سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌ركرده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان نوری كامل مالكی به‌یانێكی بۆ شاری سه‌در ڕاگه‌یاند، مه‌وتنیش کۆپیه‌کی پێگه‌یشتووه، تیایدا گوتی که حكومه‌ت به ڕێز و گرنگییه‌كی زۆره‌وه ته‌ماشای ڕۆڵه‌كانی شاری سه‌در، ئه‌وانه‌ی كه ناڵاندویانه له‌ده‌ست نه‌بوونی و پشتگوێخستن له سه‌رده‌می ڕژێمی له‌ناو چوو، ده‌كات. ئه‌مڕۆش هیچ شتێكیان له لاده‌رانی یاسا ده‌ستگیر نه‌بووه بێجگه له كوشتن و بڕین و وێرانكاری و كۆسپ دروستكردن له‌به‌رده‌م گه‌یشتنی خزمه‌تگوزاریه‌كان. بۆ ئه‌وه‌ی زۆلم و چه‌وساندنه‌وه و ئێش‌وئازاری خه‌ڵكی ئه‌و شاره چه‌ند قات بكه‌نه‌وه.
وه جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر باشكردنی بارودۆخی شاره‌كه و به‌ده‌ستهێنانی ئاسایش و سه‌قامگیری له ڕێگای ته‌رخانكردنی بڕه‌پاره‌یه‌ك و داراییه‌کی زۆر بۆ په‌ره‌پێدانی به‌شی خزمه‌تگوزاریه‌كان و ده‌ستكردن به پڕۆسه‌ی بیناكردن و ئاوه‌دانكردنه‌وه.
مالیكی له به‌یاننامه‌که‌یدا ئاماژه‌ی به قه‌باره‌ی ئه‌و ئێشوئازاره کرد كه ڕۆڵه‌كانی شاری سه‌در تێیدا ده‌ژیان، ئه‌و به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێت "پلانی پێویستمان داناوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نیشته‌جێبوون و به‌تواناكردنی گه‌نجان و دۆزینه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی كاری گونجاو بۆ بێكاران و دروستكردنی قوتابخانه و فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی. ئومێده‌وارین كه هاوكاری زیاتری ڕۆڵه‌كانی شاری سه‌در بكه‌ین، بۆ داخستنی لاپه‌ڕه‌كانی بێبه‌شی، و ئه‌و توانا مرۆییه گه‌وره‌یه‌ی ئه‌و شاره هه‌یه‌تی ئاڕاسته‌ی گۆڕه‌پانی كار و بیناكردنه‌وه‌ی بكه‌ین".
سه‌رۆك وه‌زیران ئاماژه‌ی به‌و سه‌ركه‌وتنانه كرد كه پلانی سه‌پاندنی یاسا به‌ده‌ستی هێناون، كه دواترینیان له به‌سرا بوو. جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تییه‌ی سه‌ر شانی حكومه‌ت كرده‌وه كه هه‌ڵی ده‌نێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئاسایش و سه‌قامگیری و سه‌پاندنی ده‌سته‌ڵاتی یاسا و پاراستنی شكۆی ده‌وڵه‌ت له هه‌موو عێراقدا. داخوازی گه‌ل، كه سه‌خڵه‌ت بوون له چه‌ته تاوانكاره‌كان و ڕێكخراوی قاعیده و میلیشیاته‌كان كه په‌شێویان له هه‌موو وڵات‌دا بڵاوكردۆته‌وه، به تایبه‌تیش له شاری سه‌در، ئه‌وه‌یه كه ده‌وڵه‌ت ناچار ده‌كات ڕووبه‌ڕوویان بێته‌وه.
سه‌باره‌ت به ئێش‌وئازاری شاری سه‌در مالیكی دووپاتی كرده‌وه و گوتی " به‌نیگه‌رانییه‌وه ده‌ڵێین ئه‌وه‌ی ئێش‌وئازاری شاری سه‌در چه‌ند قات ده‌كاته‌وه و زیانیان پێ ده‌گه‌یه‌نێت، كه‌وتنیه‌تی بۆ‌ژێر ده‌سته‌ڵاتی چه‌ته تاوانكاره‌كان و له یاسا لاده‌ران، ئه‌وانه‌ی كه كۆسپ بۆ پڕۆژه‌كانی بیناكردن و ئاوه‌دانكردنه‌وه دروست ده‌كه‌ن، وێڕای ئه‌وه‌ی چه‌ند ئه‌جنده‌یه‌ك ڕاده‌په‌ڕێنن له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانیدا ڕوبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه، ئه‌مه‌ش وامان لێده‌كات زۆر به توندی و هێزه‌وه به‌ره‌و ڕووی ئه‌و گروپانه ببینه‌وه".
سه‌رۆك وه‌زیران ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به‌رپرسیاریه‌تی به‌ده‌ستهێنانی ئاسایش و سه‌پاندنی یاسا ده‌كه‌وێته سه‌ر ملی ده‌وڵه‌ت، به‌ڵام چه‌ند لایه‌نێكی وه‌كو زانایانی ئاینی و سه‌رۆك هۆزه‌كانی شاری سه‌در ئه‌ركێكی نیشتمانی و شه‌رعییان له‌سه‌ر شانه بۆ هه‌ستان به‌و ئه‌ركه و بۆ ئه‌وه‌ی ماوه نه‌ده‌ن خه‌ڵك بكه‌ن به قه‌ڵغانی مرۆیی و ماڵ و مزگه‌وت و بازاڕ و قوتابخانه بكه‌ن به ئه‌مباری چه‌ك، بۆ ئه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووی سوپا و پۆلیس و فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌ت و هاوڵاتیان ببنه‌وه.
سه‌رۆك وه‌زیران جه‌ختیشی له‌سه‌ر پشتیوانی گه‌ل و هێزه‌سیاسییه‌كان كرده‌وه بۆ هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئاسایش، هه‌روه‌ها حكومه‌ت خۆی یه‌كلا كردۆته‌وه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ژیان بۆ سروشتی خۆی و به‌ڕه‌نگاربوونه‌وه‌ی لاده‌رانی یاسا تا مل بۆ ده‌سته‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت كه‌چ ده‌كه‌ن. دووباره‌شی كرده‌وه كه هیچ ڕێگاچاره‌یه‌ك له‌به‌رده‌م ئه‌وانه‌دا نیه بێجگه له چه‌ك دانان و وازهێنان له گاڵته‌كردن به ئاسایشی هاوڵاتیان.
ئه‌و به‌یاننامه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران له سایه‌ی پشتیوانییه‌كی جه‌ماوه‌ری و سیاسی‌دا هات كه حكومه‌ت به‌ده‌ستی هێناوه له پێناو كۆتایی هێنان به هه‌موو دیارده چه‌كداریه‌كان، شاری سه‌دریشی له‌گه‌ڵدا بێت، پاشان ده‌ستگیركردنی چه‌ته تاوانكاره‌كان دوای ئه‌وه‌ی زۆریان بۆ ئه‌و شاره هێنا و ده‌سته‌ڵاتی خۆیان به‌سه‌ر زۆربه‌ی بنكه‌و فه‌رمانگه حكومییه‌كاندا گرتبوو.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





ئای وڵات، دوێنی سه‌رده‌بڕای ئه‌مڕۆش هه‌ر سه‌رده‌بڕێیت، دوێنی به‌ده‌ستی سوننه‌کان و ئه‌مڕۆش به‌ده‌ستی شیعه‌وه.