نازانم شەرار حەیدەر خۆى پێ وەرزشوانە؟ خزمەتى تۆپى عێراقى دەکات؟! ئەو و هاوکارەکانى وەکو سەلام هاشم کە لە ئەحمەد رازى هەڵگەڕایەوە و بە هەڵبژاردنێکى ساختە خۆى کرد بە سەرۆکى زەورا؟ ئایا شەرار شەرم لە خۆى دەکات؟ بەرژەوەندى خۆى و خۆشەویستى بۆ پۆستەکەى دەخاتە سەروى بەرژەوەندى تۆپى پێى عێراقى؟؟ هیوادارم کە بە مێشکێکى کراوە بیربکاتەوە.
احمدعبدالله
یانزه یانهی وهرزشی بایکۆتی خولی پاڵهوانێتی پله نایابهکان دهکهن
لە هەموو عێراقیان پیرۆز بێت، ئەم سەرکەوتنە سەرکەوتنى هەموانە و هەمومان لەم دەسکەوتە بەشدار بووین.
سامي
کۆمیسیۆنی ههڵبژاردن 66% ی ئهنجامهکان رادهگهیهنێت
یاڵڵا ئەى خەڵکى ئەنبار، بەخوێنتان کەسوکارتان لە تیرۆر ڕزگارکرد، خوالێت خۆشبێت ئەبو ڕیشە تۆ پاڵەوانى ئەنبارى.
هادي ناظم
پلانى ئەمنى بۆ هەڵبژاردن لە ئەنبار دانراوە
هەموو خۆشەویستیمان بۆ خەڵکى بەسرەى فەیحا. بەسرە پارێزگایەکى زۆر گرنگە لە عێراق. زۆربەى نەوتى دۆزراوە و نە دۆزراوەى عێراق لە بەسرەیە، هەروەها بەندەرى عێراقى لە خۆگرتووە کە دەکەوێتە سەر کەنداوى عەرەبى بەسرە ناوەندێکى بازرگانى زۆر گرنگە بۆ عێراق و پێویستە پێش بخرێ و واقیعەکەى راسندوبکرێتەوە. وەبەرهێنان لە پارێزگاى بەسەردا، نرخى ئاڵوگۆڕیە بازرگانى و نەوتیەکان زیاددەکات، لەنێوان عێراق و وڵاتانى جیهان لە هەموو جۆرە بازرگانیەک. پێویستە دەوڵەت و وەبەرهێنەکان ئەو خاڵە باشانە بقۆزنەوە کە لەبەسرەدا هەیە، لەپێناو وەبەرهێنانى بەسوود بۆ هەردوولا. بۆ کۆمەڵگەی بەسرى و بۆ وەبەرهێنەکانیش، جا چ بێگانەبن یا عێراقى. چونکە بەسرە زۆر شتى تێدایە کە سوود دەگەیەنێ.
البصراوي
دهنگدانی بهسره: سهرکهوتنێک بۆ ئاسایش
جەواهیرى ئەفسانەى شیعرى عێراقە، جەواهیرى ناوو بەیداخێکە پرشنگ دەداو لە ئاسمانى شیعرى عەرەبى و عێراقیدا دەبرسکێتەوە. یەکێکە لە گەورەترین شاعیرانى عێراق لەسەر ئاستى ناوخۆ و، لە گەورەترین شاعیرانى عەرەب لەسەر ئاستى عەرەبیدا. ئەو شاعیرە لە عێراق لە دایکبووە، لە پارێزگەى ناسریە و، لەوێوە نووسین و ژیانى شیعرى دەست پێکرد. بۆ ووڵاتانى عەرەبى کۆچى کرد لە ئەنجامى حوکمى ستەمکار کە ئەو ساتە لە عێراقدا هەبوو. جەواهیرى شاعیرێکى گەورەیە و نابێ بەئاسانى بەسەریدا تێپەڕین. بەڵکو پێویستە بەوردى بیر لە کەسایەتى ئەو پیاوە گەورەیە بکەینەوە کە زۆر کاریگەرانە لەگەشەو پێشکەوتنى شیعرى تازەى عەرەبى بەشداربوو.
ندى
كچهکهی جهواهیری کتێبێک لهبارهی باوکیهوه بڵاودهکاتهوه
شیعرى ڕاستەقینە تەنیا لە عێراق لە دایکبووە.
سارة
له یادهوهری جهواهیریدا، موتهنهبی چاخی نوێ لهچاوی وێژهوان و ڕۆشنبیرانی شاری هیتدا
ئاستى خولى عێراقى تۆپى پێى ئێستا دڵ خۆشکەرنیە، چونکە ڕێژەى پشتگوێخستن زۆرە لەلایەن یەکێتى تۆپى پێى عێراقەوە کە تێکچوونى بارودۆخى تیپ و یانە عێراقیەکانى زیاد کردوە، و بۆتە هۆى توڕەیى شەقامى عێراقى لە یەکێتیەکە. پێویستە یەکێتى عێراقى ئاگادارى گرفتەکانى یانەکان بێت و، گرنگیان پێبدات، و بەخێراترین کات چارەسەرى بکات. هەروەها پێویستە رێکیانبخات و کارە پێویستەکان ئەنجام بدات بۆ سەرکەوتن و پێشخستنى ئاستى یانە ناوخۆییەکان بۆئەوەى تیپێکى نیشتیمانى بەهێزمان هەبێت کە تواناى ئەنجامدانى یارى نێودەوڵەتى هەبێت.
رياض فادي
یانزه یانهی وهرزشی بایکۆتی خولی پاڵهوانێتی پله نایابهکان دهکهن
یارى تۆپى پێ ئەو یارییە کە لە عێراقدا زۆر باوى هەیەو سڵاو بۆ یاریزان هاوار.
فارس خليل
یهکێتی تۆپی پێی ناوهندیی عێراق دهست به کارهکانی دهکاتهوه
سڵاو بۆ پاڵەوانانى ئەنبار. شارى ئەنبار ماوەى پێنج ساڵ لە حاڵەتى نا سەقامگیریدابوو شەڕى بەردەوامى نێوان تیرۆریستان و هێزە عێراقیەکان و هاوپەیمانەکان لە ئارادابوو. کە بووە هۆى تێکچوونى بارودۆخەکەو بە شێوەیەکى بەرچاو لە پارێزگاکەدا، خانوو و تەلارو شەقامەکان بەجۆرێک ڕووخان و کەڵکى ژیانى نەماوەو هیچ سوودێکى نەماوە. کەواى لە خەڵکى شارەکە کردوە هێزەکانیان کۆبکەنەوە، و دەستنیشانى بکەن بۆ جەنگان لەگەڵ ئەو مافیا تیرۆریستانەدا و بۆ هاوکاریکردن لەگەڵ هێزە عێراقیەکان و هێزە هاوپەیمانەکاندا لە ناوچەکەدا، لە ڕێگاى پێشکەشکردنى زانیارى و چوونە ناو سوپاوە لە پارێزگەکەدا، ئەمەش بۆتە هۆى هاوکاریەکى پتەو لەنێوان خەڵک و دامودەزگاکانى حکومەت، لە پێناو لەناوبردنى ڕەگەزەکانى تیرۆر، کە شارەکەیان خاپوور کردبوو بەهۆى ئەو هاوکاریە هێزەکان توانیان سەرکەوتنى ئەمنى گەورە بەدەستبێنن لەناوچەکەدا، ئەمەش ئاستى گەیاندە ئەو پەڕى سەقامگیرى و، بارودۆخ باش بو و، خەڵک توانى بەشێوەیەکى سروشتى بژى. هاوکارى خەڵکى ئەنبار هۆکارى سەرەکى بوو، لە کۆتایى هێنان و لەناوبردنى مۆڵگەکانى تیرۆر، هەوڵدان لەهەر کارێکى گومان لێکراو لەناوچەکەدا. ئەوان هۆکارى هەرە گەورەى بەرقەراربوونى ئاسایشن لە پارێزگەکەیاندا، لەگەڵ پاراستنى لە کردەى خاپورکارى و تیرۆر. بەرەو پێشەوە بۆ ووڵاتێکى پاک لە تیرۆر.
الانباري
له ئهنبار ژمارهیهکی زۆر دهنگدهران دهنگ دهدهن سهرهڕای ههڕهشهی تیرۆریستان