بهراستی ئهگهر نههاتبا باشتر بوو چونکه دوای ئهم ههموو ساڵه کهشتیگهلهکه وهکو خورده وایه هیچ سوودێکی نیه چونکه ووڵاتانی دراوسێ که پێویسته سنوورهکانی ئێمه بپارێزن کهشتیگهلهکهیان سهدان جار له کهشتیگهلی ئێمه پێشکهوتووتره کهواته ئهم کهشتیگهله بۆ کێ هاتووه؟؟
عايد العراقي
عێراق توانای دهریایی بهدهستدههێنێتهوه
ئەمه گەشت و گوزار لەبەسرەدا هان دەدا. چونکە مێژووى بەسرە و شوێنى جوگرافى گرنگە و، پەیوەندى بە هەموو وڵاتانى کەنداوەوە هەیە، کە ئێستا زۆر پێشکەوتوون. ئەمە وامان لێدەکات بیر بکەینەوە کە بەشێوەیەکى دروست سوود لەلایەنى گەشت و گوزار وەربگیرێ لە بەسرەداو. پێویستە بەسرە بەشێوازى شارستانى و دروست سوودى لێوەرگیرێ و سوودى زۆرى بۆ بەسرە هەبێ. بە تایبەتى و، بۆ هەموو عێراق بەگشتى. بەسرە پشتگوێ خراوە، لەبەر ئەوەى گەشت و گوزار پێشناکەوێ و، مەحاڵە گەشت و گوزار تیایدا بگاتە ئاستى پێویست، چونکە بەسرە تا ئێستا کێشەى نەبوونى ئاوى خواردنەوەى هەیە. جا چۆن گەشت و گوزار پێشدەکەوێ، کە بچوکترین مەرجى گەشت و هەسانەوە و، لەوێ نیە. دەبێ چەندین جار چاو بە بایەخى بەسرەدا بخشرێنرێتەوە، لە ڕێگەى دانیشتنى پسپۆران و شارەزایانى گەشت و گوزارى عێراقى یا بیانى نێودەوڵەتى، چونکە ئەمە گرفتێک نیە کە بە بەرژەوەندى بەسرا تەواوبێت. دەبێ دانیشن و بیر بکەنەوە کە کامە ڕێگە چاکترە و خێراترە بۆ بەرزکردنەوەى ئاستى پارێزگاى بەسرە، تا سوود لە کات وەرگیرێ و بەکاروانى پێشکەوتنى پارێزگاکانى دیکەى سەر شەتولعەرەب ڕا بگات، لە وڵاتانى کەنداوى عەرەبى. دەبێ پلانى نوێ داڕێژن بۆ شەقامەکانى بەسرە و، هۆتێلێ پلەیەکى بەخێرایى لێ دروست بکرێ و، لە ڕێگەى کۆمپانیا ناسراوەکان و، نوسینگەى ئاڵوگۆڕى بازرگانى لەسەر ئاستێکى بەرز تێدابکرێتەوەو، تواناکانى پێش بخرێن. ئاوى خواردنەوەى دروست دابین بکرێت و، شۆستەى بەندەرەکانى پاک بکرێتەوە، کە زۆر خاشاکى تێدایە. هەروەها خواردنگەى گەورە و بەرزى تێدا دروست بکرێت لەگەڵ کافێ لەسەر ئاوى شەتولعەرەب و، زیاتر بایەخ بە ئاوچەى کۆرنیش بدەن. ئەم شتانە گەشت و گوزار بۆ بەسرە دابین دەکا. کە دەکرێ تەواوى عێراق سوودى لێ وەربگرێ.
هردي هوليري
بهسره بانگهێشتی وهبهرهێنهران دهکات بۆ پهرهپێدانی گهشتیاری
هاووڵاتى عێراقى پێشتر نەیدەتوانى سەفەر بۆ هیچ وڵاتێک بکات تەنانەت بۆ وڵاتانى دراوسێش ، لەبەرئەوەى سەفەرکردن ئەو کات زەحمەت بوو و پارەى زۆرى دەویست کە دەبووایە هەتبووایە و بەحکومەتت بدابووایە بەجۆرێک کە بڕە پارەیەکى زۆر بوو کە هاووڵاتى سادە یان لە بارێکى مامناوەندى دابێت ناتوانێ بیدات بۆ چوونە دەرەوەى عێراق کەچى ئەمڕۆ سەفەرکردن بەخۆڕاییە و بەبێ ئەوەى بڕە پارەى خەیاڵى بدەیتە دەوڵەت. بەعسى تاوانبار ڕۆژ دواى ڕۆژ زیاتر دەستى دەنایە بینەقاقاى میللەتى عێراق و دژایەتى میللەتى عێراقى لە هەموو شتێکدا دەکرد تەنانەت ئەگەر هاووڵاتى حەزى لە سەفەرکردنیش بووایە بۆ دەرەوە ئەوا ڕێگەى پێنەدەدرا و ئەگەر ڕێگەیشى پێبدابووایە ئەوا لەکاتى ڕۆیشتن و گەڕانەوەیدا لێپێچینەوەیەکى زۆرى لەگەڵ دەکرا و هەروەها وەک وتم دەبووایە بڕە پارەیەکى زۆریش بە حکومەت بدات.
عراقية
گرفتهکانی پاسپۆرته نوێیهکهی عێراق چارهسهرکرا
هەموو ڕێزوخۆشەویستیمان بۆ هونەرمەند ڕەماح و هیوادارم هەموو هونەرمەندە دوورە ووڵاتەکان بگەڕێنەوە، بەتایبەتیش ئەوانەى بۆ ووڵاتە ئەوڕوپیەکان کۆچیان کردووە و، ماوەى نێوان ئەوان ووڵاتى خۆیان زۆر دوورە هەروەها لە هونەرەکەیان و هەموو بوارەکانى دوور کەوتونەتەوە، چونکە ئەگەر پێویستیان بەو هونەرمەندە هەبێت بۆ هەر ڕۆڵێک لە زنجیرە درامایەکى عێراقى یا فیلمێک ئەوا لە دەرهێنەرەکە دوورەو بەهۆى دووریەکى ناتوانێ بەشدار بێ. هەروەها هونەرمەندە شێوەکارەکان ناخۆشیەکى زۆر دەبینن لە کردنەوەى پێشانگا، چونکە خەرجیەکى زۆرى دەوێت و هیچ لایەنێک نیە پشتگیریان بکات، هەروەها ژەنیارەکان چونکە ئاهەنگى زۆرى عێراقیان لەوێدا نیە، یاخود ئەو لە تیپێکى مۆسیقاى عێراقیدا کارناکات، بۆ نموونە میوزیک بۆ گۆرانیبێژێکى عێراقى ناودار دەژەنێت. بۆیە بەداخەوە هونەرمەندان ناتوانن بەهرەکانیان وەگەڕبخەن. جا چ نواندن بێت یا وێنەکێشان یاخود ژەنینى ئامێرەکانى مۆسیقا بێت، یاخود هەر بەهرەو هونەرێکى دى بێت. دەبینین هونەرەکەى لەدەست دەدات. لەبەرئەوەى زۆربەى ئەو هونەرمەندانە خەریکى کارى دیکەن و، لەبوارى دى کاردەکەن ، چونکە ژیان لەوێ گرانە و پێویستى بە ئیشکردن دەبێت. بۆئەوەى لەوێدا بژى. جا کارێک دەکات کە کارى خۆى نیە و بەهرەى خۆى جێدێڵێ بۆ ئەوەى بمرێ و نەمێنێ. عێراق هەموو ڕۆژێک بەهرەى هونەرمەندە دوورە ووڵاتەکانى دەدۆڕێنێ، وا چاکترە بۆ ئەو هونەرمەندانە کە بگەڕێنەوە بۆ ووڵاتەکەى خۆیان، بۆ ئەوەى بەهرەکانیان لەباوەش بگرێ و هونەرمەندى شێوەکار پێشانگاکانى خۆى بکاتەوە و، هونەرمەندیش دووبارە لەگەڵ هاوڕێکانى دەست بە نواندن بکاتەوە لەبەرهەمە هونەریەکاندا. هەروەها دەتوانرێ سوودیان لێ وەربگێرێ لە پێشکەوتنى بزوتنەوەى هونەرى لە عێراقدا. دەتوانن بخوێنن و ببنە مامۆستا، بەهۆى ئەو زانیاریەى کەهەیانە و، نەوەى نوێ لە هونەرمەندان پەروەردە بکەن.
ديدار طارق
سهڵاح عهبدولغهفور داوا له هونهرمهندانی عێراق دهکات بگهڕێنهوه بۆ وڵات
هەر یەکێک لە پارێزگاکانى عێراق بەهاى مێژوویى خۆى هەیە و شتێکى هەیە لەوانى دیکەى جیادەکاتەوە و، پێى دەناسرێ. بەڵێ بەسرە پارێزگایەکى گرنگە و دەکەوێتە سەر ئاوى کەنداو و، بۆى هەیە ڕۆڵێکى گەورە لە ئابوورى عێراقدا ببینێ و ببێتە خاڵى وەرچەرخان. بەڵام نابێ بەسرە بایەخى پێ بدرێ و، ئاوەدان بکرێتەوە و پڕۆژەى تێداربکرێ و، پارێزگاکانى دیکەى وڵات پشتگوێ بخرێن. چونکە پارێزگاکان یەکتر تەواو دەکەن بە مێژوو و کلتور و رۆشنبیرى کوڕانى، ئەو داهاتانەى هەیەتى، نابێ داهاتى هەموو وڵات کە لە هەموو پارێزگاکانەوە دێ تەنیا بۆ بەسرە تەرخان بکرێ. ئەمە زۆڵمە لە پارێزگاکانى دیکە. و دادوەرى نیە کە پشتگوێ بخرێن و تەنیا گرنگى بە بەسرە بدرێت.
طارق الموصلي
پرۆژهکانی گهشهسهندن ئابوری بهسره دهبوژێننهوه
حکومەت هەنگاوێکى ڕاست و چاکى نەناوە کە تەواو بێت بۆ نموونە وەکو ئەوەى زیاتر خۆى ماندوو بکات و، هەوڵبدات بۆ گەڕاندنەوەى هاوڵاتییە کۆچەرەکان بۆ خاکى وڵات. هەندێ هەوڵى داوە بەڵام هەوڵى ڕاستى نین. کە کۆچەرەکان ڕازى بکا بۆ گەڕانەوە یان بۆ وڵات و، هەروەها لەبەر بارى ئاسایشى نائارام، ڕاستە ئێستا عێراق چاکتر بووە، بەڵام گەندەڵى هەر هەیە لە هەموو دام و دەزگاکانى حکومەتدا، و بارى ئاسایش ناڕێکەو ماوە ماوە ئۆتۆمبێلێکى مینڕێژکراو دەبینین لێرە دەتەقێتەوە، یاخود پشتێنێکى مینڕێژکراو لەوێ دەتەقێتەوە لە شەقامەکانى عێراقدا ئەوانەش هەمووى هۆکارى خراپن و وا لە کۆچەرەکان دەکات نەگەڕێنەوە بۆ عێراق و تێیدا سەقامگیربن. هەروەها هەڵى کار لەعێراقدا نیە و هەر کۆچەرێک کاتێک بیر لە گەڕانەوە دەکاتەوە بۆ عێراق. یەکەمجار بیر لە کارێک دەکاتەوە بیر لە وەدەکاتەوە کە چۆن نانى ژیان دابین بکات بۆ خێزانەکەى بەتایبەتیش زۆربەى کۆچەرەکان خێزانى عێراقى گەورە و تەواون.
امل البغداية
سهڵاح عهبدولغهفور داوا له هونهرمهندانی عێراق دهکات بگهڕێنهوه بۆ وڵات
پێویستە توانستە عێراقیەکان کە کۆچیان کردووە بۆ دەرەوە پشتگیرى بکرێن و رازی بکرێن بۆ ئەوەى بگەڕێنەوە بۆ عێراق، گەڕانەوەیان بۆ عێراق زەحمەتى زۆرى تیادەبێت، بەتایبەتیش ئەگەر بزانین زۆربەیان لەوێ کارى خۆیان تەواو کردوەو، دەبینى خانویەکى نیە تیایدا بژى ئەگەر هاتوو بگەڕێتەوە بۆ عێراق یا کارێکى نییە بیکا، بۆیە کاتێ بیر لە خۆى دەکاتەوە کە دەگەڕێتەوە دەبینێ کارێکی گرانە. ئەوەش بە خراپ بەسەر خۆى و خێزانەکەیدا دەشکێتەوە، بۆیە بڕیارى مانەوە دەدات هەرچەند حەزیشى لێنیە. چونکە دەزانێ لە عیراق ڕووبەڕووى زۆر کارى زەحمەت دەبێتەوە. من لەوە دڵنیام کە هەموو کۆچەرەکان خەون بە گەڕانەوە بۆ عێراق دەبینین. چونکە ووڵاتێک وەکو ووڵاتى خۆت کە عێراقە لە باوەشت ناگرێت و ئەوێ ووڵاتى ڕەسەنى خۆتانە، جا پێویستە ووڵات هەنگاوێکى جیدى بنێ و، پێداویستیەکانى ژیانێکى خۆشگوزەران بۆ کۆچەرەکان دابین بکات بۆئەوەى گەڕانەوەى زۆرترین ژمارەیان دابین بکەین.
تامر بوزي
سهڵاح عهبدولغهفور داوا له هونهرمهندانی عێراق دهکات بگهڕێنهوه بۆ وڵات
ئهی خوایه.. ئهی عێراق
mohamed
ههڵمهتی هەلبژاردن لە کەربەلا بەردەوامە
سڵاو بۆ هونەرمەندى بەرزمان تائى دەمەوێ بڵێم بەڵێ ئى وا هەن لەشێوەکارى ناوەشێنەوە و شایستەنین نازناوى هونەرمەند یان شێوەکاریان پێ بدرێت. چونکە شێوەکارى پێویستى بەمرۆڤى خاوەن تێڕوانینى گەورە هەیە، کە داهێنەرێکى گەورەبێ. تاکو ڕەنگ و پارچە قوماشێک لە ڕێگەى پەڕەمووچەکەوە، بکاتە دیمەنێک، یا تابلۆیەکى پڕ دەربڕین، یا خودشتێکى لێ پێک بێنێ. ئەمەش پێدەڵێن شێوەکارى. واتە شێوەى تابلۆیەکى هونەرى پێک دێنێ، لە ڕێگەى تێڕوانینى خۆى و کەرەستەکانى بەردەستى. نەک هەر ڕەنگ بخاتە سەر تابلۆ، بەڵکو هونەرى شێوەکارى پێویستى بە ویست و خەیاڵێکى فراوان هەیە. زۆرن ئەوانەى دەڵێن، هونەرمەندى شێوەکارن و ئەو بەهرەیان هەیە، بەڵام بەسەیرکردنى کارەکانیان جیاوازى ئەوانەى بۆ دەردەکەوێ لە نێو ئەوان و خاوەن دیدو خەیاڵى فراوان و بەهرەى گەورە. تابلۆى وا هەیە هەندێ کەس دەیکێشن کەهیچ واتاى نیەو، باکگراوندى خەیاڵى نیە، ئەمەش لە کەمى شارەزایى یان نەخوێندنى هونەرى شێوەکارى دێت بەشێوەیەکى چڕ. چونکە هونەرێکى گەورەیەو، پێویستە بە تەرکیز و وردبینى هەیە، ڕەنگە هەندێ جاریش بەهۆى نەبوونى بەهرەبێ ئەگەر بەهرەدار نەبێ. چونکە شێوەکارى ڕاستەوخۆ پەیوەندى بە بەهرەوە هەیە. کە پێویستە لاى قوتابى یا هونەرمەند هەبێ تا پێى بگوترێ هونەرمەندى شێوەکار و، خەڵکێک هەبێ سەیرى تابلۆ وبەرهەمى بکات و هەمووان سەرسام بکات. ئەگەر پێشانگاشى سازدا بۆ کارە شێوەکاریەکانى دەبینى هەموو خێرا بۆ بینینى هونەرى ڕاستەقینە دەچن تا چێر لەخەیاڵى هونەرمەندى شێوەکارى ڕاستەقینە وەربگرن.
كاظم الساري
هونهرمهند سهعد ئهلتائی باسی پیشهکهی دهکات