له کۆمه‌ڵگایه‌کی پیاوسالارییدا که هه‌موو ئه‌و پیشانه‌ی پێویستیان به هه‌ڵگرتنی چه‌که له لایه‌ن پیاوانه‌وه زه‌وت کراون و ته‌نانه‌ت نه‌نگییه که ئافره‌ت بچێته ئه‌و شوێنانه‌ی که پیاو بۆی ده‌چێت، دیارده‌ی ئه‌م دواییه‌ی په‌رۆشیی ئافره‌تان بۆ کارکردن له ڕیزی هێزه‌کانی پۆلیسدا به هه‌ق مایه‌ی سه‌رسووڕمانه، له‌وه زیاتریش ئه‌وه‌یه که ئه‌و دیارده‌یه له شاری که‌ربه‌لا ڕوویداوه که ده‌که‌وێته دووریی 100 کم له باشووریی ڕۆژئاوای به‌غدا و به درێژایی هه‌موو سه‌رده‌مه‌کان پیاوان و ژنان له هه‌موو شوێنه‌کاندا له یه‌کتر جودا کراونه‌ته‌وه.
ئه‌ڵبه‌ته له ماوه‌ی پێنج مانگی ڕابردوودا، سه‌دان ئافره‌ت به گشتی و کچانی گه‌نج به تایبه‌تی فایلێکیان به ده‌سته‌وه‌بووه که ناسنامه‌کانیان و دوو وێنه‌ی فۆتۆگرافی ڕه‌نگاوڕه‌نگی خۆیانی تێدابووه و سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی که‌ربه‌لایان کردووه به مه‌به‌ستی پێشکه‌شکردنی داواکاریی بۆ دامه‌زراندن و کارکردن له ڕیزه‌کانی هێزی پۆلیسدا، ئه‌مه له کاتێکدا که پێشتر ئافره‌تانی که‌ربه‌لا به به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایتی پۆلیسدا تێنه‌په‌ڕیون نه‌وه‌کو پۆلیسێك بیانبینێت و ته‌ماشایان بکات!
په‌سه‌ندکردنی پیشه‌ی پۆلیس له لایه‌ن کۆمه‌ڵگاوه
جێگه‌ی ئاماژه‌یه که سه‌ره‌تا بیرۆکه و پێشنیاری پێکهێنانی هێزی ئافره‌تانی پۆلیس له که‌ربه‌لا له لایه‌ن سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵگاوه ڕه‌ت کرابووه‌وه، به‌ڵام هێدی هێدی ئه‌م ڕه‌تکردنه‌وه‌یه که‌متر بۆته‌وه و گه‌شتۆته ڕاده‌یه‌ك که ئیتر به‌لایانه‌وه په‌سه‌ند بووه و ته‌نانه‌ت هانیان داوه و به ڕاده‌یه‌ك که پیشه‌ی پۆلیس بووه به خه‌ونی زۆربه‌ی کچانی شاره‌که.
سوعاد، ته‌مه‌ن 26 ساڵ، که پێشتر له بواری ئارایشی ئافره‌تاندا کاری کردووه، ڕوونی کرده‌وه که بۆچی بووه به پۆلیس و ئێستا چه‌کی له شانه و گووتی "چوار ساڵ له‌ومه‌به‌ر کۆلێژی په‌روه‌رده‌م ته‌واو کرد و داواکارییم بۆ دامه‌زراندن پێشکه‌ش کرد به‌ڵام داواکارییه‌کانمان زیاتر له جارێك ڕه‌تکرایه‌وه و دوای ئه‌وه دوو هاوڕێم به‌ناوی زه‌هرا و نور داواکارییان بۆ کارکردن له ڕیزی هێزه‌کانی پۆلیسدا پێشکه‌ش کرد و وه‌رگیران و چه‌ندین زانیاریی به‌سوود فێربوون، له‌وانه چۆنیه‌تی خۆپاراستن و پارێزگاریکردن له خۆم و ئه‌وه هه‌مووی بۆ من هانده‌ر بوو".
له لایه‌کی تریشه‌وه، پۆلیسه پیاوه‌کان خۆشحاڵیی خۆیان سه‌باره‌ت به ئاستی کارکردنی ئافره‌ته پۆلیسه‌کان ده‌ربڕیووه، به تایبه‌تی له کاتی گومانکردن له ئافره‌ت و پێویستی پشکنینی له لایه‌ن پۆلیسه‌وه. فه‌یسه‌ڵ مه‌حمود که پۆلیسه ده‌ڵێت "بۆ ئێمه زۆر سه‌خت بوو ئافره‌تانی که دێنه ناو شاره‌که‌وه بپشکنین و هه‌ر به ده‌می پرسیارمان لێده‌کردن که چی له ناو جانتا‌که‌یاندایه و ته‌نانه‌ت ئه‌و پرسیاره‌ش ده‌بووه مایه‌ی ناڕه‌حه‌تی و بێزاریی پیاوه‌کانیان و که‌سوکاریان".
به‌ڵام شێخ عه‌بدوڵڵا شممه‌ری، ته‌مه‌ن 65 ساڵ، گووتی "له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا مه‌سه‌له‌ی پشکنینی ئافره‌تان له لایه‌ن پیاوانه‌وه به هیچ جۆرێك ڕێگه‌ی پێ‌نادرێت، بۆ نموونه بارودۆخه‌که به هه‌رچی جۆرێك بێت من ناهێڵم پیاوێك ژنه‌که‌م یان کچه‌که‌م بپشکنێت، هه‌ر بۆیه من هانی کچه‌کانم و کچانی عه‌شیره‌ته‌که‌م ده‌ده‌م که بچنه ڕیزی هێزه‌کانی ئافره‌تانی پۆلیس".
عه‌بای ڕه‌ش بۆ ئافره‌تانی پۆلیس، له نێوان لایه‌نگر و به‌رهه‌ڵستکار
بۆچوونه‌کان ده‌رباره‌ی ئه‌و جلوبه‌رگه‌ی که ئافره‌تانی پۆلیس له که‌ربه‌لا ده‌بێت بیپۆشن جۆراوجۆر و جیاوازن، که پۆشاکه‌که بریتیه له عه‌بایه‌کی ڕه‌ش و له‌چکێکی (سه‌رپۆشێکی) ڕه‌ش و هه‌ندێك جاریش په‌چه‌یه‌کی سه‌رتاسه‌ریی که له چاکترین حاڵه‌تدا هه‌ر ته‌نها دوو چاو دیارن.
هاوڵاتی مه‌حمود عه‌بدوڵڵا، ته‌مه‌ن 50 ساڵ، ڕه‌خنه‌ی له ئه‌و جلوبه‌رگه گرت و گووتی "ئه‌م جلوبه‌رگه ڕێگره له به‌رده‌م ئافره‌ته پۆلیسه‌که‌دا که به گورجوگۆڵی و چالاکانه بجووڵێت و چه‌که‌که‌ی به‌کاربهێنێت، به شێوه‌یه‌کی گشتی ئافره‌تان ئه‌و جۆره پۆشاکه ده‌پۆشن بۆ شاردنه‌وه‌ی له‌شیان کاتێك که له‌سه‌ر شه‌قام و ڕێگه‌وبانه‌کاندا ده‌ڕۆن و ئافره‌تانی فه‌رمانبه‌ر که ده‌گه‌نه شوێنی کاره‌که‌یان ئه‌و جلوبه‌رگانه داده‌نێن بۆ ئه‌وه‌ی به ئاسانی بتوانن ئیشوکاره‌کانیان ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌گه‌رچی زۆربه‌ی کار و ئه‌رکی ئه‌و ئافره‌ته فه‌رمانبه‌رانه ئیشوکاری ناو ئۆفیس و سه‌رمێزه و پێویستی به جووڵه‌کردن نیه، هه‌ر بۆیه ئافره‌تانی پۆلیس باشتره که له کاتی ئه‌نجامدانی کاره‌کانیاندا ئه‌و جۆره پۆشاکه له‌به‌رنه‌که‌ن".
سه‌نا باقر، ته‌مه‌ن 25 ساڵ، که ئافره‌تێکی پۆلیسه له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕایه‌دا بوو و گووتی "له ڕاستیدا له کاتی مه‌شقکردن و له کاتی کارکردن‌دا ناتوانم به چاکی و چالاکی بجووڵێم و چه‌که‌که‌م به‌کاربهێنم و، ده‌زانم که هه‌موو پیشه‌یه‌ك جلوبه‌رگی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه که له‌گه‌ڵ کاره‌که‌دا بگوونجێت، به‌ڵام تایبه‌تمه‌ندیی شاری که‌ربه‌لا وه‌ها پێویست ده‌کات که عه‌با دانه‌گرین".
به‌ڵام عه‌لی عه‌باس، ته‌مه‌ن 35 ساڵ، که پۆلیسه ده‌ڵێت "له هه‌موو ده‌وڵه‌تاندا، بۆ نموونه له سعودیه و میسر و ئه‌رده‌ن، جلوبه‌رگی فه‌رمیی تایبه‌تیی بۆ ئافره‌تانی پۆلیس ده‌ستنیشان کراوه، که هه‌م جوانه و هه‌م پۆشته‌یه ... نازانم چ زیانێکی ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئافره‌تانی پۆلیسی ئێمه‌ش جلوبه‌رگێکی فه‌رمیی وه‌ها بپۆشن؟".
شایه‌نی باسه بوونی ئه‌زموونی ئافره‌تانی پۆلیس شتێکی نوێ نیه له لای عێراقییه‌کان، چونکه له ساڵی 1978دا یه‌که‌مین خولی ئافره‌تانی پۆلیس ساز کرا، به‌ڵام له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌ك شکستی هێنا، که گرنگترین ئه‌و هۆیانه بریتی‌بوو له ڕه‌تکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه له ئه‌و کاته‌دا و، ئیتر ئافره‌ته پۆلیسه‌کان گوێزرانه‌وه بۆ فه‌رمانگه‌کانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ بۆ ئه‌وه‌ی له ئۆفیسه‌کاندا کار بکه‌ن. به‌ڵام له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا و له ئاکامی به‌کارهێنانی ئافره‌تانی خۆکوژ له لایه‌ن ڕێکخراوی تێرۆریستیی قاعیده‌وه، حکومه‌ت هه‌وڵی داوه بۆ دامه‌زراندنی ئافره‌تان له ڕیزی هێزه‌کانی ئاسایش‌دا.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





ئه‌وه بابه‌تێکی باشه. تاکه‌ی سته‌می و تۆندوتیژی به‌رامبه‌ر به ژنان ده‌بینین؟
من زۆر له‌گه‌ڵ ئه‌م بیرۆكه‌یه‌دام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من ئه‌وه ئومێدم بوو.
سڵاوتان لێبێت و من وایده‌بینم كه عێراق پێویستی به ژنان نیه له كاری پۆلیسدا.