یانه‌ی وه‌كره‌ی قه‌ته‌ری گرێبه‌سته‌که‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌ی عێراقی، كه‌رار جاسم محه‌مه‌د بۆ وه‌رزێكی تریش درێژ كرده‌وه. دیاره كه یاریزان له وه‌رزی داهاتو 2008-2009 نوێنه‌رایه‌تی یانه‌كه‌ی ده‌كات و گرێبه‌سته‌كه‌ش له حوزه‌یرانی 2009 دا كۆتایی پێدێت.
به‌های ڕێكه‌وتنه‌كه‌ش ئاشكرا نه‌كراوه، به‌ڵام به‌های گرێبه‌ستی یه‌كه‌می 250 هه‌زار دۆلار بوو، بۆ یه‌ك وه‌رز، کاتێك كه له یانه‌ی نه‌جه‌فی عێراقییه‌وه گوێزرایه‌وه.
عه‌لی حوسێن ڕه‌حیمه به‌ره‌و قه‌ته‌ر
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یانه‌ی وه‌كره له‌گه‌ڵ به‌رگریكاری هه‌ڵبژارده‌ی نیشتمانی عێراقی، عه‌لی حوسێن ڕه‌حیمه‌دا، ڕێكه‌وت، كه پێشتر له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئه‌هلی ته‌رابلوسی لیبیدا یاری ده‌كرد، به‌رامبه‌ر 220 هه‌زار دۆلار.
عه‌لی حوسێن ڕه‌حیمه له‌سه‌رتای وه‌رزی داهاتوودا نوێنه‌رایه‌تی یانه‌ی وه‌كره ده‌كات، چونكه ئێستا به گرێبه‌ستێك په‌یوه‌سته به یانه‌كه‌ی ئێستای تا كۆتایی حوزه‌یانی داهاتوو.
نه‌شئه‌ت ئه‌كره‌م هێشتا ڕووگه‌ی خۆی دیاری نه‌كردووه
نه‌شئه‌ت ئه‌كره‌م مایسترۆی تۆپی عێراقی هێشتا ڕووگه‌ی خۆی دیاری نه‌كردووه، نه‌شئه‌ت ناتوانێت بچێته هه‌ر یانه‌یه‌ك تا بازاڕی گواستنه‌وه‌كان له حوزه‌یرانی داهاتوودا نه‌كرێنه‌وه.
نه‌شئه‌ت ئه‌كره‌م نزیك بو‌وه‌وه له یانه‌ی شاری مانچێسته‌ری ئینگلیزی به‌ڵام چه‌ند شتێك كه په‌یوه‌ندی به ڕیزبه‌ندی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقیه‌وه هه‌بوو، وای كرد كه مۆڵه‌تی كاركردنی پێنه‌درێت.
یانه‌ی قادسیه‌ی كوه‌یتی و ڕه‌یانی قه‌ته‌ری، ئاره‌زووی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان خسته‌ڕوو بۆ ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌ی عێراقی، به‌ڵام ئه‌و له بیركدنه‌وه‌ی پێشنیاره پیشه‌ییه‌كاندایه به‌ر له بڕیاردانی كۆتایی.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
من ده‌ڵێم که یونس مه‌حمود و یاریزانه عێراقییه‌کان پێویسته ببنه یاریزانی پیشه‌گه‌ر له خولی ئه‌ورپادا بۆ ئه‌وه‌ی ناوبانگی زیاتر ده‌ربکه‌ن و تیکه‌ڵاوی یاریزانه ناوداره‌کان ببن و سوودیان لێوه‌ربگرن، چونکه خولی قه‌ته‌ر بێکه‌ڵکه و ته‌نانه‌ت ناتوانێت یاریزان بۆ هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ریش به‌رهه‌م بهێنێت و، سوپاس.
هیچ پێویست به هه‌ڵه ناکات و هه‌مان شتیش له ئه‌وروپا هه‌یه نه‌ك قه‌ته‌ر.
هیوادارم که یونس مه‌حمود چیتر له خولی قه‌ته‌رییدا یاری نه‌کات و له خولی فه‌ره‌نسییدا یاری بکات، چونکه چه‌ندین گرێبه‌ستی له خولی فه‌ره‌نسییه‌وه بۆ هاتووه و ئه‌مه ده‌رفه‌تێکی چاکی بێوێنه‌یه. هیوادارم که که‌ڕاڕ له‌گه‌ڵ یانه‌ی سپۆر سیفاس له خولی تورکی یاری بکات چونکه یانه‌که گرێبه‌ستێکیان خستۆته به‌رده‌ستی و ئه‌و یانه‌یه له خولی نایابه و له وه‌رزی دوو هه‌زار و حه‌وت و دوو هه‌زار و هه‌شتدا له ئاستی سێیه‌مدا بووه.
زۆر شه‌رمه‌زاریه هه‌ڵبژارده متمانه بکاته سه‌ر نه‌شئه‌ت له‌گه‌ڵ هه‌موو ڕێزێکم بۆی، ئه‌و یاریزانێکی نایابه به‌ڵام یاریزانی ترمان هه‌ن زۆر باشن وه‌ك یونس و هاوار و عیماد و مه‌هدی و باسم و جاسم و قوسه‌ی.
به‌ناوی خوای به‌خشنده و میهره‌بان به‌ڕای من بابه‌ته‌كه زۆر زۆر جوانه و نه‌شئه‌ت یاریزانێكی لێهاتووه ته‌نها ئه‌مه‌وێت به برام نائیل سه‌كینی بڵێم پێویست ناكات هه‌ڵه قسه‌ی غه‌ڵه‌ت بكه‌یت و ئینشائه‌ڵا یاریزانه‌كانمان ئه‌ركی خۆیان به‌جێ دێنن.... و سوپاس.
حه‌ز ده‌که‌م که‌ڕاڕ و نه‌شئه‌ت و یونس له خولی فه‌ره‌نسی ببینم و ئاواته‌خوازم که که‌ڕاڕ دووباره بگه‌ڕێته‌وه بۆ ناو هه‌ڵبژارده‌ی نیشتمانیی و ڕاهێنه‌ر ڤێرا بگه‌ڕێته‌وه. به خوا ئه‌و کاته له سه‌رده‌می جامی ئاسیا چاکتر یاری ده‌که‌ین.
تکا له یاریزانه‌کانمان ده‌که‌م که بچنه ناو یانه ئه‌وروپییه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر ناوبانگ ده‌ربکه‌ن هه‌روه‌کو یاریزانه میسری و مه‌غریبییه‌کان، ته‌نانه‌ت یانه‌که له هه‌ر وڵاتێك بێت، له‌وانه به‌لجیکا، سوید، کرۆواتیا یان دانیمارك، چونکه دواتر یانه گه‌وره‌کانی ئیسپانیا و ئینگلته‌را و ئیتالیا دێنه پێشه‌وه. بچووکترین نموونه بریتین له ئه‌حمه‌د حیسام میسری (میدۆ) و حیسام غالی و موحه‌مه‌د شه‌وقی و موحه‌مه‌د زیدان و ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن که هه‌موو له یانه‌ی بچووکه‌وه ده‌ستیان به پیشه‌گه‌ریی کرد و پاشان به هۆی به‌شدارییه ده‌ره‌کییه‌کانیانه‌وه ناوبانگیان ده‌رکرد. به‌ڵام یاریزانه‌کانی ئێمه ده‌چن بۆ یانه قه‌ته‌ری و ئیماراتییه‌کان، که هاوشانی یاریزانه نێوده‌وڵه‌تییه مه‌زنه‌کان یاری ناکه‌ن. ئه‌ڵبه‌ته داخوازیی ئه‌وروپیی گه‌وره هه‌یه، بۆ نموونه وه‌کو ئه‌وه‌ی یانه‌ی 'ئێیندهۆڤن'ی هۆڵه‌ندی بۆ که‌ڕاڕ جاسم و یانه‌ی 'مارسیلیا'ی فه‌ره‌نسی یونس و لانس و شوسو له تورکیا و یۆنان بۆ هاوار.
هیوادارم عه‌دنان حه‌مه‌د بگۆڕن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕاهێنه‌رێکی باش و شیاو نییه، تکاش له یه‌کێتی ده‌که‌م یا ئه‌وه‌تا ڤیرا بگه‌ڕینێته‌وه یاخوود هه‌ڵبژارده‌که بداته کاپتن سائیر ئه‌حمه‌د و ڕه‌زاق فه‌رحان بگه‌ڕیننه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خاوه‌ن ئه‌زموونه به‌ڵام ئه‌گه‌رچی هه‌ندێك به‌ینی له‌گه‌ڵ عه‌دنان حه‌مه‌د ته‌واو نییه، ئه‌گه‌ر ئه‌و له یاریه‌که‌ی ئوستورالیادا به‌شداری بکردایه ئه‌وا باره‌کان به جۆرێکی ترده‌بوو. تکایه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تۆپی پێ تاکه خۆشی و دڵخۆشی وڵاته‌که‌یه، سومعه‌تی وڵاته‌که‌یه. له‌گه‌لتانم یاریزانه‌کانمان که‌مته‌رخه‌میان نه‌کردوه، به‌ڵام زۆربه‌یان گه‌نجن و پێویستیان به یاریزانێکی خاوه‌ن ئه‌زموونه، گه‌راندنه‌وه‌ی جاسم غولامیش بۆ به‌رگری له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و له‌گه‌ڵ باسمدا دیوارێکی پۆڵایین درووست ده‌که‌ن که که‌س ناتوانێ بیبڕێت. ئیتر خۆشیتان و هیوای سه‌که‌وتنتان بۆ ده‌خوازم
من پێم وایه، پیشه‌گه‌ری یاریزانان له یانه عه‌ره‌بیه‌كان كارێكی باش نیه، چونكه زۆربه‌ی یانه عه‌ره‌بیه‌كان لێهاتوویی جه‌سته‌ییانه‌یان نیه، چونكه كارێگه‌ری له‌سه‌ر یاریزانه عێراقیه‌كان ده‌بێت هه‌روه‌كو له یاریه‌كانی قه‌ته‌ر بینیمانن.
ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌ی پشت به نه‌شئه‌تی یاریزان ببه‌ستێت به‌ڕای من هه‌ڵبژارده‌یه‌کی فاشیله له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێویسته نه‌شئه‌ت جێگره‌وه‌یه‌کی باشی هه‌بێت
هیوایمان به یاریزانه‌کانمان زۆره که ببن به یاریزانی پیشه‌گه‌ر له یانه ئه‌وروپیه‌کاندا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یاریزانی زۆر لێهاتوومان هه‌ن وه‌ك که‌ڕاڕ جاسم.
سڵاو و به‌ره‌كه‌تی خواتان لێبێت....سوپاستان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و ماڵپه‌ڕه جوانه و ئه‌م وێنه نایابانه له‌گه‌ڵ سوپاسم.
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





سڵاوتان لێبێت، ده‌مه‌وێت وێنه‌یه‌کی نوێی یاریزانی عێراقی که‌ڕاڕ جاسمم له‌سه‌ر ئه‌م ئیمێڵه بۆ بنێرن.