
[لەیس ئەلکاتب/مەوتنی] یانەی تەلەبە (شین و سپی) لەگەڵ زەورا هەردووکیان بەرەو نیمچە فیناڵ دەچن.
(10/8/28) -- لەیس ئەلکاتب لە بەغدا
بۆ سایتی مهوتنی
یانەکانی هەولێر و دهۆك و زەورا و تەلەبە شیاو دەبن بۆ بەشداریکردن لە یاریەکانی نیمچە فیناڵی خولی بژاردەی تۆپی پێی عێراقیدا.
لەو یاریەدا کە ئێوارەی رۆژی سێشەممە (24 ئاب) لە یاریگای کەرخ لەنێوان هەردوو یانەی تەلەبە و زەورادا ئەنجامدرا، یانەی تەلەبە سەرکەوت بەسەر زەورادا بەئەنجامی 1-2 ، ئەمەش شیاوی کرد سەربکەوێت بۆ نیمچە فیناڵ.
سەرکەوتنی تەلەبە 10 خاڵی پێ بەخشی و بەجیاوازی ژمارەی گۆڵەکان زەورای هێنایە پلەی دووەم. سەرەڕای دۆڕاندنی، زەوراش سەردەکەوێت بۆ نیمچە فیناڵ.
پاش یاریەکە، یەحیا عەلوان، بەڕێوەبەری یانەی تەلەبە، وتی "بردنەوەی تیپەکەمان لەسایەی ههماههنگی نێو یاریزانەکانمان هات ئەویش بەگوێڕایەڵیان بۆ پلان و رێنماییەکانی ستافی راهێنان".
هەروەها وتی "تیپەکەمان توانی ئەو کەلێنە گەورەی هێڵی هێرشبردن پڕبکاتەوە، ئەویش بەدانانی پلانێکی گونجاو و تەرکیزخستنهسەر پەڕاندنەوەی تۆپەکە، بەمەبەستی سەرلێ تێکدانی هێڵەکانی بەرگری لایەنی بەرامبەر. ئەم ستراتیژەش دوو گۆڵی لێکهوتهوه بۆ تەلەبە".
حەیدەر مەحمود، بەڕێوەبەری زەورا، وتی "نەبوونی جیددیەت لەلایەن یاریزانەکانمانەوە لە مامەڵەکردنیان لەگەڵ یاریەکەدا و دڵنیابوونیان لە ئەنجامی یاریەکە و تا رادەیەکی زۆریش زامنکردنی ئەوەی کە شیاو دەبن بۆ سەرکەوتن بۆ خولی نیمچە فیناڵ بوونە مایەی دۆڕاندنمان بە تەلەبە".
لەیاریەکانی تردا، دهۆك بەردەوام بوو لە سەرکەوتنە بەردەوامەکانی و بەدەستهێنانی پلەی یەکەم لە گروپی سێهەم بە ئەنجامی 3-2 گۆڵ بەرامبەر بە کەربەلا.
هەرچەندە هەولێر لەیاریەکەیدا بەئەنجامی 0-1 دۆڕانی بە یانەی کارەبا، بەڵام بەرەو نیمچە فیناڵ هەڵدەکشێت و بە 12 خاڵ پێشەنگی گروپەکەیەتی، 4 خاڵ لەپێش یانەی شورتەی رکابەرێتی کە بەپلەی دووەم دێت.
رۆژی 28 ئاب، هەردوو یانەی دهۆك و زەورا یەکەم یاری نیمچە فیناڵ لە یاریگای دهۆك ئەنجام دەدەن.
رۆژی 31 ئاب، هەردوو یانەی هەولێر و تەلەبە دووهم یاری لە یاریگای هەولێر ئەنجام دەدەن.
تاریق ئەحمەد، ئەندامی یەکێتی ناوەندی تۆپی پێی عێراقی، وتی "ئەگەر هەردوو یاریەکە بە یەکسانی کۆتاییان هات، ئەوا نیو کاژێر کاتی ئیزافیان دەدرێتی کە بەسەر دوو جێمدا دابەشدەکرێت، ئەگەر هەر یەکسان بوون ئەوا بە پهنارتیات کاردەکرێت".
تاریق وتیشی "بەروار و کاتی یاری فیناڵ پاشتر بڕیاری لەسەر دەدرێت، پاش ئەوەی هەر دوو تیپی شیاو دیاریدەکرێن".
ئهم بابهته ههڵسهنگێنه
تکایه تێبینیهکانت دهربارهی ئهم بابهته بخهره ڕوو بۆ ئهوهی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وهرگرین بۆ پهرهپێدان به ماڵپهڕهکه
- رێساكانی مهوتنی لهبارهی سهرنجهكانهوه














سهرنجی خوێنهران