به گواستنه‌وه له ئاژانسی سه‌ربه‌خۆی هه‌واڵه‌كان (ده‌نگه‌كانی عێراق)ه‌وه، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی سڤیلی له نه‌جه‌ف رایگه‌یاند كه 13 كه‌س له سه‌ركرده‌كانی به‌ناو (لایه‌نگرانی مه‌هدی)، كه به تیرۆریست وه‌سفیان كردن، له نێوشیاندا سه‌ركرده‌ی رۆحییان به‌ر له چه‌ند رۆژێك ده‌ستگیركران.
ئه‌حمه‌د دعێبل قسه‌كه‌ری فه‌رمی به‌ناوی به‌ڕ‌ێوه‌به‌رایه‌تی سڤیلیه‌وه له نه‌جه‌ف ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد که "هێزه‌كانی ئاسایش له پارێزگاكه‌دا هه‌ستان به جوڵه‌یه‌كی به‌رگری پێشوه‌خت که بووه هۆی ده‌ستگیركردنی 13 كه‌س له سه‌ركرده‌كانی رێكخراوی (لایه‌نگرانی مه‌هدی) كه درێژكراوه‌ی رێكخراوی جوندی ئاسمانن، ئه‌مه‌ش له ئاكامی گورزێك له راماڵین و پشكنیندا كه ده‌زگاكانی ئاسایش پێی هه‌ستان له پارێزگای به‌سڕه له سه‌ره‌تای مانگی مو‌حه‌ره‌می پیرۆزدا".
ئه‌حمه‌د ده‌عێبل ئه‌وه‌شی ڕونكرده‌وه كه "سه‌رکرده‌ی رۆحی ئه‌م رێكخراوه ده‌ستگیركراوه" ئه‌وه‌شی زیاد كرد "ئۆپراسیۆنی ده‌ستگیركردنه‌كان هه‌فته‌ی رابردوو ئه‌نجامدران كه به هۆی به‌رده‌وامبوونی لێكۆلێنه‌وه‌وه له‌گه‌ڵیاندا پێشوتر ئه‌م هه‌واڵه رانه‌گه‌یندرا و به‌پێی دانپیادانانه‌كانی ده‌ستگیركراوه‌كان، ئه‌وان به‌نیازی ئه‌نجامدانی كاری تیرۆریستی بوون له ڕۆژانی یادی عاشورادا له نه‌جه‌ف".
ئه‌حمه‌د ده‌عێبل ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه له هه‌مان کاتتدا ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك له چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و شتومه‌كی ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێزدا كه به گیراوه‌كان بوون له کاتی ده‌ستگیرکردنیاندا، به‌ڵام شوێنی ده‌ستگیركردنی ده‌ستگیركراوه‌كانی، كه به هه‌ڵگری بیرۆكه‌ی لاده‌ر وه‌سفیكردن، رووننه‌كرده‌وه.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





به‌ڵام بۆچی سه‌رنجی من له ماڵپه‌ڕه‌که‌دا نیه؟ ئێوه ته‌نها سه‌رنجی هاوڕای خۆتان بڵاوده‌که‌نه‌وه، مه‌خابن بۆ ئێوه.
له‌عنه‌تی خوا و مێژوو له هه‌موو ئه‌و نیمچه پیاوانه‌ی که عێراقیان کاولکرد به هه‌موو شارستانیه‌ت و مێژووه نه‌مره‌که‌یه‌وه و ئه‌و گه‌له عێراقیه سته‌مدیده‌یان له خشته برد. له‌عنه‌تی خوا و مێژوو هه‌رده‌م وه‌ك خه‌یاڵ به‌دوای ئه‌و نیوچه‌وانه پۆخه‌ڵ وبۆگه‌نه‌ی ناوی نراوه (موقته‌دا) و ئال حه‌کیم و هادی و ئه‌و ناعامرییه و جه‌لالی زۆه بچکۆله، و زاڕی و مۆفه‌ق ڕوبێعی و سه‌رده‌سته‌که‌یان مالیکی بێت. عێراق و عێراقییه‌کان هه‌رده‌م سه‌رفرازده‌بن له‌سه‌ر ناحه‌زی ڕژێمی پێشووی له‌ناوچوو ئه‌و ڕژێمه‌ی ئێشتا که له‌ناوده‌چێت، له‌کاۆتاییدا ده‌ڵێم هه‌ر ڕاستی سه‌روه‌ره.
له ده‌ست قاعیده و سوپای مه‌هدی و تیرۆریستان رزگارمان بوو ئینشائه‌ڵا نۆره‌ی میلیشیای پێشمه‌رگه و به‌در و میلیشیای حیزبه‌کانیش دێت.
خوای ئه‌و حکومه‌ته بێزه‌یی و فاسید و گه‌نده‌ڵکه‌ره له‌ناوبه‌ریت و سوپای ئیمام به‌سه‌ر بخه‌یت و لایه‌نگرانی مه‌هدی به‌سه‌ر بخه‌یت.
سوپاس بۆ خوا و بۆ سوپا قاره‌مانه‌که‌مان که ئه‌و تیرۆریست و تاوانکارانه‌یان له‌ناوبرد که زۆر ماندوویان کردین.
ماڵپه‌ڕێكی زۆر باشه و بابه‌ته‌كان نایابن به‌ڵام وێنه‌ی زیاتریان ده‌وێت.
به‌ڕای من ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت ڕێكخراوی قاعیده‌ش نیه‌تی پاكبێت بۆچی له‌گه‌ڵ گه‌لی عێراق یه‌ك ناگرێت و له‌جیاتی ناونانی به حیزب یاخود ڕێكخراو یا قاعیده با هه‌رده‌م بڵێن گه‌لی عێراق كه به‌زێنه‌ری هه‌موو سته‌مێك و ترسنۆك و فیرعه‌ونێكه، خوامان له‌گه‌ڵ.
من له عێراقه‌وه. رێزی هیچ شتێک ناگرن، ده‌دزن و ده‌بڕن و ته‌نانه‌ت عێراقیش نین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عێراقیه‌کان نایانه‌وێت برای خۆیان بکوژن. سوپاس بۆ سوپاکه‌مان که توانیان بمان پارێزن له خراپه‌کاران و شه‌ڕانگێزان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رێڕه‌ی چاکه له هه‌موو لایه‌که‌وه ته‌نراوه به ناعه‌داله‌تی و خۆپه‌رتی پیاوی خراپه‌کار، و هه‌میشه و هه‌میشه، ئه‌وانه ره‌حمه‌تیان به‌رده‌که‌وتێت که به‌ناوی خێرخوازی و چاکه‌وه ریبه‌ری لاوازه‌کان ده‌که‌ن له دۆڵی تاریکیدا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وه پاریزه‌ری براکانیه‌تی و دۆزه‌ره‌وه‌ی منداڵه ونبوه‌کانه. و سوپای عێراق به توڕه‌ییه‌کی هه‌ژاوه‌وه ئه‌وانه داده‌پڵۆسێت که براکانیان وێران و ژه‌هراوی ده‌که‌ن. خوا ره‌حم به هه‌موو عێراقیه‌کان بکات، ئه‌وانه‌ی که له سوپادان و خه‌ڵکی ئه‌م وڵاته مه‌زنه‌ش بپارێزێت که یه‌که‌م شارستانیه‌ت له‌سه‌ر زه‌وی تیایدا سه‌ریهه‌ڵداوه. زۆر په‌رۆشم بۆ بینینی ئه‌و ساته‌ی که عێراق ئازاد بێت له‌م هه‌موو سوپا بێمانایه، ئه‌و خه‌ڵکه بێمانایه‌ی که ته‌نانه‌ت ناشزانن چیان ده‌وێت، هیچ ئامانجێکیان نیه له ژیاندا، پێم وایه ئه‌مه ده‌که‌ن له ئه‌نجامی پوچیی و هیچ نه‌بوونه‌وه، هیچ ئاگایان له‌وه نیه که ده‌رئه‌نجامی کاره‌کانیان چی ده‌بێت، ئه‌وان سه‌رلێشێواون، له‌وه ئه‌چێت که‌شێک به توندی کێشابێتی به‌سه‌ریاندا. به‌ڵام من دڵنیام که به‌م زوانه کۆتای‌یان دێت، ئینشا ئه‌ڵڵا. بژی سوپای عێراق و هه‌موو ئه‌وانه‌شی که خۆشیان ده‌وێن، و به‌ڵێ به‌ڵێ بۆ پیاوه ئازاکانمان و هیوادارم هه‌واڵی خۆشی زیاتری وه‌ک ئه‌مه‌ی به‌دوادا بێت.
خوا ئاگادارتان بێت ئه‌ی سه‌ربازانی سوپای عێراقی.
سڵاوی خواتان لێبێت من عه‌لا حه‌سه‌ن حه‌مزه خزه‌یرم سه‌رباز له فیرقه‌ی یه‌کی لیوای چواره‌م فه‌وجی سێ، له کار دابڕام به هۆی هه‌ڕه‌شه لێکردنم له لایه‌ن لایه‌نێکی نادیاره‌وه، ئێستا ده‌مه‌وێ بگه‌ڕێمه‌وه سه‌ر کار و خزمه‌تکردنی وڵاته‌که‌م، بۆ زانیاریش من له ساڵی 2007ه‌وه فه‌سڵکراوم.
خوایه سته‌مکاران ببه‌زێنێت و له‌ناویان ببه‌یت، خوایه هه‌ق به‌سه‌ر بخه‌یت له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌ی کار بۆ سه‌رخستنی ئاڵای هه‌قدا ده‌که‌ن.
خۆزگه برایانی به‌رپرس مێژووی نوسینی هه‌واڵه‌كه‌یان بنوسیایه وه‌ك ئه‌وه‌ی بی بی سی ده‌یكات له نوسینی هه‌واڵه‌كانیدا. خۆزگه هه‌واڵه‌كان به‌گوێره‌ی مێژوویان ئه‌رشیف ده‌كران. له‌گه‌ڵ هیوام به سه‌ركه‌وتنتان.
خوایه ڕیسوایان بکه‌یت و ملیان بشکێنیت، ئه‌ی خوای به‌هێز.
برام با به ئیسراحه‌ت و سه‌لامه‌تی بژین نه قاعیده و نه مه‌هدی و نه به‌در و بدور به‌سه ئه‌م كلاواتانه چ جیاوازیه‌كتان هه‌یه له‌گه‌ل شیوعیه‌كان و به‌عسیه‌كان به‌س خوا ئه‌زانێت چه‌ند كه‌سی بێتاوانتان كوشتوه.
خه‌ڵکی رۆژ له دوای رۆژ و له ماوه‌ی پێنج ساڵی رابردوودا بۆیان ده‌رکه‌وت که کێبڕکێ هه‌یه له‌نێوان پارته‌کان و بزوتنه‌وه ئیسلامیه‌کاندا له‌ناوخۆیاندا یاخود له‌گه‌ڵ هێزه سیاسیه‌کانی دیکه‌دا و له‌باره‌ی هه‌مان بابه‌تی سه‌ره‌وه من ئه‌ڵێم ئه‌م ململانێیه له‌نێوان ئه‌نجومه‌نی باڵا و ده‌عوه‌دا له‌لایه‌ک و سوپای مه‌هدی و ره‌وتی سه‌دری له‌لایه‌کی تر ململانێکه‌یان له‌وه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه ئایا کامیان کۆنترۆڵ ده‌کات و ده‌سه‌ڵات ده‌باته‌وه که‌س نیشتمانی به‌لاوه گرنگ نیه باجه‌که‌شی خه‌ڵکی هه‌ژار و داماوه ئایا وێناوی ئه‌وه ده‌که‌ن جه‌ماعه‌تی ئه‌نجومه‌ن و جه‌ماعه‌تی ده‌عوه له سه‌درییه‌کان باشترن هه‌موان له‌یه‌ک ده‌چن قوربه‌سه‌ر گه‌لی عێراق به‌ده‌ست ئه‌مانه و هاوشێوه‌یانه‌وه
عێراق له ئه‌ستۆی ئێوه‌یه ئه‌ی رۆڵه شییعه و سونه‌کان به عه‌ره‌ب و کورده موسوڵمان و مه‌سیحیه‌کانه‌وه به‌ره‌که‌تی خوا له که‌ناڵێ سه‌لام بێت و ئه‌وانه‌شی که به‌رپرسین و ئیتر بۆ پێشه‌وه
سوپاستان ده‌که‌ین بۆ ئه‌و هه‌واڵانه.
به‌ناوی خوا، پێشان و ئێستاش ئومێدێكی گه‌وره‌مان به داهاتووی گه‌لی عێراق و داهاتووی منداڵه‌كانمان هه‌بوو، به‌ڵام دوای كه‌وتنی سه‌نه‌م، عێراق بۆته شانۆ و هه‌زاران گروپ ململانێ‌یان له‌سه‌ر ڕۆڵی خۆیانه، ئه‌مڕۆش بوینه چه‌ندین تائیفه و میلیشیا و حیزب، له زوڵمی خودسه‌ری گۆڕبه‌گۆڕه‌وه بۆ میلیشیا و حیزبه تایفیه‌كان، ده‌مه‌وێ بشزانم كه‌ی هه‌ژار ئاسووده ده‌بێت، ئه‌ویش هاتووه و ده‌ف لێده‌دات و گۆرانی ده‌ڵێت، تا كه‌ی تا كه‌ی؟
به‌ره‌كه‌تی خوا له بازوی پیاوانی ئاسایشی نه‌به‌رد، و دووه‌م پێشنیارێكم هه‌یه ئه‌ویش ده‌ركردنی گۆڤارێك یا‌ن رۆژنامه‌یه‌كی هه‌فتانه‌یه كه پۆلیسی نه‌جه‌ف ده‌ریبكات و دابه‌شبكرێت به‌سه‌ر سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی پۆلیسدا سه‌رباری بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كانیان و ئه‌وانه‌ی كه له نێویاندا ده‌ركه‌وتوون بۆ ئه‌وه‌ی ببێته هانده‌رێك بۆیان له‌گه‌ڵ هه‌ستكردنی به‌رده‌وام به چالاكیه‌كانی پۆلیس له نه‌جه‌ف هه‌روه‌ها سازدانی كۆڕی هۆشیاری رۆشنبیری بۆ پیاوانی پۆلیس به‌شێوه‌یه‌كی جیددی و نه‌ك به‌شێوه‌یه‌كی رۆتینی و راهێنانپێكردنیان له بنكه‌كانیان به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ رێزدا...
ده‌ستیان خۆششششبێت، پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ئاگاداریان بێت و پاڵپشتیان بێت، ئینشاڵا خودا هێزه عێراقیه‌کان سه‌رده‌خات به‌سه‌ر ده‌سته‌کانی تیرۆردا.
ئه‌مه وه‌ك سه‌رکه‌وتنی هێزه‌کانی عێراق هه‌موارده‌کرێت له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌دا، هه‌روه‌ها به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ گه‌لی عێراقدا ئه‌وه ده‌بێته سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر قاعیده‌دا له عێراق ئه‌وسا ده‌بێت داوا له هێزه ئه‌مه‌ریکیه‌کان بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له وڵاتی خۆشه‌ویستمان بچنه ده‌ره‌وه.
سڵاوتان لێبێت ده‌ڵێن ئێمه شوێنكه‌وتووی مه‌هدین، مه‌هدی شوێنكه‌وتووی ناوێت له ئێستادا به‌ڵكو خه‌ڵكانی بێوه‌ی و خێرخوازی ده‌وێت نه‌ك خه‌ڵكی بێ‌تاوان و بێده‌سه‌ڵات بكوژن ئه‌مه ره‌وشتی باش نیه مه‌هدیش خودا په‌له‌بكات له ده‌ركه‌وتنیدا ده‌یه‌وێت خه‌ڵكی خێرخوازبن و خزمه‌ته‌ی خه‌ڵك بكه‌ن و سیفاتی زۆری چاك. داوا له برایانم ده‌كه‌م ئه‌وانه‌ی خۆیان به شوێنكه‌وتووی مه‌هدی ئه‌زانن كه به ئاكاری مه‌هدی بكه‌ن خودا په‌له بكات له ده‌ركه‌وتنیدا و سوپاس.
له‌سه‌ره‌تادا سڵاو و ڕه‌حمه‌ت و به‌ره‌که‌تی خواتان لێبێت، یه‌که‌م؛ سه‌رچاوه‌ی کێشه‌که له عێراق دوژمنی سه‌ره‌کی ئێرانه له‌عنه‌تی خوا له خومه‌ینی بێت و له ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ده‌وه‌ستن تا ڕۆژی مه‌حشه‌ر. هه‌موو ئه‌و موسیبه‌تانه‌ی به‌سه‌رماندا تێپه‌ڕده‌بێت هه‌مووی له ده‌ست کردی ئێرانه و ئه‌و ڕێکخراو و گروپ و بزوتنه‌وانه هه‌مووی له دروستکردنی ئێرانن. ئینشاڵا به‌م زووانه ئه‌و له‌ناو ده‌چێت له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و خیانه‌تکارانه‌ی ڕێڕه‌وی ئه‌ویان هه‌ڵگرتووه له حکومه‌ته خیانه‌تکاره‌که‌ی مالیکیدا و ئه‌و پیاوانه‌ی بانگێشه بۆ عروبه‌ت ده‌که‌ن و خۆیان له سه‌رووی لوتکه‌ی گۆفه‌که‌کانی ئێران و کون و که‌له‌به‌ره‌کانی قوم و حه‌وزه‌کانیانن.
سڵاو له هه‌موو عێراقییه‌کان به ئومێدی خوا سوپای مه‌هدی (که مه‌هدی له ئه‌وان بێبه‌ره) و ڕێکخراوی به‌در پان ده‌کرێنه‌وه و هه‌موویان له‌گه‌ڵ ڕێکخراوی قاعیده‌ی پۆخڵه‌یه فڕێ ده‌درێنه ناو زبڵدانی مێژوو و عێراق بۆ ئه‌و عێراقییانه ده‌مێنێته‌وه که هه‌ر له‌به‌ر یه‌ك هۆ که ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه عێراقیین یه‌کتریان خۆش ده‌وێت ... چونکه ئێمه ده‌بێت ئێستا له پیلانه‌که تێبگه‌ین و بڵێین که ئێمه ته‌نها هه‌ر عێراقیین و باسی ئایین نه‌که‌ین (خواپه‌رستی بۆ هه‌موولایه‌ك وه‌کو یه‌که) و باسی عه‌شیره‌ت و نه‌ته‌وه نه‌که‌ین و ... هه‌ر به ته‌نها بڵێین عێراقیین
خوا موباره‌کتان بکات ئه‌ی پاڵپشتانی ڕاسته‌قینه‌ی وڵات و سه‌ربازه به‌غیره‌ته‌کانی، به‌ڵام بۆچی له‌خۆمان ناپرسین ئایا چییه ئه‌و هۆیانه‌ی پاڵ به ئه‌و گه‌نجانه ده‌نێن بۆ ئه‌وه‌ی بچنه نێو ئه‌و بزوتنه‌وانه، تکا ده‌که‌م له باری کۆمه‌ڵایه‌تی و داراییان بکۆڵنه‌وه.
ڕیشه‌کێشکردنی ئه‌و تاوانباره شه‌یتان دۆستانه له به‌عسییه کافر و وه‌هابیه ته‌کفیریه‌کان ئه‌رکێکی نیشتیمانییه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئامرازی پۆخه‌ڵن بۆ کاولکردنی عێراق له‌به‌ر ئه‌وه داوا ده‌که‌م له گۆڕه‌پانه گشتییه‌کان له سێداره بدرێن بۆ ئه‌وه‌ی ببن به عیبره‌ت بۆ هه‌موو سته‌مکارێك و وڵات فرۆشێك.
كێ ڕابه‌ری رۆحی ئه‌م رێكخراوه‌یه ئایا واباشتر نیه برای رۆژنامه‌وان كاتێك هه‌واڵه‌كه‌ی گواسته‌وه وورده‌كارییه گرنگه‌كان باس بكات.
سڵاو و به‌ره‌که‌تی خواتان لێبێت خوایه هه‌ق و خاوه‌ن هه‌ق به‌سه‌ر بخه‌یت و خراپه و خه‌ڵکی خراپ زه‌لیل و ڕه‌سوا بکه‌یت، ده‌بوایه بزانیین کێ چه‌ك و پاره به ئه‌وانه ده‌به‌خشێتم له‌و بڕوایه‌دانیت که …….. له دوای هه‌موو ئه‌و کرداوه تیرۆریانه‌وه بێت که وڵاتی خۆشه‌ویستمان ڕووده‌ده‌نم قه‌سه‌م به‌خوای مه‌زن من سه‌ر به هیچ پارتێك یا‌ن لایه‌نێك نییم به‌ڵام عێراقییه‌کانم خۆشده‌وێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له پێشوودا سته‌میان لێکراوه و ئه‌مڕۆ به‌رده‌وام به‌ناوی پارت و ڕێکخراوی جۆراوجۆر سته‌میان لێده‌کرێت که ته‌نانه‌ت له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان کارده‌که‌ن، من لێره‌وه سه‌رکرده‌ی پارت و لایه‌ن و هۆزه‌کان، جا چ له ده‌سه‌لات بن یاخود له ئۆپۆزسیۆن، به بازرگانی مه‌ڕ و ماڵات ده‌شه‌بێنم که مێگه‌له‌که‌ی به به‌ر خۆی ده‌دات، باره‌کانیش ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه. داوای لێبوردن ده‌که‌م ئه‌گه‌ر درێژه‌م دابێت به قسه‌کانم به‌ڵام ئه‌مه واقیعه‌که‌یه...له‌گه‌ڵ ڕێز و سوپاسی بێپایانم بۆتان.
هه‌ر له ده‌رزه‌مانه‌وه، ته‌نانه‌ت ئێستاش، عێراق قه‌لایه‌کی پۆڵایین بوه به ڕووی هه‌موو چاوتێبڕ و داگیرکه‌ر و غه‌واره‌کان و، به درێژایی سه‌رده‌مه‌کان، مێژوو چه‌ندین داستانی پاڵه‌وانێتی و قاره‌مانێتی عێراقیه‌کانی به‌خۆیه‌وه بینیوه و تۆمارکردووه. قاعیده‌ش ته‌نها میکڕۆبێکی تازه ئه‌نجامه که عێراق به ده‌ست و بازووی ڕۆڵه قاره‌مانه‌کانی به هه‌موو هێزه‌وه ده‌یپلیشێنێته‌وه و، به پاڵپشتی خوا ده‌ریده‌کات بۆ ئه‌ودیوی سنووری خۆی، بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی له بنه‌ڕه‌ته‌وه لێیانه‌وه هاتوون، ئه‌وسا ئه‌و مێرده‌زمه ڕه‌شه‌یه کۆتایی پێدێت و ئاشتی و خێر‌و به‌ره‌که‌ت باڵ به‌سه‌ر وڵاتی خۆشه‌ویستمان ده‌کێشێت به هێزی خودای بێ هاوتا و بێ شه‌ریك و هیمه‌تی پاڵه‌وانانه‌ی شێره‌کانی ڕافیده‌ینی خاوه‌ن غیره‌ت.
خوا پیاوانی دلێری عێراق پیرۆزمه‌ند بکات بۆ ئه‌وه‌ی به ده‌ستێکی پۆڵایین گورز له بیروبۆچوونه نوێیه‌کانی قاعیده‌ی تێرۆریستی بوه‌شێنن و ڕێگه له به‌رده‌م ته‌کفیرییه نوێیه چه‌واشه و ونبوو و به‌دڕه‌وشته‌کانی بواری کۆمه‌ڵایه‌تی و ئایینی و ئه‌خلاقی بگرن و بنبڕیان بکه‌ن.
خودا پیاوه قاره‌مانه‌کانمان سه‌رکه‌وتوو بکات که وڵات ده‌پارێزن.