سه‌رنجی خوێنه‌ران
سوپاس بۆ ئه‌و نیشتمانه‌ی که له ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی هه‌موولایه‌ك ده‌یزانن خزمه‌تمان کردووه. ئێمه له ئه‌و که‌سه سه‌ره‌تاییانه‌ین که له به‌رواری 1\9\2003 هه‌تا 10\9\2006 چه‌کمان له دژی تێرۆریستان و تاقمه ته‌کفیرییه‌کان هه‌ڵگرتووه، به‌ڵام پاشتر به هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی ڕاسته‌قینه‌وه وازمان له کاره‌کانمان هێنا. ئێمه نامه‌ی ته‌زکیه و به‌رائه‌ت زیمه‌مان له یه‌که سه‌ربازییه‌کانمانه‌وه پێدراوه که ئێمه به شێوه‌یه‌کی شه‌رافه‌تمه‌ندانه و به ئه‌و شێوه‌یه‌ی سه‌ره‌وه خزمه‌تمان کردووه و به به‌ڵگه و به وێنه‌وه ئه‌وه‌مان سه‌لماندوه. بۆ زانیاریتان من یه‌کێك بووم له ئه‌فسه‌رانی پارێزه‌ری ناوچه‌ی سه‌وز له به‌رواری 1\9\2003 هه‌تا 15\7\2005. ئه‌مجا له به‌رواری 27\5\2008 سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی بڕیارێکی ده‌رکرد سه‌باره‌ت به گێڕانه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازانی پله‌ی خواره‌وه بۆ سه‌ر کاره‌کانیان که به‌ر له به‌رواری 9\7\2007 وازیان له کار هێناوه و به گوێره‌ی نامه‌ی فه‌رمیی ژماره 1594ی به‌رواری 27\5\2008 که له ناو داموده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندندا بڵاو کرایه‌وه. به‌ڵام کاتێك که ئێمه سه‌ردانی یه‌که سه‌ربازییه‌کانمان کرد و به ڕێکوپێکی کار و ڕێوشوێنه پێویسته‌کان له لایه‌ن یه‌که سه‌ربازییه‌کانمانه‌وه ئه‌نجام دران، که‌چی وه‌زاره‌تی به‌رگریی بڕیاری گێڕانه‌وه‌ی ئێمه‌ی بۆ سه‌ر کار جێبه‌جێ نه‌کرد. هه‌ربۆیه من قسه‌یه‌کی نه‌سته‌قی فه‌یله‌سوفی قسه‌خۆشی به‌ریتانی جۆرج برناردشۆ ده‌ڵێم که ده‌ڵێت 'دڵسۆزیی شتێکی خه‌ته‌رناکه ئه‌گه‌ر له هه‌مان کاتیش‌دا ده‌به‌نگ نه‌بیت'.
خودا ماڵپه‌ڕی مه‌وتنی بپارێزیت وكارمه‌ندانی بپارێزێت و سوپاستان ده‌كه‌ین خزمه‌تی ئه‌م وڵاته برینداره ده‌كه‌ن براتان ماجد به‌سراوی.
زه‌وی به‌سه‌ر زیندانیه سیاسییه‌کاندا دابه‌ش ده‌کرێت، ئایا ئه‌و پرۆسه‌یه چۆنه؟
ڕێکه‌وتنامه‌ی ئاسایش و هۆشیاریی جه‌ماوه‌یی و هه‌لومه‌رجی سه‌پێنراو پێنج ساڵ پاش داگیرکردنی عێراق و هه‌موو ئه‌نجام و ئاکامه خه‌ته‌رناکه‌کانی له بواری ئاسایش و سیاسی و ئابووریی، بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که ڕۆڵه‌کانی ئه‌م وڵاته له ناله‌باریی و کاره‌ساتدا بژین و ڕۆڵه جوامێره‌کانی دوچاری چه‌ندین نه‌هامه‌تی ببن. سه‌رباری کاریگه‌ریی موزایه‌ده سیاسییه‌کانی ناوخۆ و ناوچه‌که و نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر ئه‌و کاره‌سات و نه‌هامه‌تییانه، به‌ڵام خواست و ئاڕاسته‌ی زۆر له میلله‌تانی جیهان به‌ره‌و ئه‌نجامدانی گۆڕانی گه‌وره بووه له پێکهاته‌کانی خۆیاندا که بوونه‌ته هۆی ڕوودان و خوڵقاندنی زۆر له ئه‌و نه‌هامه‌تییانه. هه‌ربۆیه بۆ ئاشکراکردنی نیازی ڕاسته‌قینه‌ی جه‌مسه‌ره سیاسییه‌کانی جیهان که چاره‌نووسی دونیایان له ده‌ستدا بووه و له ده‌ستدایه و، له ڕوانگه‌ی ئه‌و به‌رپرسیارییه‌ی که ئێمه به‌رامبه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌که‌مان هه‌ستی پێده‌که‌ین، ئێمه داوای ئه‌م شتانه‌ی خواره‌وه ده‌که‌ین: 1- پاش ئه‌وه‌ی که ئاڕاسته و خواستی ده‌نگده‌رانی ئه‌مه‌ریکا ده‌رکه‌وت که خوازیاری ئه‌و خه‌ونه‌ی گۆڕانن که سه‌رۆکی نوێی ئه‌مه‌ریکا بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌کات، ئێستا کاتی ئه‌وه هاتووه که ئه‌و دروشم و به‌ڵێنانه‌ی که ئه‌و له شاڵاوی هه‌ڵبژاردنه‌کانیدا بانگه‌شه‌ی بۆ کردوون بکرێنه به‌رنامه و کارنامه‌ی ڕاستگۆیانه که عێراقییه‌کان هه‌ستی پێبکه‌ن، چونکه ئه‌وان زیانمه‌ندترین که‌سانێك بوون به هۆی سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ئاسه‌وار و ئاکامه‌کانی و، ده‌شێت که ئه‌وه ببێته نه‌هێشتنی ئه‌و نه‌هامه‌تیانه و کۆتاییهێنان به داگیرکردنه‌که و کاریگه‌رییه‌کانی. 2- پێویسته له‌سه‌ر حکومه‌تی عێراقی که په‌یڕه‌وی سیاسه‌تێکی ڕوون و ڕاستگۆیانه بکات له به‌رامبه‌ر ڕۆڵه‌کانی گه‌له‌که‌ی که بێ‌ئاگان له به‌نده‌کان و ورده‌کارییه‌کانی ڕێکه‌وتنامه‌که‌ی ئاسایش که بڕیاره له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئه‌مه‌ریکی واژۆ بکرێت و، ده‌بێت به شێوه‌یه‌کی شێلگیرانه و دڵسۆزانه کار بکات له پێناوی کۆکردنه‌وه‌ی هه‌موو پێکهاته جۆراوجۆره‌کانی میلله‌ت و، به‌دیهێنانی ئاشتبوونه‌وه‌ی نیشتمانیی ڕاسته‌قینه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ل ببێته سه‌رچاوه‌ی هێزی حکومه‌ت و قه‌ڵغانی پاراستنی له هه‌موو هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌کی ده‌ره‌کی. 3- پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو ڕۆڵه‌کانی گه‌لی عێراق که به ته‌واویی هۆشیار و ئاگاداربن ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی که له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسیی ناوخۆ و ده‌ره‌وه له ئارادایه و، بینینی ڕێکه‌وتنامه‌که‌ی ئاسایش و زانین و شیکردنه‌وه‌ی به‌نده‌کانی و ده‌ستنیشانکردنی مه‌ترسییه‌کانی و ئایا ئه‌و ڕێکه‌وتنامه‌یه له به‌رژه‌وه‌ندیی عێراقه یان نا؟ هه‌ربۆیه پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو ئێمه‌ی ڕۆڵه‌ی ئه‌م نیشتمانه که پارێزگاریی له شکۆمه‌ندیی و سه‌روه‌ریی عێراق و عێراقییه‌کان بکه‌ین و نه‌هێڵین ئازادیی و مافه‌کانی ئێمه و نه‌وه‌کانی داهاتوومان زه‌وت بکرێن. به‌وپێیه پێویسته که هه‌موولایه‌ك به‌رپرسیاریی بگرنه ئه‌ستۆ و هه‌موو هه‌وڵه‌کان یه‌کبخرێن له پێناوی پاراستنی سه‌روه‌ریی نیشتمانی به مه‌به‌ستی خزمه‌تکردنی عێراق و دوور له هه‌موو موزایه‌ده‌یه‌کی سیاسیانه و به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌سکی هه‌ر تاقم و ده‌سته‌یه‌ك که زیان به عێراق و دواڕۆژی گه‌له خۆشه‌ویسته‌که‌مان ده‌گه‌ینێت. پارتی وه‌لائی ئیسلامی بێرۆی گشتی، 10ی تشرینی دووه‌می 2008.
ڕێکه‌وتنامه‌ی ئاسایش و هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به ناوی خوای مه‌زن: پاش پشتبه‌ستن به خوای گه‌وره و مه‌زن و، به ناوی هه‌موو که‌سێکی دڵسۆز و نیشتمانپه‌روه‌ر که ڕێگه‌ی پێداوین و ڕێگه‌مان پێده‌دات که به ناویه‌وه بیروڕای خۆمان ده‌رببڕین، ئێمه ده‌ڵێین که سه‌رده‌می لێدوان و قسه و هه‌ڵوێستی ڕاگه‌یاندن و پڕوپاگه‌نده‌یی هه‌ڵبژاردن کۆتایی هات و ئێستا کاتی جێبه‌جێکردن و پیاده‌کردنی هه‌ڵوێست و قسه‌کانه و کاتی ئاشکراکردنی ڕاستی و جیاکردنه‌وه‌یه‌تی له درۆ و چه‌واشه‌کاریی و دووڕوویی. هه‌ر له‌و ڕوانگه‌یه‌وه داوا له سه‌رۆکی نوێی ئه‌مه‌ریکا ده‌که‌ین ڕاستگۆ و پابه‌ند بێت سه‌باره‌ت به ئه‌و به‌ڵینانه‌ی به ئه‌و مییلله‌ته‌ی داوه که ئه‌ویان هه‌ڵبژاردووه و هه‌روه‌ها به‌رامبه‌ر خه‌ڵکانی تریش، هه‌ربۆیه داوای لیده‌که‌ین و داوای لیده‌که‌ین و داوای لیده‌که‌ین که کۆتایی بهێنێت به حاڵه‌تی داگیرکردنی بۆگه‌ن و هه‌موو ئه‌و خراپه و کاره‌سات و نه‌هامه‌تییانه‌ی که له ئاکامی ئه‌و داگیرکردنه‌دا هاتوونه‌ته ئاراوه و به‌سه‌ر گه‌ل و خاك و ئاسمان و ئاو و نه‌وت و هه‌موو ساما‌نه‌کانی عێراق و ته‌ناته‌ت به‌سه‌ر گیان و ڕۆح و ڕه‌وشتدا هاتوون. هه‌روه‌ها داوا ده‌که‌ین و داوا ده‌که‌ین و داوا ده‌که‌ین که لێپرسراوانی عێراق و هه‌موو هێما و لایه‌نه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان که ئازا و بوێر و ڕاستگۆ و مه‌وزوعی و واقیعیبن و، هێز و توانا و مانه‌وه‌یان هه‌ڵقوڵاو بێت له عێراق و گه‌له دێرینه ڕه‌سه‌نه‌که‌ی و مێژووی سروشتیی دێرینی هه‌لقوڵاوی له عروبه و ئیسلام و، نابێت به چاوێکی سووکه‌وه له میلله‌ت بڕوانین و نابێت هه‌ڵیبخه‌ڵه‌تێنین و سه‌رشۆڕی بکه‌ین و نابێت مافی ئه‌م نه‌وه‌یه‌ی ئێستا و نه‌وه‌کانی داهاتوو له ده‌ست بده‌ین. هه‌ربۆیه پێویسته که گه‌لی عێراقی خۆشه‌ویست بزانن که ڕێکه‌وتنامه‌که‌ی ئاسایش چی‌یه و به‌نده‌کانی ناوی چین و مه‌ترسییه‌کانی کامانه‌ن و ئاڵته‌رنه‌تیڤی چی‌یه و ئایا ئه‌و چاره‌سه‌رییه گونجاوانه کامانه‌ن که ده‌توانن به که‌مترین زیان ئێمه و وڵاته‌که‌مان ڕزگار بکه‌ن. پشتبه‌ستن به میلله‌ت و سوودوه‌رگرتن له هێزه‌کانی ناتوانرێت به‌دیبهێنرێت هه‌ر ته‌نها به کردنه‌وه‌ی دڵ و ده‌روون نه‌بێت به ڕاستی و به دادپه‌روه‌ریی و له ئامێزگرتنی هه‌موو برایانی 'سوننه و شیعه، عه‌ره‌ب و کورد و تورکمان، موسوڵمان و کریستیان و هه‌موو ئه‌وانه‌ی تر' و، به‌دیهێنانی برایه‌تی و پێکه‌وه‌ژیان و ئاشتبوونه‌وه‌ی نیشتمانی ڕاستگۆیانه‌ی چاك، چونکه پاش ئه‌وه ئه‌مجا ده‌توانرێت باس و تاووتوێی مه‌سه‌له‌ی ڕێکه‌وتنامه‌ی ئاسایش و ئاشتی و ئاسووده‌یی بکرێت. به بێ ئه‌وانه، ده‌بێت بێ درۆ و ڕاشکاوانه بڵێین که ئه‌و ڕێکه‌وتنامه‌ی ئاسایشه به‌سه‌رماندا ده‌سه‌پێنرێت یاخود ئه‌وه ده‌وڵه‌تانی هاوسێ و ده‌وڵه‌تانی دوور و نزیکی ناوچه‌که‌یه که له جیاتی و به ناوی ئێمه‌وه دانووستاندن و ڕێکه‌وتن و ڕێکه‌وتنامه ده‌که‌ن. سڵاو له عێراق و له گه‌له‌که‌ی. هه‌موو خوا دروستی کردووین و بۆ لای ئه‌و ده‌گه‌ڕێینه‌وه و هیچ هێزێك له خوای مه‌زن گه‌وره‌تر نیه. ئه‌لحوسنی، 9ی زولقه‌عده 1429.
سلاو له مالبه‌رى نيشتيمان بۆ يه‌م جار به مابه‌ره‌كه‌تان كه‌ويشتم به راستى تاكه مالبه‌ره له عيراق. من ناوم هونر مولود صادقه و ته‌مه‌نم 22سال خه‌لكى شارى هه‌وليرم .برسياريكم هه‌يه جۆن ده‌توانم له ئه‌مريكا بخوينم له سه‌ر حيسابى خۆم من بۆلى شه‌شى ئاماده‌يم زانستى ته‌واوم كردووه ئه‌كه‌ر هه‌ر زانياريه‌كتان هه‌يه بنيرن بۆ KAKAK75@YAHOO.COM زۆر سوباستان ده‌كه‌م.
سڵاوتان لێبێت ئه‌ی نایابترین ماڵپه‌ڕ و سڵاو له کارمه‌ندانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه. تکایه به‌ڵکو ئه‌دره‌سی ئیمێڵی په‌رله‌مانتاری عێراقی ڕه‌شید عه‌زاوی به من بده‌ن و خوا پاداشتتان بداته‌وه. عێراقی ساره سه‌عدون.
سڵاوێکی گه‌رم، تکایه به‌ڵکو ئه‌دره‌سی ئیمێڵی باڵوێزی کۆمکاری عه‌ره‌بی له عێراق به من بده‌ن و، له‌گه‌ڵ ڕێز و سوپاسمدا.
خودایه لێزانینیان زیاد بکه‌یت و سه‌ریان بخه‌یت به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌دا که دوژمنایه‌تیان ده‌که‌ن خوای گه‌وره. ئه‌مه به‌شداریه‌کی ساده‌یه و هیوادارم ببێته ده‌ستپێکی خێر.
سڵاوتان لێبێت، پرسیارێکم ده‌رباره‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ریی و نووسه‌ران هه‌یه. عه‌لی له‌یس ڕوبه‌یعی، خوێندکاری قۆناغی ئاماده‌ییم و نووسینی وتار به چاکی ده‌زانم و حه‌زم له ئه‌ده‌به و زمانی فوسحا به چاکی ده‌زانم و وێنه‌گرتنی فۆتۆگرافیش ده‌زانم، ئایا ده‌توانم ببمه نووسه‌ری وتار له هه‌ر ڕۆژنا‌مه‌یه‌کدا؟؟ بۆ زانیاریتان من له دایکبووی ساڵی 1992م. تکایه وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌م بده‌نه‌وه و هه‌ندێك ئامۆژگاریی و ڕێنووێنیم بۆ بنێرن. عه‌لی ڕوبه‌یعی.
به ناوی خوای به‌خشنده و میهره‌بان (خوا یارمه‌تیی به‌نده‌ی خۆی ده‌دات ئه‌گه‌ر ئه‌و یارمه‌تی برای خۆی بدات). به‌ڕێز جێگری سه‌رۆك کۆمار مامۆستا تاریق هاشمیی به‌ڕێز سڵاو و میهره‌بانیی خواتان لێبێت و، حه‌ز ده‌که‌م به جه‌نابتانی ڕابگه‌یه‌نم که من هاوڵاتی به‌سام عه‌بدولعه‌زیز موسته‌فام دانیشتووی پارێزگای نه‌ینه‌وا/شاری موسڵ له دایکبووی ساڵی 1959 و ده‌رچووی په‌یمانگه‌ی ته‌کنیکی له ساڵی 1980. له کاتی سه‌ردانی به‌ڕێزتان بۆ کارگه‌ی ده‌رمانی نه‌ینه‌وا له کاتی شاڵاوی 'ئوم ڕه‌بیعه‌ین' له مانگی ئایاری ئه‌مساڵدا، به‌ڕێزتان داواکارییه‌که‌ی منتان واژۆ کرد سه‌باره‌ت به دامه‌زراندنم له کارگه‌ی ده‌رمانی نه‌ینه‌وا، به‌ڵام هه‌تا ئێستا بڕیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان به ئه‌نجام نه‌گه‌شتووه. من خاوه‌نی چوار منداڵم که هه‌موو قوتابیی قۆناغه‌کانی خوێندن و به زه‌بری بارودۆخی ته‌ندروستیی و ماڵییم پێویستم به یارمه‌تیی ئێوه‌یه بۆ دامه‌رزاندنم له ئه‌م کاره‌دا و، له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕی ڕێز و سوپاسم.
سڵاو، ده‌مه‌وێت ده‌رباره‌ی بارودۆخی پارێزگای دهۆك بزانم و ئایا له ڕووی ئاسایش و نه‌خۆشی و چاودێریی ته‌ندروستی چۆنه و هه‌روه‌ها له ڕووی شه‌ڕوشۆڕه‌وه. تکایه ڕێنووێنیم بکه‌ن. سوپاستان ده‌که‌م.
سڵاوتان لێبێت، سه‌ره‌تا سوپاسی سۆمه‌ریه ده‌که‌م بۆ ره‌خساندنی ئه‌م هه‌له بۆ من و بۆ هه‌موو عێراقیه‌ك که تێبینی بنوسێت. ده‌مه‌وێت پرسیاری ناوی ئه‌و که‌سانه‌تان لێبکه‌م که لێبوردنی گشتی ده‌یانگرێته‌وه، ئایا له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌که‌تان بڵاوتان کردۆته‌وه یان نا؟ له‌به‌رئه‌وه‌ی پێیان وتم که ناوه‌کان له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی سۆمه‌ریه‌ی ئاسمانی بڵاوبۆته‌وه. داواتان لێده‌که‌م که به‌زوترین کاتی گونجاو وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌م بده‌نه‌وه و زۆر سوپاس بۆ کادرانی شه‌رقیه.
من عێراقیم و له عه‌مان داده‌نیشم و هیوادارم که کارێکم ده‌ستکه‌وێت له عێراقدا بۆ ئه‌وه‌ی که بتوانم به‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ خاکی نیشتمان، له‌به‌رئه‌وه‌ی خێزانم هه‌یه، ته‌مه‌نم 34 ساڵه، ماسته‌رم هه‌یه له ژمێریاری و دیبلۆمی باڵا له ژمێریاری تێچوون و به‌کالۆریۆسم هه‌یه له ژمێریاریدا و ئه‌زمونی باڵای 10 ساڵ کاکردنم هه‌یه له بواری ژمێریاریدا. ئێستا وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌کێك له کۆمپانیا ئو‌ردو‌نیه‌کان کار ده‌که‌م و له زانکۆ وانه ده‌ڵێمه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیك له سه‌رکرده‌ی خۆماڵیی ڕێکخراوی حیزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی عێراق له ناسریه محه‌مه‌د کازم موسه‌وی دووپاتی کرده‌وه که وه‌زیری ئاسایشی نیشتمانیی شیروان وائیلی له کۆنفرانسی گشتیی حیزبی ده‌عوه ده‌رکراوه که له ئه‌م دواییانه‌دا له ئۆتێل شیراتون له به‌غدا ساز کراوه.
دوا ڕووداوه‌کانی بواری ئاسایش.
تکایه ئه‌دره‌سی ماڵپه‌ڕه‌که یان ئیمێڵکه نیشان بده‌ن.
سڵاوتان لێبێت... برایانی ئازیزم... پاش ئه‌وه‌ی که هیچم به‌ده‌سته‌وه نه‌ما په‌نام برده به‌ر ئه‌م ماڵپه‌ڕه بۆ په‌یوه‌ندیکردن به هاوڕێیانمه‌وه له عێراقدا. ئێمه پێکه‌وه له زانکۆی دیمه‌شق له کۆلێژی بازرگانی و ئابوری ده‌مانخوێند. له ساڵی 1981 دا ئێستا نازانم له‌کوێن، ئێمه پێکه‌وه له‌ئه‌سینا بوین له ماوه‌ی ساڵانی 1988-1996 دا. داوا له هاوڕێیان ده‌که‌م که په‌یوه‌ندیم به‌م ئیمه‌یڵه‌وه پێوه بکه‌ن ئه‌گه‌ر ئه‌م تێبیه‌یه‌یان بینی. abdalhay-h-alh@hotmail.com یاخود به به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌وه: ئایا ماڵپه‌ڕ و شێوازی ئه‌لیکترۆنی هه‌یه بۆ گه‌ڕان به‌دوای هاوڕێیاندا له عێراق، له‌گه‌ڵ رێز و خۆشه‌ویستی و هیوامدا بۆ ئه‌وه‌ی که ئاشتی و خۆشه‌ویستی و ئاسایش بگه‌ڕێته‌وه بۆ عێراق. عه‌بدول حه‌ی حه‌مزه حاج.
سڵاوتان لێبێت...داواده‌که‌م که ره‌شنوسێکی ده‌ستوری عێراقیم له رێگه‌ی ئه‌م ئیمه‌یڵه‌وه بۆ بنێرن و سوپاستان ده‌که‌م.
کاتێك که لێدوانی به‌رپرسه‌کان ده‌خوێنمه‌وه که شانازی به زیادبوونی ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانی ده‌زگاکانی ئاسایشه‌وه ده‌که‌ن من خه‌مۆکی دام ده‌گرێت و خه‌فه‌ت ده‌خۆم. نا، نه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ی که لاوان هه‌لێکیان بۆ هه‌ڵکه‌وتووه بۆ ئه‌وه‌ی که موچه وه‌ربگرن به‌ڵکو له‌به‌رئه‌وه‌ی که من باوه‌ڕم وایه ده‌زگاکانی ئاسایش نوسینگه‌ی دامه‌زراندنی بێکاران نین، به‌ڵکو ده‌زگای پیشه‌یین که په‌یامێکی ئه‌منی پیرۆزیان هه‌یه که بریتیه له دابینکردنی ئاسایش بۆ هاوڵاتیانی بێده‌سه‌ڵات. له‌سه‌ر حکومه‌ت پێویسته که هه‌لی کار بۆ بێکاران بڕه‌خسێنێت له‌رێگه‌ی کارگه و کێڵگه و دروستکردنی بینا و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی راسته‌قینه‌وه... به‌ڵام زیادکردنی ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانی ده‌زگاکانی ئاسایش هه‌لی لادانی ئه‌منی زیاد ده‌کات وه‌کو ئه‌وه‌ی که رۆژانه روو ده‌دات. با ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه به‌رز بکه‌ینه‌وه که ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی کار نه‌کات ناخوات.
له‌زۆربه‌ی کاته‌کاندا دوودڵم له نوسینی تێبینی له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچ سودێکی نیه به‌ڵام وه‌ك په‌نده عێراقیه‌که ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی تیامدایه تیامدایه و ناتونم بیده‌نگ بم. هه‌رچه‌ند مالیکی و ئه‌وانی تر هه‌ڵبستن به ئه‌نجامدانی کۆبونه‌وه و هه‌رچه‌ند سه‌ردانی مه‌رجه‌عیه‌ت بکه‌ن ئه‌وا راگه‌یاندنه یه‌ك له دوای یه‌که‌کانیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان ته‌نازولی نوێی کردووه په‌سه‌ند نیه له لای رۆشنبیری عێراقی و هۆکاره‌که‌ی رون و ئاشکرایه که ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کان خاوه‌نی عێراق نیه و عێراق ڵیینه‌پاڕاوه‌ته‌وه که بێته ناویه‌وه تاوه‌کو ئه‌مڕۆ ته‌نازول بکات. گه‌لی عێراق مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه که بژی وه‌ک چۆن گه‌لی ئه‌مه‌ریکی مافی ژیانی هه‌یه. که‌واته ته‌نه‌زولیان له چی کردوه؟؟؟ ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه هه‌ڵه‌یه و یارمه‌تی ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کان و ده‌رونی هاونیشتمانی عێراقی نادات.. عێراق رقی له نارۆشنی و رێکه‌وتننامه‌ی پشت په‌رده‌یه و یه‌کێک له سیفاته سیاسیه‌کانی عێراق که شانازی پێوه ده‌کات ئه‌وه‌یه که ئه‌ودیو شته‌کان ده‌خوێنێته‌وه.. ئه‌ی خه‌ڵکینه رێکه‌وتنامه‌که بڵاوبکانه‌وه تاوه‌کو گه‌ل بیخوێنێته‌وه و بیزانێت... عێراقیه‌کان دژی ئه‌مه‌ریکیه‌کان نین و دژی بوونی هێزی ئه‌مه‌ریکا نین به‌ڵام دژی هه‌موو شتێکن که شکۆمه‌ندی و سه‌ربه‌خۆیی عێراق بڕوشینێت.. ئه‌ی خه‌ڵکینه له‌مه تێبگه‌ن.
ئه‌ی ڕۆڵه‌کانی عێراقی عه‌ره‌بی، له خوا بترسن چونکه ئێوه له شه‌ڕی براکوژییدان و ناگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ڕێگه‌ی ڕاست ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر ڕێگه‌ی خوا و ئه‌گه‌ر ڕانه‌وه‌ستن له دژی بوو‌ده‌ڵه و ئاژاوه‌گێڕان و ده‌وڵه‌ت و حکومه‌تی خۆفرۆش که بۆ چوونه سه‌ر کورسی نیشتمانی فرۆشت.
سڵاوتان لیبێت، حه‌ز ده‌که‌م پێتانی ڕابگه‌یه‌نم که به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی قادسیه‌ی به‌ڕێز هه‌ستاوه به لابردنی سروودی نیشتمانیی یه‌کگرتووی هه‌موو عێراقییه‌کان له پارێزگا خۆشه‌ویسته‌که‌ماندا و گۆڕینی به سروودی ئیمام حسێن، سڵاوی خوای لیبێت، که ده‌ست پێده‌کات به 'میری من حسێنه، میری میران'. ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم که عێراق بۆ یه‌ك ساتیش گومانی له ئه‌وه نیه که ئیمام حسێن میره و میری میرانه، به‌ڵام سروودی نیشتمانیی عێراقی سروودی ده‌وڵه‌تی عێراقه که له هه‌موو پێکهاته به‌ڕێزه‌کان دروست بووه. ئایا وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی به‌ڕێز به ئه‌و کاره ڕازی ده‌بێت؟ هه‌ر بۆ ئاگاداریتان. یه‌کێك له مامۆستاکان له پارێزگای قادسیه.
ژیان سه‌خته.
ده‌رباره‌ی عێراقی زامدار ده‌نووسم.
ئه‌ی عێراقییه‌کان زه‌نگی خه‌ته‌ر لێبده‌ن هه‌واڵێکم له یه‌کێك له لێپرسراوانی پارێزگای دهۆك بیست که ده‌ڵێت بیست حاڵه‌تی تووشبوون به ئه‌نتراکس له پارێزگای دهۆك ڕوویداوه. ئه‌گه‌ر ئه‌م درمه له عێراقێك که خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستی تێیدا دواکه‌وتووه بڵاو ببێته‌وه، ئه‌وا ده‌بێته کاره‌سات و ئاکامه‌کانی به ڕاده‌یه‌ك ده‌بێت که ناتوانرێت له‌گه‌ڵ درمی کۆلێرا که ئێستا بڵاوبۆته‌وه به‌راورد بکرێت. هه‌تا ئێستا هاوڵاتیی عێراقی نیشانه‌کانی تووشبوون به ئه‌م نه‌خۆشیه کوشنده‌یه نازانێت. بێگومان ئه‌و هه‌راوهوریایه‌تان له یاده که ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ئه‌مه‌ریکا و ڕۆژئاوا به‌رپایان کرد کاتێك که چه‌ند ئه‌ندامێکی کۆنگرێسی ئه‌مه‌ریکی نامه‌یان به‌ده‌ست گه‌شت که تۆزێکی سپیی تێدابوو و گومانی ئه‌وه‌یان ده‌کرد که ئه‌نتراکس بێت. به ناوی دۆستایه‌تیی عێراقی و ئه‌مه‌ریکی و به ناوی مرۆڤایه‌تییه‌وه تکاتان لێده‌که‌م که زه‌نگی خه‌ته‌ر لێبده‌ن چونکه لێپرسراوانی حکومه‌تی عێراقی و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق نایانه‌وێت ئه‌م جۆره هه‌واڵانه بڵاو بکه‌نه‌وه هه‌روه‌کو چۆن نه‌خۆشیی کۆلێرا له حله بڵاوبووه‌وه. چونکه ئه‌م جۆره هه‌واڵانه که‌مته‌رخه‌می ئه‌وان و پشتگوێخستنی هاوڵاتیی عێراقی له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه ده‌رده‌خات. بۆ ئه‌وانه‌ی که ئاگادار نین، پسپۆڕانی عێراقی له بواری چه‌کی بایۆلۆجیدا له سه‌رده‌می سه‌دامدا میکرۆبی ئه‌نتراکسیان به‌رهه‌مهێناوه. من دڵنیام که ئێوه بایه‌خ به مه‌سه‌له‌ی پاراستنی هاوڵاتیی داماوی عێراقی ده‌ده‌ن.
سه‌ردانی نێگرۆبۆتی بۆ عێراق چاودێرانی سیاسیی عێراقی له سه‌ردانی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا بۆ عێراق ده‌ترسن و نیگه‌رانن، چونکه عێراقییه‌کان پێی ده‌ڵێن پیاوی ئه‌رکه بۆگه‌نه‌کان، چونکه که‌سێکه ئابڕوویه‌کی خراپی له مێژووی ئه‌مه‌ریکای لاتینییدا هه‌یه و کاتێك که له عێراق باڵوێز بوو ئه‌و ڕاستییه‌ی سه‌لماند و له سه‌رده‌می ئه‌ودا بوو که ئاگری تایه‌فه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسا و ده‌یان هه‌زار عێراقیی بێ‌تاوان بوونه قوربانی. ئه‌مه که‌سێکه که عێراقییه‌کان ڕقیان لێیه‌تی و سه‌ردانه‌که‌ی بۆ عێراق له خزمه‌تی ئابڕوو و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا نابێت.
بۆ ده‌سته‌ی نه‌زاهه / به ئه‌م زووانه گرێبه‌ستێکی خه‌ته‌رناك له لایه‌ن وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه واژۆ ده‌کرێت نووسینه‌کانی سامر محه‌مه‌د جاسم یه‌کێك له ئه‌وانه‌ی که سه‌رۆك وه‌زیران مالیکی کردوویه‌تی به وه‌زیر بریتیه له وه‌زیری گواستنه‌وه که که‌سێکه به ناوی عامر عه‌بدولجه‌بار، که پێشتر له لایه‌ن حیزبی ده‌عوه بۆ پۆستی لێپرسراویی گرنگی یه‌کێك له به‌شه‌کانی وه‌زاره‌تی نه‌وت کاندید کرابوو و، وه‌کو که‌سێکی یه‌ده‌ك له به‌ر ده‌ستی سه‌رۆك وه‌زیراندا دانرابوو چونکه که‌سێکی ساده و گوێڕایه‌ڵه و زوو مه‌رجه‌کان جێبه‌جێ ده‌کات و ئه‌و گرێبه‌ستانه په‌سه‌ند ده‌کات که حیزبی جوامێر پێویستی پێیانه، چونکه حیزب پێویستی به پاره و سامانه. به زه‌بری ئه‌وه‌ی من ئاگاداری ناو وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌م بۆیه مه‌سه‌له‌یه‌کی ئه‌م وه‌زیره‌م پێزانیوه که ئێجگار خه‌ته‌رناکه. ئه‌وه‌تا ماوه‌یه‌کی کورت به‌سه‌ر دامه‌زراندنیدا تێپه‌ڕ نه‌بووه که گرێبه‌سته‌کان له لایه‌ن ده‌ستوپێوه‌نده‌کانی حیزبی ده‌عوه و مالیکییه‌وه بۆ نووسینگه‌که‌ی ده‌هێنرێن. ئێستاکه گرێبه‌ستێکی خه‌ته‌رناك له به‌رده‌ستی وه‌زیردایه بریتیه له دابینکردنی ئاسن بۆ هێڵی ئاسنین به بڕی زیاتر له 50 ملیۆن دۆلار، که له ڕێگه‌ی که‌سێکی ئه‌ڵه‌مانیه‌وه وه‌کو نێوه‌ند ڕێك خراوه و گوایه ئه‌و که‌سه کارمه‌ندی ده‌زگای هێڵی ئاسنینی ئه‌ڵه‌مانیایه و، له که‌سانێکی ئاگادارم بیستوه که بڕی 5 ملیۆن دۆلار وه‌کو کۆمیشن خراوه‌ته لاوه. هه‌ربۆیه وه‌زیری نوێ خه‌ریکی هه‌وڵدانه بۆ وه‌رگرتنی موافه‌قه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م گرێبه‌سته مه‌رجه‌کان نه‌یگرێته‌وه و لێیان به‌ده‌ر بێت و سێ ته‌نده‌ر پێشکه‌ش نه‌کراوه به‌ڵکو هه‌ر ته‌نها یه‌ك دانه و به نرخێك که نێوه‌نده ئه‌ڵه‌مانییه‌که‌ی که په‌یوه‌ندیی به نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه هه‌یه ده‌ستنیشانی کردووه. ئێمه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌خه‌ینه به‌ر ده‌ستی ده‌سته‌ی نه‌زاهه بۆ بانگکردنی وه‌زیر و لێکۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا به‌ر له ئه‌وه‌ی که گرێبه‌سته‌که واژۆ بکرێت و ببێت به ماڵ به‌سه‌ر حکومه‌ته‌وه. بێگومان گه‌نده‌ڵییه‌کی ڕوون له گرێبه‌سته‌که‌دا هه‌یه و پێویستی به پشکنینی زیاتر نیه بۆ ئه‌وه‌ی پێیبزانرێت و، خوا ئاگاداره که من ئاگادارم کردوونه‌ته‌وه و خوایه خۆت ئاگاداریت.
برایانی به‌ڕێز سڵاوتان لێبێت رێم پێبده‌ن كه جوانترین و گه‌رمترین سڵاوتان پێشكه‌ش بكه‌م به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه، داوای خێر و پیرۆزی بۆ ئێوه و هه‌موو عێراقیه‌ك و جیهانی ئیسلامی ده‌كه‌م و هه‌ر به ته‌ندروستی باش و سه‌لامه‌تی و سه‌قامگیری و ئاسایشیش بۆ عێراقی ئازیزمان و هه‌موو ساڵێك و هه‌ر به خۆشی. براتان عه‌مید عه‌لی غه‌سیس عه‌سكه‌ری
سوپاس بۆ تۆ خوایه که به عێراقی دروستت نه‌کردم که به ئاواره‌یی بژیم و به ئاواره‌یی بمرم.
سڵاوتان لێبێت، ئێوه ئاگادارینامه‌یه‌کتان له‌سه‌ر که‌ناڵی 'ئه‌لحوره'ی عێراق له ڕێگه‌ی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا بڵاوکردۆته‌وه ده‌رباره‌ی ئه‌و خوێندکاره عێراقیانه‌ی که ئاره‌زووی خوێندن له ئه‌مه‌ریکا ده‌که‌ن که پێداویستییه‌کان بهێنن و، هه‌روه‌ها ئیمێڵی باڵوێزخانه‌ت داوه که ئه‌مه‌یه ' iraq.usembassy.gov' به‌ڵام که پێداویستییه‌کان ده‌نێرین پێده‌چێت که هه‌ڵه‌یه‌ك له ئیمێڵه‌که‌دا هه‌بێت، تکایه ده‌توانن ئیمێڵه‌که‌مان به ڕاستی پێبده‌ن.
تیرۆر دوژمنی ئیسلامه و ده‌بێت دژایه‌تی بكه‌ین له‌پێناو ئاشتیدا و سوپاس.
ته‌نانه‌ت هۆکاری کۆلێراش کاره‌بایه؟کێشه‌ی کاره‌با بۆته سه‌رقاڵکه‌ری یه‌که‌م بۆ سه‌رقاڵی عێراقیه‌کان به‌تایبه‌تی له مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما و رۆژوو و ئه‌وه‌ش زانراوه که کاره‌با له زۆر بواری ژیاندا به‌شداری ده‌کات به‌ڵام ئێمه سه‌رمانسورده‌مێنێت که هۆکاری کۆلێرا ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ کاره‌با؟ له‌مباره‌یه‌وه یه‌کێك له فه‌رمانبه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی له بابل وتی: کۆلێرا یه‌کێکه له‌و نه‌خۆشیانه‌ی که کار ده‌کاته سه‌ر کۆئه‌ندانی هه‌رس و کۆلێرا له رێگه‌ی ئاوی پیس و خواردنی جۆراوجۆره‌وه ده‌گوازرێته‌وه و هۆکاری بڵاوبونه‌وه‌ی له باشوری بابلدا نه‌زانی و کاره‌با و بێبایه‌خی ده‌وڵه‌ته بۆ تۆڕه‌کانی پاڵاوتنی ئاو و تۆڕه‌کانی ئاوه‌ڕۆ، ئه‌مساڵ له بابل له 22ی ئابدا 22 حاڵه‌تی توشبوو به کۆلێرا تۆمارکراوه هه‌روه‌ها دوو حاڵه‌تی مردن، پاش لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی قوڵ له بابل ئه‌وه دۆزرایه‌وه که هۆکاری پیسیه‌که له باشوری بابله له ناوچه‌یه‌کی (گه‌شتوگوزاری) که ناوچه‌یه‌کی گوندنشینه و یه‌که‌م حاڵه‌تی کۆلێرا له‌وی دۆزراوه‌ته‌وه. هۆکاری بڵاوبونه‌وه‌ی پاشه‌رۆی ئه‌م ناوچه‌یه‌یه که ناسراوه به ئاوی قورس و ده‌ڕژێته روباری فوراته‌وه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کیی بۆ ئاوی خواردنه‌وه له بابل به‌هۆی نه‌بوونی تۆڕی ئاوه‌ڕۆی ته‌ندروسته‌وه و پاش لێکۆڵێنه‌وه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه دۆزیمانه‌وه؟ که سه‌رچاوه‌ی ئاوی پاك هه‌مان شته (روباری حله)واته روباری فوراته که پیس بووه و سه‌رباری هه‌بوونی تۆڕه‌کانی ئاو که به‌داخه‌وه ئیش ناکه‌ن له‌به‌رئه‌وه‌ی که حکومه‌ت هاوکاری ناکات و زۆربه‌یان دانیشتوانه‌که‌ی به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن که ماتۆڕی ئاوی ئه‌هلین و خوێنه‌ری خۆشه‌ویست ئه‌وه بزانه که ئه‌وانه به کاره‌با کار ده‌که‌ن و زۆر به‌ده‌گمه‌ن ئاو هه‌ڵده‌ده‌ن له‌به‌ر پچڕ پچڕی به‌رده‌وام به‌رده‌وام به‌دره‌وامی کاره‌با که نازانین هه‌تا که‌ی ئه‌مه به‌رده‌وام ده‌بێت که پاڵ به خه‌ڵکه‌وه ده‌نێت که تاکه سه‌رچاوه‌ی ئاو به‌کاربهێنن که ئاوی روباره‌که‌یه که پیس بووه. لێره‌وه ده‌گه‌ینه ته‌وه‌ره‌ی قسه‌کانمان که ئه‌وه‌یه کاره‌با کۆنتڕۆڵی بواره جیاجیاکانی ژیانمان ده‌کات ته‌نانه‌تا نه‌خۆشیه‌کانیشمان!!!!! حکومه‌تیش له رێگه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیه‌وه به‌وه‌وه وه‌ستاوه که حه‌بی پاکردنه‌وه دابه‌ش بکات و ئێمه ده‌ڵێین له بری حه‌بی پاکردنه‌وه کێشه سه‌ره‌کیه‌که چاره‌سه‌ر بکه.؟ کاره‌با کاره‌با. ئه‌ی به‌رپرس ئه‌مه پرۆژه‌ی ئه‌تۆمی نیه، ئێمه ته‌نیا داوای مافه‌کانی مرۆڤ کاره‌با ده‌که‌ین؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟ حوسام دلێمی
هه‌واڵێکی به‌ئازارم خوێنده‌وه که بریندارکردنی نه‌قیبی رۆژنامه‌وانان و ژماره‌یه‌ك له هاوڵاتی مه‌ده‌نی بوو له ته‌قینه‌وه‌یه‌کدا له به‌غدا... ئه‌م پیاوه له ماوه‌یه‌کی که‌می رابردوودا لقێکی سه‌ندیکای رۆژنامه‌وانانی له که‌رکوك کرده‌وه که بووه هۆی وروژاندنی کورده بکوژه‌کان.. وه‌ڵامه‌که‌یان دوا نه‌که‌وت و به خێرایی ئه‌مڕۆ هات به‌ڵام ده‌سته تاوانباره‌کانیان ئیفلیج بوو که هه‌وڵی کوشتنی بێگوناهان و رزگارکه‌رانی عێراق مه‌زن ده‌دات.
ئایا ئه‌مه بوو که ئێمه چاوه‌ڕوانمان ده‌کرد؟ ئایا ئه‌مه خه‌ونه‌کانمان بوون که ئێستا له ڕۆژێکی پڕ زریان‌دا بوون به خۆڵه‌مێش و چیتر هیچ خه‌ون و هیوایه‌کمان نه‌ما و بوون بو خه‌یاڵ و هه‌موو ڕۆژانێکی ژیانمان تامی خه‌م و دڵته‌نگی ده‌که‌ین. وه‌هامان لێهاتووه که جیاوازی له نێوان خه‌م و خۆشی ناکه‌ین چونکه لێی بێبه‌ش بووین و هێشتا هه‌ر لێی بێبه‌شین. بۆچی ئه‌و منداڵانه سزای خیانه‌تکردنی حکومه‌ت له میلله‌ت بده‌ن؟ تاوانی ئه‌م گه‌له چی‌یه که سه‌رده‌م دوچاری ئه‌م هه‌موو به‌ڵایه‌ی کردووه؟ ئاخر ئێمه له ئه‌و سیاسته‌مه‌دارانه بێزار بووین که ئه‌وان هۆکاری ئه‌م نه‌هامه‌تییانه‌ن که به‌سه‌ر ئه‌م وڵاته‌دا هاتوون و ڕووده‌ده‌ن. به‌ڵام ئایا بارودۆخه‌که هه‌ر وه‌کو ئێستا ده‌مێنێته‌وه؟ نه‌خێر له‌و باوه‌ڕه‌دا نیم، چونکه ئه‌م دونیایه ده‌وران ده‌ورانه و ڕۆژێك بۆ تۆیه و ڕۆژێك له دژته و، بێگومان ئه‌م بارودۆخه ته‌واو ده‌بێت و وڵاته‌که‌مان له ئه‌و خۆفرۆشه به‌کرێگیراوانه ڕزگار ده‌که‌ین. تکایه له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌دره‌سی ئیمێڵه په‌یوه‌یدنییم پێوه بکه‌ن.
سڵاو و میهره‌بانی خواتان لێبێت، من هاوڵاتییه‌کی عێراقیم، به‌ڵام ئایا من هێشتا هه‌ر عێراقیم؟ وه یاخود ئایا پارته‌کان و درۆزنه‌کانی که وڵاتیان له ژێر ڕکێفدایه له ساده‌ترین مافه‌کانمان بێشبه‌شیان کردووین و مافه‌کانی ئێمه‌یان داوه به ئێرانییه‌کان و خۆفرۆشه‌کانی که هه‌موو ئامانجێکیان بریتیه له وێرانکردنی ئه‌م وڵاته و به تاڵانبردنی هه‌ر شتێك که بتوانن بینبه‌ن. ئه‌وه‌تا هیچ شتێك ده‌رباره‌ی وڵاته‌که‌مان و ده‌رباره‌ی خودی خۆمان نازانین و له گێژاوێکدا ونبووین و نازانین چۆن ده‌رباز ببین. ئه‌وه‌تا هه‌موو که‌سێك هه‌ڵپه‌ی بردنی شتیه‌تی و له پاش خۆی هه‌ر خۆڵه‌مێش بۆ ئه‌م وڵاته و بۆ ئه‌م میلله‌ته به‌جێده‌هێڵێت، که میلله‌تێکه له هه‌موو شتێك بێبه‌شه. ئایا ئه‌مه ئه‌و حکومه‌ته‌یه که چاوه‌ڕوانی بووین؟ ئه‌و دز و جه‌رده و خۆفرۆشانه‌ی که ڕزگاریان کردین ئێستا ئێمه‌یان کۆت و به‌ند کردووه و نازانین چاره‌نووسمان چی ده‌بێت. تۆ بڵێی ڕۆژێك بێت و گه‌ل تۆڵه‌ی هه‌موو ئه‌م ئازار و زوڵم و سته‌مه بکاته‌وه. با به هیوای ئه‌و ڕۆژه بمێنین که ئیتر که‌س ناتوانێت مافه‌کانمان زه‌وت بکات.
من ناوم ئه‌حمه‌د حه‌مدی کامیل عه‌بدولحه‌مه‌د ڕوبی، ته‌مه‌ن 15 ساڵ، خه‌ڵکی میسر. سه‌رنجدان ده‌رباره‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه: من هیچ شتێك نابینم که باسی بکه‌م، به‌ڵام له شه‌قامی جه‌زائیر له میسر ده‌ژیم و له یه‌کێك له ماڵه‌کانی هاوسێماندا که‌سێکم بینی که وێنه‌که‌ی له لاپه‌ڕه‌ی تێرۆریستاندایه. من حه‌زم له خوێندنه‌وه‌یه و له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌کانی ئینته‌رنێت وێنه‌ی ئوسامه بن لادن وتێرۆرم بینی چوومه ژووره‌وه و خوێندمه‌وه و، پاش خوێندنه‌وه‌ی وێنه‌ی یه‌کێك له هاوسێکانم بینی. ئه‌وانه سێ دانه‌ن و ده‌ترسم که به پێش ده‌رگای شوقه‌که‌یاندا تێپه‌ڕ ببم چونکه زانیم که ئه‌وانه تێرۆریستن له دژی برایانم له عێراق. ئێمه هه‌موومان براین و له لای خوا وه‌کو یه‌کین و هه‌موومان له ڕه‌مه‌زاندا به‌ڕۆژوو ده‌بین. به‌ڵام ده‌مه‌وێت که ترسه‌که‌م بڕه‌وێنمه‌وه به لابردنی ئه‌و تێرۆریستانه له لای ئێمه. به‌ڵام من یه‌ك داوام هه‌یه که که‌س ناوی من نه‌بات چونکه له‌وانه‌یه ده‌رباز ببن و من تووشی به‌ڵایه‌ك ببم و تکایه که‌س ناوی من نه‌بات و من ده‌مه‌وێت سوودم هه‌بێت و، سڵاو و میهره‌بانی خواتان لێبێت.
من هاوڕیی قوتابخانه‌ی ئه‌حمه‌د حه‌مدی کامیلم و منیش ئه‌و تێرۆریستانه‌م بینیووه. به‌ڵام تکایه ناوی من و ئه‌و مه‌درکێنن و من برایانی عێراقیم خۆش ده‌وێت و ده‌مه‌وێت که تاوانکاره‌کان ده‌ستگیر بکرێن.
سڵاو و میهره‌بانی خواتان لێبێت، سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێت به بۆنه‌ی هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زانه‌وه پیرۆزبایی له گه‌لی عێراق و میلله‌تی ئیسلامی بکه‌م. من هاوڵاتییه‌کی عێراقییم که له ئه‌م نیشتمانه ده‌ژیم که خاکی خێر و سامانه، به‌ڵام ئه‌و خێر و سامانه جگه له نه‌هامه‌تی و کاره‌سات هیچ سوودێکی تری بۆ گه‌ل نه‌بووه. ئایا کاتی ئه‌وه نه‌هاتووه که ئێمه‌ش وه‌کو سه‌رجه‌م ده‌وڵه‌تانی تری جیهان بژین؟ بۆچی حکومه‌ت گه‌ل پشتگوێ ده‌خات و بۆچی هه‌ست به بوونی ناکات؟ گه‌ل هیواخوازه که ئه‌م وڵاته زامداره چاکتر بکات، به‌ڵام هه‌موو که‌سێك هه‌موو شتێك ده‌بات و هیچ شتێك پێشکه‌ش ناکات. کێ به‌زه‌یی پێمان‌دا دێته‌وه له سه‌رده‌مێکدا که به‌زه‌یی نه‌ماوه و، بۆچی ده‌بێت به ده‌ست هه‌موو شتێکه‌وه بناڵێنین؟ ئایا کاتی ئه‌وه نه‌هاتووه که برینه‌کانمان تیمار بکه‌ین و یه‌کبگرین؟ ئاخر بێزار بووین که گوێ له هه‌موو ئه‌وه به‌ڵینانه ڕاده‌گرین و هیچی جێبه‌جێ ناکرێت، هه‌موو ئه‌و وتار و قسه جوانانه ده‌کرێت به‌ڵام که‌س په‌یڕه‌ویی ناکات. هه‌موو مرۆڤێك کۆتایی دێت و له پێش خوای مه‌زندا ڕاده‌وه‌ستێت، هه‌ربۆیه پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو لێپرسراوێك که لێپرسینه‌وه‌ی خۆی بکات و بزانێت که چه‌ند که‌س به هۆیه‌وه له‌ناوچوون و چه‌ند خێزان به هۆیه‌وه دوچاری ناخۆشترین نه‌هامه‌تی بوون. تکا ده‌که‌م هه‌ر که‌سێك که ئه‌م قسانه ده‌خوێنیته‌وه پێداچوونه‌وه‌ی خۆی بکات و بزانێت چیی بۆ وڵاته‌که‌ی پێشکه‌ش کردووه و، هیوادارم که یه‌کده‌ست و یه‌کڕیزبین و ببینه وڵاتیکی دوور له تایه‌فه‌گه‌ریی و هه‌ر ته‌نها ببینه وڵاتێکی پڕ ئاشتی و خۆشه‌ویستی و برایه‌تی و، ده‌با پێکه‌وه هه‌وڵ بده‌ین بۆ خوڵقاندنی ژیانێکی چاکتر بۆ خۆمان و ڕۆڵه‌کانمان.
هه‌تا که‌ی خۆتان ده‌خه‌ڵه‌تێنن؟؟؟ عێراق عه‌ره‌بی ده‌مێنێته‌وه و سه‌ری هه‌موو سیخوڕ و به‌کرێگیراوێكی ئێرانی ده‌بڕێت که رقیان له دڵدایه به‌رامبه‌ر به عروبه و ئیسلام و خودا و مه‌لایکه‌ته‌کانی و په‌یامبه‌ره بێگوناهه‌کانی له ئاگر په‌رسته فارسه نه‌عله‌تیه‌کان له دنیا و قیامه‌تدا.
به بۆنه‌ی هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز، پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی هه‌موو کارمه‌ندانی ماڵپه‌ڕی 'مه‌وتنی' ده‌که‌م و هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ ماڵپه‌ڕه‌که‌تان ده‌خوازم له پێناوی داکۆکیکردن له گه‌لی عێراقی زوڵملێکراو و تاڵانکراو و سته‌مدیده به ده‌ستی ڕۆڵه‌کانی خۆی. خوایه ئه‌م مانگه بکه به مانگی ئاشتی و ئاسایش و ئاسووده‌یی بۆ هه‌موو دانیشتووانی سه‌ر خاکی عێراقی خۆشه‌ویست.
ئای که ئێوه درۆزنن، به‌سه درۆ.
به ناوی خوا، خوا هه‌وڵی دڵسۆزانه‌ی هه‌موو ڕۆڵه‌کانی عێراقی مه‌زن سه‌رفراز بکات و هیوای ئه‌وپه‌ڕی سه‌رکه‌وتن بۆ ماڵپه‌ڕی 'مه‌وتنی' ده‌خوازین. براتان قه‌یس موهه‌ندیس – به‌سرا.
سه‌رم له ئه‌م سه‌رده‌مه سووڕماوه، مرۆڤ لاشه‌ی خۆی ده‌فرۆشێت و میلله‌تیش نیشتمانی خۆی ده‌فرۆشێت. هه‌ربۆیه ئه‌ی عێراق ده‌بێت دان به خۆتدا بگریت ده‌رهه‌ق به ئه‌وانه‌ی که خاکه‌که‌ی تۆیان فرۆشتووه و ئازاریان پێبه‌خشیویت. به چی ده‌چێت ئه‌گه‌ر هه‌موو سامانی دنیات هه‌بێت و نیشتمانت له ده‌ست چووبێت؟ ئایا مرۆڤ دایکی به پاره ده‌فرۆشێت؟ ئایا ده‌توانیت دووباره دایکت بکڕیته‌وه؟ باوه‌ڕ ناکه‌م بزانیت. پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو عێراقییه‌کی شه‌رافه‌تمه‌ند که له به‌رامبه‌ر نه‌هامه‌تییه‌کان دان به خۆیدا بگرێت و به ئومێدی خوا سه‌رکه‌وتن بۆ عێراق و عێراقییه‌کان ده‌بێت. مودی ستار، میسر-قاهیره.
له که‌یه‌وه ڕۆژنامه عێراقییه‌کان بوون به زمانی فارسی؟ بڕوانن، چاکتر ده‌بوو ئه‌گه‌ر له جیاتی فارسی زمانی ئینگلیزیتان دابنایه چونکه ئه‌مه یه‌که‌مین ماڵپه‌ڕی عێراقییه که ده‌بینم به عه‌ره‌بی و فارسی و کوردییه! هاهاها پێده‌چێت که ئه‌وه‌ی دارایی بۆ ئه‌م ماڵپه‌ڕه دابین ده‌کات یان خاوه‌نه‌که‌ی فارس بێت یاخود ژنه‌که‌ی فارس بێت.
سڵاوتان لێبێت، پرسیاری من ئه‌وه‌یه که من هاوڵاتییه‌کی عێراقییم و بۆ زیاتر له 10 ساڵ ده‌بێت که له ده‌ره‌وه‌ی عێراق له یه‌کێك له وڵاته عه‌ره‌بییه‌کان ده‌ژیم، تکا ده‌که‌م که وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ی خواره‌وه‌م بده‌نه‌وه: 1- ئایا ڕاسته که بۆ ئه‌وه‌ی بچمه ناوی خاکی وڵاتی خۆم، واته عێراق، ده‌بێت پاسپۆرته‌که‌م له چاپی G بێت، واته به پاسپۆرتی چاپی S ناتوانم بچمه ناو خاکی عێراقم؟ 2- ئایا ڕاسته ئه‌وانه‌ی ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقییان هه‌یه به‌ڵام کارتی ڕه‌گه‌زنامه‌کانیان فسفۆڕه‌که‌ی تێدا نیه ماوه‌یه‌کی دیاریکراو مۆڵه‌تیان پێدراوه و پاش ئه‌وه ئیتر به کۆچه‌ری (به‌دون) داده‌نرێن؟ تکا ده‌که‌م که به زووترین کات لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌وه بکه‌ن و وه‌ڵامم بده‌نه‌وه.
بۆ به‌ڕێزان به‌رپرسان له ده‌وڵه‌تی عێراقیدانوێدا، ئێمه كۆمه‌ڵێك فه‌رمانبه‌ر و كارمه‌ندی وه‌زاره‌تی دادی عێراقین، زۆرمان چه‌شتووه و تائێستاش به‌ده‌ست مه‌سه‌له‌ی پله‌به‌ندی وه‌زیفیه‌وه ده‌ناڵێنین و شێوازی ئه‌ژماركردنی فه‌رمانگه‌ی ئیداری و داراییه‌وه كه سته‌م و غه‌دری تیاكراوه و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له كارمه‌نده‌كانی ئه‌م وه‌زاره‌ته به پاساوی ئه‌وه‌ی كه پله‌دیاریكردن نیه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه بۆ ئه‌وانه‌ی كه شایه‌نین یاخود هه‌ڵنه‌سانی فه‌رمانگه‌ی ئیداری و دارایی له‌م وه‌زاره‌ته بۆ موچه‌دان یاخود هه‌ڵنه‌ستانی فه‌رمانگه‌ی ئیداری به دانانی ئه‌م فه‌رمانبه‌رانه به‌و پلانه‌ی كه شایسته‌ین له‌به‌ر هۆكاری زۆر بێ‌مانا به‌ڵام ئێمه به‌رێكه‌وت ئه‌وه‌مان ئاشكرا كرد كه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارگێڕی و دارایی له‌م وه‌زاره‌ته‌دا به‌ڕێز له‌میا مه‌حمود عه‌بدوڵای و له دایكبووی 1941 كه ته‌مه‌نی یاسایی وه‌زیفی تێپه‌ڕاندووه و هیچ درێژكردنه‌وه‌یه‌كمان نه‌دۆزیه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه ته‌مه‌نی یاسایی خانه‌نشینی 63 ساڵیه به‌ڵام ته‌مه‌نی ئه‌م له 67 تێپه‌ڕیوه، ئه‌مه چۆن ئاوایه بۆچی پشكنه‌ری گشتی له وه‌زاره‌ت چاویپۆشیوه له‌مه له‌گه‌ڵ هه‌بوونی زۆر شكایه‌ت كه پێشكه‌شیان كراوه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانبه‌رانه‌وه بۆ نوسینگه‌ی پشكنه‌ری گشتی و به‌ڕێز وه‌زیر سه‌فائه‌دین سافی، داوا ده‌كه‌ین كه ئه‌م قسانه‌مان بگاته گوێی به‌رپرسه‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا بۆ لابردنی ئه‌و زوڵم و ناخۆشیه‌ی كه چێشتومانه.
به ناوی خوای به‌خشنده و میهره‌بان، ئایا ئه‌وه ڕاسته که بیستوومانه حکومه‌ت خه‌ریکی دانووستاندنه له‌گه‌ڵ داگیرکه‌ر؟؟ پرسیار ده‌که‌ین کێ ئه‌وانی هێنایه سه‌ر کورسیی ده‌سه‌ڵات؟؟ که‌ی ژێرخانه ئابوورییه‌کانی وڵات بنیات ده‌نێن؟؟
له ئه‌و ئه‌ڵقه‌یه‌ی به‌رنامه‌ی 'سه‌ناعه‌ت ئه‌لمه‌وت' (دروستکردنی مه‌رگ) که له به‌رواری 22\8\2008 له که‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بیه پێشکه‌ش کرا، عێراقیی ڕه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د فه‌حلم بینی که ڕاشکاوانه و به ڕوونی گووتی به‌ره‌نگاری هه‌رکه‌سێك ده‌بێته‌وه که ئاسایش و ئاسووده‌یی بشێووێنێت و ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی که شه‌ڕ له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌که‌ن. هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له ڕێگه‌ی وتووێژ و دانووستاندن له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ئێستا یان حکومه‌ت داهاتوو ئێستا بێت یان له داهاتوودا عێراق به‌جێده‌هێڵن و ئیتر دروشمی باق و بریق به‌سه که داوامان لێده‌که‌ن شه‌ڕ له دژی ئه‌مه‌ریکییه‌کان بکه‌ین. هه‌موومان ده‌زانین که ڕژێمی پێشوو 150000 زیندانیی ئازاد کرد و ئه‌گه‌ر 10000 له ئه‌وانه به تاوانکاری سه‌رسه‌خت دابنێین ئه‌وا ده‌زانین که چ کارێکی دزین و جه‌رده‌یی و ڕفاندن و کوشتن له لایه‌ن ئه‌و تاقمانه‌وه له عێراق ڕووده‌دات و، هه‌موومان ده‌زانین که هه‌تا چ ڕاده‌یه‌ك ئێران ده‌ستی خستۆته ناو کاروباری ناوخۆی عێراقه‌وه. هه‌ربۆیه من هیچ شتێکم ناوێت جگه سه‌روه‌ریی یاسا نه‌بێت و دروشمی درۆم ناوێت که هێشتا نۆکه‌رانی ڕژێمی پێشوو به‌رزی ده‌که‌نه‌وه و عێراقیان به ئه‌م نه‌هامه‌تییه‌ی ئه‌مڕۆ گه‌یاندووه.
به داخه‌وه من نازانم بڵێم چی، خوا یارمه‌تی عێراق بدات و خوایه دوژمنانی ئیسلام بشکێنیت.
سڵاو، ئه‌گه‌ر ڕێگه‌م بده‌ن ئاره‌زوو ده‌که‌م که ببمه ئه‌ندام.
به ئومیدی خوا عێراق به‌سه‌ر ئه‌مه‌ریکییه‌کاندا سه‌رده‌که‌وێت، نه‌فره‌تی خوایان لێبێت.
که لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك بکاته‌وه له‌گه‌ڵ داوا ده‌که‌ین له به‌ڕێز فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌کداره‌کان به‌ڕێز فارمانده‌ی فیرقه(به‌تالیۆن) ده‌رباره‌ی هه‌ڵسوکه‌وتی ئامر فه‌وجی دوو له‌كه‌ڵ ئه‌ندامه‌کانی به جنێو‌و لێدان و به‌کارهێنانی یاسای پاسه‌وانی کۆماری تایبه‌ت( حرس جمهور ألخاص) و دزینی پاره‌و چاولێپۆشین له که‌سانی ڕابون
سڵاوتان لێ‌بیت من و چه‌ند ئه‌ندازیارێكی عێراقی په‌یمانمان له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكی به‌ست (كه دواتر ده‌ركه‌وت خه‌یاڵیه) كه ناوی جاكو گرۆپه و په‌یماننامه‌ی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ستوه بۆ دروستكردنی ویستگه‌ی كاره‌با و وازی له وابه‌سته‌ییه داراییه‌كه‌ی هێنا و فه‌رمانبه‌ره‌كانی هه‌ڵهاتن به گوێره‌ی سیناریۆیه‌ك كه زۆر زیره‌كانه دارێژرابوو و هه‌تا ئێستا چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین له‌وانه‌ش باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مافه‌كانمان و وه‌رگرتنی موچه‌كانمان كه كۆمپانیای ناوبراو نه‌یدا پێمان بێجگه له موچه‌ی نیو مانگ.
ئه‌گه‌ر ده‌كرێت ژه‌ماره‌ی ته‌له‌فۆنی كۆمپانیای ده‌رمانسازی سامه‌ڕام بۆ بنێرن كه ناوی (ئێس. دی.ئای)یه و زۆر سوپاسگوزارتان ده‌بم.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه ناوده‌برێت به دانوسان له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی ته‌وافوقیانه كه هه‌موو لایه‌ك رازی بكات، ئه‌مه درۆیه‌كی گه‌وره‌یه و كورد پێیرازی نابیت.. ئه‌وان ستراتیژیه‌تی خۆراگره خۆڕاگره تا ده‌یبه‌یته‌وه په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن، واته هه‌نگاویك بچۆره دواوه تا دوو هه‌نگاو بچیته پیشه‌وه. ئه‌و چاره‌سه‌ره‌ی كه پێویسته جێبه‌جێبكرێت له باره‌ی كه‌ركوكه‌وه بریتیه له جێبه‌جێكردنی ماده‌ی ٢٤ له یاسا، جا ئایا كورده شۆڤێنیه‌كان رازی بن یان نا، ئه‌گینا ده‌رگاكانی دۆزه‌خ به‌ڕوی هاوڵاتیانی كه‌ركوكدا ده‌كریته‌وه به كورد و عه‌ره‌ب و توركمانه‌وه.
سڵاو و به‌ره‌كه‌تی خواتان لێبێت خودایه راوه و په‌ێره‌وكه‌رانی سه‌ربخه و كوفر و هاوه‌ڵانی سه‌رشۆڕ بكه. پێویسته بزانرێت كێ كۆمه‌كی دارایی و چه‌كی ئه‌وانه ده‌كات، پێتوانیه كه ئه‌مه‌ریكا له پشت هه‌موو كرده‌وه تیرۆریستیه‌كانه‌وه بێت كه له وڵاته ئازیزه‌كه‌ماندا روو ده‌دات. به خوای گه‌وره سوێند ده‌خۆم كه من سه‌ر به هیچ حیزبێك نیم به‌ڵام عێراقیه‌كانم خۆش ده‌وێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له رابردوودا سته‌میان لێكراوه و ئه‌مڕۆش سته‌میان لێده‌كرێت به‌ناوی ئه‌و بزوتنه‌وه و پارتانه‌وه كه ته‌نها له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیاندا كارده‌كه‌ن و من گومانم هه‌یه سه‌ركرده‌ی حیزبه‌كان و كوتله و عه‌شایه‌ره‌كان سه‌ر به ئۆپۆزیسیۆن بوبن و ببورن بۆ درێژه‌پێدان به‌ڵام ئه‌مه راستیه‌كه‌یه و زۆر سوپاس بۆ گوێگرتنتان.
سڵاوتان لێبێت، تكایه ده‌مه‌وێت دوایین هه‌واڵی ئۆتۆمبێل بزانم، من له ئه‌رده‌نم و ده‌مه‌وێت ئۆتۆمبێلێك داخڵ بكه‌م نازانم چ مۆدێلێك رێگه‌ی پێده‌درێت و گومرگی چه‌نده و سوپاس.
له پێناوی په‌یوه‌ندییه‌کی هاوسه‌نگ له نێوان کورد و حکومه‌تی ناوه‌ندیدا باسم موحه‌مه‌د حه‌بیب سه‌رباری تێپه‌ڕبوونی پێنج ساڵ به‌سه‌ر گۆڕانکارییه‌کاندا، به‌ڵام هێشتا په‌یوه‌ندیی نێوان کورد و حکومه‌تی ناوه‌ندیی هه‌ر له‌سه‌ر بنچینه‌یه‌کی هه‌ڕه‌مه‌کی و گه‌ڕه‌لاوژێیه. ده‌شێت ئه‌مه به هۆی نه‌بوونی متمانه و باوه‌ڕی نێوان هه‌ردوولایان بێت و، هه‌روه‌ها به هۆی خواست و هه‌ڵپه‌ی به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستکه‌وته‌کان له ئه‌م بارودۆخه‌ی ئێستادا، که ئه‌و جۆره بارودۆخه له قازانجی پرۆسه‌ی دیموکراسی نابێت و شته‌کان به‌ره‌و گۆشه‌یه‌کی ته‌سك ده‌بات. پێویسته هه‌ردوولا له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی‌دا هه‌ست به گرنگیی ته‌بایی و چاره‌سه‌کردنی کێشه‌کان به شێوازێکی ڕێکوپێك بکه‌ن، چونکه ئه‌م بارودۆخه‌ی ئێستا له قازانجی هیچ کامێکیان نیه. چونکه حکومه‌تی ناوه‌ندیی پابه‌ند نیه به په‌سه‌ندکردنی هه‌موو مه‌رجه‌کانی لایه‌نی کوردی و کورده‌کانیش ناچار نین که له چوارچێوه‌ی عێراقدا بمێننه‌وه، چونکه سه‌رده‌می زۆره‌ملی و زه‌بروزه‌نگ به‌سه‌رچووه و په‌یوه‌ندییه‌کان زیاتر له هه‌موو کاتێکی تر له‌سه‌ر بناغه‌ی کۆك و ته‌بایی و به‌رژه‌وندییه. چونکه برا کورده‌کان مافی خۆیانه که له‌مه‌ودوا ئه‌وه‌ی بۆیان گونجاوه هه‌ڵیبژێرن و بڕیاری مافی چاره‌نووسیان به بێ ده‌ستێوه‌ردانی هه‌ر لایه‌نێك بده‌ن. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ببینن که جیابوونه‌وه و سه‌ربه‌خۆیی له قازانجیانه، ئه‌وه مافی خۆیانه و نابێت حکومه‌تی ناوه‌ندیی له ده‌ره‌وه‌ی یاسا نیوده‌وڵه‌تییه‌کاندا ده‌ست بخاته ناو ئه‌و کاره. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڕیار بده‌ن که له ناو چوارچێوه‌ی عێراقدا بمێننه‌وه، ئه‌وا نابێت ئه‌وه له‌سه‌ر حیسابی فیدرالیه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی بێت. واته ده‌بێت ڕێز له په‌یوه‌ندیی فیدرالی بگیرێت و هه‌ردوولا پابه‌ندی مه‌رجه‌کانی ببن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ردوولا بزانن که ماف و ئه‌رکه‌کانیان چی‌یه. به‌ڵام سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له لاوه‌کییه‌کانی وه‌کو کێشه‌ی که‌رکوك، به بۆچوونی من که ئه‌وه چاره‌سه‌ر ده‌بێت هه‌ر کاتێك که هه‌ردوولا په‌یوه‌ندیی گشتیی نێوانیان ڕێکخست. چونکه مانه‌وه‌ی کورد له ناو چوارچێوه‌ی عێراقدا ده‌بێته مایه‌ی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رییه‌کی ته‌با که هه‌موو لایه‌نه‌کان پێی ڕه‌زامه‌ند ده‌بن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر شتێکی تر هه‌ڵبژێرن، ئه‌وا له قازانجی هه‌موولایه‌ك ده‌بێت که شته‌کان به یه‌کجاریی یه‌کلایی بکه‌نه‌وه و هیچ شتێك به هه‌ڵپه‌سێراوی نه‌هێڵنه‌وه. هه‌ر بۆیه پێویسته له‌سه‌ر هه‌ردوولا که بناغه‌ی چوارچێوه‌یه‌کی ڕێکوپێك و ئاشکرا بۆ په‌یوه‌ندییه‌کی چاك و هاوسه‌نگ دابڕێژن که له خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی‌دا بێت.
به ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان، بۆ حکومه‌تی عێراق: له‌سه‌ر زه‌وی به‌زه‌ییتان هه‌بێت، خوا له ئاسمان به‌زه‌یی پێتاندا دێته‌وه، ئه‌مه ئه‌گه‌ر به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خوا و فریشته‌کانیتان ده‌وێت بۆ کاری چاکه بۆ عێراق بۆ گه‌له‌که‌ی. ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌زه‌ییه‌تان ناوێت، ئه‌وا له‌سه‌ر کاره‌کانتان به‌رده‌وامبن و خوا ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی نه‌فره‌تتان لێده‌کات، چونکه سبه‌ی زوو به‌ڕێوه‌یه و خوا هه‌موو کارێك مه‌یسه‌ر ده‌کات.
به ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان، خوایه هه‌موو عێراقییه‌کی ڕه‌سه‌ن بپارێزیت که چاکه‌ی بۆ نیشتمان و گه‌له‌که‌ی ده‌وێت و هه‌وڵی به‌دیهێنانی ده‌دات، خوایه عێراق و گه‌له‌که‌ی به‌سه‌ر خیانه‌تکارانی سه‌رلێشێواودا سه‌ربخه‌یت که ئه‌م کاره دڕنده‌یه‌یان کردووه و یارمه‌تییان داوه.
له مه‌وتنییه‌وه مزگێنی بۆ به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ده‌م له داهێنه‌رێکی عێراقی بۆ بینایه‌ی دژی بومه‌له‌رزه بۆ یه‌که‌م جار له جیهاندا، خوا عێراق له هه‌موو ده‌رد و به‌ڵایه‌ك بپارێزێت، پێم خۆشه یه‌که‌م که‌س بن هه‌واڵی ئه‌م داهێنانه ببیستن و ده‌ستی یارمه‌تیم بۆ درێژ بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به هه‌موو دونیادا بلای بکه‌مه‌وه بۆ خێری گشت جیهان و بۆ ئه‌وه‌ی ببێته خێرێکی به‌رده‌وام بۆ هه‌موو لایه‌ك، خوا سه‌رکه‌وتووتان بکات بۆ خزمه‌تی عێراق. سه‌ید محه‌مه‌د له که‌ربه‌لای پیرۆزه‌وه.
به ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان، یاوه‌ر و موعینمان. داواکاری بۆ هه‌موو دڵپاکان بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویستی خودادا بوه‌ستن. ئه‌مڕۆ ڕۆڵه‌کانی شۆڕش و ئه‌ڤینی خوایی داوا براکانیان له گشت لایه‌ك گشت میلله‌ت و ئیتنێك ده‌که‌ن ئه‌و ڕێبازه بگرنه به‌ر که خودای پێڕازی ده‌بێت و ناخ و زه‌میر خۆشیان ڕازیده‌کات، داواده‌که‌ین که پاڵپشتی له سه‌ماحه‌تی پایه‌به‌رز حه‌بیبو‌ڵڵا موختاری چاکساز بکه‌ن که ته‌نها خێر دونیا و قیامه‌تی بۆ ئێمه ده‌وێت، که داوامان لێده‌کات هه‌موو کێشه‌کانمان به گه‌ڕانه‌وه بۆ خودای به‌خشه‌نده چاره‌سه‌ر بکه‌ین، که داوامان لێده‌کات به‌خشینمان هه‌بێت و چاوپۆشی بکه‌ین بۆ خاتری خودای مه‌زنمان. با هه‌موو به‌یه‌که‌وه دیفاع له ئه‌و داواکاره بێگه‌رده بکه‌ین که سوودێکی گه‌وره‌ی به کۆمه‌ڵگا به‌خشیوه. داوای لێکردوه له توندوتیژی دووربکه‌وێته‌وه و به‌ره‌و ئاڕاسته‌ی نزیکبونه‌وه له خودا هه‌نگاوبنێت، داوای لێکردن یه‌کتریان خۆشبوێت له پێناو خودادا. ئه‌و هه‌میشه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی یاسا سه‌روه‌ردایه و له‌گه‌ڵ بنیاتنانی ده‌وڵه‌تێکدایه که خۆشه‌ویستی و ئاشتی و لێبووردن له نێوان هه‌موو پێکهاته جۆراوجۆره‌کانیدا سه‌قامگیر بێت به گوتنه‌وه‌ی ناوی خودا. با پاڵپشتی و داکۆکیمان له بانگهێشتی وه‌لی خۆشه‌ویست به‌و ڕیگایه بێت که خودا پێی خۆشه و پێی ڕازیده‌بێت. سا ناخی خۆتان له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا پاکبکه‌نه‌وه و له خوا بپاڕینه‌وه ده‌ستگیرکردنی پایه‌به‌رز حه‌بیب ئه‌ڵڵا موختار که دڵی ته‌نگ کردووین و ئازاری داوین کۆتایی پێبینێت، له خوا ده‌پاڕێینه‌وه چاکه له دڵی خێرخوازانی وڵات بچێنێت و پاڵپشتی باگهێشتی وه‌لی موباره‌ك بکات. خوا هه‌ر خۆی خودای هه‌موومانه و خوا و په‌رستنی و خۆشه‌ویستیی ته‌نها بۆ ئه‌وه و هه‌ر خۆی وه‌کیلی داماو و لێقه‌وماوانه ئه‌وانه‌ی بڕوای پێده‌که‌ن و پشتی پێده‌به‌ستن. با هه‌ڵوێسته‌کانمان جوان و هه‌س ناسك و ڕاست و پڕ له چازانانه بن خۆشه‌ویستی خودا و وه‌لی حه‌بیبی تێدا بێت که بانگهێشتی کردووین بۆ به‌رزترین بابه‌ت ئه‌ویش خۆشه‌ویستی بێگه‌ردی خودایه و کارکردن بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی خودای په‌روه‌ردیگار. با هه‌موومان بڕوا به ڕاسپارده‌کانی پایه‌به‌رزی بکه‌ین که ده‌ڵێت {خۆشه‌ویستی خودا به‌زێنه‌ری هه‌موو خراپه‌کاریه‌که له کۆمه‌ڵگا و له ناخی خه‌ڵکی و ده‌رگای خیر و چاکه‌یه بۆ هه‌موو که‌س}....{ڕێگای ئه‌ڤینی خوایی به گوڵ داپۆشراوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕێگای خۆشه‌ویستی و ناسکی و ئاشتییه}. خودا مه‌به‌ستمانه، ڕه‌زامه‌ندی داواکاریمانه و ته‌نها پشت به ئه‌و ده‌به‌ستین. ڕۆڵه‌کانی شۆڕش و ئه‌ڤینی خوایی
به ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان، به‌یاننامه‌ی ناڕه‌زایی و ڕه‌تکردنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به سه‌ماحه‌تی پایه‌به‌رز حه‌بیبو‌ڵڵا موختاری چاکساز کراوه. ئازیزان، خۆشه‌ویستان، دڵپاکان له گشت به‌شه‌کانی کۆمه‌ڵگای عیراقی خۆشه‌ویست، سڵاو و ڕه‌حمه‌ت و به‌ره‌که‌تی خواتان لێبێت.. ڕۆڵه‌کانی شۆڕش و ئه‌ڤینی خوایی داوا له هه‌موو خاوه‌ن زه‌میرێکی زیندوو ده‌که‌ن که پناڕه‌زایین به‌رامبه‌ر به ده‌ستگیرکردنی سه‌ماحه‌تی پایه‌به‌رز حه‌بیبو‌ڵڵا موختاری چاکساز ده‌ربڕن، مامۆستای خۆشه‌ویستی و سه‌رکرده‌ی شۆڕشی ئه‌ڤینی خوایی که بانگهێشتی بۆ خۆلادان له تایفه‌گه‌ری و توندوتیژی و په‌رپاکردنی ئاشتی ده‌کات، داوای یه‌کخستنی ڕیزی کۆمه‌ڵگا به خۆشه‌ویستی و وه‌لانانی تایفه‌گه‌ری، جا ئایا ئه‌و جۆره پیاوه چاکسازه گه‌وره شایه‌نی ئه‌وه‌یه ده‌ستگیر بکرێت ئان شایه‌نی ئه‌وه‌یه ڕێزی لێبنرێت و خه‌ڵاتبکرێت له‌کاتێکدا ئێمه له ئه‌و په‌ڕی پێویستی داین بۆ خودی خۆی و شۆڕشه‌که‌ی که کۆتایی به گشت کێشه‌کانی وڵاته‌که‌مان دێنێت و دڵمان له‌یه‌کتری نزیک ده‌کاته‌وه، و کۆمه‌ڵگاکه‌مان ده‌کاته کۆماڵگایه‌کی نموونه‌یی که خوشه‌ویستی خودا بنچینه‌که‌ی بێت و خودای پێڕازیبێت به دوعای وه‌لی پایه‌به‌رزمان. ئه‌وه‌ی لێمان داواکراوه، ڕیزه‌کانمان یه‌کخه‌ین بۆ پاڵپشتی کردن و داکۆکی پێویست له ئه‌و که‌ڵه پیاوه بکه‌ین که ده‌رگاکانی خۆی بۆ هه‌مووان کرده‌وه بۆ ئه‌وه فێرمان بکات چۆن به‌ره‌که‌تی خودا به‌ره‌و چاکسازی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه ڕابکێشین. داواکارین که گشت دڵپاك و خاوه‌ن زه‌میرێکی زیندوو که ده‌ست بخاته ناو ده‌ستی ئێمه و بۆ ئه‌وه‌ی بزنێت و هه‌موو که‌س بزانن جۆ جۆره ڕێبازێکه شۆڕسی وه‌لی بێگه‌ردمان، له‌گه‌ڵ ڕۆڵه‌کانی داکۆکی له وه‌لی بێگه‌رد بکه‌ن له هه‌ر شوێنێك بێت. وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌موو ده‌زانن، شۆڕشی ئه‌ڤینی خودایی هیچ دوژمن یان به‌رهه‌ڵستیاری نییه و مامۆستای شۆڕشی ئه‌ڤینی خودایی به هیچ جۆره دژایه‌تی کردنێك ڕازینابێت له نێوان ڕۆڵه‌کانی کۆمه‌ڵگای عێراقی و چاکه له دڵی خێرخوازانی وڵاتی عێراقی خۆشه‌ویستماندا سه‌رفراز بکه‌یت وگه‌له‌که‌ی له هه‌موو به‌ڵایه‌ك بپارێزیت و ده‌وڵه‌ته‌که‌ی له پێناوی خوا و په‌رستنی و خۆشه‌ویستیی ئه‌و، سه‌رکه‌وتوو بکه‌یت. ئێمه‌ی ڕۆڵه‌کانی شۆڕشی ئه‌ڤینی خواییه‌وه له به‌غدا داواکاری ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنه به زووتری کات کۆتایی پێبێت. {داوا له هه‌موو خێرخوازانی کۆمه‌ڵ ده‌که‌م که هاوکاریی یه‌کتر بکه‌ن به مه‌به‌ستی ڕێکخستنی هه‌وڵه‌کان له پێناوی گه‌شتن به بنیاتنانی کۆمه‌ڵگایه‌کی به‌خته‌وه‌ر و ئاسووده‌ی دوور له تووندوتیژیی و، هه‌نگاونان به ئاڕاسته‌ی بنه‌ما خواییه‌کان و ئه‌ڤینی خوایی}. ڕۆڵه‌کانی شۆڕش و ئه‌ڤینی خوایی خودا مه‌به‌ستمانه، ڕه‌زامه‌ندی داواکاریمانه و ته‌نها پشت به ئه‌و ده‌به‌ستین و خوایه نه‌جاتمان بده‌یت.
پرسیار ده‌رباری پێشکه‌شکردنی داواکاریی بۆ خوێندن له زانکۆکانی لوبناندا.
سڵاو و میهره‌بانی خواتان لێبێت. له کوێ ده‌توانم ئاماری کوژراوه‌کانی عێراقم له سه‌ره‌تاوه هه‌تا ئێستا به‌ده‌ست بکه‌وێت؟؟ هه‌روه‌ها ئایا ده‌توانن یارمه‌تیم بده‌ن ئامارێکم به ده‌ست بکه‌وێت که که‌مێك زیاتر ورده‌کاریی تێدابێت؟؟ چونکه من ته‌نها به‌لامه‌وه گرنگه که ژماره‌ی ئافره‌ته کوژراوه‌کان بزانم.
یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی دامه‌زراندنی په‌رله‌مانی لاوانی باشوور پێده‌چێت که ڕه‌حمی شاری زانست و زانایان پڕبێت له ده‌ستپێشخه‌ری و که‌سانی داهێنه‌ر و، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که بنیاتنانی وڵاتان پێویستی به هه‌وڵ و کۆششی گه‌وره و بچووك هه‌یه و له پێناوی به‌رزکردنه‌وه‌ی پایه‌گای شارستانیی سۆمه‌ری و، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ڕێژه‌یه‌کی زۆری ئه‌و هه‌وڵ و تێکۆشانه ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی لاوان، هه‌ر بۆیه به هاوکارییمان بۆ ئه‌و توێژه پێشکه‌وتووه چالاکه ده‌توانین ڕێژه‌یه‌کی چاکی دواڕۆژ مسۆگه‌ر بکه‌ین. هه‌ر به‌و پێیه له ڕۆژی هه‌ینی ڕێکه‌وتی سیانزه‌ی حوزه‌یرانی 2008، له باره‌گای لقی به‌سرای ده‌زگای لاوانی عێراق، یه‌که‌مین کۆبوونه‌وه‌ی ئاماده‌کاریی بۆ په‌رله‌مانی لاوانی باشوور ساز کرا و ژماره‌یه‌ك ڕێکخراو و که‌سایه‌تیی لاوان ئاماده‌ی کۆبوونه‌وه‌که بوون، له‌وانه کۆمه‌ڵه‌ی لاوان بۆ ڕۆشنبیریی و هونه‌ر، یه‌کێتیی تیپه میلییه‌کان، ڕێکخراوی برایه‌تی بۆ دیموکراسی و ئاشتی، ڕێکخراوی لاوان له پێناوی عێراق، کۆمه‌ڵه‌ی عێراقی دواڕۆژ و کۆمه‌ڵه‌ی مه‌داریك بۆ ڕۆشنبیریی و هونه‌ر و، هه‌روه‌ها چه‌ندین ڕێکخراو و که‌سایه‌تیی لاوانی تر. له ئاکامی تاووتوێکردنی باسه‌کاندا بڕیار درا که دوو لیژنه پێکبهێنرێن که بریتین له لیژنه‌ی ڕاگه‌یاندن و لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌کان. بۆ سه‌رۆکایه‌تی لیژنه‌ی یه‌که‌م ڕێزدار سه‌دیر سه‌لمان گاسید ده‌ستنیشان کرا و بۆ لیژنه‌ی دووه‌میش عه‌بدوڵا قاسم. هه‌روه‌ها لیژنه‌یه‌کی کارڕێکخستن دامه‌زرینرا که پێکهاتووه له سه‌لام جومعه و سه‌دیر سه‌لمان و سه‌لام هاشم و عه‌بدوڵا قاسم، که به‌رپرسیار ده‌بن له هه‌ڵسوڕان و ته‌وژمدان به کاره‌کان. ئه‌مجا له کۆتایی کۆبوونه‌وه‌که‌دا بڕیار درا که ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ڕێکه‌وتی حه‌ڤده‌ی حوزه‌یرانی 2008 دووه‌مین کۆبوونه‌وه ساز بکرێت.
هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ ماڵپه‌ڕی مه‌وتنی ده‌خوازین به ئیزنی خودا. به‌ڕاستی خێر و چاکسازی زۆری تێدایه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و وڵاته برینداره، له‌خوای مه‌زن ده‌پاڕیینه‌وه کارمه‌نده‌کانی ئه‌و ماڵپه‌ڕه بپارێزێت و له‌ش ساغیان بکات...له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕی ڕێز و ستایش و سوپاسم بۆ ئێوه‌ی ئازیز. براتان کوڕی زیقار
خوایه به‌ڕێز جۆرج بۆش و تۆنی بلێر بپارێزیت و سه‌ریان بخه‌یت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان عێراقیان ڕزگار کرد و له‌به‌ر ئه‌و هه‌موو خزمه‌ته‌ی پێشکه‌ش به ئه‌و گه‌له سته‌ملێکراوه‌یان کردوه له دژی ڕژێمی سته‌مکار و کافر و فاشیست که به هه‌موو دونیادا خراپه‌کاری بڵاوکرده‌وه... یه‌ك داواکاریم هه‌یه له کارمه‌نده به‌ڕیزه‌کانی ماڵپه‌ڕی مه‌وتنی خوا بیانپارێزێت، ئه‌ویش گواستنه‌وه‌ی ئه‌و سوپاس و پێ‌زانین و ده‌ستخۆشیه‌مان که وه‌سف ناکرێت بۆ به‌ڕێزان سه‌رۆك بۆش و به‌ڕێز تۆنی بلێر خوا بیانپارێزێت ئه‌وان و هێزه قاره‌مانه‌کانیان خوای گه‌وره.
سڵاو و به‌ره‌که‌تی خواتان لێبێت داوا له ماڵپه‌ڕه به‌ڕیزه‌که‌تان ده‌که‌م که ئه‌درێسی وه‌زیره به‌ڕیزه‌کان و به‌رپرسه‌کانمان بۆ به‌رده‌ست بخات بۆ وه‌رگرتنی بۆچوون و سه‌رنجه‌کانمان به شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ ئه‌وه‌ش خۆی له‌خۆیدا هانگاوێك ده‌بێت بۆ به‌ره‌وپێشبردنی عێراق و پێشکه‌وتنی. بۆ نموونه، من بیرۆکه‌ی پڕۆژه‌یه‌کی گواستنه‌وه‌ی جۆریی بێ هاوتام هه‌یه که له‌ناوچه‌که‌دا شێوه‌ی نییه، به‌ڵام به‌داخه‌وه که‌س نادۆزمه‌وه گوێم لێبگرێت و به‌ر له ئێستا موراجه‌عه‌ی نوێنه‌ری په‌رله‌مانم کردوه له به‌سرا به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که‌سم نه‌دۆزیه‌وه ئاماده‌بءی گوێم لێبگرێت، ئه‌وان وایان زانی من شێتم، ئه‌و به‌سه‌رهاته‌ش به‌سه‌رهاتی ئه‌و که‌سه‌ی بیرخستمه‌وه که چووه به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له میسر و باسی پڕۆژه‌ی 'سه‌د ئه‌لعالی/به‌نداوی عالی' بۆکردن به‌ڵام به شێتیان دانا، به‌ڵما له‌کۆتاییدا دڵنیا بوون له‌وه‌ی مرۆڤێکی ژیره و ده‌ستیان کرد به گه‌ڕان به‌دوای پاڵپشتی دارایی بۆ جێبه‌جێکردنی پڕۆژه‌که. من ته‌نها ده‌مه‌وێت یه‌کێك گوێم لێبگرێت له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و بۆ ئه‌وه‌ی عێراق له پێگه‌ی ڕاستدا دابنرێت.



سڵاو و میهره‌بانی خواتان لێبێت، به پێی هه‌ندێك زانیاریی که به ده‌ستم گه‌شتووه ده‌ڵێت که ده‌زگای هێژای ئێوه 'ده‌زگای که‌ریم ڕه‌زا سه‌عید' کۆمه‌کی (مینحه‌ی) خوێندن دابین ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی خوێندکاران بتوانن ئه‌و کۆمه‌کانه وه‌ربگرن. من هیوادارم که به‌ڕێزتان یارمه‌تیم بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم یه‌کێك له ئه‌و کۆمه‌کانه وه‌ربگرم، بۆ زانیارییتان من خوێندکاری ماجستێرم له بواری زانسته‌کانی کۆمپیوته‌ر له زانکۆی مالایا له مالیزیا و، نزیکه‌ی هه‌مو کۆرسه‌کانم ته‌واو کردووه و هه‌ر ته‌نها نووسینی نامه‌که و یه‌ك تاقیکردنه‌وه‌م ماوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ماوه‌یه‌ی که ماومه نزیکه‌ی یه‌ك ساڵه و باری داراییم سه‌ختتر ده‌بێت، هه‌ربۆیه هیوادارم که خوا بکات یه‌کێك له کۆمه‌که‌کانی ئێوه وه‌ربگرم. خوا سه‌رفرازتان بکات و له‌گه‌ڵ ڕێز و سوپاسم و له خوا داواکارم که له پێناوی به‌نده‌کانی خوادا له هه‌وڵه‌کانتاندا سه‌رکه‌وتووبن.