قوتابخانه‌ی پۆلیسی نیشتمانی ئاهه‌نگی ده‌رچونی 930 راهێنراوی گێڕا تاوه‌کو په‌یوه‌ندی بکه‌ن به که‌رتی پۆلیسه‌وه له پێکهاته جیاوازه‌کانیدا، کۆمه‌ڵه راهێنراوه‌کان نمایشێکیان ئه‌نجامدا له به‌رده‌م سه‌رۆکی ئه‌رکانی پۆلیسی نیشتمانی لیوا روکن حسێن عه‌بد عه‌لی و به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌که لیوا روکن باسم محه‌مه‌د غه‌زاوی و ژماره‌یه‌کی تر له ئه‌فسه‌ره‌کانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و سه‌رکرده‌کانی قوتابخانه‌که بۆ سڵاوکردن له کۆمه‌ڵه نمایشکه‌ره‌کان که کۆمه‌ڵه‌ی بروسکه و کۆمه‌ڵه‌ی ئامێری سه‌ربازیان له‌نێواندا بوو.
سه‌رۆکی ئه‌رکانی پۆلیسی نیشتمانی لیوا روکن حسێن عه‌بد عه‌لی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که "وه‌زاره‌ت له‌م ماوه‌یه‌دا کار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کات که که‌رتی نوێی پۆلیسی نیشتمانی له‌سه‌رجه‌م پارێزگاکانی عێراقدا پێکبهێنێت و ده‌رچووه نوێکان دابه‌ش ده‌کرێن به‌سه‌ر ئه‌م که‌رتانه‌دا." ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا که تاکه‌کانی سه‌رکردایه‌تی پۆلیسی نیشتمانی، به پێی پلانی نه‌خشه بۆکێشراو، له به‌غدا ته‌واو بووه و ده‌توانن سه‌رکردایه‌تی هه‌ر شوێنێك وه‌ربگرن که پێیان ده‌سپێردرێت.
هه‌روه‌ها عه‌بد عه‌لی بۆ مه‌وتنی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش کرده‌وه که "تیرۆر له عێراقدا له قۆناغه‌کانی کۆتاییدا ده‌ژی" و هێمای بۆ ئه‌وه‌ش کرد که "ئه‌و راهێنانه‌ی که تاکه‌کانی پۆلیسی نیشتمانی وه‌ریانگرتووه وای لێکردوون که ئه‌مڕۆ بتوانن کۆنترۆڵی بارودۆخی ئاسایش بکه‌ن و به‌ره‌نگاری ره‌گه‌زه تیرۆریسته‌کان ببنه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ئاستێکی به‌رزیان نواندوه له توانای جه‌سته‌ییدا و ئاستی را‌هێنانه‌کانیان ده‌بێته یارمه‌تیده‌رێکی نوێ له پاڵپشتیکردنی پێکهاته‌کانی پۆلیسی نیشتمانیدا".
له لای خۆیه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌که لیوا روکن باسم غه‌زاوی گوتی "ئه‌مه خولی حه‌وته‌می ئه‌و خولی ده‌چونانه‌یه که له قوتابخانه‌که‌دا پێشکه‌شکراون و ناوی "یه‌کێتی گه‌لی عێراقی" لێنراوه"، باسی ئه‌وه‌شی کرد که "ئه‌و وانانه‌ی که راهێنراوه‌کان وه‌ریانگرتووه دابه‌شبوون به‌سه‌ر چۆنێتی قه‌ڵاچۆکردنی تیرۆر و دۆزینه‌وه‌ی حه‌شارگه‌کانی و ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی هێرشکردن و به‌رگریدا، سه‌ره‌ڕای وانه‌ی تیۆری و پراکتیکی له‌سه‌ر پارێزگاریکردن له مافه‌کانی مرۆڤ".
هه‌روه‌ها غه‌زاوی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا که "مامۆستاکانی قوتابخانه‌که هه‌وڵیان داوه که هه‌ستی وابه‌سته‌بوون به نیشتمان له لای راهێنراوه‌کان بوروژێنن به دوور له چه‌مکه تایه‌فه‌گه‌رییه‌کان،" جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش کرده‌وه که "راهێنراوه‌کان سه‌ر به تایه‌فه جیاوازه‌کانی عێراقن و له نێوانیاندا کورد و مه‌سیحیش هه‌ن".
له ڕۆژی ئاهه‌نگه‌که‌دا، دیواری قوتابخانه‌که و گۆڕه‌پانی نمایشه‌که به‌و لافیتانه رازێنرابوونه‌وه که جه‌خت له‌سه‌ر نه‌فره‌تکردن له تایه‌فه‌گه‌ری و پێویستی هه‌بوونی ئینتیما بۆ عێراق ده‌که‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه بوو که رائید که‌مال عیساوی باسی لێوه‌کرد "که ئه‌فسه‌ره‌کانی قوتابخانه‌که خاوه‌نی توانایه‌کی پیشه‌یی به‌رزن له ده‌زگای پۆلیس و سوپادا و سه‌ر به تایه‌فه جۆراوجۆره‌کانی عێراقن و ئه‌مه‌ش ئاماژه‌ی ئه‌وه‌یه که ئه‌مڕۆ عێراق له قۆناغێکی نوێ‌دا ده‌ژی که مایه‌ی دڵنیایین که ئێمه رۆڵه‌کانی یه‌ك وڵاتین پێش ئه‌وه‌ی که سه‌ر به‌م تایه‌فه یان ئه‌و ئاینه بین".
راهێنراوه‌کان خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی به ده‌ر‌چونیان له قوتابخانه و رۆشتنیان به‌ره‌وه ژیانی پراکتیکی له بواری پۆلیسدا بۆ ده‌ستکردن به به‌جێهێنانی ئه‌و زانیارییانه‌ی که له‌سه‌ری را‌هێنراون له چۆنیه‌تی دروستکردنی مه‌فره‌زه و گه‌ڕان به دوای تیرۆریستان‌دا، سه‌ره‌ڕای یارمه‌تیدانی هاوڵاتیان له پراکتیزه‌کردنی ژیانیان له که‌شێکی له‌باری ئاشتی و ئاسایش‌دا.
ئه‌مین ناجی عه‌زاوی خه‌ڵکی دیاله جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که "قۆناغی راهێنان له قوتابخانه‌ی کوت پێش ئه‌وه‌ی که په‌یوه‌ندی بکات به قوتابخانه‌ی پۆلیسی نیشتمانیه‌وه له به‌غدا بوو به‌هۆی دروستکردنی په‌یوه‌ندی و هاورێیه‌تی باش بۆی".
به‌ڵام هاوه‌ڵه‌که‌ی سامر عوبادی خه‌ڵکی کازمییه گوتی "من خۆشحاڵم به‌وه‌ی که بیستم ئێمه له پارێزگای موسڵ خزمه‌ت ده‌که‌ین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که من ده‌مه‌وێت له رێگه‌ی خزمه‌تکردنمه‌وه وه‌ك پۆلیس سه‌رجه‌م ناوچه‌کانی عێراق ببینم".
مامۆستای قوتابخانه‌که نه‌وره‌س سه‌ماوه‌یی خه‌ڵکی شاری سه‌ماوه، که حه‌ز ده‌کات وا بانگی بکه‌ن، گۆرانییه‌کی نیشتیمانی پڕجۆشی بۆمان چڕی که ناوی سه‌رجه‌م پارێزگانی عێراقی له باکووره‌وه هه‌تا باشوور تێدایه، کاتێك گوتی "ئه‌مه هه‌ستی ئێمه‌ی عێراقییه و تیرۆر هه‌رگیز ناتوانێت لێکمان جیاکاته‌وه".
پاشان راهێنراوه‌کان ئه‌و کرده سه‌ربازییانه‌یان نمایشکردن که له‌سه‌ری راهێنرابوون و دواتر به‌شی سه‌ربازی سوێندیان خوارد به دڵسۆزبوون و وه‌فا بۆ خزمه‌تکردنی عێراق و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له تاکه ده‌رچووه‌کانی خوله‌که ئاڵای خوله‌که‌ی خۆیان دا به‌وانه‌ی که دوای ئه‌وان دێن به پشتیوانی خوای گه‌وره و خۆشه‌وسیتی عێراق له جێبه‌جێکردنی ئه‌رکه سه‌ربازییه‌کانیاندا.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
وێنه‌ی جوانتان دانابوو. خوایه، میلله‌تی میهره‌بان و سته‌مدیده‌ی عێراق له ده‌ستی ناله‌باری تێرۆر و قاعیده ڕزگار بکه‌یت.
بۆچی دامه‌زراندن به پاره‌یه و نرخه‌که‌ی 6 گه‌ڵایه؟
پێویسته له‌سه‌ر عێراقیه‌کان پابه‌ند بن به سوننه‌تی پیرۆز که شه‌وی وه‌ك ڕۆژی وایه.
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





یه‌ك پرسیارم هه‌یه:
بۆچی به‌شی 'بابه‌تی زیاتر' نوێ ناکرێته‌وه؟ تۆ بڵێی به‌رپرسی ماڵپه‌ڕه‌که به ته‌واویی له یادی چووبێت؟
چونکه هه‌ر ئه‌م دوو هه‌واڵه‌یه: