كه‌ریم وه‌حید وه‌زیری کاره‌با ئه‌وه‌ی دووپات كرده‌وه كه وه‌زاره‌ته‌که‌ی كار ده‌كات له‌سه‌ر ده‌ركردنی یاسایه‌ك كه ده‌روازه ده‌کاته‌وه بۆ وه‌به‌رهێنان له پڕۆژه‌كانی وزه له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی ناوخۆ و عه‌ره‌بی و جیهانیدا. هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه "وه‌زاره‌ت هه‌ڵده‌ستێت به ڕێكخستنی كاره‌كانی كۆمپانیا هه‌وبه‌شه‌كان له وه‌به‌رهێناندا له لایه‌نه‌کانی تێچونه‌کان و نرخی فرۆشتن بۆ هاوڵاتیان".
هه‌روه‌ها وه‌حید گوتی "به‌م دواییانه وه‌زاره‌تی کاره‌با چه‌ند ڕێكه‌وتننامه‌یه‌كی به‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیای (سیجی)ی ئه‌مه‌ریكی بۆ دامه‌زراندن و بیناکردنی هه‌شت وێستگه كه چواریان به توانی وزه‌ی 125 مێگاواته و چواره‌كه‌ی تریان به توانی وزه‌ی 40 مێگاواتن".
هه‌روه‌ها گوتی كه "به‌م زووانه به‌ردی بناغه‌ی وێستگه‌ی كاره‌بای واسیت داده‌نرێت که پشتیوانی تۆڕی کاره‌با ده‌کات به وزه‌ی 1340 مێگاوات، ئه‌مه سه‌رباری دوو یه‌كه‌ی تازه له وێستگه‌ی هاریسه له به‌سرا و درووست‌کردنی وێستگه‌یه‌كی گاز له ناسریه‌دا".
ده‌رباره‌ی به‌غدای پایته‌خت وه‌زیر گوتی "به‌جێهێنانی پێنج پڕۆژه به خۆیه‌وه ده‌بینێت و وێستگه‌كانی حله و كه‌ربه‌لاش له قۆناغی ته‌واو بووندان ئه‌مه سه‌ره‌ڕای درووست‌کردنی وێستگه‌كانی سامه‌ڕا و حه‌دیسه و سه‌لاحه‌دین".
درێژه‌ی به قسه‌کانیدا و گوتی "دانوستاندن له ئارادایه له‌گه‌ڵ ڕوسیا بۆ ته‌واو كردنی وێستگه‌ی كاره‌بای یوسفیه پاش ئه‌وه‌ی كه بارودۆخی ئاساییش له‌و ناوچه‌یه‌دا به شێوه‌یه‌کی سه‌رنجڕاکێش به‌ره‌و پێشه‌وه چوه، ئه‌م وێستگه‌یه 660 مێگاوات كاره‌با به تۆڕه‌کانی وزه ده‌به‌خشێت".
ئه‌ڵبه‌ته سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری مالیكی پێشوتر چه‌ند برووسكه‌یه‌كی ناردبوو بۆ كۆمپانیا جیهانییه‌كان كه تیایدا داوای لێ كردبوون بێن بۆ كار كردن له عێراق و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیشی كردبوو به هه‌ندێك لایه‌نی تر تا هانیان بدات بۆ كار كردن.
وه‌زیری کاره‌با گوتی "به‌م دواییانه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێككه‌وت که ده‌سه‌ڵاتی هاوردنی سووته‌مه‌نی به وه‌زاره‌تی کاره‌با ببه‌خشێت بۆ پڕ كردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌موكوڕیانه‌ی كه ئێستا هه‌یه‌تی له خستنه‌وه كاری یه‌كه له كاركه‌وتووه‌كان"، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی ڕوون كرده‌وه كه "وه‌زاره‌ته‌که‌مان به ڕاستی سه‌ركه‌وتوو بوو له بزواندنی گرێبه‌ستی هاوردنی سووته‌مه‌نی له كوێته‌وه" و كه "وه‌زاره‌ت سه‌رقاڵی كردنه‌وی متمانه‌كانه بۆ ده‌ستپێكردن به هاوردن".
ئه‌حمه‌د سه‌لمان سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئابووری له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران گوتی "زیاتر له ساڵێك ده‌بێت كه یاسای وه‌به‌رهێنان هاتۆته ئاراوه و وا بڕیار بوو كه به‌دوایدا ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دابمه‌زرێنرێت". هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی گوت كه "یاساکه ڕێگای به وه‌به‌رهێنان داوه له گشت که‌رته‌کاندا جگه له كه‌رتی نه‌وت و بانكه‌كان نه‌بێت، به‌ڵام تا ئێستا هه‌ر به گیروگرفته و سه‌رنه‌كه‌وتووه".
سه‌لمان جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرد كه "حکومه‌ت زۆر به چووستی و چالاكی خۆی ته‌رخان كردووه بۆ به‌دیهێنانی بارودۆخێكی له‌بار بۆ هاندانی وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ڕوو له عێراق بكه‌ن و سه‌رمایه‌گوزاری بكه‌ن له كه‌رته جیاوازه‌كاندا".
سه‌رنجی خوێنه‌ران
به‌ناوی خوای په‌خشه‌نده و میهره‌بان، له پێش هه‌موو شتێك ده‌ستخۆشی له هه‌وڵه‌کانی به‌رێز وه‌زیری کاره‌با ده‌که‌ین له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م کارمه‌ندانی ئه‌و وه‌زاره‌ته هیواخوازین له جه‌نابی وه‌زیر که که به‌هه‌مان ئاڕاسته و چالاکی کاربکه‌ن دوای ئه‌وه‌ی وه‌به‌رهێنه‌ره‌کان ده‌ست به کارکردن ده‌که‌ن له وه‌زاره‌ته‌که‌یان، خوا هه‌وڵه‌کانتان موباره‌ك بکات و خوا بتانپارێزێت.
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





خوا ڕێزدار وه‌زیری کاره‌با سه‌رکه‌وتوو بکات و، حه‌ز ده‌که‌م پێی رابگه‌یه‌نم که ئه‌گه‌ر ئێمه ژماره‌یه‌کی زۆر وێستگه بنیاتبنێین به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ی ده‌ستنیشانی ڕێژه‌ی سه‌رفکردنی کاره‌با و به‌فیڕۆدانی کاره‌با بکه‌ین، ئه‌وا پێویسته له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی کاره‌با که میکانیزمێك بۆ ئاستی سه‌رفکردنی کاره‌با له لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه ده‌ستنیشان بکات، ئه‌وه‌ش له ڕێگه‌ی شێوازێکی پێشکه‌وتووی تری جیاواز له سه‌عاتی خوێندنه‌وه‌ی کاره‌بای ئێستا و، خوا سه‌رفرازتان بکات.