print thisemail this
photo

[خالید دەسوقی/ ئەی ئێف پی/ گێتی ئیمیجز] کاربەدەستانی وەرزشی لە عێراق دەڵێن یاری بالەی ژنان پێویستی بە گرنگیپێدانی زیاترە.

بڕیارە پاڵەوانێتی بالەی ژنانی عێراق 1 تشرینی یەکەم دەستپێبکات

(10/9/4) -- لەیس کاتب لە بەغدا

بۆ سایتی مه‌وتنی

بڕیارە پاڵەوانێتی یانەکانی بالەی ژنانی عێراق کە 20 یانەی پارێزگا جیاوازەکانی سەرانسەری عێراق بەشداری تێدادەکەن، یەکی تشرینی یەکەم دەستپێبکات.

ئەم پاڵەوانێتیە لە پارێزگای هەولێر ئەنجامدەدریت و 10 رۆژ دەخایەنێت.

فازل حسێن حیجارە، سکرتێری یەکێتی ناوەندی باسکەی عێراق، وتی ئەم پاڵەوانێتیە سیستمی گروپ پەیڕەودەکات.

فازل حسێن وتی "تیپە بەشداربووەکان بەسەر دوو گروپدا دابەشدەکرێن کە یەک یاری دەکەن لەگەڵ هەر تیپێکی گروپەکەدا. لەهەر گروپێك دوو تیپ سەردەکەوێت، پاشان چوار تیپەکە بەیەکەوە یاریدەکەن تا ئەو دوو تیپە دیاری بکرێت کە لە کۆتاییدا یاریدەکەن."

براوەکان نوێنەرایەتی عێراق دەکەن لە پاڵەوانێتی بالەی ژنانی عەرەبیدا، کە سوریا سەرەتای مانگی تشرینی دووەم میواندارێتی دەکات.

لیژنەیەك لە یەکێتی ناوەندی بالەی عێراق سەیری یارییەکان دەکات بە مەبەستی هەڵبژاردنی ئەو یاریزانانەی کە بۆ هەڵبژاردەی بالەی ژنانی عێراق یاریدەکەن پێش دەستپێکردنی پاڵەوانێتیەکانی داهاتو لە دەرەوەی وڵات.

داود یەڵمان علێوی، کە ناوبژیوانێکی بالەی نێودەوڵەتیە، وتی بالەی ژنان لە عێراق پێویستی بە پەرەپێدانی بەردەوامە لەبەرئەوەی "ئاستەکەی لە نزمبوونەوەیەکی بەردەوامدایە، کە هۆکارێکی زۆر هەن بۆ ئەمە، لەوانە رەوشی کۆمەڵایەتی و ئاسایش کە زاڵن بەسەر چارەنوسی ژنانی وەرزشکاردا."

داود یەڵمان وتیشی "پێویستە سوود وەرگرین لە ئەزمونی راهێنەرانی بیانی وەک لەوەی ئیکتیفابکەین بە تواناکانی ناوخۆ، لەبەرئەوەی راهێنەری بیانی ئاستی تەکنیکی بەرزدەکاتەوە. بەڵام ئەمە تا ئێستا رووینەداوە لەبەر هۆی نەزانراو."

عامر زوبەیدی، راهێنەری یانەی بالەی ئۆهان، وتی ئەو کێشەیەی کە بالەی ژنانی عێراق بە زۆری بەدەستیەوە دەناڵێنن ئەوەیە کە زۆربەی یاریزانەکانی یانە عێراقیەکان باڵایان کورتە.

هەروەها وتی "باڵای زۆربەی یاریزانەکان لە سەروو 1.60 مەترەوە نیە، ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەریان دروستدەکات. وەک زانراوە یاریەکانی بالە و باسکە یاریزانی باڵابەرزیان دەوێت."

زوبەیدی وتیشی "ئەگەر بمانەوێت لەسەر رێگای راست پەرەبدەین بە وەرزشی ژنان، ئەوا دەبێت گرنگی بدەین بە دۆزینەوە و پەرەپێدانی بەهرەی گەنجان. ئەمە جگە لە بەشداریپێکردنیان لە پاڵەوانێتیە ناوخۆیی و دەرەکیەکاندا بۆئەوەی ئەنجامی باش بەدەستبهێنن."

مانگی تشرینی دووەمی داهاتو، یانەی بەغدا ( کە پێشتر ناوی یانەی ئەمانەت بوو) براوەی یانەکانی بالەی ژنانی عێراق بوو کە لە پارێزگای دهۆك ئەنجامدرا. سەرەڕای ئەمە، هەڵبژاردەی بالەی ژنانی عێراق لە پاڵەوانێتی عەرەبیدا کە ساڵی 2007 لە جەزائیر ئەنجامدرا پلەی سێهەمی بەدەستهێنا.

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌  0/5 (0   ده‌نگه‌کان)

بیخه‌ لیستی خوازراوه‌کان
print thisemail this

سه‌رنجی خوێنه‌ران

عێراق ئه‌مڕۆ | زانیاری/پاداشت | گۆشه‌ی خێزان | وه‌رزش | هه‌مه‌ڕه‌نگ | ئه‌رشیف | ه‌رباره‌ی ئێمه‌ | ه‌یوه‌ندیمان پێوه ‌بکه‌ | خشته‌ی ماڵپه‌ر




verification image, type it in the box
ژماره‌کان داخڵ بکه‌

ليس بامكانك روية الارقام أعلاه؟

*بامكانك الأرسال بالبريد الالكتروني لخمسة أشخاص فقط في آن واحد