
[فایل] ره‌عد حه‌مودی سه‌رۆکی لیژنه‌ی ئۆڵمپی عێراقی، تۆمه‌تبار ده‌کرێت به خزمه‌تکردنی به‌رژه‌وه‌ندیه شه‌خسیه‌کانی خۆی له دوایین بڕیار‌ی رێکخراوه‌که‌یدا .
نائیل لوتفی له به‌غدا – 16/3/10
بۆ سایتی مه‌وتنی
یه‌ك شه‌ممه (14 ئازار) چه‌ند یانه‌یه‌کی وه‌رزشی عێراقی بڕیاریاندا بایکۆتی خولی پاڵه‌وانێتی یانه پله نایابه‌کانی تۆپی پێ بکه‌ن وه‌ك ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی سه‌باره‌ت به په‌شیمان بوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی عێراقی له بڕیاره‌که‌ی به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌کێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی عێراقی.
ئه‌و یانانه‌ی بڕیاریاندا به‌شداریکردنیان هه‌ڵپه‌سێرن بریتین له سه‌ماوه، ته‌ڵه‌به، نه‌جه‌ف، زه‌ورا، دیوانیه، حدود، موسڵ، که‌رخ، به‌غداد، سه‌ڵاحه‌دین، له‌گه‌ڵ یانه‌ی میناء.
شه‌رار حه‌یده‌ر، سه‌رۆکی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی یانه‌ی وه‌رزشی که‌رخ، ره‌عد حه‌مودی سه‌رۆکی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی عێراقی به‌وه تۆمه‌تبار کرد که "سه‌ودایه‌ك ده‌کات به‌مه‌به‌ستی رێگه خۆشکردن بۆ گرتنه‌ده‌ستی پۆستی سه‌رۆکایه‌تی لیژنه‌ی ئۆڵمپی له هه‌ڵبژاردنی داهاتوویدا".
شه‌رار وتی گه‌ڕانه‌وه‌ی تیپه‌که‌کان بۆ خولی پاڵه‌وانێتی پله نایابه‌کان به‌نده به په‌سه‌ندکردنی حکومه‌ته‌وه بۆ بڕیار‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌که.
لیژنه‌ی ئۆڵمپی عێراقی چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر بڕیار‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌کێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی عێراقی ده‌رکردبوو به‌هۆی تۆمه‌تبارکردنی یه‌کێتیه‌که به گه‌نده‌ڵی ئیداری. بڕیاره نوێیه‌که‌ی لیژنه‌ی ئۆڵمپی رێگه ده‌دات به یه‌کێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی عێراقی به‌رده‌وام بێت له چالاکیه‌کانیدا، به‌و مه‌رجه‌ی له مانگی نیساندا هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدات.
عه‌لی ئه‌لده‌باغ، وته‌بێژی حکومه‌تی عێراق پێشتر ناره‌زایی حکومه‌تی ده‌ربڕیبوو سه‌باره‌ت به‌و بڕیاره‌ی لیژنه‌ی ئۆڵمپی.
هاوکات وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان رایگه‌یاند که ده‌ستێوه‌ردان ناکات له‌و بڕیاره‌دا و ئه‌وه‌شی خسته روو که پشتگیری سه‌رجه‌م بڕیاره‌کانی لیژنه‌ی ئۆڵمپی عێراقی ده‌کات.
شه‌رار له‌قسه‌کانیدا به‌رده‌وام بوو و وتی "ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ره‌عد حه‌مودی سه‌رۆکی لیژنه‌ی ئۆڵمپی عێراقی مایه‌ی سه‌رسوڕمان بوو بۆمان که چه‌ند مانگێک پاش بڕیار‌ی یه‌که‌مجاری ده‌ریکرد. هۆی ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه لیژنه‌که هیچ رێوشوێنێکی نه‌گرته‌به‌ر بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن یاخود به‌و هه‌موو به‌ڵگه‌ی پێشێلکاریانه‌ی له‌به‌ر ده‌ستیدابوو نه‌یتوانی یه‌کێتی جیهانی تۆپی پێ (فیفا) رازیبکات".
سه‌باح ئه‌لکه‌ڕاوی سه‌رۆکی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی یانه‌ی وه‌رزشی نه‌جه‌ف به مه‌وتنی وت "بڕیاره‌که‌ی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی له‌جێی خۆیدا نیه، به‌تایبه‌تی کاتێك به‌ڵگه‌ی ئیداری و دارایی له‌به‌رده‌ستدا بێت بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌کێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی عێراقی، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر نایاسایی بوونی هه‌ندێك له ئه‌ندامانی یه‌کێتیه‌که و نایاسایی بوونی هه‌ڵبژاردنه‌کانی لیژنه فه‌رعیه‌کان، هه‌روه‌ها ئاماده‌نه‌بوونی حسێن سه‌عیدی سه‌رۆکی پێشووی یه‌کێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی عێراقی له به‌غدا، ئه‌مانه و هه‌ندێك هۆی تر که لیژنه‌ی ئۆڵمپیان ناچارکرد بڕیار‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌کێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی عێراقی ده‌ربکات".
سه‌باح وتیشی "ئێمه زیاد له تێبینییه‌کمان هه‌یه له‌سه‌ر بڕیاره‌که‌ی نوسینگه‌ی راپه‌ڕاندنی لیژنه‌ی ئۆڵمپی عێراقی که نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی یه‌کێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی عێراقی کاتێك بڕیار‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌کێتییه‌که‌ی ده‌رکردووه".
له چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ مه‌وتنی، ره‌عد حه‌مودی سه‌رۆکی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی عێراقی وتی "ئه‌وانه‌ی بایکۆتی کاری لیژنه‌ی ئۆڵمپی و یه‌کێتی تۆپی پێی عێراقی ده‌که‌ن ته‌نها بایکۆتی خۆیان ده‌که‌ن".
ره‌عد وتیشی "عێراق یه‌ك لیژنه‌ی ئۆڵمپی هه‌یه و ئێمه گوێناده‌ین به‌وانه‌ی دژی بڕیاره‌کانی ده‌وه‌ستنه‌وه. ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که ئه‌وبڕیارانه‌ی ده‌ریان ده‌که‌ین ئه‌رك و لێپرسراوێتی سه‌رشانمانه و له‌به‌رژه‌وه‌ندی وه‌رزش و تۆپی پێی عێراقیدایه. پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌کا‌ن کلتوری دایه‌لۆگ به‌کاربهێنن له‌گه‌ڵ یه‌کتریدا".
ره‌عد سه‌رنجی ئه‌وه‌یدا که "چوارچێوه‌یه‌کی کارکردن هه‌یه پێی ده‌ڵێن وه‌رزشی عێراقی، ئه‌رکی ئه‌م چوارچێوه‌یه کۆکردنه‌وه‌ی هه‌مووانه له‌ژێر چه‌ترێکدا که جێگه‌ی سه‌رجه‌م عێراقیه‌کانی تێدا ببێته‌وه. پێویسته زمانی لێك تێگه‌یشتن به‌سه‌ر زمانی بایکۆتکردنی بێهوده‌دا زاڵ‌بێت".
وێنه: [فایل] ره‌عد حه‌مودی سه‌رۆکی لیژنه‌ی ئۆڵمپی عێراقی، تۆمه‌تبار ده‌کرێت به خزمه‌تکردنی به‌رژه‌وه‌ندیه شه‌خسیه‌کانی خۆی له دوایین بڕیار‌ی رێکخراوه‌که‌یدا .
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران