
[له‌یس کاتب/مه‌وتنی] خولی نایابی تۆپی پێی عێراق عه‌ره‌ب و کوردی پێکه‌وه کۆکرده‌وه له یاریگا‌ی نێوده‌وڵه‌تیی شەعب لە بەغدا.
(10/9/8) -- له‌یس کاتب له به‌غدا
بۆ سایتی مه‌وتنی
دهۆک نازناوی خولی نایابی تۆپی پێی عێراقی بەدەستهێنا بۆ یه‌که‌م جار پاش بردنەوەی لە تەڵەبە 1-0 شه‌ممه (4 ئه‌یلول).
نزیکه‌ی 30,000 هاندەر ئاماده‌ی یارییه‌که بوون له یاریگا‌ی نێوده‌وڵه‌تیی شه‌عب له به‌غدا.
له جێمی یه‌که‌مدا، یارییه‌که له‌ناوه‌راستی گۆڕه‌پانه‌که‌دا قه‌تیس مابوو و هیچ کام لە تیپەکان گۆڵیان نه‌کرد، ئه‌گه‌رچی ته‌ڵه‌به باشتربوون بە هۆی پاسەکانی عه‌قیل محه‌مه‌د و نه‌واف سه‌لالەوە.
تیپه‌کان به‌ردوام بوون له یاریکردن به هۆشیارییه‌وه له جێمی دووه‌میشدا و دهۆک کەمێک ئاستی یارییەکەی باشتربوو. یاریزانی بە رەگەز لوبنانی هێڵی ناوه‌ڕاست نه‌سره‌ت جه‌مال چه‌ند هه‌لێکی گۆڵکردنی دروستکرد، به‌ڵام هێرشبه‌ران نه‌یانتوانی بیقۆزنەوە.
هانده‌ران 85 خوله‌ک چاوه‌ڕێیان کرد تا تاکه گۆڵی یارییەکە تۆمارکرا کاتێک کاپتنی دهۆک خالید موشیر به لێدانی راستەوخۆ گۆڵی کرد.
بۆ باقی یارییه‌که، ته‌ڵه‌به چه‌ند جارێک هه‌وڵیدا گۆڵ بکات، به‌ڵام گۆڵچی دهۆک عوده‌ی تاڵیب رێی لێگرتن.
هه‌ر دوو تیپه‌که چه‌ند کارتێکی زه‌ردیان وه‌رگرت، به تایبه‌تی له جێمی دووه‌مدا. یاریزانێکی ته‌ڵه‌به کارتی سوری وەرگرت پاش ئەوەی ناڕەزایی دەربڕی بەرامبەر ئەو لێدانە راستەخۆیەی دهۆک کە لە رێیەوە یارییەکی بردەوە.
راهێنه‌ری دهۆک باسم قاسم وتی تیپه‌که‌ی شایسته‌ی بردنه‌وه بوو.
وتی "تیپه‌که‌مان شایسته‌ی بردنه‌وه‌ی نازناوی خولی نایاب بوو، که دوای کۆششێکی زۆری یاریزانه‌کان و ستافی ته‌کنیکی و کارگێڕی و حکومه‌تی ناوخۆیی له پارێزگای دهۆک به‌ده‌ستهات، که زۆر پشتگیری‌یان له تیپه‌که دەکرد به شێوه‌ی مه‌عنه‌وی و دارایی و هه‌مو پێویستییه‌کانی سه‌رکه‌وتنیان دابینکرد و ئاسانکارییان بۆ ئه‌رکی تیپه‌که‌کرد له کێبڕکێکه‌دا."
باسم قاسم وتی "بردنه‌وه‌ی نازناوی خولی نایاب شتێکی گرنگه له مێژووی یانه‌ی تۆپی پێی دهۆک و وامان لێ ده‌کات یه‌کێک بین لەو تیپانەی کە تیپەکانی تر لێمان دەترسن له داهاتودا، ئینجا له ئاستی ناوخۆییدا بێت یان له ئاستی هه‌رێمەکەدا."
راهێنه‌ری ته‌ڵه‌به یه‌حیا عه‌لوان ستایشی ئاستی کارزانیی یاریزانه‌کانی کرد، هه‌رچه‌نده "زۆربه‌یان گه‌نجن و ئه‌زمونی یاریکردنیان له یاریی کۆتاییدا نییه".
یه‌حیا عەلوان وتی "سەرکەوتنی ته‌ڵه‌به بۆ یاری کۆتایی ده‌ستکه‌وتێکی گه‌وره‌یه، له‌به‌ر درێژیی وه‌رزی خولی نایاب و ژماره‌ی ئه‌و تیپانه‌ی به‌شدارییان تێداکرد. ئێمه زۆربه‌ی یارییه‌کانمان له هاویندا کرد له پلەی گه‌رمای سەرو 50 پله‌ی سه‌دییەوە."
یه‌حیا عەلوان پێشبینی ده‌کات تیپه‌که‌ی له وه‌رزی داهاتودا ئه‌نجامی باشتر به‌ده‌ستبهێنێت.
وتی "ئەمەش چونکه یاریزانه‌کان ئه‌زموونێکی زیاتریان په‌یداکردووه له رێی کێبڕکێکانی ئه‌م خوله‌ی ئێستای تیپه نایابه‌کانەوە."
دهۆک و ته‌ڵه‌به دوای بردنه‌وه له زه‌ورا وهه‌ولێر گه‌یشتنه یاریی کۆتایی. دهۆک 5-1 لە زه‌ورای بردەوە لە یاری چوون دا و 0-1 یاری هاتنه‌وەی دۆڕاند، ته‌ڵه‌به‌ش به 1-0 یاری چوونی برده‌وه و له یاری هاتنه‌وه‌شدا به 0-0 یه‌کسان بوو.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران