
[سه‌فین حه‌مید/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] سه‌رۆکی یه‌کێتی تۆپی پێی عێراق حسێن سه‌عید (چه‌پ) له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری فیفا نیزاڵ حه‌دید.
(10/8/7) -- له‌یس کاتب له به‌غدا
بۆ سایتی مه‌وتنی
به‌رپرسانی یه‌کێتی فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تیی تۆپی پێ (فیفا) پێشتر له‌م هه‌فته‌یه‌دا رایانگه‌یاند فیفا ماوه‌ی کارکردنی ئێستای لیژنه‌ی جێبه‌جێکردنی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراقی تا 31 ته‌موزی 2011 درێژکرده‌وه.
سکرتێری دارایی یه‌کێتی تۆپی پێی عێراق عه‌بدولخالق مه‌سعود به مه‌وتنی وت "هه‌ندێک له هه‌ره گرنگترین هۆکاره‌کانی ده‌رکردنی بڕیاری درێژکردنه‌وه‌که له لایه‌ن لیژنه‌ی ناکاوی سه‌ر به فیفاوه بۆ ئاماده‌کردنی که‌شێکی خاوێن بوو له‌ناو یه‌کێتی تۆپی پێی عێراقدا و چاره‌سه‌رکردنی ئەم قه‌یرانەی ئێستا و دروستکردنی ژینگه‌یه‌کی گونجاو و دروست."
هه‌ڵبژاردنی یه‌کێتیه‌که بڕیارە له 24 ته‌موزدا سازبکرێت به‌ڵام دابه‌شبوونی ئه‌ندامان و ناکۆکییان له‌سه‌ر شوێنی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌که رێگه‌یگرت له به‌ره‌وپێشچوون.
به وته‌ی عه‌بدولخال مەسعود، نوێنه‌ری فیفا له عێراق نیزاڵ حه‌دید نیگه‌رانییه‌کانی یه‌كێتییه‌که‌ی به فیفا راگه‌یاند و فیفا رازی بوو ماوه‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌که نوێ بکاتەوە بۆ یه‌ک ساڵ هەرچەندە ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی وتیان ته‌نها پێویستیان به سێ مانگه.
جێگری باڵای سه‌رۆکی یه‌کێتیه‌که ناجح حه‌مود وتی پێشبینی ئه‌م بڕیاره‌ی فیفای ده‌کرد.
ناجح مەحمود وتی "ئەم درێژکردنه‌وه‌یە مانای ئه‌وه نییه یه‌کێتیه نوێکە تا یه‌ک ساڵ له کار به‌رده‌وام ده‌بێت. ده‌توانرێت بگه‌ینه چاره‌سه‌رێک بۆ قه‌یرانی ئێستا و ده‌توانرێت هه‌ڵبژاردنه‌که له ماوه‌ی سێ مانگدا سازبکرێت. تۆپه‌که ئێستا له گۆڕه‌پانی ده‌سته‌ی گشتیی یه‌کێتیه‌که‌دایه."
راهێنه‌ری پێشوی هەڵبژاردەی عێراق ئه‌نوه‌ر جەسام وتی "هه‌مو لایه‌نه‌کانی دەزگاکانی وه‌رزش له عێراقدا به‌رپرسیارن له بڕیاره‌که -- شتێکه که له به‌رژه‌وه‌ندیی یارییەکەدا نییه له عێراقدا."
محه‌مه‌د خه‌لیل، سه‌رۆکی یانه‌ی سه‌ڵاحه‌دین، وتی بڕیاری درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی کاری یه‌کێتییه‌که‌ی ئێستا بۆ یه‌ک ساڵ جێگه‌ی سه‌رسامی هه‌مو که‌سێکه "بێگومان ئه‌مه ناکۆکه له‌گه‌ڵ ئه‌و رێککه‌وتننامه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتیدا کرا که له به‌غدا و هه‌ولێرن."
محه‌مه‌د خەلیل وتی "له رێککه‌وتننامه‌که‌دا هاتوه که پێویسته هه‌ڵبژاردن ئه‌وپه‌ڕی له ماوه‌ی سێ مانگدا سازبکرێت و هیچ بابه‌تێک نه‌بوو له رێککه‌وتننامه‌که‌دا ئاماژه به درێژکردنه‌وه‌یه‌کی نوێی یه‌کێتییه‌که بکات."
محه‌مه‌د خەلیل کە باسی هه‌ڵوێستی پێشتری فیفای کرد، که ده‌ڵێت ماوه‌ی کاری یه‌کێتییه‌که‌ی ئێستا له 31 ته‌موزی 2010 دا کۆتایی پێدێت، وتی "به داخه‌وه، فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی پابه‌ند نه‌بوو به په‌یمانه‌کانییه‌وه و رێککه‌وتننامه‌کانی خۆی پێشێلکرد."
دوایین هه‌ڵبژاردنی یه‌کێتیی تۆپی پێی عێراق له حوزه‌یرانی 2004 دا ئه‌نجامدرا. یاریزانی پێشوی نێوده‌وڵه‌تی حسێن سه‌عید پۆستی سه‌رۆکی برده‌وه.
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی ئێستا پێکدێت له نه‌جاح حه‌مود و عه‌بدولخالیق مه‌سعود و تاریق ئه‌حمه‌د و کازم محه‌مه‌د سوڵتان و ئیبراهیم قاسم و سامی ناجی و محه‌مه‌د جه‌واد سائیغ و هادی جه‌واد.
بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتو، دوو ئه‌ستێره‌ی تیپی نیشتمانیی عێراق له ساڵانی 1970 و 1980 -- حسێن سه‌عید و فەلاح حه‌سه‌ن -- خۆیان بۆ سه‌رۆک هه‌ڵده‌بژێرن.
سێ وه‌رزشکاری تری به‌ناوبانگ -- ناجح مه‌حمود (که ئێستا جێگری سه‌رۆکه) و ئه‌حمه‌د رازی (سه‌رۆکی پێشووی لیژنه‌ی وه‌رزش و گه‌نجان له په‌رله‌مانی عێراق) و حوسام موئمین -- خۆیان کاندیدکردوە بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆک.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران