
[سه‌لام ئه‌لدوله‌یمی] یاریزانه‌کانی که‌رکوك و مه‌سافی ئه‌لجنوب له کێبڕکێدان بۆ بردنه‌وه‌ی تۆپ له گه‌ڕی دوانزه‌هه‌می یارییه‌کانی خولی نایابدا.
سه‌لام ئه‌لدوله‌یمی له که‌رکوك – 19/3/10
بۆ سایتی مه‌وتنی
که‌رکوک و مه‌سافی ئه‌لجنوب یه‌کسان بوون 2-2 له یارییه‌کی گه‌ڕی دوازده‌هه‌مینی خولی نایابی تۆپی پێدا که سێشه‌ممه (16 ی ئازار) ئه‌نجامدرا.
له جێمی یه‌که‌می یارییه‌که‌دا، مه‌سافی ئه‌لجنوب پێشکه‌وت کاتێك یاریزان عه‌لی ره‌حیم له خوله‌کی 15 دا یه‌که‌م گۆڵی تۆمارکرد و یانه‌ی که‌رکوکی سه‌رسام کرد.
مه‌سافی ئه‌لجنوب به‌رده‌وام بوو له هێرشه‌کانیدا به‌رانبه‌ر به به‌رگری لاوازی که‌رکوك که نه‌یتوانی بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ به‌رده‌وام بێت. به ماوه‌یه‌کی که‌م پێش ته‌واوبونی جێمی یه‌که‌م، له خوله‌کی 43 دا یاریزان عه‌لاء جه‌واد گۆڵی دووه‌می بۆ تیپه‌که‌ی تۆمارکرد.
له جێمی دووه‌می یارییه‌که‌دا، یاریزانه‌کانی که‌رکوك ستراتیژیان له به‌رگرییه‌وه گۆڕی بۆ هێرشبردنی به‌رده‌وام بۆ سه‌ر گۆڵی مه‌سافی ئه‌لجنوب.
له خوله‌کی 71 دا، ساوه‌ش قادری کاپتنی یانه‌ی که‌رکوك لێدانێکی راسته‌وخۆی لێدا و سامی ره‌حمه‌ی یاریزانی به‌رگری مه‌سافی ئه‌لجنوب نه‌یتوانی تۆپه دوربخاته‌وه و به‌مه‌ش گۆڵێکی له تیپه‌که‌ی خۆی کرد.
پاش ئه‌م گۆڵه، یاریزانه‌کانی مه‌سافی ئه‌لجنوب کشانه‌وه بۆ گۆڕه‌پانی خۆیان و ستراتیژی به‌رگرییان گرته‌به‌ر تا به براوه‌یی بمێننه‌وه. هاوکاتیش یاریزانه‌کانی که‌رکوك زۆر به‌گوڕ هێرشیان ده‌برد.
له کاتی زیادکراودا، هێرشبه‌ری که‌رکوك محه‌مه‌د قاسم به لێدانێکی جوان به سه‌ر گۆڵی دووه‌می بۆ تیپه‌که‌ی تۆمارکرد و دوا ئه‌نجامی یارییه‌که‌ی گۆڕی به 2-2.
که‌رکوك ئێستا به پله‌ی 16 دێت و حه‌وت خاڵی هه‌یه، له‌کاتێکدا مه‌سافی ئه‌لجنوب له پله‌ی 17 دایه و چوار خاڵی هه‌یه.
پاش یارییه‌که، راهێنه‌ری که‌رکوك داره‌وان قادر وتی "جێمی دووه‌می یارییه‌که له به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه بوو، به‌ڵام ته‌نها پاش ئه‌وه‌ی یاریزانی مه‌سافی ئه‌لجنوب گۆڵێکی له‌خۆیان کرد، توانیمان گۆڵ بکه‌ین. ئه‌م حاڵه‌ته یاریزانه‌کانی تیپه‌که‌ی په‌شۆکاند، ئه‌مه‌ش یارمه‌تیده‌ر بوو بۆ محه‌مه‌د قاسم گۆڵی یه‌کسان بوونه‌وه له خوله‌کی دووه‌می کاتی زیادکراودا تۆماربکات."
کاپتنی یانه‌ی که‌رکوك سه‌وا‌ش قادر وتی که ئه‌و ناڕازیه له ئه‌دای یاریزانه‌کانی تیپه‌که‌ی.
سه‌وا‌ش وتی "هیچ کام له یاریزانه‌کان پابه‌ند نه‌بوون به ئه‌رکانیان. ئه‌مه‌ش کێشه‌یه‌کی گه‌وره بوو بۆمان. ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت یارییه‌کانی تر ببه‌ینه‌وه، ئه‌وا ده‌بێت ئه‌ندامانی تیپه‌که ئه‌و پلانه جێبه‌جێ بکه‌ن ده‌سته‌ی راهێنه‌ران دایده‌نێن".
هاوکات، یاریزانی یانه‌ی مه‌سافی ئه‌لجنوب عه‌لی ره‌حیم ئه‌دای تیپه‌که‌ی خۆیانی به "نایاب" وه‌سفکرد.
عه‌لی وتی "ئه‌گه‌ر ئه‌و گۆڵه کوشنده‌یه نه‌بوایه که له‌لایه‌ن هێرشبه‌ری که‌رکوکه‌وه تۆمارکرا، ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه یارییه‌که‌مان ده‌برده‌وه."
راهێنه‌ری یانه‌ی مه‌سافی ئه‌لجنوب حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د وتی "تیپه‌که‌مان یاریه‌کی نایابی ئه‌نجامدا و بردنه‌وه‌مان زۆر نزیك بوو هه‌تا کاتی زیادکراوی یارییه‌که. هه‌رچه‌نده له جێمی یه‌که‌می یارییه‌که‌دا ئێمه به دوو گۆڵ له‌پێشه‌وه‌بووین، به‌ڵام بردنه‌وه‌یه‌کمان له‌ده‌ستدا که له‌ژێر ده‌ستی خۆماندابوو."
که‌رکوک 2-0 به هندیه‌ی دۆڕاند که ئه‌مه‌ش یارییه‌ک بوو که له خولی دووه‌مه‌وه دواخرابوو.
وێنه: [سه‌لام ئه‌لدوله‌یمی] یاریزانه‌کانی که‌رکوك و مه‌سافی ئه‌لجنوب له کێبڕکێدان بۆ بردنه‌وه‌ی تۆپ له گه‌ڕی دوانزه‌هه‌می یارییه‌کانی خولی نایابدا.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران