ژماره‌یه‌ك قوتابخانه‌ی ئێواران هه‌ن که ڕه‌وانه‌ی موسڵ کراون بۆ ئه‌نجامدانی تاقیکردنه‌وه‌کان له‌وێدا، بۆچی ئه‌و بڕیاره ته‌نها قوتابخانه‌کانی ئێواران ده‌گرێته‌وه که له قه‌زای شه‌رگاتن له‌کاتێکدا زۆربه‌ی قوتابییه‌کان ناتوانن بگه‌نه موسڵ بۆ ئه‌نجامدانی تاقیکردنه‌وه‌کان به‌هۆی باری ته‌ناهی ناهه‌مواره‌وه له‌و شاره؟ هه‌ر بۆیه چه‌ندین قوتابی له‌به‌ر ئه‌و هۆیه له تاقیکردنه‌وه‌کان ده‌رنه‌چوون، داواکارین له به‌ڕێزتان چاوێك به‌و بڕیاره بخشێننه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گرنگه بۆ ئێمه و بۆ دواڕۆژمان!!! ئایا ده‌توانن بمان خه‌نه ده‌وری دووه‌م، له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕی ڕێز و سوپاسمان. قوتابیانی ئێوارانی شه‌رگات.
ئه‌میر
ڕێژه‌ی ده‌رچوون له قوتانخانه‌کانی سه‌ڵاحه‌دین گه‌یشته 90 له‌سه‌ددا
یانه‌ی ئه‌هلی یاریی زه‌مالیکی زۆر به جوانی و کارامه‌ییه‌کی هونه‌ری کرد، جوانترین گۆڵ هی ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن بوو.
عه‌لی سه‌ید حه‌سه‌ن
گۆڵكه‌ری خولی عێراقی: هیچ كێشه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ حه‌مه‌ددا نیه
به‌ڕاستی من هیواخوازم بچم بۆ عێراق به‌ڵام نازانم چۆن، من ناوم عادیله و ته‌مه‌نم 15 ساڵانه، هیواداریشم بچم له‌وێ بژیم.
عادیل
هه‌یفا وه‌هبی ده‌چێته ناو جیهانی سینه‌مای میسرییه‌وه
زۆر شه‌رمه‌زاریه هه‌ڵبژارده متمانه بکاته سه‌ر نه‌شئه‌ت له‌گه‌ڵ هه‌موو ڕێزێکم بۆی، ئه‌و یاریزانێکی نایابه به‌ڵام یاریزانی ترمان هه‌ن زۆر باشن وه‌ك یونس و هاوار و عیماد و مه‌هدی و باسم و جاسم و قوسه‌ی.
بژی هه‌ڵبژارده
بۆرسه‌ی گواستنه‌وه‌ی یاریزانه عێراقییه‌كان
خوای ئه‌و حکومه‌ته بێزه‌یی و فاسید و گه‌نده‌ڵکه‌ره له‌ناوبه‌ریت و سو‌پای ئیمام به‌سه‌ر بخه‌یت و لایه‌نگرانی مه‌هدی به‌سه‌ر بخه‌یت.
عێراقی
ده‌ستگیركردنی 13 له سه‌ركرده‌كانی (لایه‌نگرانی مه‌هدی) له نه‌جه‌ف له نێویاندا سه‌رکرده‌ی رۆحییان
خوا ڕێزدار وه‌زیری کاره‌با سه‌رکه‌وتوو بکات و، حه‌ز ده‌که‌م پێی رابگه‌یه‌نم که ئه‌گه‌ر ئێمه ژماره‌یه‌کی زۆر وێستگه بنیاتبنێین به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ی ده‌ستنیشانی ڕێژه‌ی سه‌رفکردنی کاره‌با و به‌فیڕۆدانی کاره‌با بکه‌ین، ئه‌وا پێویسته له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی کاره‌با که میکانیزمێك بۆ ئاستی سه‌رفکردنی کاره‌با له لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه ده‌ستنیشان بکات، ئه‌وه‌ش له ڕێگه‌ی شێوازێکی پێشکه‌وتووی تری جیاواز له سه‌عاتی خوێندنه‌وه‌ی کاره‌بای ئێستا و، خوا سه‌رفرازتان بکات.
جبوری
وه‌زیری كاره‌بای عێراق: ڕێكه‌وتن بۆ دامه‌زراندنی هه‌شت وێستگه‌ی وزه و ده‌سه‌ڵاتی هاوردنی سووته‌مه‌نی بۆ خستنه‌وه‌گه‌ڕی یه‌كه له‌كاركه‌وتووه‌كان
هیوادارم ئه‌وپه‌ڕی ئاسووده‌یی باڵ به‌سه‌ر عێراقدا بکێشێت و ئاڵا نوێیه‌که سه‌رجه‌م ماناکانی خۆشه‌ویستی و دڵسۆزیی بۆ عێراق ببه‌خشێت و له ژێر سایه‌یدا یه‌کڕیزیی و برایه‌تی به‌رقه‌رار بێت.
تکایه پرسیارێکم هه‌یه، چۆن ده‌توانم له پێشبڕکێی ئاڵاکه‌دا به‌شداریی بکه‌م، چونکه من عێراقیم و پسپۆڕم له بواری نیگارکێشاندا به‌ڵام له ده‌ره‌وه‌ی عێراق نیشته‌جێم و چۆن ده‌توانم دیزاینه‌کانم بنێرم و ده‌بێت بۆ کوێی بنێرم و زانیاریی له ئه‌و بابه‌ته.
له‌گه‌ڵ ڕێز و سوپاسی زۆرم بۆ ئێوه.
ئه‌حمه‌د فه‌یسه‌ڵ
ده‌ستپێکردنی پێشبڕکێی نیگار‌کێشانی ئاڵای کۆماری عێراق
یونس یاریزانێکی مه‌زنه و شایه‌نی ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ یانه گه‌وره‌کاندا یاری بکات و هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ ده‌خوازین چونکه شادیی خسته ناو دڵی عێراقییه‌کانه‌وه.
زیاد عێراقی
یونس مه‌حمود پشکنینی پزیشکی له میونخ بۆ ئه‌نجامده‌درێت
به هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ براکانمان له که‌رکوك و به‌و هیوایه‌ی که بکه‌ویته کار و به‌رهه‌مهێنه‌ری وزه بێت، نه‌ك وه‌کو وێستگه براکانی له ناسریه و موسه‌نا ئه‌وانه‌ی تر بێت، چونکه ئیتر نه‌نگییه و به‌س نیه ئه‌ندازیارانی عێراقی خه‌ریکی سه‌رپه‌رشتیی و جێبه‌جێکردن و ته‌واونه‌کردنی گرێبه‌سته‌کانن، به تایبه‌تی له کاره‌بادا که فێری پاره بوون و هاوڵاتیان کێشه‌کانیان چاره‌سه‌ر بووه له ڕێگه‌ی کڕینی ئه‌مپێری موه‌لیده‌ی ئه‌هلی!
خوا که‌سانی چاکی دڵسۆزی ئه‌م نیشتمانه سه‌رفراز بکات.
جبوری
جبوری
دروستكردنی وێستگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با به غاز له كه‌ركوك
سڵاوتان لێبێت..هه‌ڵبژارده‌كه‌مان پێویستی به راهێنه‌رێكی به‌رازیلی هه‌یه جۆرڤان ڤێرا یان كه‌سێكی دیكه و پێویسته له‌سه‌ر یه‌كێتی كه په‌له بكات له هه‌ڵبژاردنی راهێنه‌رێكدا.
ئه‌بو ئه‌یاد
یه‌كێتی تۆپی پێ ڕاهێنه‌رێكی تازه داده‌مه‌زرێنێت
من هاوڵاتیه‌كم له قه‌زای خانه‌قین ده‌ژیم كه سه‌ر به پارێزگای دیاله‌یه، ده‌پرسم ئایا چۆن بتوانم سودمه‌ند بم له خزمه‌تگوزاره‌ی خانه‌ی پارێزراوی كشتوكاڵی، من 256 دۆنم زه‌وی كشتوكاڵیم هه‌یه و 40 دۆنمی زیتونه. من خۆم ئه‌ندازیاری كشتوكاڵیم و سوپاسگوزارتان ده‌بم گه‌ر به‌شداریم پێبكه‌ن له به‌كارهێنانی ئه‌م رووبه‌ره‌دا.
ئارام
كشتوكاڵی داپۆشراو له واست، ئه‌زموونێكه چاوه‌ڕوانی سه‌ركه‌وتن ده‌كات
هه‌موو ئه‌وه‌ی كه ده‌مه‌وێت له ئێوه‌وه بیزانم ئه‌وه‌یه ئایا چ رۆژێك بڕیاری دادگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌رده‌چێت تكایه هه‌ركه‌سێك زانیاری هه‌یه.
حازم فه‌لاح
عێراقیه‌كان چاوه‌ڕێی دادوه‌ری دادگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن
ئێوه‌ی قه‌ته‌ری دز وفێلبازن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه له ركابه‌ر ده‌كه‌ن به یارمه‌تی ئین هه‌مام و فێڵبازن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ره‌گه‌زنامه ده‌ده‌ن به یاریزانه‌كان و عێراق باشترین نموونه‌یه بۆ دڵسۆزی و نه‌شئه‌ت باشترین یاریزانی ئاسیایه.
محه‌مه‌د حه‌سون
نه‌شئه‌ت ئه‌كره‌م، یاریزانی بێوێنه
ئه‌مه كۆلیژی سه‌ربازیه سه‌ر به كێیه سه‌ر به پاسه‌وانی شۆرشی ئێرانیه یان سه‌ر به میلیشیا ئێرانیه‌كانه؟
ئه‌بو محه‌مه‌د عێراقی
له ساڵیادی دامه‌زراندنیدا كۆلیژی سه‌ربازی چواره‌م به ده‌ركردنی دوو خولی سه‌ربازی ئاهه‌نگ ده‌گێڕێت
سڵاوتان لێبێت، پێش هه‌موو شتێك داوات لێده‌كه‌م ئه‌گه‌ر زه‌حمه‌ت نیه هه‌واڵی زیاتری دیاله ئه‌گه‌ر ده‌كرێت و هه‌واڵی وه‌رزشی زیاتر ئینشائه‌ڵا له هیچتان كه‌م نابێت هه‌رگیز.
حه‌یده‌ر مشعان سه‌عدی
ده‌ستپێكردنی پێشبڕكێی نیگار‌كێشانی ئاڵای كۆماری عێراق
به‌ناوی خوای به‌خشنده و میهره‌بان
ئایا خوێندنی ئێواران له زانكۆی تكریت ده‌كرێته‌وه بۆ ساڵی 2008-2009 و چیه تكایه وه‌ڵام له‌گه‌ڵ رێزدا.
حامد فارس مه‌حمود
زانكۆی تكریت... پێگه‌یه‌كی زانستی كه به متمانه و تواناوه به‌ره‌و داهاتوو هه‌نگاو ده‌نێت
كاركردن و گه‌شه و خزمه‌تكردنی مرۆڤ له لایه‌ن هه‌ر كه‌سێكه‌وه بیت و له‌هه‌ر شوێنێك بێت ئه‌وه خودا په‌رستیه، خودا ده‌وڵه‌تی دادپه‌روه‌ر ئاوه‌دان ده‌كاته‌وه و ئه‌گه‌ر كافریش بێت، و ده‌ڵه‌تی سته‌مكاریش ته‌فروتونای ده‌كات ئه‌گه‌ر موسڵمانیش بێت، رێگه‌ی ئه‌مه‌ش بریتیه له لێپرسینه‌وه له خراپه‌كار ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بانگێشه‌ی ئه‌وه‌ش بكات كه موسوڵمانه و به‌رگی موسوڵمانی پۆشیوه خودایه به‌ره‌كه‌ت بخه‌یته ئاوه‌دانكردنه‌وه و بونیاتنانه‌وه‌ی عێراق و پاكی بكه‌ره‌وه له هه‌ر داخ له دڵ و به‌خییلێك و ئه‌وانه‌ی كه دوبه‌ره‌كی بڵاوده‌كه‌نه‌وه له‌نێوان تایه‌فه و مه‌زهه‌به‌كان و نه‌ته‌وه‌كاندا له‌وه‌ی كه له‌سه‌ر ته‌ختی دوبه‌ره‌كی دابیشن و داوا له گه‌لی عێراق ده‌كه‌م كه كردار به چاكه و نه‌ریێ خراپه بكات وه‌ك غاندی خوا عه‌فوی كات ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر كینه به كینه چاره‌سه‌ر بكرێت ئیتر كینه چۆن ده‌سڕێته‌وه، له زۆرێك له سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كان باشتره كه بڕیار ده‌ده‌ن به خه‌ڵك كه تۆڵه بسێننه‌وه له برا موسوڵمانه‌كانیان. و سڵاوتان لێ‌بیت.
د. عه‌بدول كه‌ریم حه‌سناوی
مالیكی سه‌رۆكایه‌تی پڕۆسه‌ی بیناكردن و ئاوه‌دانكردنه‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆی خۆی
به‌ناوی غاندیه‌وه قسه بكه‌ین باشتره تا نه‌ڵێن ئه‌مه فلان تایه‌فه‌یه.. هتد. غاندی سه‌ركرده ئه‌و كاته‌ی كه گیشوه‌ری هیندستانی یه‌كخست كه 450 ملیۆن مرۆڤ له ئاین و تایه‌فه و نه‌ته‌وه‌ی جیاواز ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر كینه به كینه چاره‌سه‌ر بكرێت ئیتر كینه چۆن ده‌سڕێته‌وه" و داوا له خوا گه‌وره ده‌كه‌م بمبه‌خشێت و سه‌روه‌رمان محه‌مه‌د سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت و له شوین كه‌وتوانی؟ ئه‌مه ئامۆژگاریه‌كه بۆ گه‌لی عێراق و جیهان. خودایه ره‌حم به عێراقیه‌كان و سه‌رجه‌م جیهان بكه به‌تایبه‌ت سته‌م لێكراوان و هه‌ژاران و بێده‌ره‌تانان دوارۆژیان باش بكه و ره‌حم به مردوه‌كانمان بكه و به شه‌هیدانمان ئه‌وانه‌ی ده‌ستی دیكتاتۆر و سته‌مكاران له هه‌موو پنتێكی جیهاندا و پاداشتی ساڵانی پێشومان بده‌ره‌وه و سوپاس.
د. عه‌بدول كه‌ریم حه‌سناوی
مالیكی سه‌رۆكایه‌تی پڕۆسه‌ی بیناكردن و ئاوه‌دانكردنه‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆی خۆی
پیرۆبێت له یانه‌ی دهۆك و پیرۆبێت له نور سه‌بری بۆ ئه‌و ئه‌دا جوانه‌ی.
حسێن سه‌عد
دوو سه‌ركه‌وتنی زۆر گه‌وره بۆ دهۆك و نه‌وتی باشوور
سه‌لامی خواتان لێبێت... سه‌رنج له‌باره‌ی عه‌دنان حه‌مه‌د ئه‌وه‌یه كه ئه‌و زۆر كه‌م ته‌رخه‌م بوو له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ماندا ئه‌و خوێڕی و فێڵبازه و شایانی ده‌ركردنه و به‌هۆی ئه‌وه‌وه هه‌ڵبژارده‌كه‌مان دۆڕاندی... هۆكاره‌كان.... هێڵی ناوه‌راستی دا به یاریزانی ن‌و هه‌نگوینی شاخی پێدان و ده‌زی لێدان... ئه‌وانیش هاوار مه‌لا محه‌مه‌د... و قوسه‌ی مونیر ... و نه‌شئه‌ت ئه‌كره‌م... كه یاریزانانی هێڵی ناوه‌ڕاستی شه‌كه‌ت كرد.. و هۆكارێكی دیكه‌ش ناوبژیوانی... و سڵاوی خواتان لێبێت.
مسته‌فا عانی
عه‌دنان حه‌مه‌د سێ داواکاری پیشه‌گه‌ری ڕه‌تده‌کاته‌وه
داوا له ئافره‌تی عێراقی ده‌كه‌م كه له‌به‌رده‌م پاره و خه‌ڵه‌تاندا خۆ راگر بن و خواتان له پشت بێت.
یوسف
مایه‌پووچی قاعیده له عێراق پاڵی پێوه‌ده‌نێت بۆ به‌کارهێنانی ئافره‌تان له جێبه‌جێکردنی هێرشه خۆکوژییه‌کانیدا
قسه‌کانی جه‌نابی به‌ڕێوه‌به‌ری کارگه‌که زۆر جوان و وردن، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه که کارگه‌ی ڕستنی حله و وه‌زاره‌تی پێشه‌سازی و کانزا‌کان، و له پێشه‌وه‌ی هه‌مووشیانه‌وه حکومه‌ت، ئاگاداری ئه‌و کارگانه بن که زۆری چه‌شتوه به ده‌ست پشیگوێخستن له هه‌موو لایه‌کانه‌وه، ده‌بێت ئه‌وه‌ش له بیر خۆمان نه‌به‌ینه‌وه که ئه‌و کارگانه هه‌زاره‌ها خێزان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن که گشتیان که‌مده‌رامه‌ت و ده‌ستکورتن، ده‌ستخۆشی له هه‌ممو که‌سێك ده‌که‌ین بنیات بنێت و هه‌وڵ بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته برینداره بدات، له‌گه‌ڵ ڕێز و سوپاسم.
وه‌زاح محه‌مه‌د عه‌بود له دیوانیه‌وه
وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی عێراق پرۆژه‌یه‌كی نوێ بۆ كارگه‌ی ڕستنی دیوانیه په‌سه‌ند ده‌كات
ڕاهێنه‌رێکه هه‌ڵبژارده‌که‌مان به‌ڕاستی له‌ده‌ستی چوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پاڵپشتی پێویستیان بۆ پێشکه‌ش نه‌کرد، داوا له‌و که‌سانه ده‌که‌م که عه‌دنان حه‌مه‌دیان خۆشناوێت که تێبینی ئه‌و پێشنیازانه بکه که ڕه‌تیکردونه‌ته‌وه و ئه‌وانه‌ی له دواڕۆژدا پێشکه‌شی ده‌کرێن.
به‌راق
عه‌دنان حه‌مه‌د سێ داواکاری پیشه‌گه‌ری ڕه‌تده‌کاته‌وه
یونس مه‌حمود هێرشبه‌ڕێکی پاڵه‌وان و بێوێنه‌یه به‌ڵام له باری ئێستا ئه‌و له‌سه‌ر ئه‌و ئاسته‌دا نیه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆری بۆ غه‌رافه‌ی قه‌ته‌ری پێشکه‌شکه‌رد و ئه‌وه‌ی له‌بیر کرد که ئه‌و مرۆڤه و جه‌سته‌ی هه‌قی به‌رسه‌ره‌وه هه‌یه و پێویسته ئیسراحه‌تی پێ‌بکات، ئه‌و خۆی به سوپه‌رمان دانا واتا ده‌توانێت به‌هه‌مان ئاست له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌مان یاری بکات به‌ڵام ڕاستیه‌کان به پێچه‌وانه‌وه بوون و تووشی زامداری هات و ئه‌وه به‌داخه‌وه بووه هۆی دۆڕانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق.
ئاشقی ڕیال
یونس مه‌حمود پشکنینی پزیشکی له میونخ بۆ ئه‌نجامده‌درێت
شتێکی باشه بۆ هه‌موو گه‌لی عێراق، سوپاس بۆ حکومه‌تی عێراق.
ڕیل
که‌مبونه‌وه‌ی کرده‌وه توندوتیژیه‌کان به ڕێژه‌ی 85% و حکومه‌ت به‌کارهێنانی شوێنه‌کانی خواپه‌رستی له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵه چه‌کداره‌کانه‌وه قه‌ده‌غه‌ده‌کات
مه‌حاڵه سه‌رکه‌وتن بده‌ن به عێراق له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌کێتی قه‌ته‌ری به‌رتیڵ به فیفا ده‌به‌خشێت.
ویسام
عێراقیه‌كان چاوه‌ڕێی دادوه‌ری دادگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن
به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان.. سڵاوێکی گه‌رم
من هاوڵاتی عه‌بدولهادی هیلالم دانیشتووی پارێزگای که‌رکوك قه‌زای حه‌ویجه، زۆر حه‌ز له یاری به‌یسبۆڵ ده‌که‌م و هیوادارم یه‌کێتی عێراق بۆ یاری به‌یسبۆڵ یانه‌یه‌کی به‌یسبۆل له قه‌زای حه‌ویجه بکه‌نه‌وه و پاڵپشتی ئه‌و وه‌رزشه خۆش و به‌سووده بکه‌ن له قه‌زاکه، هه‌بۆیه داوا له یه‌کێتی به‌ڕێزی ئه‌و یاریه ده‌که‌ین پاڵپشتی بۆ ئه‌و یاریه پێشکه‌شبکات و له گشت عێراقدا پێشی بخات، له کۆتاییدا سوپاسی ئێوه ده‌که‌م بۆ فه‌راهه‌مکردنی ئه‌و ده‌رفه‌ته و هاوکاریتان و هه‌ر سه‌رکه‌وتوو بن.
عه‌بدولهادی هیلال/ که‌رکوك/ قه‌زای حه‌ویجه/ فه‌رمانبه‌ر له به‌شی په‌روه‌رده له حه‌ویجه
عه‌بدولهادی هیلال عه‌بدولقادر
وه‌رزشی به‌یسبۆڵ بایه‌خێکی زۆری پێده‌درێت له لایه‌ن عێراقیه‌کانه‌وه
ئه‌ڵبه‌ته یه‌کێتی عێراقی دووچاری زوڵمێکی گه‌وره و ڕوون و ئاشکرا بۆوه له به‌رامبه‌ر هه‌زاره‌ها وه‌رزشوان، بڕیاره‌که‌شی پوچبوو سه‌باره‌ت به بێبه‌ری کردنی یه‌کێتی قه‌ته‌ری له به‌رپرسیارێتی به‌رامبه‌ر به هه‌ڵه‌ی یاریزانی به‌ڕازیلی ئیمرسۆن که چه‌ندین ناوی تریشی هه‌ن. بۆچی فیفا، ئایا له‌بیرت چوو چۆن به‌په‌له هه‌ڵبژارده‌ی تازه‌پێگه‌یشتوانی عیراقتان کرده ده‌ره‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ڵبژارده‌ی سعودیه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی یاریزانی مه‌به‌ست به‌شداری نه‌کردبوو له یاریه‌که و هه‌ڵبژارده‌ی عێراقی نه یه‌که‌م نه ئاخیر هه‌ڵبژارده‌یه دووچاری ئه‌و سزا قورسه ببێته‌وه به تایبه‌تی له‌سه‌ر گه‌لی عێراق که به بارێکی زۆر سه‌ختدا تێپه‌ڕده‌بێت و چاوه‌ڕوانی خۆشی گه‌وره بوو له‌لایه‌ن شێره‌کانی ڕافیده‌ین بۆ سه‌رکه‌وتن بۆ قۆناغی داهاتوو، ئه‌ی ئێوه هه‌ی دادگای نێوده‌وڵه‌تی چ جۆره یاسایه‌ك جێبه‌جێده‌که‌ن، کوانێ ئینساف و ده‌ستپاکی بۆچی یاریزانێکی عێراقی بێبه‌شده‌که‌ن له به‌شداریکردن به‌ڵام هه‌ڵبژارده‌یه‌ك سزا ناده‌ن، له خوا بترسن ئه‌ی خه‌ڵکینه. ئه‌گه‌ر دادوه‌ریتان له نێو خه‌ڵکی کرد دادوه‌ری عادیلانه بکه‌ن.
سه‌ڵاح به‌شیر له زاخۆ
عێراقیه‌كان چاوه‌ڕێی دادوه‌ری دادگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن
سوبحانه‌ڵا، له‌خوا ناترسن، عێراق له نه‌وه‌ده‌کانه قه‌رز ده‌داته‌وه به‌ڵام هێشتا ده‌بینین و ده‌یبیستین که قه‌رزداری هه‌مان پڕی پاره‌ین به‌ڵکو زیاتریش، به‌سنیه دزینی پاره‌ی هه‌تیو و بێده‌رامه‌تان، یاخود له‌وانه‌یه وابزانن ئه‌وه پاره‌ی به‌رپرس و سه‌رکرده‌کانه. خوا جه‌زای خێری خه‌ڵکی ئیمارات بداته‌وه. و خوا وه‌کیلمان بێت به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌ی سته‌میان له ئێمه کردوه.
سه‌عد عه‌بدولعه‌زیز
ئیمارات له 7 ملیار دۆلاری قه‌رزی عێراق و سه‌رجه‌م سوده‌که‌شی خۆش ده‌بێت
ئه‌وسا... کێشه‌که له‌گه‌ڵ کوێت بوو که نه‌یده‌ویست له قه‌رزه‌کانی له‌سه‌ر عێراق خۆشبێت هه‌مان شتیش له‌گه‌ڵ ئیمارات... باشه من وامده‌زانی کێشه‌که ڕژێمی پێشووه (ڕژێمی سه‌دام حوسێن) ئه‌وسا تازه له ئه‌و جه‌نگه‌ی هاتوبووه ده‌ره‌وه که ناوینا (پاراستنی ده‌روازه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی جیهانی عه‌ره‌بی)... ئایا چی تازه ڕوویداوه تاکو ئیمارات له قه‌رزی خۆی خۆشبێت به‌و ساناییه. به‌ڕاستی، من دڵنیام له‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ش له قه‌رزی خۆیان خۆشده‌بن، کوێت و سعودیاش هه‌مان شت.... بێگومان خوا دایه ئه‌مه‌ریکامان بۆ سه‌لامه‌ت بکات!!! و ئه‌ڵبه‌ته بۆ عێراق باشتربوو ئه‌و وڵاتانه له قه‌رزه‌کانیان زووتر خۆشبونایه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وسا عێراق قه‌د دووچاری ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تیه نه‌ده‌هات که له 17 ساڵی ڕابردوودا دووچاریهات!!!
وائیل عومران
ئیمارات له 7 ملیار دۆلاری قه‌رزی عێراق و سه‌رجه‌م سوده‌که‌شی خۆش ده‌بێت
براینه بۆچی قسه‌کان جوان نین له‌م گربونه‌وه‌یه‌دا. به‌داخه‌وه.
عومه‌ر به‌دراوی
هه‌یفا سه‌ره‌ڕای ئاگر که‌وتنه‌وه هه‌ر گۆرانی ده‌ڵێت
سوپاس بۆ خوا و بۆ سوپا قاره‌مانه‌که‌مان که ئه‌و تیرۆریست و تاوانکارانه‌یان له‌ناوبرد که زۆر ماندوویان کردین.
باقر
ده‌ستگیركردنی 13 له سه‌ركرده‌كانی (لایه‌نگرانی مه‌هدی) له نه‌جه‌ف له نێویاندا سه‌رکرده‌ی رۆحییان
سوپاسی ڕاهینه‌ر عه‌دنان حه‌مه‌د و یه‌کێتی عیراق ده‌که‌م و ده‌ڵێم تۆپی پێ بردنه‌وه و دۆڕانه، نه‌ك ئه‌گه‌ر بردمانه‌وه ڕاهێنه‌ره‌که بخه‌ینه ئاسمان و ئه‌گه‌ر دۆڕاشین داوا له ڕاهێنه‌ر و یه‌کێتیه‌که بکه‌ین ده‌ست له کاربکێشنه‌وه.
سه‌ما محه‌مه‌د
عه‌دنان حه‌مه‌د سێ داواکاری پیشه‌گه‌ری ڕه‌تده‌کاته‌وه
سڵاو و به‌ره‌که‌تی خواتان لێبێت، هیوای چاکبونه‌وه‌ی خێرا بۆ یونس مه‌حمود ده‌خوازم و ئه‌گه‌ر زه‌حمه‌تی تێدانیه، تکاده‌که‌م ئیمێڵیم بۆ ڕه‌وانه بکه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت به تایبه‌تی قسه‌ی له‌گه‌ڵدا بکه‌م من زۆر یونسم خۆشده‌وێت.
مسته‌فا عانی
یونس مه‌حمود پشکنینی پزیشکی له میونخ بۆ ئه‌نجامده‌درێت