
[پاسکال لو سێگرتێ/ گێتی ئیمیجز] پاسکیلسوارانی عێراق به‌شداریده‌که‌ن له پاڵه‌وانێتی ئاسیا له ئیمارات.
نائیل لوتفی له به‌غدا – 6/3/10
بۆ سایتی مه‌وتنی
یه‌کێتی ناوه‌ندیی پاسکیلسواری عێراق بڕیاریداوه به‌شداری پاڵه‌وانێتی ئاسیا بکات، که له وڵاتی ئیمارات رۆژی 8 نیسان ئه‌نجام ده‌درێت.
عێراقیه‌کان به سێ گروپ به‌شداریده‌که‌ن – پیاوان و ژنان و لاوان - هه‌ریه‌ك له‌و سێ گروپه شه‌ش نوێنه‌ری پێشبڕکێکه‌ری ده‌بێت.
ئه‌حمه‌د سه‌بری، سکرتێری یه‌کێتی ناوه‌ندیی پاسکیلسواری عێراق، وتی "پاڵه‌وانێتی ئاسیا پێشبڕکێیه‌کی قورسه له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆربه‌ی تیپه ناوداره‌کان به‌شداری تێداده‌که‌ن". هه‌روه‌ها وتی "هیوامان زۆره که له‌م روداوه وه‌رزشیه‌دا ده‌ستکه‌وتێکی لایه‌ق بۆ عێراق به‌ده‌ست بێنین".
ئه‌حمه‌د وتیشی که یه‌کێتی ناوه‌ندیی پاسکیلسواری عێراق به دوو قۆناغ کامپێکی راهێنان بۆ تیپه‌که ده‌کاته‌وه. قۆناغی یه‌که‌م له‌شاری سلێمانی پاش هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان ئه‌نجام ده‌درێت و دوو هه‌فته ده‌خایه‌نێت. ئه‌مه‌ش راهێنانه‌کانی خێرایی لێخوڕین و سه‌رکه‌وتن و هاتنه‌خواره‌وه به چیادا ده‌گرێته‌وه تا له روی جه‌سته‌ییه‌وه یاریزانه‌کان ئاماده‌بکات.
قۆناغی دووه‌میش، که دوو هه‌فته ده‌خایه‌نێت، له شاره‌کانی نه‌جه‌ف و دیوانیه ده‌بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی که‌شوهه‌وای ئه‌و دوو شاره هاوشێوه‌ی که‌شی ئیماراته.
ئه‌حمه‌د وتی "راهێنه‌ران عه‌لی حه‌مید بۆ گروپی پیاوان و سه‌میر راجی بۆ گروپی لاوان و پشتیوان عه‌زیز بۆ گروپی ژنان بۆ راهێنانی تیپه نیشتیمانیه‌کان دیاریکراون بۆئه‌وه‌ی به‌جۆرێکی ئه‌وتۆ ئاماده‌یان بکه‌ن له‌ئاستی گرنگی پاڵه‌وانێتی داهاتووی ئاسیادابن".
ئه‌حمه‌د هه‌روه‌ها وتی که هه‌فته‌یه‌ك پێش ده‌ستپێکردنی پاڵه‌وانێتیه‌که، یاریزانه‌کان ده‌چن بۆ ئیمارات. له‌وێش له راهێنانێکی ده‌ره‌کیدا به‌شداریده‌که‌ن تا له‌گه‌ڵ شوێنه‌که‌دا رابێن و ئاشنابن به‌و رێگایانه‌ی پێشبڕکێیه‌که‌ی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه که پاسکیلسواره عێراقیه‌کان له پێشبڕکێکانی پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پانی داخراو که مانگی ته‌موز له جه‌زائیر و پاڵه‌وانێتی چالاکی رێگای عه‌ره‌بی که مانگی تشرینی یه‌که‌م له تونس ئه‌نجام ده‌درێت، به‌شداری بکه‌ن.
ئه‌حمه‌د وتی "ئه‌م به‌شداریکردن و خۆئاماده‌کردنانه به‌شێك ده‌بن له پلانی یه‌کێتی ناوه‌ندیی پاسکیلسواری عێراقی بۆ خۆئاماده‌کردن بۆ پاڵه‌وانێتیه‌کانی ئاسیا و عه‌ره‌بی که بڕیاره پاشتر له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا له چین ئه‌نجام بدرێت و پاڵه‌وانێتی قه‌ته‌ریش که ساڵی داهاتوو ئه‌نجام ده‌درێت".
ئه‌حمه‌د وتی یانه‌کانی پاسکیلسواری عێراقی له‌م دواییه‌دا به‌شداریان له پاڵه‌وانێتی عیراقدا کرد که له‌شاری دیوانیه ئه‌نجامدرا و لێهاتویی و وره‌به‌رزی یاریزانه‌کان جێی هیوا بوون.
له‌گروپی ژنان بۆ پێشبڕکێی 25 کیلۆمه‌تری، له قۆناغی یه‌که‌می پاڵه‌وانێتیه‌کانی هه‌رێمی ناوه‌ڕاست و باشور، یانه‌ی ئافاق به پله‌ی یه‌که‌م هات.یانه‌ی ریساله به پله‌ی دووه‌م و یانه‌ی حسه‌ینیه به پله‌ی سێهه‌م هاتن.
سه‌باره‌ت به تیپه‌کانی لاوان بۆ پێشبڕکێی 50 کیلۆمه‌تری، یانه‌ی ده‌غاره به پله‌ی یه‌که‌م و به‌دوای ئه‌مدا دیوانیه دووه‌م و یانه‌ی فه‌جر سێهه‌م بوون.
له گروپی لاوان بۆ پێشبڕکێی 25 کیلۆمه‌تریدا، یانه‌ی دیوانیه یه‌که‌م بوو، یانه‌ی ئافاق به‌دوای ئه‌مدا هات به پله‌ی دووه‌م و یانه‌ی فه‌جریش سێهه‌م بوو.
وێنه: [پاسکال لو سێگرتێ/ گێتی ئیمیجز]پاسکیلسوارانی عێراق به‌شداریده‌که‌ن له پاڵه‌وانێتی ئاسیا له ئیمارات.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران