
[رابیح مۆغرابی/ ئەی ئێف پی/ گێتی ئیمیجز] عێراق لە زۆرانبازی کێشی 60 کیلۆگرام و 120 کیلۆگرامدا براوە بوو.
(10/8/20) -- لەیس کاتب لە بەغدا
بۆ سایتی مهوتنی
هەڵبژاردەی نیشتیمانی عێراق دووەم بوو لە دوانزەهەمین پاڵەوانێتی ساڵانەی زۆرانبازی عەرەب دا کە هەفتەی رابردو لە دۆحەی پایتەختی قەتەر ئەنجامدرا.
هەڵبژاردەی عێراق تەنها یەك خاڵ لە دوای سوریاوە بوو، کە یەکەم بوو بە 35 خاڵ. جەزائیر سێهەم بوو.
لە پاڵەوانێتیەکەدا هەڵبژاردەی عێراق چوار مەدالیای بردەوە -- 2 مەدالیای زێڕ و دووانی برۆنز.
جومعە جاسم مەدالیای یەکەمی زێڕی بردەوە پاش ئەوەی لە کێشی 60 کیلۆگرامدا یاریزانی جەزائیری بیلال بن بەریەی بەزاند.
عەلی نازمیش دووەم مەدالیای زێڕی بردەوە پاش ئەوەی لە کێشی 120 کیلۆگرامدا یاریزانی ئەردەن و پاڵەوانی ئاسیا هانی سەڵاحی بەزاند.
دوو برا – محەمەد و حسێن شەیاع - مەدالیا برۆنزەکانیان بردەوە لە کێشی 55 و 66 کیلۆگرام دا.
سیازدە وڵاتی عەرەبی بەشداریانکرد لەم پاڵەوانێتیەدا: عێراق و قەتەر و ئەردەن و سوریا و فەلەستین و ئیمارات و جەزائیر و سعودیە و یەمەن و سۆدان و لوبنان و تونس و مەغریب.
محەمەد عەبدولسەتار، سکرتێری یەکێتی ناوەندی عێراق بۆ زۆرانبازی، وتی "ئێمە پێشبینیمان دەکرد بۆ هەردوو جۆری زۆرانبازی رۆمانی و زۆرنبازی ئازاد 10 مەدالیای جۆراوجۆر ببەینەوە، هەرچەندە کێبڕکێکە لەنێوان هەڵبژاردەی عێراق و برایانی هەڵبژاردەی سوری زۆر سەخت بوو."
وتیشی "هۆی ئەوەی کە عێراق دووەم بوو بەشدارینەکردنی زۆر لەو یاریزانە گەنجانە بوو کە پاڵەوانێتی عەرەبیان بردەوە، کە هەفتەی رابردو لە ئەردەن ئەنجامدرا. ئێمە پشتمانبەستبوو بە بەشداریکردنی ئەوان لەم پاڵەوانێتیەدا، بەڵام ستافی هونەری بە باشیانزانی خۆمان نەخەینە مەترسی بەشداریپێکردنیان لەبەرئەوەی هیلاك بوون."
هەڵبژاردەی عێراق خۆی ئامادەکرد بۆ پاڵەوانێتی دۆحە لە رێی کەمپێکی راهێنانی 10 رۆژیەوە لە سوریا.
محەمەد عەبدولسەتار دانیشینا بەوەدا کە "دەکرا ئەنجامەکان باشتر بن ئەگەر خۆمان باشتر ئامادەبکردایە بۆ ئەم پاڵەوانێتیە."
راهێنەری تیپەکە جەمال ناسر رەزا وتی "عێراق هەمیشە کۆنترۆڵی ئەم کێشانەی کردوە لە پاڵەوانێتیە عەرەبیەکاندا لەبەرئەوەی کۆنترۆڵی سەرجەم پاڵەوانێتیەکانی رابردومان کردوە."
جەمال ناسر ئەوەشی روونکردەوە کە بەرەوپێشچونی هەڵبژاردەی ئەردەن و سوریا و قەتەر لەوەدابوو کە پشتیان بەستبو بە ژمارەیەك لە یاریزانانی بیانی و ئامادەکاری پێشوەخت لە کەمپەکانی راهێنانی ئەوروپا.
هەروەها وتی "هەڵبژاردەی عێراق بە بردنەوەی پلەی دووەم لە پاڵەوانێتی عەرەبیدا ئەنجامێکی باشی بەدەستهێنا سەرەڕای خۆئامادەکردنە ساکارەکەمان."
هەڵبژاردەی عێراق بۆ زۆرانبازی لە پاڵەوانێتی لاوانی عەرەبیدا کە لەم دواییەدا لە ئەردەن ئەنجامدرا یەکەم بوو. لەو پاڵەوانێتیەدا 8 مەدالیای زێڕ و 6 مەدالیای زیو و دوو مەدالیای برۆنزی بردەوە.
ئهم بابهته ههڵسهنگێنه
تکایه تێبینیهکانت دهربارهی ئهم بابهته بخهره ڕوو بۆ ئهوهی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وهرگرین بۆ پهرهپێدان به ماڵپهڕهکه
- رێساكانی مهوتنی لهبارهی سهرنجهكانهوه














سهرنجی خوێنهران