پێشه‌وای ڕه‌وتی سه‌در موقته‌دا سه‌در، دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌و شه‌ڕه‌ی پێشتر به شه‌ڕی كراوه له‌دژی هێزه‌كانی بێگانه ڕایگه‌یاندبوو، ئه‌وه شه‌ڕێکه له‌دژی ئه‌وانه‌ی كه به داگیركه‌ران ناوی بردن، ئه‌وه‌شی ڕه‌ت كرده‌وه كه ئه‌و شه‌ڕه دژی عێراقیه‌كان بێت، له‌هه‌مان كاتیش‌دا داوای له هێزه‌كانی عێراق و هێزه سیاسی و ئاینیه‌كان كرد خۆیان دووره په‌رێز بگرن له ئه‌و شه‌ڕه.
سه‌در له به‌یانێكدا كه وته‌بێژ به‌ناوی ڕه‌وتی سه‌در سه‌ڵاح عوبه‌یدی له‌به‌رده‌م نوسینگه‌ی سه‌در له شاری سه‌در، ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا، له كاتی وتاری هه‌ینیدا خوێندیه‌وه، گوتی "هیچ شه‌ڕێك له‌نێوان ئێمه و برا عێراقیه‌كاندا، هه‌رچی ڕه‌گه‌ز و ئێتنیك و تایفه‌یه‌ك بن، نیه، خوێنی عێراقی له عێراقی حه‌رامه". ڕه‌خنه‌ی له‌و ڕێككه‌وتنه درێژخایه‌نه گرت كه حکومه‌تی عێراقی ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئه‌مریكیدا بیبه‌ستێت، چونكه، "له شكۆمه‌ندی عێراق و ده‌سته‌ڵاتی عێراق كه‌م ده‌كاته‌وه" ئه‌مه‌ش به‌پێی به‌یانه‌که.
سه‌در ڕووی قسه‌كانی بۆ كه‌سانی ناو سوپا و پۆلیس و ئه‌ندامانی سوپای مه‌هدی سه‌ربه‌خۆی بوو و داوای لێ‌كردن، "واز له خوێن ڕشتن بێنن". وریای ئه‌وكه‌سانه‌ش بن كه به "دزه‌كه‌ران و له‌رزۆكان" ناوی بردن، ئه‌وانه‌ی كه بارودۆخه‌كه له وڵات به‌ره‌و هه‌ڵچوونی توندوتیژی ده‌به‌ن، هه‌روه‌ها داوای یه‌كیه‌تی كرد، "بۆ به‌ده‌ستهێنانی دادوه‌ری و ئاسایش و چاكه و چه‌سپاندنی سه‌قامگیری و سه‌ربه‌خۆیی عێراق".
ئه‌ڵبه‌ته سه‌ركرده‌ی ڕه‌وتی سه‌در له به‌یانێكی پێشوتریدا داوای دواخستنی خۆپیشاندانی ملیۆنی كردبوو، كه له نۆی نیسانی ڕابردوودا ڕایگه‌یاندبوو، به‌بۆنه‌ی له‌ناوچوونی ڕژێمی پێشوو، كه هه‌ر له‌به‌یانه‌كه‌شدا داوای له هه‌وادارانی كردبوو به‌ر‌به‌ره‌كانێی داگیركه‌ر بكه‌ن و حکومه‌ت و لایه‌نگرانی تاوانبار كردبوو به خۆشكردنی ئاگر له‌شاری سه‌در و پارێزگای به‌سرا، كه سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیكی هه‌وڵیدا له چه‌كداره‌كان و چه‌ته‌كان، كه ده‌ستیان به‌سه‌ر ئابووری و به‌نده‌ره‌كانی شاردا گرتبوو، پاكی بكاته‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه په‌رله‌مانتار له‌سه‌ر لیستی كوتله‌ی سه‌دری، حه‌سه‌ن روبه‌یعی، هه‌ندێك لایه‌نی حکومه‌تی، كه ناوی نه‌بردوون، تاوانبار كردوون به وه‌ستانه‌وه دژی خۆپیشاندانه‌كه، ڕوونیشی كرده‌وه كه حکومه‌تی په‌یوه‌ست نه‌بووه به به‌ڵێنه‌كانی بۆ ڕاگرتنی ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامانی ڕه‌وتی سه‌در، داواشی كرد كه گه‌مارۆی سه‌ر شاری سه‌در هه‌ڵگیرێت دوای بڕیاری دواخستنی خۆپیشاندانه‌كه.
ئه‌ڵبه‌ته له ساڵی ڕابردوودا سه‌در چالاكی سوپای مه‌هدی سڕ كردبوو و له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵیش سڕکردنه‌که‌ی دووباره كرده‌وه بۆ به‌شداربوون له چه‌سپاندنی سه‌قامگیری و په‌رپاکردنی ئاسایش.
پێشتریش حکومه‌ت و ئه‌نجومه‌نی سیاسی بۆ ئاسایشی نیشتمانی داوایان له ڕه‌وتی سه‌در و كوتله‌كانی تر و حیزبه‌كان و ئه‌وانه‌ی كه میلیشیا و چه‌كداریان هه‌ن کردبوو چه‌كه‌كانیان ڕاده‌ستی ده‌وڵه‌ت بكه‌نه‌وه و میلیشیا‌كانیان هه‌ڵوه‌شێننه‌وه، به مه‌به‌ستی خۆپه‌یوه‌ست كردن به‌ده‌سته‌ڵاتی یاسا ئه‌گه‌ر ئاره‌زووی به‌شداریكردنیان له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی پارێزگاكاندا هه‌بێت و له‌دواییشدا هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی داهاتوو.
به‌ڵام عوبه‌یدی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به‌شداربوون ونه‌بوون له ده‌سته‌ڵاتی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و په‌رله‌مانی عێراقی دایه، هۆشیاری دایه ئه‌ندامانی ڕه‌وتی سه‌دریش كه ده‌ستدرێژی نه‌كه‌نه سه‌ر هیچ عێراقییه‌ك.
پێشتریش به‌ر له پێكهێنانی حكومه‌تی عێراقی ئێستا، ڕه‌وتی سه‌در بڕیاری دابوو په‌نا بۆ به‌رگریكاری ئاشتیانه ببات له ڕێگای نوسینگه سیاسییه‌كانی ڕه‌وتی سه‌در كه له هه‌موو عێراقدا بڵاو بوونه‌ته‌وه، وێڕای نوێنه‌ره‌كانی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران. به‌ڵام به‌ر له‌مانگێك ڕووی خۆی به‌ره‌و به‌رگری چه‌كدارانه وه‌رگێڕا، ئه‌مه‌ش بووه هۆی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕوپێكدادان له شاری سه‌در و شوعله و شوێنی تردا.
جێگای ئاماژه‌شه كه هه‌ندێك ناوه‌ندی سیاسی و میللی هیوادارن كه ئه‌و گفتوگۆ و دانوستانانه‌ی پشت په‌رده‌كانی سیاسه‌ته‌كانی عێراق بگاته ده‌ره‌نجامێك و له ئاكامیشدا ببێته هۆی هێوربوونه‌وه‌ی بارودۆخی ئاسایش، دوای ئه‌وه‌ی عێراقیه‌كان دووچاری ماندووبون و بێهێزی بوون له‌ده‌ره‌نجامی كه‌وتنی هاوه‌نه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو و هه‌ره‌مه‌کی له‌م دواییانه‌دا.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





سه‌یدی سه‌ركرده موقته‌دا سه‌در له پیاوه حه‌قخوازه‌كانی عێراق ئازیز و قسه‌ی ئه‌ویش باشترین قسه‌یه بۆ گه‌لی عێراق راگرتنی خوێنڕشتن له عێراق سڵاو له سه‌در بۆ ئه‌م راگه‌یاندنه.