
[نائیل لوتفی] ستراتیژی به‌رگریکاری کاره‌با هه‌ولێری له گۆڵکردن بێبه‌شکرد و یاریه‌که به 0–0 کۆتایی پێهات.
نائیل لوتفی له به‌غدا – 20/3/10
بۆ سایتی مه‌وتنی
له‌و یارییه‌دا که دوشه‌ممه (15 ئازار) له یاریگای قوه ئه‌لجه‌ویه له به‌غدا ئه‌نجامدرا، کاره‌با هه‌ولێری به ئه‌نجامی سفر – سفر له بردنه‌وه بێبه‌شکرد.
یه‌کسانبونه‌که هه‌ولێری بێبه‌شکرد له خۆشکردنی جێی خۆی له پێشه‌نگی گروپه‌که‌یدا له خولی نایابی عێراقدا به ژماره‌یه‌ک خاڵی زۆرتر.
به په‌یڕه‌وکردنی ستراتیژییه‌کی به‌رگریکارانه بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێرشه‌کانی هه‌ولێر، که چه‌ندین یاریزانی ناوداری تێدابوو، یاریزانه‌کانی کاره‌با توانیان میوانه‌که‌یان شپرزه‌بکه‌ن.
ئه‌م ستراتیژه سه‌رکه‌وتوو بوو له دوراگگرتنی هێرشبه‌ره‌کانی هه‌ولێر و به‌مه‌ش جێمی یه‌که‌می یارییه‌که به یه‌کسان بوون کۆتایی هات.
له جێمی دووه‌میشدا یارییه‌که گۆڕانێکی ئه‌وتۆی به‌سه‌ردا نه‌هات. سه‌ره‌ڕای هێرشه‌کانی هه‌ولێر و خوازیاریان بۆ بردنه‌وه، ئه‌و به‌رگرییه رێکخراوه‌ی که تیپی به‌رانبه‌ر په‌یڕه‌وی کردبوو هه‌وڵه‌کانی هه‌ولێری پوچه‌ڵ کرده‌وه .
کاره‌با به‌رده‌وام بوو له ئه‌دای جێگیریدا ته‌نانه‌ت کاتێكیش یاریزانه هه‌ره دیاره‌که‌یان جاسم سه‌وادی له خولی 65 یارییه‌که‌دا کرایه ده‌ره‌وه. زۆر که‌س ئه‌م یه‌کسانبونه بێ گۆڵه به سه‌رکه‌وتنێك داده‌نێن بۆ کاره‌با که له پله‌ی سێهه‌می گروپه‌که‌دایه.
راهێنه‌ری یانه‌ی کاره‌با، شاکر مه‌حمود، وتی که ئه‌و به ئه‌نجامی یارییه‌که رازیه.
شاکر مه‌حمود وتی "ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به ته‌واوی ئه‌ندامانی تیپه‌که‌شمانه‌وه یاریمان بکردایه، دڵینام هه‌ر نه‌مانده‌برده‌وه. ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی که ئێمه به‌رانبه‌ر تیپێکی گه‌وره یاریمان ده‌کرد که له سه‌رجه‌م بواره‌کانی یاریزان و راهێنه‌ران و کارگێڕیه‌وه ئاستێکی به‌رزیان هه‌یه".
هه‌روه‌ها وتی "ئێمه به گیانێکی گه‌نجانه و وره‌یه‌کی به‌رزه‌وه یاریمان ده‌کرد. دوو جار توانیمان له گۆڵه‌که‌ی هه‌ولێر نزیك بینه‌وه. به‌ڵام کرانه‌ده‌ره‌وه‌ی کاپتن جاسم سه‌وادی کارێکی گه‌و‌ره‌ی تێکردین."
شاکر مه‌حمود رونیکرده‌وه که پلانه‌که‌ی بۆ یارییه‌که به‌جۆرێك بوو که "پشته‌ستور بن به ستراتیژی به‌رگریکردن و به‌لایه‌نی که‌مه‌وه یه‌کسانبوون به‌ده‌ستبهێنن، له‌راستیدا هه‌رئه‌وه‌ش رویدا."
سائیر ئه‌حمه‌د راهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر وتی یه‌کسانبون له‌گه‌ڵ کاره‌با وه‌ك دۆڕاندن وابوو. سائیر سه‌رسوڕمانی ده‌ربڕی سه‌باره‌ت به ئه‌دای یاریزانه‌کانی له کاتی یارییه‌که‌دا.
سائیر ئه‌حمه‌د وتی "دوو خاڵی به‌هادارمان له‌ده‌ستدا. به‌ڵام ئه‌مه تۆپی پێیه. کاره‌با تیپیکی باشه و وره‌ی یاریزانه‌کانیان له جێمی دووه‌می یارییه‌که‌دا له ئێمه به‌رزتر بوو. نازانم بۆچی ئه‌دای یاریزانه‌کانمان به‌و شێوه‌یه دابه‌زی، ئاخۆ به‌هۆی چیمه‌نی گۆڕه‌پانه‌که‌وه بووبێت، یان به‌هۆی که‌شوهه‌واوه یاخود له‌به‌رئه‌وه‌ی یاریزانه‌کانمان هیلاك بوون."
ناوبراو وتی "یانه‌ی کاره‌با ئه‌دایه‌کی باشی نواند. ئه‌وان تیپێکی باشن و له‌م وه‌رزه‌دا له پله‌یه‌کی پێشکه‌وتوی خولی نایابدان."
به‌م ئه‌نجامه، یانه‌ی هه‌ولێر به 32 خاڵ له پێشه‌نگی گروپی باکوردا ده‌مێنێته‌وه، ئه‌مه له‌کاتێکدا که یانه‌ی کاره‌با به 23 خاڵه‌وه له پله‌ی سێهه‌مدا ده‌مێنێته‌وه.
وێنه: [نائیل لوتفی] ستراتیژی به‌رگریکاری کاره‌با هه‌ولێری له گۆڵکردن بێبه‌شکرد و یاریه‌که به 0–0 کۆتایی پێهات.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران