
[عەلی یوسف/ئەی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] هەڵبژاردەی نیشتیمانی بەهیوایە لە ریزی دە یەکەمەکاندا بێت.
(10/9/6) – لەیس ئەلکاتب لە بەغدا
بۆ سایتی مهوتنی
یەکێتی ناوەندی بەرزکردنەوەی قورسایی عێراقی لە پاڵەوانێتی جیهانی بەرزکردنەوەی قورساییدا بەشداری دەکات، کە بڕیاره رۆژانی 12 تا 24 ئەیلول لە ئەنتالیا – تورکیا ئەنجام بدرێت.
ئەندامانی یەکێتی ناوەندی هیوادارن یاریزانانی بەرزکردنەوەی قورسایی عێراقی ئەنجامی باش بەدەست بهێنن و هەلی ئەوەیان بۆ بڕەخسێت بەشداری بکەن لە یاریەکانی ئۆلۆمپی ساڵی 2012 لە لەندەن.
لەکاتی ئێستادا دە ئەندامی هەڵبژاردەی نیشتیمانی بەرزکردنەوەی قورسایی سەرقاڵی راهێنانن لە تورکیا، لەوانە کەرار محەمەد، یاسر محەمەد، سەفا حافز، سوارە محەمەد، لهگهڵ محەمەد فاروق.
نەبیل محەمەد عەلی، سەرۆکی لیژنەی ناوبژیوانی لە یەکێتی ناوەندی بەرزکردنەوەی قورسایی عێراقی، وتی "یاریزانانی هەڵبژاردەی بەرزکردنەوەی قورسایی عێراقی لەو گەنجانە پێکهاتووە کە پێشتر ئەنجامی باشیان بەدەستهێناوە لەو پێشبڕکێیانەدا کە لەناوەوە و دەرەوەی وڵات ئەنجام دراون، گرنگترینیشیان بەدەستهێنانی پلەی یەکەم بوو لە پاڵەوانێتی لاوانی عەرەبیدا کە لە سەرەتای ئەمساڵ لە ئەردەن ئەنجامدرا، هەروەها پاڵەوانێتی لاوانی ئاسیایی خوار تەمەن 20 ساڵ کە لە ئۆزبێکستان ئەنجامدرا".
نەبیل وتیشی "ئەو ئەنجامە باشانەی بەدەستهاتن هیوا بەخش بوو بۆمان. خەریکە یاری بەرزکردنەوەی قورسایی رەونەقی خۆی بەدەست دێنێتەوە، بەتایبەتی لە کاتێکدا کە یەکێتی ناوەندی بەرزکردنەوەی قورسایی کارلەسەر ئامادەکردنی گروپەکانی تەمەن دەکات کە دابینکەری سەرەکی یاریزانانن بۆ هەڵبژاردە نیشتیمانیەکان".
سیستمی پاڵەوانێتی جیهانی رێگە دەدات بە یەکەمین شەش تیپی سەرکەوتوو بەشداری بکەن لە یاریەکانی خولی ئۆلۆمپیدا هەریەکەو بە چوار یاریزانی بەرزکردنەوەی قورسایی. ئەو وڵاتانەش کە بە پلەی حەوتەم تا دوانزەهەم دێن، بە سێ یاریزانی بەرزکردنەوەی قورسایی بەشداری دەکەن، ئەوانەش بە پلەی سیانزەهەم هەتا بیستەم دێن بە دوو یاریزان و لە پلەی 21 هەتا 25 یش بە یەك یاریزان بەشداری دەکەن.
نەبیل وتی ئامانجی هەڵبژاردەی نیشتیمانی عێراقی بەدەستهێنانی پلەی یەکەم دەهەمینە لە پاڵەوانێتیەکەدا.
راهێنەر مازن حەمید وتی "یاری بەرزکردنەوەی قورسایی لە عێراقدا بەبەردەوامی لە گەشەسەندندایە بۆ ئەوەی بتوانێت ناوی عێراق لە گۆڕەپانە نێودەوڵەتیەکاندا بەرز رابگرێت. لەماوەی ساڵانی رابردوودا، یاریزانانی بەرزکردنەوەی قورسایی عێراقی توانیان ناوبانگی عێراق بەرزبکەنەوە لەسەر ئاستی ئاسیا و وڵاتانی عەرەبیدا".
مازن وتیشی "من گەشبینم بە نەوەی ئێستای یاریزانان کە لەسایەی ئەو شێوازە راستی و دروستانەوە لەلاەن یەکێتی ناوەندیەوە لەماوەی ساڵانی رابردوودا پەیڕەوکراوە، توانیویانە بەردەوام بن لەسەر ئەنجامدانی پاڵەوانێتیە ناوخۆییەکان بۆ سەرجەم گروپەکانی تەمەن. ئامانجیش لێرەدا دۆزینەوە و سپۆنسەرکردنی یاریزانانی لێهاتووە بۆ دابینکردنی یاریزان بۆ تیپەکانی هەڵبژاردەی نیشتیمانی".
ئهم بابهته ههڵسهنگێنه
تکایه تێبینیهکانت دهربارهی ئهم بابهته بخهره ڕوو بۆ ئهوهی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وهرگرین بۆ پهرهپێدان به ماڵپهڕهکه
- رێساكانی مهوتنی لهبارهی سهرنجهكانهوه














سهرنجی خوێنهران