
[ئه‌حمه‌د روبێعی/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] تیپی باله‌ی که‌مئه‌ندامانی عێراق به نیازه لە ئەڵمانیا ئاماده‌کاری بکات بۆ پاڵەوانێتیەکە.
(10/9/3) -- له‌یس کاتب له به‌غدا
بۆ سایتی مه‌وتنی
یاریزانانی که‌مئه‌ندامی عێراق به‌رده‌وامن له ئاماده‌کاری بۆ پاڵەوانێتی ئاسیا بۆ کەمئەندامان که بڕیارە 10-19 ی کانونی یه‌که‌م له گوانژوا،چین، بەڕێوەبچێت.
یاریزانه‌کان له 11 یاری جۆراوجۆردا به‌شداریده‌که‌ن: باله "بە دانیشتویی" و یاریەکانی گۆڕەپان و باسکه بە دانیشتویی لەسەر کورسی و گۆڵبۆڵ (یاریەکی تۆپە بۆ نابینایان) و به‌رزکردنه‌وه‌ی قورسایی و تێنسی سەر مێز و تێنس بە دانیشتویی لەسەر کورسی و مه‌له و نیشانه‌گرتنه‌وه و زۆرانبازی و تیروکه‌وان.
قه‌حتان تایه نوعێمی، سکرتێری-گشتیی لیژنه‌ی پارالمپی (کەمئەندامان)ی عێراق وتی "تیمه‌کانی که‌مئه‌ندامان هه‌وڵده‌ده‌ن مه‌دالیای جیاواز ببه‌نه‌وه لەوانەی که جاران بردویاننهتهوه سه‌ره‌ڕای ئه‌و ره‌وشه سه‌خته‌ی پێیدا تێده‌په‌ڕن، کە دیارترینیان نه‌بوونی هۆڵی پێویستە بۆ مه‌شقکردن."
یه‌که‌م قۆناغی ئاماده‌کاری له 10 ئابدا ده‌ستیپێکرد و له 8 ئه‌یلول کۆتایی دێت. دووه‌م قۆناغ له 12 ئه‌یلول ده‌ستپێده‌کات و مانگێک ده‌خایه‌نێت.
نوعێمی وتی لیژنه‌که به‌رده‌وام بووه له په‌یوه‌ندیکردن به ژماره‌یه‌ک وڵاتەوە که "هیوادارین میواندارێتی تیپه‌کانمان بکات له کەمپه‌کانی راهێناندا. ئه‌م وڵاتانه بریتین له میسر و سعودیه و تورکیا و ئه‌ڵمانیا و ئۆکرانیا."
نوعێمی وتی "لیژنه‌ی پارالمپی زۆر گه‌شبینه بە تیمه‌کانی عێراق. پێشبینی ده‌که‌م مه‌دالیای جیاوازی زیاتر ببه‌نه‌وه، چونکه یاریزانی باشمان هه‌یه که ده‌توانن به باشترین شێوه نوێنه‌رایه‌تی عێراق بکه‌ن."
پار یاریزانانی که‌مئه‌ندامی عێراق زیاتر له 100 مه‌دالیای ئاڵتون و زیو و برۆنزیان بردوه له پاڵه‌وانێتی جۆراوجۆردا.
نوعێمی وتی "ئه‌م ژماره‌یه پێشتر هه‌رگیز له مێژووی وه‌رزشی عێراقدا تۆمارنه‌کراوه."
خالید رهشاق، سه‌رۆکی یه‌کێتیی باسکه‌ی کورسیی ناوه‌ندیی عێراق، وتی 14 یاریزانه‌که‌ی تیپی باله‌ی که‌مئه‌ندامانی نیشتمانیی عێراق له سلێمانی مه‌شق دەکەن به‌ڵام هیوادارە له ئه‌ڵمانیاش مه‌شق بکه‌ن.
خالید رەشاق وتی "کامپه‌که‌ی ئه‌ڵمانیا زۆر سوودی ده‌بێت بۆ ئاسته‌کانی یاریزانه‌کانمان، چونکه هیوادارین یه‌کێک له راهێنه‌ره‌کانی تیپی نیشتمانیی ئه‌ڵمانیا سەرپەرشتی تیپه‌که‌مان بکات."
تیپی باسکه‌ی نیشتمانیی که‌مئه‌ندامانی عێراق به‌شدار ده‌بێت له کێبڕکێی خۆرئاوای ئاسیادا، که له ناوه‌ڕاستی تشرینی دووه‌م دا له کوێت سازده‌کرێت.
تیپه‌که پار پله‌ی یه‌که‌می به‌ده‌ستهێنا له پێشبڕکێی نێوده‌وڵه‌تیی تایلاند دا.
حه‌سه‌ن ره‌زا، ئه‌ندامی یه‌کێتی بەرزکردنەوەی قورسایی بۆ که‌مئه‌ندامان، وتی یاریزانانی به‌رزکردنه‌وه‌ی قورسایی "شوێنێکی شەرەفمەندانەیان ده‌بێت له یارییه‌کانی ئاسیای داهاتودا."
عێراق به هه‌شت کوڕ و دوو کچی یاریزانی بەرزکردنەوەی قورسایی به‌شداری ده‌کات کە لە ژێر سه‌رپه‌رشتی راهێنه‌ران ئهنترانیک دێکرسی و سه‌عد عه‌واد دا مه‌شقیان کردووه.
حه‌سه‌ن رەزا وتی "ئێمه سوورین له‌سه‌ر شکاندنی تۆمار و دانانی تۆمارێکی نوێ بۆ عێراق دوای ئه‌وه‌ی گه‌یشتینه ئاستی پێویستی ئاماده‌کاری که ئامادەمان ده‌کات بچینه ناو کێبڕکێی یارییه‌کان ئاسیای داهاتوەوە."
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران