زانیاری/پاداشت
له دانیشتنی به‌رواری 29\1\2008، ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆکایه‌تی بڕیاری دا له‌سه‌ر په‌سه‌ندکردنی یاسای گۆڕانکاریی یاسای ئاڵای عێراقی ژماره 33ی ساڵی 1986 که پاشتر به یاسای گۆڕانکاریی یاسای ئاڵای عێراقی ژماره 6ی ساڵی 1991، ده‌ستکاری کراوه.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی یاساکه‌یه:
"به ناوی گه‌ل
ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆکایه‌تی
بڕیاری ژماره 6
به گوێره‌ی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به پێی ناوه‌رۆکی ماده‌ی '61/یه‌که‌مین'ی ده‌ستوور و به پێی ناوه‌رۆکی به‌ندی 'پێنجه‌م/ أ'ی ماده‌ی سه‌د و هه‌شتا و سێی ده‌ستوور،
ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆکایه‌تی له دانیشتنی به‌رواری 29\1\2008 ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌رکرد:
ژماره '9'ی ساڵی 2008
یاسا
گۆڕانکاریی یاسای ئاڵای عێراقی ژماره 33ی ساڵی 1986 که پاشتر به یاسای گۆڕانکاریی یاسای ئاڵای عێراقی ژماره 6ی ساڵی 1991، ده‌ستکاری کراوه
ماده‌ی '1':
به‌ندی دووه‌می ماده‌ی دووه‌می یاسای ئاڵای عێراقی ژماره 33ی ساڵی 1986 گۆڕانکاریی به ئه‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه تێدا ده‌کرێت:- (دووه‌م- ڕه‌نگه‌کانی ئاڵای عێراق هێمای ڕه‌نگه‌کانی ئاڵاکانی ئیسلامن و سێ ئه‌ستێره‌که و ماناکانی لێ لاده‌برێت).
ماده‌ی '2':
له ماده‌ی '1'ی یاسای ئاڵای عێراقی ژماره 6ی ساڵی 1991 ئاماژه‌ی سێ ئه‌ستێره‌که و 'به ده‌ستوخه‌تی سه‌رۆکی فه‌رمانده سه‌دام حوسێن سه‌رۆك کۆمار' ده‌سڕدرێته‌وه و له جیاتی ئه‌وه به خه‌تی کوفی ده‌سته‌واژه‌ی الله أكبر له سێیه‌کی ناوه‌ڕاستی لاکێشه سپییه‌که‌دا به باری درێژیی و هه‌ردوو چاره‌کی ناوه‌ڕاست به باری پانی، داده‌نرێت.
ماده‌ی '3':
گۆڕانکاریی ده‌کرێت له هه‌موو سیسته‌م و ڕێساکانی که په‌یوه‌ندییان هه‌یه به ناوه‌رۆکی دوو ماده‌ی '1' و '2' که له سه‌ره‌وه ئاماژه‌یان پێدراوه و، بۆ ماوه‌یه‌ك که نابێت له ساڵێك زیاتر تێپه‌ڕ بکات ده‌بێت کار به یاسای ئاڵای نوێی عێراق بکرێت.
ماده‌ی '4':
له به‌رواری ده‌رچوونیه‌وه کاری پێده‌کرێت و له ناو ڕۆژنامه‌ی فه‌رمییدا بڵاو ده‌کرێته‌وه.
تاریق هاشمی عادل عه‌بدولمه‌هدی جه‌لال تاڵه‌بانی
جێگری سه‌رۆك کۆمار جێگری سه‌رۆك کۆمار سه‌رۆك کۆمار
هۆکاره‌کان
به هۆی ئه‌و گۆڕانه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی به‌سه‌ر عێراقدا هاتوون، پێویست ده‌کات که هێماکانی ئاڵای عێراق له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجی عێراقی نوێ‌دا گونجاو بێت و، به‌و پێیه ئه‌م یاسایه داڕێژرا.

