وهرزش
یاریزانی عێراقی دانا عەبدولڕەزاق لە کاتی راهێناندا لە یاریگای نیشتمانیی شەعب لە بەغدا. [سائیر سودانی/رۆیتەرز](11/10/21) -- لەیس کاتب لە بەغدا
یاریزانانی تیپی نیشتمانیی عێراق خۆیان ئامادەدەکەن بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانێتیی گۆڕەپان و مەیدانی عەرەب دا کە لە 6 تشرینی دووەم دا سازدەکرێت لە ئیماراتی عەرەبی یەکگرتو.
حسێن جابر، سکرتێری فیدراسیۆنی گۆڕەپان و مەیدانی ناوەندیی عێراق، وتی فیدراسیۆنەکە گەشبینە بە لێهاتویی تیپی نیشتمانی دوای ئەوەی یاریزانەکان بەشدارییان کرد لە چەند کەمپێکی راهێناندا بۆ خۆئامادەکردن بۆ پاڵەوانێتییەکە.
حسێن جابر وتی "ئامادەکارییەکانی یاریزانانی تیپی نیشتمانی عێراق باش بووە و ئامادەیان دەکات بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامی ئەرێنی و باش بۆ یارییەکانی گۆڕەپان و مەیدانی عێراق کە دەستیکردووە بە گەڕانەوە بۆ گۆڕەپانی عەرەب."
عێراق بە شەش یاریزان بەشداری لە پاڵەوانێتییەکەدا دەکات، کە لەسەر بنەمای ئەنجامەکانیان لە پاڵەوانێتییە ناوخۆییەکانی ئەمساڵ دا هەڵبژێردراون. راهێنەری جەزائیری نورەدین تاجین سەرپەرشتی تیپی عێراق دەکات.
یاریزانی تیپی نیشتمانی عێراق عەدنان تەعیس وتی "ئێمە دڵنیاین لەوەی ئەنجامی باش بەدەست دەهێنین لە پاڵەوانێتی داهاتودا."
تەعیس وتی کەمپەکانی راهێنانەکە کە تیپەکەی ئامادەی بوو، لەناویاندا یەکێکیان کە ئێستا لە هەولێر بەڕێوەیە، یارمەتی باشکردنی توانا تەکنیکییەکانی یاریزانەکانی دا.
عێراق لەم دواییەدا بەشداریکرد لە سیازدەهەمین پاڵەوانێتیی یەکێتیی نێودەوڵەتیی فیدراسیۆنی یاریزانان دا لە دایگو، کۆریای باشوور، لە 27 ئاب تا 4 ئەیلول کە تێیدا نزیکەی 1,850 یاریزانی کوڕ و کچ بەشدارییان تێداکرد لە 200 وڵاتەوە.
بەشداریکردنی عێراق لە پاڵەوانێتییەکەدا تەنیا یاریزان عەلا حیکمەتی گرتەوە، کە لە یەکەم خول دا دەرکرا بە بێ ئەوەی تۆماری خۆی باشتر بکات لە 400 مەتری دا. بڕیار بوو تەعیس نوێنەرایەتی عێراق بکات لە راکردنی 800 مەتری دا، بەڵام بە هۆی پێکرانەوە ناتوانێت.
لە دووشەممەوە (24 تشرینی یەکەم) گۆڕەپانی کۆلیژی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی بەغدا میواندارێتیی پاڵەوانێتیی یانە وەرزشییەکانی عێراق دەکات بۆ نەوجەوانان و گەنجان.
پاڵەوانێتییەکانی یانە وەرزشییەکانی پیاوان و ژنان دواخرا لەبەر بەشداریکردنی تیپی نیشتمانیی عێراق لە پاڵەوانێتی عەرەب و ئنجا لە یارییەکانی وڵاتانی عەرەب دا کە لە قەتەر سازدەکرێت لە کانونی یەکەم دا.
عەلا جابر، جێگری سەرۆکی فیدراسیۆنەکە، وتی فیدراسیۆنەکە یاریزانەکانی تیپی نیستمانی بە گوێرەی ئەدای یاریزانەکان لە پاڵەوانێتییەکەدا هەڵدەبژێرێت.
"یارییەکانی گۆڕەپان و مەیدانی عێراق زۆر یاریزانی گەنجی بە خۆیەوە بینیوە، هەم کوڕ و هەم کچ، و یاریزانی هەیە کە ئاستێکی بەرزیان هەیە لە یاریی جۆراوجۆری گۆڕەپان و مەیداندا."
عەلا جابر وتی فیدراسیۆنەکە هیوادارە یانەکانی عێراق بەشدارییەکی بەرفراوان بکات لە پاڵەوانێتییەکەدا
ئهم بابهته ههڵسهنگێنه
تکایه تێبینیهکانت دهربارهی ئهم بابهته بخهره ڕوو بۆ ئهوهی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وهرگرین بۆ پهرهپێدان به ماڵپهڕهکه
- رێساكانی مهوتنی لهبارهی سهرنجهكانهوه











