریزانانی به‌رانبه‌ر، ئه‌وانه‌ی له‌ئێمه به‌تواناترن. ئه‌مه‌ش یارمه‌تیمان ده‌دات له‌باشترکردنی تواناکانمان و به‌ده‌ستهێنانی ئه‌نجامی باش هه‌روه‌ك له پاڵه‌وانێتی پێشوودا به‌ده‌ستمان هێنا".
هاوه‌ڵه‌که‌ی ئه‌حمه‌د، یاریزان حسێن عه‌باس، وتی "راهێنانه‌کانی تیپی نیشتیمانی به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو کاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر باشکردنی توانا ته‌کنیکی و جه‌سته‌ییه‌کانی یاریزانه‌کان".
وتیشی "هیوادارین له‌م دوو پاڵه‌وانێتییه‌دا باشترین ئه‌نجام به‌ده‌ست بهێنین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵ و کۆششی یاریزانه‌کان و ئه‌ندامانی تیپه‌که و یه‌کێتی زۆرانبازانی عێراقی به‌فیڕۆ نه‌چێت".
نزار محه‌مه‌د، ئه‌ندامی یه‌کێتی زۆرانبازانی نیشتیمانی عێراقی، وتی که یه‌کێتی زۆرانبازان هێشتا بودجه‌ی پێویستی نییه بۆ زیاتر فراوانکردنی به‌رنامه‌ی زۆرانبازی.
نزار وتی "یه‌کێتی زۆرانبازان له‌هه‌وڵی به‌گه‌ڕخستنی هه‌موو تواناکانیدایه، به‌تایبه‌تی چونکه بودجه‌ی ساڵانه‌ی به ته‌واوی به‌شی دابینکردنی پێداویستییه‌کانی تیپه‌که و به‌شداریکردن له پاڵه‌وانێتییه ده‌ره‌کییه‌کاندا ناکات".
نزار هیوای وایه لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی نیشتیمانی عێراقی زیادکردنی بودجه‌که به‌هه‌ند وه‌ربگرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی تیپه‌که له‌م ساڵانه‌ی دواییدا سه‌رکه‌وت بۆ پاڵه‌وانێتییه‌کانی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئاسیا.
وێنه: [نائیل لوتفی] تیپی نیشتیمانی به‌هیوای ئه‌نجامدانی ئه‌دایه‌کی باشه له قاهیره و تاران.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران