وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و كانزاکانی عێراق پرۆژه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی لۆكه و به‌روبوومی پزیشكی له كارگه‌ی ڕستنی دیوانیه په‌سه‌ند كرد، كه ده‌بێته به‌شێكی نوێ له‌م كارگه که تا‌یبه‌تمه‌نده به دروستكردنی قووماش سه‌ره‌ڕای به‌شه‌كانی تری.
به‌ڕێوه‌به‌ری كارگه‌ی ڕستنی دیوانیه ئه‌ندازیار جه‌واد ئه‌بو ته‌بیخ له گفتووگۆیه‌كیدا به مه‌وتنی گووت "پرۆژه نوێیه‌كه ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پیشاندراوه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی پیشه‌سازییه‌وه له ساڵی 2007دا پاش لێكۆڵینه‌وه‌ی داهات و سوودی ئابووری و هه‌روه‌ها له‌به‌ر گرنگی له رووی ئابووری و پێداویستی عێراقه‌وه که پێویستی زۆری هه‌یه به ئه‌م جۆره پرۆژانه، هه‌روه‌ها له‌به‌ر هه‌بوونی مادده سه‌ره‌تاییه‌كان بۆ به‌رهه‌مهێنان كه ئه‌ویش بریتیه له مادده‌ی لۆكه كه به بڕێكی زۆر له پارێزگای دیوانیه ده‌ڕوێنرێت، بڕیاری ئه‌وه‌ش‌درا كه پرۆژه‌كه ببێته به‌شێك له كارگه‌ی ڕستنی دیوانیه و ته‌واو‌كه‌ری به‌شه‌كانی تری كارگه‌كه بێت".
ئه‌ندازیار جه‌واد ئه‌بو ته‌بیخ ئه‌وه‌شی زیادكرد كه "پرۆژه‌كه له پرۆژه گه‌وره و گرنگه‌كانه كه به‌شداریده‌كات له پڕكردنی بازاڕه‌كانی عێراق به مادده‌ی لۆكه‌ی پزیشكی و به‌رهه‌می پزیشكی تری وه‌ك شاش و باندی پزیشكی و پلاسته‌ری جۆری بچوك و گه‌وره و دایبی جۆراجۆر، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ئه‌مساڵ كاركردن له پرۆژه‌كه‌دا ده‌ستپێده‌كرێت دوای ئه‌وه‌ی كه بڕی پاره‌ی پێویست بۆ دامه‌زراندنی پرۆژه‌كه ته‌رخانكراوه، هه‌روه‌ها كاركردن له پرۆژه‌كه له چه‌ند مانگی داهاتوودا ده‌ستپێده‌كات پاش گه‌یشتنی شتوومه‌كه پێویسته‌كان له شوێنی دروستكردنی بنه‌ڕه‌تی خۆیانه‌وه له ئیتاڵیاوه، به‌ڵام ئاماده‌كارییه سه‌ره‌تاییه‌كان بۆ پرۆژه‌كه له ناو كارگه‌كه‌دا ده‌ستیپێكراوه له‌وانه ئاماده‌كردنی زه‌و‌ی گونجاو بۆ دامه‌زراندنی کارگه‌که، كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌ستاین به سوود وه‌رگرتن له یه‌كێك له هۆڵه‌كانی كارگه‌ی قوماش بۆ ئه‌وه‌ی ببێته شوێنی بنیاتنانی پرۆژه‌كه".
ئه‌ندازیار جه‌واد ئه‌بوو ته‌بیخ به‌رده‌وام بوو "له حاڵه‌تی ته‌واوبوونی پرۆژه‌كه له ماوه‌ی دیاریكروادا، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌كه‌ین كه پرۆژه‌كه ده‌ستبكات به به‌رهه‌مهێنانی راسته‌قینه له ساڵی 2009 دا و بازاره‌كانی عێراق به هاتنه ناوه‌وه‌ی به‌رهه‌می ناوخۆ له‌وانه به‌رهه‌مه پزیشكیه‌كان بۆ مه‌یدانی پێشبڕكێی به‌رهه‌می بیانی به شێوه‌یه‌كی به‌هێز به‌خۆوه ببینێت له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كان له به‌رهه‌می جیهانی باشترن له ڕووی چۆنێتی و جۆره‌وه و به نرخی گونجاو بۆ به‌كارهێنه‌ر فه‌راهه‌م ده‌بن." ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "ئه‌م پرۆژه‌یه 40% ی پێداویستی بازاڕی ناوخۆیی ئه‌م به‌رووبومانه دابینده‌كات".
كارگه‌ی ڕستنی دیوانیه به یه‌كێك له گرنگترین كارگه‌كانی عێراق داده‌نرێت و وزه‌ی به‌رهه‌مهێنانی له ساڵێكدا ده‌گاته زیاتر له 40 ملیۆن مه‌تر به‌ڵام گۆڕینی له كۆمپانیاوه بۆ كارگه و به‌ستنه‌وه‌ی به كۆمپانیاكانه‌وه كه توانایان كه‌متره و نه‌بوونی پشتگیری حكومه‌ت بۆی و كه‌می موو‌چه‌ی كارمه‌نده‌كانی بریتین له هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كانی كه‌مببونه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی. كارمه‌ندانی كارگه‌ی ڕستنی دیوانیه هیواخوازن كه پرۆژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی لۆكه و به‌رهه‌مه پزیشكیه‌كان خێر بێت و سه‌ره‌تای گه‌شه‌كردنی كارگه‌كه‌یان بێت كه به‌ده‌ست پشتگوێخستنه‌وه له ساڵانی رابردوودا ناڵاندویه‌تی.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





قسه‌کانی جه‌نابی به‌ڕێوه‌به‌ری کارگه‌که زۆر جوان و وردن، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه که کارگه‌ی ڕستنی حله و وه‌زاره‌تی پێشه‌سازی و کانزا‌کان، و له پێشه‌وه‌ی هه‌مووشیانه‌وه حکومه‌ت، ئاگاداری ئه‌و کارگانه بن که زۆری چه‌شتوه به ده‌ست پشیگوێخستن له هه‌موو لایه‌کانه‌وه، ده‌بێت ئه‌وه‌ش له بیر خۆمان نه‌به‌ینه‌وه که ئه‌و کارگانه هه‌زاره‌ها خێزان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن که گشتیان که‌مده‌رامه‌ت و ده‌ستکورتن، ده‌ستخۆشی له هه‌ممو که‌سێك ده‌که‌ین بنیات بنێت و هه‌وڵ بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته برینداره بدات، له‌گه‌ڵ ڕێز و سوپاسم.