print thisemail this
photo

[جۆزێف عید/ ئەی ئێف پی/ گێتی ئیمیجز] هەڵبژاردەی باسکەی عێراق لە پاڵەوانێتی ئاسیای ئەم دواییەدا لەگەڵ رکابەری سەختدا یاریکرد.

هەڵبژاردەی باسکەی عێراق خۆی بۆ پاڵەوانێتی عەرەبی ئامادەدەکات لە لوبنان

(10/8/31) -- لەیس کاتب لە بەغدا

بۆ سایتی مه‌وتنی

هەڵبژاردەی باسکەی عێراق بەردەوامە لەسەر راهێنان لە دهۆك وەك خۆئامادەکردن بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانێتی عەرەبیدا لە لوبنان، کە بڕیارە 12 ئەیلول دەستپێبکات.

عەباس خوزەیر، ئەندامی یەکێتی ناوەندی باسکەی عێراق و سەرپەرشتیاری تیپەکە، وتی کاربەدەستانی تیپەکە هیوادارن یاریزانەکان هەلی ئەوەیان بۆ بڕەخسێت لە خولێکی راهێناندا لە دەرەوەی وڵات بەشداری بکەن پێش دەستپێکردنی پاڵەوانێتیەکە.

عەباس خوزەیر بە مەوتنی وت "خولێکی راهێنان لە دەرەوەی وڵات تواناکانی یاریزانەکانی تیپەکە بەهێزتردەکات لەبەرئەوەی چەند یارییەکی دۆستانە دەکەن کە سودێکی زۆریان پێ دەگەیەنێت."

هەروەها وتی "ئاستی ئەدای تیپەکە لە گەشەسەندنێکی بەردەوامدایە لەبەرئەوەی زۆربەی یاریزانەکانی تیپەکە بە لایەنی کەمەوە پێشتر بەشداریان لە دوو پاڵەوانێتی فەرمیدا کردووە. ئێستاش بە گیان و مەعنەویاتێکی بەرزەوە بەردەوامن لەسەر راهێنان".

سیانزە یاریزان بەشداری دەکەن لەو بەرنامەی راهێنانەدا کە لە دهۆك ئەنجامدەدرێت، لەوانە ئەحمەد عوبێد و محەمەد زیا و عەلی عەبدوڵا و عومەر عامر و عەلا سالم و عەلی عامر و مستەفا جاسم.

فیکرەت تۆما، راهێنەری هەڵبژاردەی باسکەی نیشتیمانی عێراق، وتی پاڵەوانێتی ئاسیا، کە ئەویش هەر لە لوبنان ئەنجامدرا، ئامادەکاریەکی باش بوو بۆ تیپەکە.

فیکرەت تۆما وتی "یاریزانەکان سودێکی زۆریان بینی لە یاریکردن لەگەڵ تیپەکانی ئاسیادا لە میانەی پاڵەوانێتی ئاسیادا کە لەم دواییەدا لە لوبنان ئەنجامدرا، ئەوە بوو ئێمە بەر رکابەرە سەختەکان کەوتین. هەرچەندە زۆر نەچوینە پێشەوە، بەڵام یاریی گرنگمان کرد."

لە پاڵەوانێتی عەرەبیدا، هەڵبژاردەی عێراق لە گروپی دوهەم دا یاریدەکات لەپاڵ لوبنان و ئیمارات و سعودیە و سۆدان دا.

گروپی یەکەم جەزائیر و مەغریب و تونس و لیبیا و میسر و کوێت لەخۆدەگرێت.

فیکرەت تۆما وتیشی "سەخترین یاری بۆ تیپەکەمان یارییەکەمانە لەگەڵ لوبنان دا، کە یەکێکە لە تیپە هەرە بەهێزەکان لەسەر هەردوو ئاستی عەرەبی و ئاسیادا. پێشبینی دەکەم [لوبنان] یەکەمی گروپەکە بێت. سەبارەت بە تیپەکانی تر، لەو بڕوایەدام ئاستیان نزیكە لە ئاستی تیپەکەی ئێمەوە، کە لەم دواییەدا گەشەسەندنێکی بەرچاوی بەخۆوە دیوە."

یاریزانی هەڵبژاردەی نیشتمانی ئەحمەد عوبێد وتی "مەعنەویاتی یاریزانانی تیپەکە لە ئێستادا زۆر بەرزە. بەجۆشێکی گەورەوە بەردەوامن لەسەر راهێنان لە پارێزگای دهۆك."

ئەحمەد عوبێد وتیشی "هیوادارین یەکێتی باسکەی عێراق بەردەوام بێت لە هەوڵەکانی بۆ زامنکردنی کەمپێکی راهێنان بۆمان لە دەرەوەی وڵات بۆئەوەی بتوانین چەند یاریەکی دۆستانە ئەنجام بدەین. ئەو جۆرە یاریانە سودێکی زۆری دەبێت بۆ یاریزانەکانمان کە پێویستیان بە یاری بەهێزە".

هەڵبژاردەی باسکەی نیشتیمانی عێراق پێش پاڵەوانێتی ئاسیا بەشداریکرد لە کەمپێکی راهێنان دا لە تورکیا. ئەحمەد عوبێد وتی ئەو راهێنانە سودبەخش بوو و کاریگەریەکی ئەرێنی روونی هەبوو لەسەر ئەدای یاریزانەکان.

عومەر عامر، یاریزانی هەڵبژاردەی نیشتیمانی، وتی کە تیپەکە گەیشتۆتە ئاستێکی بەرزی گونجان، وتیشی کە یاریزانەکان سودێکی بەرچاویان بینیوە لەو یاریانەی بەرانبەر تیپەکانی تر ئەنجامیان دا، بە تایبەتی لە پاڵەوانێتی ئاسیادا.

عومەر عامر وتیشی "گەیشتنە قۆناغی نیمچە کۆتایی لە پاڵەوانێتی عەرەبی داهاتودا مومکینە. هیوایەکی زۆرمان هەیە بە سەرکەوتن بۆ قۆناغی داهاتو پاش ئامادەکاری تەواوی تیپەکەمان."

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌  0/5 (0   ده‌نگه‌کان)

بیخه‌ لیستی خوازراوه‌کان
print thisemail this

سه‌رنجی خوێنه‌ران

عێراق ئه‌مڕۆ | زانیاری/پاداشت | گۆشه‌ی خێزان | وه‌رزش | هه‌مه‌ڕه‌نگ | ئه‌رشیف | ه‌رباره‌ی ئێمه‌ | ه‌یوه‌ندیمان پێوه ‌بکه‌ | خشته‌ی ماڵپه‌ر




verification image, type it in the box
ژماره‌کان داخڵ بکه‌

ليس بامكانك روية الارقام أعلاه؟

*بامكانك الأرسال بالبريد الالكتروني لخمسة أشخاص فقط في آن واحد