یانه‌ی قوه‌ی جه‌وی عێراقی قایڵ بوو به یه‌ك خاڵ له یاریه‌کدا له‌گه‌ڵ یانه‌ی کوه‌یتی کوێتی ئه‌نجامدرا له خولی دووه‌می به‌شی (ب) بۆ خوولی پاڵه‌وانێتی ئاسیا 2008.
له‌م یاریه‌دا که‌له‌یاریگای(ستادی) یانه‌ی کوه‌یت سازدرا ئه‌ستێره‌ی یاریه‌که پاسه‌وانی گۆڵی یانه‌ی قوه‌ی جه‌وی(ویسام قاسید) بو که توانی گشت هه‌وڵه‌کانی کوه‌یتی پووچه‌ڵ کاته‌وه بۆ تۆمار کردنی گۆڵی نۆبه‌ره.
ئه‌نجامی یاریه‌که به یه‌کسانی نێگه‌تیڤ دوایی هات که بوه هۆی وه‌رگرتنی هه‌رتیپێك بۆ یه‌ك خاڵ ،ئه‌مه‌ش ئامانجی هه‌ردوو تیپ وه‌ك خۆی ده‌هیڵیته‌وه بۆوه‌ده‌ست هێنانی ته‌نها کارتی پاڵاوتنیان له گرووپه‌که‌یاندا.
له‌یاریه‌کی تری هه‌مان گرووپدا تیپی (سایبا)ی ئێرانی سه‌رکه‌وتنێکی ئاسانی به ده‌ست هێنا به‌سه‌رمیوانه‌که‌ی یانه‌ی (وه‌سڵ)ی ئیماراتی به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به هیچ که له‌یاریه‌کدا له ستادی(ئینقلاب) کرا له شاری که‌رج له تارانی پایته‌خت.
گۆڵی ئێرانیه‌کان له له‌لایه‌ن یاریزانی مالی بلیمه‌ت(عیسا تراوری)وکه‌ریم ئه‌نساری تۆمارکرا له خوله‌کی 46 و57.
ئه‌نجامی به‌شی دووهه‌م به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه وه‌دیار ده‌که‌وێ:
1-(سایبا)ی ئێرانی 4 خاڵ(جیاوازی 2 گۆڵ)
2-قوه‌ی جه‌وی عێراقی 4 خاڵ(جیاوازی1 گۆڵ)
3-کوه‌یتی کوێتی 2
4- (وه‌سڵ)ی ئیماراتی هیچ
شایه‌نی باسه یاریه‌کانی خولی داهاتوو له 9ی نیسانی داهاتوو ئه‌نجام ده‌درێ،یانه‌ی قوه‌ی جه‌وی له‌گه‌ڵ (سایبا)ی ئێرانی ڕووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه که له خاکی کوێت ده‌کرێت که یاریگاکه له قازانجی قوه‌ی جه‌وی ژماره ده‌کرێ ، هه‌روه‌ها (وه‌سڵی) ئیماراتی له گه‌ڵ یانه‌ی کوه‌یتی میوانی ڕوو به ڕوو ده‌بنه‌وه.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





حه‌مد و سه‌نا بۆ خوا من ئه‌هلاویم و ئه‌بو ته‌ریكه و هادی خه‌شه‌به و وه‌لید سه‌ڵاحه‌دینم خۆش ئه‌وێت و هیوای سه‌ركه‌وتن ده‌خوازم بۆ یانه‌ی قه‌رن له هه‌موو پاڵه‌وانێتیه‌كاندا. محه‌مه‌د سه‌بڕی- نه‌مروت- فاقوس- شه‌رقیه
یانه‌ی ئه‌هلیم خۆشده‌وێت، یانه‌ی پاڵه‌وانان، یانه‌ی سه‌رده‌م، هه‌روه‌ها ئه‌ستێره یاریزان ئه‌بو تریکه‌م خۆشده‌وێت، شێتانه خۆشمده‌وێت ئه‌ی ئیناس تا دواهه‌میین ڕۆژی ژیانم خۆشمده‌وێیت. سامی نه‌مروت فاقوس شه‌رقیه.