له‌یه‌كه‌م كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی له ماوه‌ی ئه‌م ساڵه‌دا، فه‌ریقی یه‌كه‌م بابه‌كر زێباری سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای عێراق، جه‌ختی له‌سه‌ر زیادبوونی ژماره‌ی هێزه‌كانی سوپای عێراق له‌و ساڵه‌دا، كرده‌وه. ئه‌مه‌ش ئاماده‌ی ده‌كات بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییانه‌ی كه له حاڵه‌تی پاشه‌كشێی هێزه‌كانی فره‌ڕه‌گه‌ز له وڵات‌دا به‌جێ د‌ه‌مێنێت. گوتیشی ئه‌و پلانه‌ی كه وه‌زاره‌تی به‌رگری ئاماده‌ی كردووه بریتیه له زیادكردنی پێنج لیوای تر بۆ یه‌كه‌كانی سوپای عێراق، هه‌روه‌ها گوتی "پێشان ئاماده‌كردن و ڕاهێنانی خۆبه‌خشكاران له ماوه‌یه‌كدا بوو كه له سێ هه‌فته تێپه‌ڕی نه‌ده‌كرد، ئه‌میش به‌هۆی پێویستییه‌كی زۆرمان بۆ ئاماده‌بوونیان له گۆڕه‌پاندا ئه‌مه‌ش ئه‌ڵبه‌ته ماوه‌یه‌كی كه‌مه بۆ ئاماده‌كردنی سه‌ربازه‌كان به ته‌واوی. به‌ڵام ئه‌مڕۆ بڕیارمان داوه كه خۆبه‌خشی تازه وه‌ربگرین و بیانخه‌ینه خولی ڕاهێنان كه ماوه‌كه‌ی له 45 ڕۆژه‌وه درێژ ده‌بێته‌وه تا 3 مانگ، ئه‌مه‌ش له تواناكانی سوپای عێراقی زیاد ده‌كات و یه‌كه‌ی كاراش ده‌خه‌ینه خولی هاوشێوه به مه‌به‌ستی گه‌یاندنی ته‌واوی هێزه‌كانی عێراق به توانایه‌كی باش".
زێباری ڕوونیشی كرده‌وه كه وه‌زاره‌ت هه‌ندێك ڕێكه‌وتنی بۆ كڕینی چه‌كی مام ناوه‌نجی و قورس له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌وروپیدا ئه‌نجامداون که هاوه‌نی 120 ملم، 100ملم و 80 ملم له‌خۆ ده‌گرن، وێڕای كڕینی 36 فڕۆكه‌ی كۆپته‌ر، له‌گه‌ڵ ڕه‌شاشی گوله پڕژێن كه له‌سه‌ر كۆپته‌ره‌كان داده‌مه‌زرێت. یه‌كه‌م جاریشه كه وه‌زاره‌ت گرێبه‌ستێكی له‌و شێوه‌یه بۆ كڕینی چه‌كی پشتیوانی بۆ سوپا ئه‌نجام بدات. زۆر ڕێكه‌وتنی تریشمان له‌به‌ر ده‌ستدان و له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تر كاریان له‌سه‌ر ده‌كه‌ین به‌تایبه‌تیش وڵاته یه‌كگرتووه‌كان بۆ كڕینی تۆپهاوێژ 'مه‌دفه‌ع'.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه كاره‌كان به‌رده‌وامن بۆ هه‌موارکردنی گرێبه‌ستی كڕینی چه‌ك له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری له ساڵی ئێستادا، به بڕێك كه ده‌گاته دوو ملیار و 600 ملیۆن دۆلار، ئێستاش به‌نیازین ئه‌و بڕه‌پاره‌یه له بانكی تایبه‌ت دابنێین بۆ سوود وه‌رگرتن له نرخی ئه‌و قازانجانه‌ی كه دێته سه‌ر پاره‌كه.
زێباری ئاماژه‌ی بۆ به‌شداری عێراق كرد له سیستمی فرۆشتنی تایبه‌ت به‌چه‌ك، كه 145 ده‌وڵه‌تی تێدا به‌شدارن. ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌ت به عێراق ده‌دات چاو به بازاڕی چه‌كدا دابگێڕێت و ئه‌و جۆرانه هه‌ڵبژێرێت كه له‌گه‌ڵ سیستمی به‌رگری ده‌زگای سه‌ربازی وڵات‌دا ده‌گونجێت، ئه‌و بڕیارانه‌ش كه وه‌زاره‌تی به‌رگری دایناون بۆ كڕینی چه‌ك وا ده‌خوازێت که ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی كه عێراق له‌گه‌ڵ هه‌ر كۆمپانیه‌ك ده‌یبه‌ستێت ده‌بێت چه‌كه‌كانی نوێ بن و ته‌مه‌نیان له‌یه‌ك ساڵ تێپه‌ڕ نه‌كات. ئامانجی ستراتیژی بۆ بینا‌كردنی یه‌كه‌كانی سوپای عێراق، پێویست ده‌كات كه چه‌كه‌كان و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی یه‌ك بخرێن و یه‌كه‌كانی سوپای عێراق یه‌ك جۆره چه‌كی به‌توانای باشی پێبێت له‌گه‌ڵ پێوه‌ره‌کانی ئێستادا بگونجێت.
سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپا، قسه‌كانی خۆی كۆتایی پێهێنان کاتێك گوتی "هێزه‌كانی له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌و دواییه‌ی سه‌ربازی كه‌له به‌سرا به‌ڕێوه چوون، سه‌لماندیان كه خاوه‌نی زه‌بت و ڕه‌بتێكی باڵان و ئه‌و سه‌ربازانه‌ی شوێنه‌كانی خۆیان به‌جێهێشتبوو له 144 سه‌رباز تێپه‌ڕی نه‌كردووه، ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌م بوو ئه‌گه‌ر به‌راوردی بكه‌ین له‌گه‌ڵ قه‌باره‌ی ئه‌و هێزانه‌ی كه له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا به‌شدار بوون. ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌لماندی كه سوپای عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای ڕاست و دروست دامه‌زراوه، ئه‌ویش خۆشه‌ویستی بۆ نیشتمان که هیچ شتێكی تر نیه له‌وه به‌رزتر بێت. له‌هه‌مان كاتیش‌دا جه‌ختی كرده‌وه كه هێزه‌كانی چه‌كداری شه‌ڕی قاعیده و هه‌موو ئه‌وانه‌ش كه چه‌ك به‌ڕووی ده‌وڵه‌تدا هه‌ڵده‌گرن، ده‌كه‌ن، به‌یه‌ك پێوه‌ر و ئه‌و جه‌نگه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت و ماوه‌ی پاشه‌كشێی له‌به‌رامبه‌ر لاده‌ران له یاسادا تێدا نیه.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





تکایه هه‌ندێك ڕاپۆرتیش بنووسن ده‌ه‌رباره‌ی چاتێڕوانین و تیوه‌گڵانی عه‌ره‌بی سعودی له عێراقدا.