
[نائیل لوتفی] راهێنه‌ری گۆڵچی حه‌سه‌ن هادی سه‌باره‌ت به ئاینده‌ی سه‌ناعه بۆ مه‌وتنی دوا.
چاوپێکه‌وتنه‌که له لایه‌ن نائیل لوتفییه‌وه ئه‌نجامدراوه له به‌غدا – 12/3/2010
بۆ سایتی مه‌وتنی
هاوکات له‌گه‌ڵ ئیمزاکردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ چه‌ندین یاریزانی نوێ له لایه‌ن تیپی تۆپی پێی سه‌ناعه‌وه، ده‌سته‌ی کارگێڕی بڕیاریدا گرێبه‌سته‌کانی راهێنه‌ر قه‌حتان جاسر، یاریده‌ده‌ره‌که‌ی سه‌باح جائر و راهێنه‌ری گۆڵچییه‌کان حه‌سه‌ن هادی نوێ بکاته‌وه له‌به‌ر ئه‌و توانا گه‌وره‌یه‌ی پیشانیانداوه له پێشه‌نگێتیکردنی تیپه‌که له یارییه‌کانی خولی نایابدا.
مه‌وتنی له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن هادی راهێنه‌ری گۆڵچی چاوپێکه‌وتنی ساز دا.
مه‌وتنی: کاتێك گۆڵچی پێشوو نیبراس سه‌لمان تیپی سه‌ناعه‌ی به‌جێهێشت بۆ لای قوه جه‌وییه، پلانه‌کانتان چی بوون؟
حه‌سه‌ن هادی: ده‌ستمانکرد به گه‌ڕان به دوای گۆڵچیه‌کدا که بتوانێت پشتگیری ئیبراهیم حه‌سه‌نی گۆڵچی بکات. محه‌مه‌د نوره‌دین و مسته‌فا عه‌باسمان هه‌ڵبژارد. هه‌ردوو گۆڵچییه‌که خاوه‌نی ئه‌زمون و توانای باشن. محه‌مه‌د بۆ چه‌ند تیپێک یاریکردووه وه‌ك پێرس و ته‌ڵه‌به، مسه‌فاش له ماوه‌ی پێشوودا گۆڵچی که‌رخ بووه. ئه‌مانه گۆڵچی گه‌نجن و هیواخوازن تواناکانیان بسه‌لمێنن.
مه‌وتنی: پێت وایه سه‌ناعه پێگه‌یه‌کی پێشه‌نگ له‌م وه‌رزه‌دا بباته‌وه؟
حه‌سه‌ن: ئه‌و یاریزانانه‌ی گرێبه‌ستمان له‌گه‌ڵ کردون ده‌توانن ئه‌م ده‌ستکه‌وته به‌ده‌ست بهێنن و هێنده‌ی پێویست له خولی نایابدا خاوه‌ن ئه‌زمونن. وه‌ك ساحیب عه‌باس، که زۆر سه‌رکه‌وتوو بووه و پشتگیریی یاریزانه گه‌نجه‌کانی تیپه‌که ده‌کات له گۆڕه‌پاندا. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، سه‌قامگیریی کارگێڕی و مه‌شق له یانه‌ی سه‌ناعه خاڵێکی به‌هێزه بۆ پته‌وترکردنی رێچکه‌ی هه‌موو تپیه‌کانی یانه‌که. له گه‌ڕی پێشووی خولی نایابدا تیپه‌که‌مان باڵاده‌ست بوو و بووه مایه‌ی ئه‌وه‌ی پێشڕه‌وی گروپی باشور بین له چه‌ند گه‌ڕێکدا.
ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ین سه‌ناعه پێگه‌یه‌کی نایاب بباته‌وه له نێو تیپه گه‌وره و به‌ناوبانگه‌کاندا. ئه‌مه‌ش له رێی هاوکاری به‌سودی نێوان یاریزانه‌کان له مه‌یدان و تیمی مه‌شقه‌وه دێته‌دی بۆئه‌وه‌ی ئه‌نجامی ئه‌رێنی به‌ده‌ست بهێنرێت و تیپه‌که بگه‌یه‌نینه قۆناغه‌کانی کۆتایی.
مه‌وتنی: کام تیپانه له کێبڕکێدان له‌گه‌ڵتاندا؟
حه‌سه‌ن: گروپی باشور زه‌حمه‌ته، هه‌روه‌ها گروپی باکوریش. زه‌حمه‌تییه‌که له نزیکی ئاستی ته‌کنیکی زۆربه‌ی تیپه به‌شداره‌کانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابدایه. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، هه‌ندێک لایه‌نی هاوبه‌ش هه‌یه له نێوان زیاتر له یه‌ک تیمدا: ره‌وشی دارایی زۆربه‌یان ئاسایی نییه و هه‌روه‌ها هه‌ندێک تیپ به بۆنه‌ی نه‌بونی پشتگیرییه‌وه ده‌ناڵێنێت، به تایبه‌تی له گروپی باشوردا. سه‌باره‌ت به‌و تیپانه‌ش که په‌یوه‌ستن به ده‌زگاکانه‌وه، ئه‌وانه پشت به‌و پشتگیرییه ده‌به‌ستن که لایه‌نی حکومی پێیان ده‌دات و ره‌وشیان باشتره له‌و تیپانه‌ی پشتگیری داراییان نیه.
رێچکه‌ی هه‌ر تیپێکی خولی نایاب پێویستی به پاره‌یه‌کی زۆره تا درێژه‌ی هه‌بێت. گرێبه‌سته‌کان و موچه و شوێنی نیشته‌جێبونی یاریزانه‌کان و گواستنه‌وه و شتی تر هه‌ن که پێویستن بۆ سه‌رکه‌وتنی هه‌ر تیپێک.
مه‌وتنی: پێتوایه کام تیپانه له گروپی باشور سه‌رده‌که‌ون بۆ خولی داهاتو؟
حه‌سه‌ن: زه‌حمه‌ته پێشبینی بکه‌ین چونکه خولی نایاب هێشتا له سه‌ره‌تادایه. به‌ڵام واقیعه‌که ئه‌وه‌یه که شورته و ته‌ڵه‌به و نه‌جه‌ف و مینا و که‌ربه‌لا هه‌روه‌ها تیپه‌که‌ی ئێمه هه‌لێکی باشتریان هه‌یه بۆ سه‌رکه‌وتن بۆ خولی خولی نوخبه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، نابێت موفاجه‌ئه‌مان له‌بیربچێت له تۆپی پێدا. تیپی ئه‌وتۆ هه‌ن که ئاستیان نه‌زانراوه و ده‌بنه ئاسته‌نگ له پێش تیپه گه‌وره‌کان و به‌م شێوه‌یه‌ش تیپی تر دێنه پێشه‌وه.
وێنه: [نائیل لوتفی] راهێنه‌ری گۆڵچی حه‌سه‌ن هادی سه‌باره‌ت به ئاینده‌ی سه‌ناعه بۆ مه‌وتنی دوا.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران