
[چاینە فۆتۆس/ گێتی ئیمیجز] هەڵبژاردەی عێراق پێشتر سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، لەوانە لە ئۆڵمپیاتی پەکینی 2008 دا.
(10/8/14) -- لەیس خەتیب لە بەغدا
بۆ سایتی مهوتنی
هەڵبژاردەی بەرزکردەوەی قورسایی عێراق لە 7 ئاب دا گەڕایەوە پاش ئەوەی پلەی چوارەمی بەدەستهێنا لە پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی پارائۆڵمپی دا بۆ بەرزکردنەوەی قورسایی کە لە مالیزیا ئەنجامدرا.
نزیکەی 300 یاریزانی بەرزکردنەوەی قورسایی ژن و پیاو کە نوێنەرایەتی 50 وڵاتیان دەکرد، بەشداریان کرد لەو پاڵەوانێتیەدا کە لە 25 تا 31 تەموز بەڕێوەچو.
یاریزانانی ژن و پیاوی هەڵبژاردەی عێراقیش هەشت مەدالیایان بردەوە، دوو مەدالیای زێڕ و سیانی زیو و سیانی برۆنز.
عەقیل حەمید، سەرۆکی یەکێتی ناوەندی بەرزکردنەوەی قورسایی عێراق، وتی "بەشداریکردنی عێراق لە پاڵەوانێتیەکەدا سەرکەوتوانە بوو و پلەیەکی شەرەفمەندانەی لەو پاڵەوانێتیە جیهانیەدا بەدەستهێنا، کە باشترین یاریزانانی بەرزکردنەوەی قورسایی جیهانی رکابەریان دەکرد لەسەر بردنەوەی مەدالیاکان."
لە کێشی 84 کیلۆگرامدا، براوەی مەدالیای زێڕ مستەفا سەلمان 153 کیلۆگرامی بەرزکردەوە، بەمەش تۆماری پێشوی خۆی شکاند بە زیادکردنی نیو کیلۆگرام .
لە کێشی 56 کیلۆگرام دا، یاریزان رەسوڵ موحسین بە بەرزکردنەوەی 197.5 کیلۆگرام مەدالیای زیوی بردەوە.
یاریزانی ژن هودا مەهدیش لە کێشی 82.5 کیلۆگرام دا مەدالیایەکی زیوی بردەوە و بوو بە یەکەم ژنی عێراق کە توانی مەدالیای زیو بباتەوە لە پاڵەوانێتی جیهانی کۆمیتەی کەمئەندامان دا بۆ بەرزکردنەوەی قورسایی.
لە لایەکی ترەوە، یاریزان فارس سەعدون مەدالیای برۆنزی بۆ پۆلی بەرزترین کێش لە پاڵەوانێتیەکەدا بردەوە، کە بریتی بوو لە زیاتر لە 100 کیلۆگرام، هەروەها جەبار تارش لە کێشی 90 کیلۆگرامدا پلەی چوارەمی بەدەستهێنا.
یاریزانانی بەرزکردنەوەی قورسایی عێراق پاش بردنەوەی هەشت مەدالیا ئامادەبوونی عێراقیان لە ئۆڵمپیاتی لەندەن دا بۆ ساڵی 2012 مسۆگەرکرد.
موزهیر غانم، سکرتێری یەکێتی ناوەندی بەرزکردنەوەی قورسایی عێراق بۆ کەمئەندامان، وتی "پاڵەوانانی هەڵبژاردەی بەرزکردنەوەی قورسایی عێراق بۆ جارێکی تر سەلماندیان کە جۆرێکی تایبەتن لەو جۆرانەی کە حەزیان لە خەبات و ململانێیە و توانیان ئەنجامی باش بەدەستبهێنن."
پەنجا وڵات لەم پاڵەوانێتیەدا بەشداریانکرد لەوانە میسر و تورکیا و روسیا و بەرازیل و چین و تایلاند و ئۆکرانیا و پۆڵەندا و دانیمارك و فینلەندا و هەنگاریا و رۆمانیا و مەغریب و جەزائیر و لیبیا و ئیمارات.
موزهیر غانم وتیشی "تیپە جیهانیەکان زۆر بەئاستەم توانیان مەدالیا ببەنەوە بە هۆی بەشداریکردنی پاڵەوانە ناسراوەکان، بەتایبەتیش تیپەکانی میسرو چین و عێراق و ئەردەن."
یەکێتی بەرزکردنەوەی قورسایی عێراق بە یەکێك لە هەرە باشترین یەکێتیەکانی کەمئەندامانی عێراق دەژمێررێت. لە پاڵەوانانەی پێشوی یەکێتیەکە یاریزان فارس سەعدونە کە لە پاڵەوانێتی ئۆڵمپیاتی کەمئەندامانی ئەسینا بۆ 2004 بۆ کێشی 100 کیلۆگرامی، مەدالیای زێڕی بردەوە. هەروەها سائیر عەباس کە لە ئۆڵمپیاتی کەمئەندامانی ئەسینای 2004 و پەکینی 2008 دا مەدالیای برۆنزی بردەوە.
ئهم بابهته ههڵسهنگێنه
تکایه تێبینیهکانت دهربارهی ئهم بابهته بخهره ڕوو بۆ ئهوهی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وهرگرین بۆ پهرهپێدان به ماڵپهڕهکه
- رێساكانی مهوتنی لهبارهی سهرنجهكانهوه














سهرنجی خوێنهران