كه‌لوپه‌لی وێستگه‌یه‌كی كاره‌بایی گه‌یشته قه‌زای دبز270کیلۆمه‌تر له باكووری به‌غداوه، بۆ دروستكردنی وێستگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنای كاره‌با که به وزه‌ی غازی كار بكات، به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌بای كه‌ركوك، یالجین مه‌هدی گوتی تواناسازی داڕێژراوی به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی وێستگه‌كه ده‌گاته 320 مێگاوات، له دوو یه‌كه‌ی به‌هه‌رمهێنان پێك دێت که توانای هه‌ر یه‌كێكیان 160 میگاواته.
مه‌هدی گوتیشی ئه‌و وێستگه‌یه له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سه‌ر به وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراقی دروست ده‌كرێ و ئه‌و وێستگه‌یه پشتیوانی تۆڕی نیشتمانی كاره‌با ده‌كات، ئه‌مه‌ش واده‌كات وزه‌ی كاره‌با له سه‌رتاپای عێراق به‌ره‌و باشبوون بچێت، به‌تایبه‌تیش له كه‌ركوكدا.
به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌بای كه‌ركوك ڕوونی كرده‌وه، وێستگه‌كه بۆ به‌كارهێنانی پشت به‌و غازه ده‌به‌ستێت كه له كێڵگه‌کانی که‌رکوكی نزیك له وێستگه‌که به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، جه‌ختیشی كرده‌وه كه پڕۆژه‌ی ستراتیژی زۆر هه‌ن بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌با له كه‌ركوك، كه له ده‌رفه‌تێكی نزیكدا ته‌واو ده‌بن.
شایه‌نی ئاماژه‌یه كه قه‌زای دبز دوو وێستگه‌ی كاره‌بای تێدان، یه‌كێكیان هه‌ڵمییه و به‌هۆی كۆنییه‌وه له كار وه‌ستاوه. ئه‌وی تریش غازیه و تائێستا وزه‌ی كاره‌با به ناوچه‌كه ده‌به‌خشێت.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





به هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ براکانمان له که‌رکوك و به‌و هیوایه‌ی که بکه‌ویته کار و به‌رهه‌مهێنه‌ری وزه بێت، نه‌ك وه‌کو وێستگه براکانی له ناسریه و موسه‌نا ئه‌وانه‌ی تر بێت، چونکه ئیتر نه‌نگییه و به‌س نیه ئه‌ندازیارانی عێراقی خه‌ریکی سه‌رپه‌رشتیی و جێبه‌جێکردن و ته‌واونه‌کردنی گرێبه‌سته‌کانن، به تایبه‌تی له کاره‌بادا که فێری پاره بوون و هاوڵاتیان کێشه‌کانیان چاره‌سه‌ر بووه له ڕێگه‌ی کڕینی ئه‌مپێری موه‌لیده‌ی ئه‌هلی! خوا که‌سانی چاکی دڵسۆزی ئه‌م نیشتمانه سه‌رفراز بکات. جبوری