ئۆپراسیۆنی دروێنه‌ی نه‌به‌ردان بووه هۆی كوژرانی ده‌یان و ده‌ستگیركردنی 63 له ئه‌ندامانی رێكخراوی قاعیده كه له ناوچه‌كانی پارێزگای دیاله‌ی خۆرهه‌ڵاتی وڵات‌دا بڵاووببونه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی دیاله لیوا روكن غانم ئه‌لقوره‌یشی له راگه‌یاندنێكیدا بۆ (مه‌وتنی) جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه "قۆناغی دووه‌می ئه‌م ئۆپراسیۆنه دوو شه‌ممه 14 ی ئه‌م مانگه ده‌ستی پێكردووه له ناحیه‌ی به‌هرز باشوری شاری با‌قوبه و ناوچه‌ی ئه‌لمورادیه له نا‌وه‌ڕاستیدا و زنجیره چیاكانی حه‌مرین بۆ پاككردنه‌وه‌ی حه‌و‌زی دیاله له ئه‌ندامانی قاعیده".
به پێی قسه‌كانی قوره‌یشی قۆناغی دووه‌م ئه‌وه ده‌گرێته‌وه كه له كاره هێرشبه‌رییه‌كانه‌وه بگوێزنه‌وه بۆ گرتنی زه‌وی و كۆنتڕۆڵكردنیه‌وه وه‌ك به‌شێك له ئۆپراسیۆنی"خێوی عه‌نقا" كه له هه‌مان كاتتدا له چه‌ندین ناوچه‌ی وڵات‌دا ده‌ستیپێكردووه و ئامانج لێی بریتیه له به‌دواداچوونی چه‌كداره‌كانی قاعیده له ناوچه جیاوازه‌كان بۆ دڵنیاكردنه‌وه‌ی پاراستنی به‌غدای پایته‌خت.
ئۆپراسیۆنی "دروێنه‌ی نه‌به‌ردان" هه‌ر له کاتی ده‌ستپێكردنیه‌وه بووه‌ته هۆی كوشتنی چوار چه‌كدار و برینداركردنی چواری تر، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ده‌ستگیركردنی 24 چه‌كداری تر و ده‌ستگرتن به سه‌ر 15 حه‌شارگه‌ی چه‌ك و پوچه‌ڵکردنه‌وه‌ی 13 بۆمبی چێنراو و 10 ئۆتۆمبیلی بۆمبرێژكراو، به‌ڵام له رۆژی دووه‌مدا ئه‌نجامه‌كان بریتیبون له كوشتنی 20 له ئه‌ندامانی قاعیده و ده‌ستگیركردنی 10ی تر.
ناوچه‌كانی دیاله هه‌تا ماوه‌یه‌كی نزیك وه‌ك حه‌شارگه‌یه‌ك داده‌نران بۆ ئه‌ندامه‌كانی رێكخراوی قاعیده و كۆمه‌ڵه چه‌كداره توندڕه‌وه‌كان كه له‌وێوه ئه‌وه‌یان راگه‌یاند كه پێی ده‌وترێت 'ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق'.
ئه‌لقوڕه‌یشی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه "ئۆپراسیۆنی دروێنه‌ی نه‌به‌ردان به ته‌نیا ئامانجی پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كان نیه له قاعیده و كۆمه‌ڵه چه‌كداره‌كان به‌ڵكو مه‌به‌ستی مسۆگه‌ركردنی نه‌گه‌ڕانه‌وه‌شیانه بۆ ئه‌و ناوچانه".
ئۆپراسیۆنی "دروێنه‌ی نه‌به‌ردان" پاش ئه‌وه هات كه رۆڵه‌كانی ژماره‌یه‌ك له گونده نزیكه‌كانی با‌قوبه و ئه‌لمیقدادیه له ناحیه‌ی ئه‌لسه‌لام داوای كۆمه‌كیانكرد كاتێك ژماره‌یه‌كی زۆر له چه‌كداره توندڕه‌وه‌كان چونه ناوچه‌كانیان كه له ده‌ست به‌دواداگه‌ڕانی هێزه‌كانی ئاسایش رایانكردبوو له‌و ناوچانه‌ی كه پێشتر ده‌ستیانبه‌سه‌رداگرتبوو له ناوه‌ندی شاری با‌قوبه وپارێزگای ئه‌نباری خۆرئاوای وڵات‌دا.
ئه‌لقوڕه‌یشی ئه‌وه‌شی زیادكرد كه "هێزه‌كانی ئاسایش كار له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن كه نه‌هێڵن چه‌كداره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ چالاكییه‌كانیان" و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه كه ئۆپراسیۆنه‌كه له قۆناغی یه‌كه‌میدا بووه هۆی ده‌ستگیركردنی 63 تیرۆریستی سه‌ر به رێكخرای قاعیده و كوشتنی ده‌یان لێیان له‌گه‌ڵ ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی ژماره‌یه‌ك له حه‌شارگه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و ته‌قینه‌وه‌ی سێ خانوو و چوار ئۆتۆمبێلی بۆمبرێژكراو.
هێزه‌كانی ئاسایش ئۆپراسیۆنی تیری بڕه‌ریان ئه‌نجامدا له شار و قه‌زاكانی دیاله به مه‌به‌ستی راونانی كۆمه‌ڵه چه‌كداره‌كان كه هاتبوونه پارێزگاكه‌وه پاش ئه‌و په‌ستانه خنكێنه‌ره‌ی كه له به‌غدا و چوارده‌وه‌ری رووبه‌روویان ببوه‌وه له ئاكامی جێبه‌جێكردنی رێوشوێنی تونددا له چوارچێوه‌ی ئۆپراسیۆنه ئه‌منیه‌كانی پلانی سه‌پاندی یاسای شوباتی ساڵی رابردوودا.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
ئێوه حکومه‌تێکی باش نین له خوا بترسن له وڵاته‌که‌تان و هاوپه‌یمان بن دژی ئه‌مه‌ریکیه‌کان ئێمه یه‌ك وڵاتین هاوڕێتان مه‌حمود له میسر وڵاتی ئاسایش و ئاشتی
به ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان، خوایه یه‌کپارچه‌یی عێراق بپارێزیت و تێرۆر بنبڕ بکه‌یت و سه‌ریان لێبشێوێنێت و، خوای میهره‌بان ئه‌و چاوه بێدارانه بپارێزیت و به‌سه‌ر دوژمنانی خوا و عێراقدا سه‌ریانبخه‌یت.
له خوا ده‌پاڕێمه‌وه له‌گه‌ڵتان بێت و داواکارم لێتان یه‌کده‌ستبن له‌گه‌ڵ برا عه‌ره‌به‌کانتان تاوه‌کو خوای په‌روه‌ردیگار له ئێمه و له ئێوه ڕازیبێت و سه‌رمان بخات به‌سه‌ر دوژمنانی خۆی، ئیتر سڵاو و به‌ره‌که‌تی خواتان لێبێت.
به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان به‌ره‌كه‌ت له ماڵپه‌ڕی مه‌وتنی و ئه‌وانه‌شی كاری تێدا ده‌كه‌ن بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی و ئاشكراكردنی راستیه‌كان له‌به‌رده‌م سه‌رجه‌م عێراقیه‌كان و جیهاندا و ئومێده‌وارم كه ئه‌م ماڵپه‌ڕه ببێته ماڵپه‌ڕی یه‌كه‌می هه‌موو نوسه‌ر و خوێنه‌رێك.
زۆر به په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕوانی ئه‌و رۆژه‌م كه عێراق پاك ده‌بێته‌وه له‌و تیرۆریستانه. زۆر به په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕوانی ئه‌و رۆژه‌م كه وڵاته‌كه‌م سه‌ربه‌خۆ ده‌بێت و پاكده‌بێته‌وه له لایه‌نی ده‌ره‌كی وه‌ك قاعیده، له عێراق شكستیان هێناوه و بۆ هه‌تا هه‌تایه ته‌واوبوون، من متمانه‌م به حكومه‌ته‌كه‌مان و سوپاكه‌مان هه‌یه كه ده‌توانن بنكه‌كانیان تێكوپێك بده‌ن و بیانسڕنه‌وه، به‌بێ چاوپۆشی له هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت ئاسایش تێكبده‌ن. من دڵنیام ئه‌و خیانه‌تكارانه، ئه‌و تیرۆریستانه هیچ جێگه‌یه‌كیان نیه له‌سه‌ر خاكی عێراق و هیچ قسه‌شیان ناخوات له‌وه‌ی ئێمه ده‌یكه‌ین، نه ئه‌وه‌تاش له‌وه‌ی كه ئێمه چۆن ده‌ژین. پێم خۆشه هه‌واڵی زیاتر له‌باره‌ی ئه‌م تیرۆرستانه‌وه بڵاوبكه‌نه‌وه،بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر بۆ خه‌ڵكی بسه‌لمێنن كه ئه‌م تیرۆرست و دۆڕاوانه هه‌میشه تێك ده‌شكێن و ده‌دۆڕێن، و خه‌ڵكی چاك و راستیش هه‌میشه سه‌رده‌كه‌ون. هیچ هه‌ستكردنێك به گوناه له‌ناو ئه‌و نامرۆڤه خیانه‌تكارانه‌دا نیه كه هه‌موو مرۆڤبوونێكی خۆیان له‌ده‌ست داوه، ئه‌گه‌ر وا نیه ئه‌ی چۆن ده‌توانن خه‌لكی بێ‌تاوان بكوژن له عێراق كه وڵاتێكی موسوڵمانه. ته‌نانه‌ت ئه‌مه‌ریكیه‌كانیش كه موسوڵمان نین كاری وا ناكه‌ن. ئه‌وان یاریمه‌تیمان ده‌ده‌ن به‌ڵام ئه‌و تیرۆریستانه یارمه‌تی شه‌یتان ده‌ده‌ن.
من سوپاسی برامان فه‌رمانده‌ی پۆلیسی دیاله ده‌که‌م بۆ له‌ناوبردنی تیرۆر و تیرۆرستان ئه‌وانه‌ی که ده‌ڵێن که سونیه‌کان زۆرینه‌ن ئه‌وه له ئاوی لێڵده مه‌له ده‌که‌ن به‌ڵکو شیعه زۆرینه‌یه به سه‌رژمێری 61% یه و بژی غانم قوره‌یشی و بژی ئه‌نجومه‌نی فه‌رمانڕه‌وایی دیاله به‌س شه‌ریفه‌کانیان.
تێرۆر مه‌سه‌له‌یه‌که که هه‌موو ئایین و نیشتمان و مرۆڤێك ڕه‌تی ده‌کاته‌وه. هه‌موو مرۆڤێك ئاواته‌خوازه که ژیانێکی ئاسایشی بێ ترس و له‌رز بژی. نه ئیسلام و نه‌هیچ ئایینێکی تر پشتگیریی له تێرۆر ناکه‌ن.
پیرۆزبایی له هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ده‌که‌ین به بۆنه‌ی سه‌رکه‌وتن به سه‌ر ئه‌ژدیهای چینییدا.
سڵاوتان لێبێت، هیچ هاوکارییه‌ك له نێوان قوره‌یشی و ڕێکخراوی قاعیده‌دا نیه، به‌ڵام که‌سانێك هه‌ن که به‌شدارن.
ئه‌م رۆژنامه‌یه‌م به دڵه. من فێری عه‌ره‌بی ده‌بم و ئه‌مه‌ش رێگه‌یه‌كی باشه بۆ من تا راهێنان بكه‌م. سوپاس
به ریزان سلاو
وشه‌ی (به‌روار) به مانای تاریخ نایه‌ت، ئه‌مه هه‌له‌یه و پیویسته بیگورن، بو نمونه (نیردراوه له‌لایه‌ن: ئازادی ره‌ها له روژی چوارشه‌ممه 2/4/2008 دا )ئیتر چ پیویست به‌و به‌رواره ده‌كات كه ئه‌سلا به‌مانای تاریخ نایه‌ت. تكایه زمانه‌كه‌مان لی سه‌قه‌ت مه‌كه‌ن
تكایه ئه‌گه‌ر قه‌ناعه‌تیشتان نیه، ئه‌وه ئیمیلم و ئاماده‌م گفتوگوتان له‌و باره‌یه‌وه له‌گه‌لدا بكه‌م
خوا قاعیده به‌نه‌عله‌ت کات و ئه‌وه‌شی که دروستی کرد و ئه‌وانه‌شی که له پشتیانن ئه‌وان ده‌نگن و ره‌نگیان نیه ئه‌وان خه‌یاڵن بۆ تۆقاندنی خۆرئاوا و لێدانی موسوڵمانان و عه‌ره‌ب و هه‌موو ئه‌وانه‌شی که بیر ئه‌که‌نه‌وه له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی داگیرکاری و زایۆنیزم... به‌سه باسکردنی ئه‌م پروپوچی و گاڵته‌جاڕیه و به‌ڕاست میله‌ته‌کانمان گێلن و باجی گێلیه‌که‌یان ده‌دن به خوێن و پاڵه‌وان له په‌سه‌ندکردنی به‌زمی زه‌مانه‌دا و من ته‌حه‌دای هه‌ر مرۆڤێک ده‌که‌م که بیسه‌لمێنێت که کام شه‌هید په‌یوه‌ندی هه‌یه بێجگه له به‌ره‌نگاری شه‌ره‌فمه‌ند له‌به‌رده‌م ویژدان فرۆشاندا له‌دژی میله‌ته‌که‌یان و ئاینه‌که‌یان خوا بن لادن و زه‌واهیری به‌نه‌عله‌ت بکات له به‌رپرسیارێتیان له‌و کاره تیرۆریستیانه‌ی که نه‌یانکردوه و له‌وه‌ی که بۆته مایه‌ی مه‌ینه‌تی میلله‌ت باجه‌که‌ی ده‌ده‌ن هه‌رچه‌نده زۆریش بخایه‌نێت ئه‌ی پێڵاوه‌کانی زایۆنیزم و نه‌عله‌کانی مه‌جوس و
سڵاوتان لێبێت ده‌ستخۆشی له هه‌موو که‌سێک ده‌که‌ین که ده‌ربازمان ده‌کات له هه‌ر تاوانکارێک ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر خۆشی تاوانبار بێت و له‌و پره‌نسیپه‌وه که ده‌توانین مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ تاقه تاوانكارێکدا بکه‌ین وه‌ک له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌زار تاوانکاردا. ئه‌گه‌ر بانگێشه‌ی قوڕه‌یشیان کردبێت سه‌رباری تاوانکاری ناسراوی خۆی بۆ کارکردن دژی رێکخراوی قاعیده و پاشانیش له‌ڕێگه‌ی یاساوه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌که‌ین. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی لایه‌نگریه‌کی گه‌وره هه‌یه له‌لای ئه‌م که‌سه‌وه چونکه هه‌ڵده‌ستێت به له‌ناوبردنی تاوانبارنی قاعیده و هه‌ڵناسێت به له‌ناوبردنی تاوانکارانی مه‌هدی که فه‌سادی و وێرانکاریان له‌سه‌ر زه‌وی بڵاوکردۆته‌وه و کوشتاریان له شاری خاڵس و شاره‌کانی دیکه کردوه و له %70 ی کارمه‌ندانی ته‌نها شیعه‌ن به‌ڵام مه‌سه‌له‌که گۆڕاو له %70ی دانیشتوانی دیاله سونین. به‌هه‌رحاڵ ده‌توانین بڵێین که خودا دواده‌خات به‌ڵام له‌بیر ناکات و زاڵمان زاڵمیان بۆ ده‌نێرێت به پشتیوانی خوا خواتان له‌گه‌ڵ
کاتێکی زۆر خۆش بوو ده‌ستتان خۆش به پشیتوانی خوا سه‌رکه‌وتوون.
من له ئه‌و که‌سانه نیمه که به‌دوای قاعیده‌دا ده‌که‌ون به‌ڵام پیاوانی ئاسایش، به‌تایبه‌تیش قوڕه‌یشی، گه‌وره‌ترین تاوانباره، به‌ڵکو له ڕێکخراوی قاعیده‌ش تاوانبارتره.
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





عێراقی مه‌زن هه‌رده‌م هه‌مان عێراقه و تیرۆریستان جێگایان له عێراقدا نابێته‌وه، سوپاسی حکومه‌تی عێراق ده‌که‌ین.