
[عه‌لی یوسف/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] تیپی نیشتمانیی تۆپی پێی عێراق له‌مه‌ودوا ده‌توانێت له بۆنه نیوده‌وڵه‌تیه‌کاندا کێبڕکێ بکات.
نائیل لوتفی له به‌غداد 15/3/10
بۆ سایتی مه‌وتنی
لیژنه‌ی ئۆڵمپیی نیشتمانیی عێراق پێنجشه‌ممه (11 ئازار) رایگه‌یاند بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌کێتی تۆپی پێی ناوه‌ندیی عێراقی هه‌ڵپه‌ساردووه. هه‌ڵبژاردن بۆ یه‌کێتییه‌که له نیساندا ئه‌نجام ده‌درێت.
سه‌رۆکی لیژنه‌که ره‌عد حه‌مودی له کۆنفرانسێکی رۆژنامه‌گه‌ری له هوتێلی ئه‌لسه‌دیر له به‌غدا وتی، "نوسینگه‌ی جێبه‌جێکاریی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپیی نیشتمانیی عێراق گفتوگۆ و دانوستانی چڕوپڕی ئه‌نجامدا له‌گه‌ڵ یه‌کێتییه هه‌ڵوه‌شاوه‌که بۆ جه‌ختکردنه‌وه له هه‌لی به‌شداریکردن له بۆنه نێوده‌وڵه‌تیه وه‌رزشیه‌کاندا. ئه‌م دانوستانانه بوونه مایه‌ی هه‌ڵپه‌ساردنی بڕیاره‌که‌ی لیژنه‌که که یه‌کێتییه‌که‌ی هه‌ڵوه‌شاندبۆوه و هه‌ڵبژاردنی گشتیی بۆ یه‌کێتییه‌که له مانگی داهاتوو ئه‌نجام ده‌درێت."
له 16 ی تشرینی دووه‌می 2009 دا لیژنه‌ی ئۆڵمپیی نیشتمانیی عێراق بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌کێتی تۆپی پێی ناوه‌ندیی عێراقی دا، هه‌نگاوێک که بووه مایه‌ی ئه‌وه‌ی یه‌کێتی فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تیی تۆپی پێ (فیفا) تیپ و یانه نیشتمانیه‌کانی عێراق قه‌ده‌غه بکات له به‌شداریی پێشبڕكێ نێوده‌وڵه‌تییه‌کاندا.
"لیژنه‌که گه‌یشته رێککه‌وتنێك له‌گه‌ڵ یه‌کێتییه هه‌ڵوه‌شاوه‌که و ئه‌مه ده‌بێته مایه‌ی دوورخستنه‌وه‌ی تارمایی سزای نێوده‌وڵه‌تی له تۆپی پێی عێراقی و ده‌بێته مایه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی ده‌سته‌یه‌کی کارگێڕیی جددی، یاسای، و هه‌ڵبژێدراو."
هه‌روه‌ها ناوبرا پێزانینی خۆی ده‌ربڕی بۆ ئه‌و رۆڵه‌ی وه‌زیری لاوان و وه‌رزش جاسم جه‌عفه‌ر و وته‌بێژی فه‌رمی حکومه‌ت عه‌لی ئه‌لده‌باغ بینیویانه "بۆ بۆ گه‌یشتن به ئه‌نجامی رێکه‌وتننامه‌که و گه‌یشتن به چاره‌سه‌ر تا یه‌کێتییه‌که ده‌ست به کاره‌کانی بکاته‌وه."
هه‌روه‌ها وتی، "وه‌رزشی عێراقی پێویستی به که‌شێکی خاوێنه، به خۆشه‌ویستی و ئاشتییه، و پێویسته ئێمه خۆمان له گرژی و لێک دابڕان دوور بگرین که به‌رژه‌وه‌ندی هیچ که‌سێکی تێدا نییه."
سکرتێری گشتیی لیژنه‌ی ئۆڵمپی عادل فازیڵ وتی، "یه‌کیتی تۆپی پێ په‌یوه‌ندی به فیفاوه ده‌کات و پێیان ده‌ڵێت شته‌کان گه‌ڕاونه‌ته‌و بۆ ره‌وشی جارانیان پێش 16 ی تشرینی دووه‌م بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری هه‌ڵپه‌ساردنی تۆپی پێی عێراق هه‌ڵبگیرێت."
عه‌بدولخالیق مه‌سعود، سکرتێری دارایی یه‌کێتی تۆپی پێی ناوه‌ندیی عێراق جه‌ختی له‌وه کرده‌وه که "یه‌کێتییه‌که کار ده‌کات به گوێره‌ی پلانه‌که و به گوێره‌ی رێککه‌وتننامه‌که‌ی ناو نه‌خشه‌رێگاکه و هه‌رگیز لێی لا نادات." هاوکات، راهێنه‌ری تیپی نیشتمانیی تۆپی پێی عێراق نازم شاکر وتی، "بڕیاره‌که خۆشی گه‌ڕانده‌وه بۆ ئه‌و یاریزانانه‌ی دڵگران بوون له ئه‌گه‌ری به‌شداری نه‌کردن له پێشبڕکێ ده‌ره‌کییه‌کان."
نازم هه‌روه‌ها وتی "بڕیاری ده‌ست به‌کار کردنه‌وه وره‌یه‌کی به‌رز ده‌دات به یاریزانه‌کانی تیپی نیشتمانی که هه‌ڵگری په‌یامێکن بۆ جه‌ختکردنه‌وه له توانای عێراق له جامی نه‌ته‌وه‌کانی ئاسیای داهاتوودا."
وێنه: [عه‌لی یوسف/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] تیپی نیشتمانیی تۆپی پێی عێراق له‌مه‌ودوا ده‌توانێت له بۆنه نیوده‌وڵه‌تیه‌کاندا کێبڕکێ بکات.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران