سێبه‌ری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئاسایش و جه‌نگان له‌دژی چه‌كداره‌كانی شاری شه‌در باڵی به‌سه‌ر بارودۆخی ژیان و گوزه‌رانی دانیشتوانی ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی به‌غدادا داپۆشی. به‌ڵام هه‌وڵ و كۆششی گروپه‌كانی فریاكه‌وتن و یارمه‌تیدان به‌رده‌وام بوو بۆ گه‌یاندنی یارمه‌تی به دانیشتوان و ئه‌و خێزانانه‌ی زه‌ره‌رمه‌ند بوون. كارمه‌نده‌كانی چه‌ندین رێكخراوی عێراقی و بیانی به‌رده‌وام بوون له دابه‌شكردنی بابه‌ته‌كانی ئارد و خوارده‌مه‌نی و ئاوی خواردنه‌وه به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا.
به‌یه‌كدادانی چه‌كداری ته‌نها پاشماوه‌ی خراپی به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ له سه‌ر دانیشتوان به‌جێنه‌هێشت، به‌ڵكو له‌وه‌ش زیاتر تێپه‌ڕبوو و به‌ره‌و بنکه و ده‌زگاکانی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی شاره‌كه‌ش هه‌نگاوی گه‌یاند، و له هه‌مووان دیارتر نه‌خۆشخانه‌ی سه‌در و ئیمام عه‌لی بوو كه له گه‌رمه‌ی شه‌ڕه‌كاندا دووچاری كه‌موكوڕیه‌كی هێجگار زۆری كه‌ره‌سه‌ی پزیشكی بوونه‌وه.
وه‌زیری ته‌ندروستی، سالح حه‌سناوی، به رۆژنامه‌وانانی ڕاگه‌یاند كه نه‌خۆشخانه‌ی ئیمام عه‌لی و سه‌در له شاری سه‌در كه‌موكوڕیان هه‌بووه له پێداویستییه پزیشكییه‌كاندا. به‌ڵام وه‌زاره‌ته‌كه‌ی هه‌ستاوه به پركردنه‌وه‌ی ئه‌م كه‌موكوڕیانه و گه‌یاندنی كه‌ره‌سته‌ی فریاكه‌وتن بۆ هه‌ردوو نه‌خۆشخانه.
حه‌سناوی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه دا كه وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ حاڵه‌ته‌كانی فریاكه‌وتن و چاره‌سه‌ركردنی برینداره‌كان داده‌نێت و دووپاتی كرده‌وه كه به‌شه‌كانی فریاكه‌وتن له هه‌ردوو نه‌خۆشخانه‌كه پاش گه‌یاندنی یارمه‌تیه‌كان ئێستا بارودۆخیان په‌سه‌نده.
ئه‌ڵبه‌ته وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تاكه لایان نه‌بووه كه یارمه‌تی پزیشكی بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی شاری سه‌در گه‌یاندوه و به‌رده‌سته كردوه، به‌ڵكو چه‌ندین كۆمه‌ڵه و رێكخراوی جیهانی پێشیان كه‌وتوون، له‌وانه "رێكخراوی خاچی سووری جیهانی، كه بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك تانكه‌ری بچوكی ئاوی خواردنه‌وه‌ی گه‌یاندۆته ئه‌و شوێنانه، پاش ئه‌وه‌ی ئاوی نه‌خۆشخانه‌ی سه‌در بڕابوو. هه‌روه‌ها رێكخراوی پزیشكانی بێسنووری هۆڵه‌ندی و رێكخراوی فریاكه‌تنی خێرای فه‌ره‌نسی پێداویستی و كه‌لوپه‌لی پزیشكیان گه‌یاندبووه نه‌خۆشخانه‌كان بۆ حاڵه‌تی به‌په‌له و فریاكه‌وتن. له لایه‌كی تره‌وه، رێكخراوی فریاكه‌وتن و په‌ره‌پێدان هه‌ستاوه به گه‌یاندنی به‌تانی و ئاوی سازگاری خواردنه‌وه و كورسی نه‌خۆش بۆ هه‌ردوو نه‌خۆشخانه‌ی سه‌در و ئیمام عه‌لی. هه‌روه‌ها رێكخراوی یونیسێف (پێداویستی پزیشكی) بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئیمام عه‌لی دابین كردوه. رێكخراوی خاچی سووری فه‌ره‌نسی و كۆمه‌ڵه‌ی پزیشكی جیهانیش به هه‌مان ئه‌و كارانه هه‌ڵساون. سه‌رباری ئه‌و شتومه‌كانه‌ی که دانیشتوانی ناوچه‌كه به‌خشیان كردوه"، ئه‌مه‌ش به‌گوێره‌ی گوته‌كانی سه‌رچاوه‌یه‌ك له ده‌زگای ته‌ندروستی ره‌سافه له به‌غدا، كه وای به باش زانی ناوی ئاشكرا نه‌كرێت.
رێكخراوی كۆچكی جیهانی رایگه‌یاند که یارمه‌تییان به‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كان و خێزانه‌كانی به‌غدادا دابه‌شکردوه. له به‌یاننامه‌یه‌كیاندا ئاشكرایان كرد كه "ده‌ستبه‌جێ پاش هه‌ڵگرتنی بریاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆ، به په‌له خۆراك و خوارده‌مه‌نییان گوێزاوه‌ته‌وه بۆ دابه‌شكردنیان به سه‌ر دانیشتوانی شاری سه‌در له به‌غدا".
جێی باسه که رێكخراوی مانگی سووری عێراقی له مانگی نیسانه‌وه چه‌ند جارێك هه‌ڵساوه به ناردنی قافله‌ی یارمه‌تی بۆ شاری سه‌در. چه‌ندین جار نه‌یانتوانیوه یارمه‌تیه‌كان دابه‌ش بكه‌ن به هۆی به‌رده‌وامبوونی شه‌ڕو پێکدادانه‌کاندا.
سه‌عید حه‌قی، سه‌رۆكی مانگی سووری عێراقی، به مه‌وتنی راگه‌یاند كه "قافله‌ی یه‌كه‌م بریتی بووه له 23 ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر له ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی، خوارده‌مه‌نی له‌گه‌ڵ به‌شێكی زۆر که‌لوپه‌ل و پێداویستی به‌ڵام ئه‌مانه به‌هۆی به‌رده‌وامبوونی شه‌ڕ نه‌یانتوانیوه بچنه ناو ناوچه‌كه‌وه".
ته‌حسین شێخلی، وته‌بێژی مه‌ده‌نی به‌ناوی پلانی سه‌پاندنی یاسا، له ووته‌كانیدا بۆ مه‌وتنی كۆمه‌ڵه چه‌كداره‌كانی تاوانبار كرد به‌وه‌ی "هێرشیان كردۆته سه‌ر ئه‌و قافلانه‌ی هه‌وڵی گه‌یاندنی یارمه‌ییه‌كان ده‌ده‌ن".
بێگومان پێشكه‌ش كردنی یارمه‌تی و ڕه‌خساندن ده‌رفه‌ت بۆ رێكخراوه مرۆییه جیهانیه‌كان بۆ یارمه‌تیدانی شاری سه‌در، مکوڕی حكومه‌تی عێراقی ده‌رده‌خات سه‌باره‌ت به گه‌یاندنی یارمه‌تی بۆ دانیشتوان و هه‌روه‌ها جه‌ختكردنه له سه‌ر ئه‌وه‌ی دانیشتوانی سیڤیل مه‌به‌ستی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازیه‌كان نین، به‌ڵكو چه‌كدارانن كه بایه‌خ به سه‌لامه‌تی هاووڵاتیانی ده‌ووروپشتیان به هیچ شێوه‌یه‌ك ناده‌ن.
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه




