
[نائیل لوتفی] زه‌ین وه‌به‌رهێنان ده‌کات له وه‌رزشی عێراقدا بۆ هاندانی گه‌نجان و به‌شداریکردن له یه‌کخستنی عێراقدا.
نائیل لوتفی له به‌غدا – 14/3/10
بۆ سایتی مه‌وتنی
خولی نایابی ئێستا 2009-2010 له‌ومه‌ودا پێیده‌وترێت "خولی زه‌ین عێراق" پاش ئه‌وه‌ی کۆمپانیای گه‌یاندنی مۆبایلی زه‌ین عێراق رازی بوو سپۆنسه‌ری خوله‌که بکات.
زه‌ین عێراق چوارشه‌ممه (10 ئازار) رێککه‌وتننامه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی نیشتمانی عێراق ئیمزاکرد.
سه‌رۆکی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی نیشتمانی ره‌عد حه‌مودی وتی "ئامانج له ئیمزاکردنی ئه‌م گرێبه‌سته بریتیه له به‌ده‌ستهێنانی پشتگیریی دارایی بۆ ئه‌و پشتگیرییه بنه‌ڕه‌تییه‌ی لیژنه‌که له حکومه‌ته‌وه وه‌ریده‌گرێت. زه‌ین عێراق جارێکی تر ده‌یسه‌لمێنێت خواستێکی بێ سنوری هه‌یه بۆ دابینکردنی هه‌ل بۆ هه‌موو یاریزانه‌کان تا گه‌شه‌بکه‌ن، په‌ره‌بسێنن و ئه‌نجامی باش به‌ده‌ست بهێنن."
زه‌ین چه‌ند بۆنه‌یه‌کی وه‌رزشی تری له عێراق سپۆنسه‌ر کردوه بۆ لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی نیشتمانی و یه‌کێتیی ناوه‌ندیی تۆپی پێی عێراق.
دوای ئیمزاکردنی گرێبه‌سته‌که له باره‌گای لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی له به‌غدا، ره‌عد حه‌مودی به مه‌وتنی وت "ئه‌م سپۆنسه‌ریه هانی تیپه‌کان ده‌دات له وه‌رزه‌کانی داهاتودا کۆششی زۆربکه‌ن و بگه‌نه ئه‌و ئاسته به‌رزه‌ی که تیپه‌کانی عێراق جاران هه‌یانبوو. هیوادارین زه‌ین عێراق بتوانیت سپۆنسه‌ری هه‌موو وه‌رزشه‌کان بکات نه‌ک ته‌نها خولی نایابی تۆپی پێ."
عه‌لی ئه‌لده‌هه‌وی، به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێکاری زه‌ین عێراق، وتی سپۆنسه‌رکردنی کۆمپانیاکه‌ی بۆ خولی تۆپی پێی نایابی عێراق کاریگه‌رییه‌کی ئه‌رێنی ده‌بێت له‌سه‌ر به‌شداریی تیپه‌کان له‌رێی ئه‌و پشتگیرییه داراییه‌ی که بۆیان دابینده‌کرێت.
هه‌روه‌ها وتی زه‌ین عێراق بڕوای پته‌وی هه‌یه به یاریزانانی گه‌نجی عێراق و رۆڵی ئه‌رێنی وه‌رزشه‌کان له یه‌کخستنی وڵات‌دا.
ده‌هه‌وی وتی "ئه‌م سپۆنسۆریه‌ی ئێستا بۆ خولی نایاب ته‌نها یه‌ك ئه‌ڵقه‌ی گرنگه له زنجیره‌یه‌کی درێژی سپۆنسه‌رکردن که پێشتر ئه‌نجام دراون که وایکرد تیپی ئۆڵۆمپی عێراق چواره‌م بێت له ئۆڵۆمپیاتی یۆنان‌دا له 2004 دا و تیپی تۆپی پێی نیشتمانی جامی ده‌وڵه‌تانی ئاسیا بباته‌وه له 2007 دا."
ئه‌شره‌ف ئه‌لده‌حان، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ حکومه‌تدا له زه‌ین، وتی "وه‌رزش و هونه‌ر و کولتور هه‌ر هه‌موویان پێکهاته‌ی سه‌ره‌کی ئه‌رێنین بۆ زامنکردنی کارکردن له‌سه‌ر وزه‌ی گه‌نجان. ئه‌مه چه‌مکێکی شارستانی ئه‌وتۆیه که کۆمپانیاکه باوه‌شی بۆ کردۆته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نجان بخرێنه چوارچێوه‌یه‌کی ئه‌رێنی دروسته‌وه له‌پێناو بنیاتنانی کۆمه‌ڵگادا."
هه‌روه‌ها وتی "وه‌ک کۆمپانیایه‌کی گه‌یاندن، ئێمه شانازی ده‌که‌ین به‌وه‌ی له دڵی خه‌ڵکه‌وه نزیکین. ئه‌مه ته‌نها له رێی پشتگیری هه‌موو ئه‌و چالاکییانه‌وه دێته‌دی که هاوڵاتیانی عێراق بایه‌خی پێده‌ده‌ن. بۆیه، ئێمه هه‌ستده‌که‌ین به‌وه‌ی به‌رپرسیارین له بایه‌خدان به وه‌رزشه‌کان له‌گه‌ڵ چه‌ندین بواری تریشدا، چونکه وه‌رزش رۆڵی هه‌یه له دروستکردنی کۆمه‌ڵگایه‌کی دروست و ئاشتیخوازدا."
زه‌ین هه‌روه‌ها له‌م دواییه‌دا تیپێکی تۆپی پێی پێکهێنا به ناوی زه‌ین عێراق. تیپه‌که پێگه‌ی دووه‌می برده‌وه له یازده‌هه‌مین پاڵه‌وانێتیی کۆمپانیاکاندا، که له قاهیره له کۆتایی ساڵی رابردودا ئه‌نجام درا.
وێنه: [نائیل لوتفی] زه‌ین وه‌به‌رهێنان ده‌کات له وه‌رزشی عێراقدا بۆ هاندانی به‌هره‌ی گه‌نجان و به‌شداریکردن له یه‌کخستنی عێراقدا.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران