هه‌ندێك كه‌س پێیان سه‌یره كه تا ئێستا هه‌ندێك خانه‌ی سینه‌ما له به‌غدا په‌خشی خۆیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن و خه‌ڵكی ڕوویان تێده‌کات، ئه‌گه‌رچی كه‌میش بن، دوای ئه‌و بارودۆخه ناخۆ‌شه‌ی كه له سه‌ره‌تای هه‌شتاكانه‌وه تا ئێستا عێراق پێیدا تێپه‌ڕ بووه.
به‌ر له‌و مێژووه سینه‌ما له سه‌رده‌می زێڕینی خۆیدا ده‌ژیا له به‌غدا و پارێزگاكان. چونیش بۆ بینینی فلیمێك كاروانێكی كورت بوو و خۆشی و سه‌رسامی دروست ده‌كرد.
ئه‌وانه‌ی سه‌ردانی سینه‌مایان ده‌كرد ته‌نها منداڵ و لاوان نه‌بوون، به‌ڵكو خێزان به ته‌واوی به‌تایبه‌تیش ئێوارانی پێنجشه‌م یا هه‌ینی ده‌ڕۆیشتنه سینه‌ما. ته‌نانه‌ت هه‌ندێك خێزان هه‌ندێك سینه‌مایان له هه‌ندێكی تر به‌لاوه باشتر بوو، هه‌ندێك سینه‌ماش ناسراوبوو به په‌خش كردنی فلیمی باشتر له‌وانی دی، بۆ نموونه سینه‌مای نه‌سر بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ فلیمی عه‌ره‌بی زیاتر له‌وانی تر به‌خش ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌و سه‌رده‌می زێڕینه‌ی سینه‌ما ورده‌ورده پاشه‌كشێ ده‌كات، هه‌ندێك داواش هه‌ن بۆ ڕزگاركردنی و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ڕووه جوانه كۆنه‌كه‌ی بۆی.
له كاتی پیاسه‌کردنمان به‌ناو شه‌قامی سه‌عدوندا له ناوه‌ڕاستی پێته‌خت، كه زۆربه‌ی سینه‌ماكان له‌خۆ ده‌گرێ، ڕوومان له سینه‌مای ئه‌تله‌س كرد، كه یه‌كێكه له‌و سینه‌ما كه‌مانه‌ی كه به‌كراوه‌یی ماونه‌ته‌وه، خاوه‌نی سینه‌ماكه توڕه بوو، سه‌ره‌تا سووربوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی قسه‌مان له‌گه‌ڵدا نه‌كات، پاشان گوتی "بڕوابکه‌ن نرخی بلیتی چوونه ژووری سینه‌ما 2500 دیناره، كۆی ئه‌و كه‌سانه‌ش كه ده‌چنه ژووره‌وه 50 كه‌سن، كه سینه‌ماكه‌ش جێگای 1500 كه‌سی تێدا ده‌بێته‌وه، ئه‌وه بێجگه له‌وه‌ی كه خاوه‌نی هۆڵه‌كه داوام لێده‌كات كه مانگانه دوو ملیۆن و 500 هه‌زار دیناری بده‌مێ، وێڕای نرخی وزه‌ی دیزل بۆ كارپێكردنی موه‌لیده‌كان، له‌سایه‌ی به‌رده‌وامی پچڕانی وزه‌ی كاره‌بادا".
خاوه‌ن سینه‌ماكه که پێی باش بوو ناوی ئاشكرا نه‌كه‌ین، به‌رده‌وام بوو و گوتی، "بلیت كراوه‌یه، په‌خشكردن به‌رده‌وامه له كاتژمێری 10 تا 2ی نیوه‌ڕۆ، ئێستا ته‌نها فلیمه كۆنه‌كان لێ ده‌ده‌ینه‌وه و به كڕینی فلیمی نوێ خۆمان توشی مه‌ترسی ناكه‌ین. جارێك فلیمی 'ده‌م ئه‌لغه‌زال/خوێنی مامز'مان به 10 هه‌زار دۆلار كڕی، به‌ڵام به‌هۆی نه‌هاتنی جه‌ماوه‌ر زیانمان لێ كه‌وت، زۆر كێشه‌مان هه‌ن و كه‌سیش ئاوڕمان لێ ناداته‌وه".
به‌ڕێوه‌به‌ری سینه‌مای سه‌میرا‌میس فه‌لاح عه‌بود گوتی، "سینه‌ماكه جێگای 1800 كه‌سی تێدا ده‌بێته‌وه، به‌ڵام میوانان له 25 كه‌س تێناپه‌ڕن. نرخی بلیت 3000 دیناره ناشتوانین له‌و نرخه زیاتر دایبه‌زێنین، سه‌ردانی ده‌وڵه‌تانی دراوسێشمان كردووه كه نرخی بلیت چه‌ند قاتی ئه‌و نرخه‌یه، به‌ڵام چی بكه‌ین به‌رده‌وامین له كردنه‌وه‌ی ده‌رگامان بۆ هاوڵاتیان له چاوه‌ڕوانی باشبوونی بارودۆخدا".
عه‌بود گوتیشی له كۆی 40 سینه‌ما له به‌غدا ته‌نها 7 سینه‌ما ده‌رگایان كراوه‌یه، ئه‌وانیش سینه‌مای سه‌میرا‌میس، ئه‌تله‌س، نه‌جاح، سه‌عدون، خه‌ییام، شه‌رق و غه‌رناته‌ن، ئه‌وانی تریش ده‌رگایان داخستووه. به‌ڵام له پارێزگاكانیشدا به‌پێی زانیاریه‌كانی من هیچ سینه‌مایه‌ك كار ناكات بێجگه له سینه‌ماکانی هه‌رێمی كوردی نه‌بێت".
یه‌كێك له كرێكاره‌كانی سینه‌مای نه‌جاح باسی له‌و كۆسپانه كرد كه دێنه ڕێگای، گوتی "مانگانه 15 ملیۆن دینار ده‌ده‌ینه ده‌وڵه‌ت، باجی سه‌ر بلیته‌كانیش هه‌ر مانكی 200 هه‌زار دیناره، بار‌مان زۆر گران ده‌كات، چاره‌سه‌ریش بۆ ده‌رچوون له‌و قه‌یرانه، سینه‌ماكان ببنه به‌رپرسیاریه‌تی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری، چونكه ئه‌وان گرنگی به ڕۆشنبیری ده‌ده‌ن و كاری ئێمه‌ش ڕۆشنبیرییه".
به‌ڕێوه‌به‌ری سینه‌ما له فه‌رمانگه‌ی سینه‌ما و شانۆ، عادل داود سه‌لمان گوتی، "خانه‌ی په‌خشی سینه‌ماکان نه له‌ڕووی به‌ڕێوه‌بردنه‌وه نه سه‌رپه‌رشتی كردنیشیان له‌سه‌ر شانی ئێمه نیه، به‌ڵكو ئه‌ركی فه‌رمانگه‌ی ئێمه به‌رهه‌مهێنانه، واته ڕۆڵی ئێمه به‌رهه‌مهێنانی فلیمه و بیخه‌ینه بازاڕ بۆ فرۆشتن له‌ناو عێراق و ده‌ره‌وه‌یدا. وێڕای قبولكردنی بانگهێشت كردن بۆ به‌شداری له ڤیستیڤاڵه نێو‌ده‌وڵه‌تییه‌كاندا".
ده‌رباره‌ی دیارده‌ی پاشه‌كشێی سینه‌ما و ئاوابوونی، ده‌رهێنه‌ری سینه‌مایی عێراقی ئه‌یوب عیسا محه‌مه‌د گوتی "لاوازی ڕوو له سینه‌ماكردن دیارده‌یه‌كی جیهانیه، له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی سه‌ته‌لایه‌ت و تۆڕی ئینته‌رنێت و ئامێره‌كانی په‌خشی تر وه‌كو سی دی و دی ڤی دی. هه‌موو ئه‌وانه كاریگه‌ری نێگه‌تیڤیان له‌سه‌ر ڕووكردنه سینه‌ما كردووه. به‌ڵام ئه‌و دیارده‌یه زوو له عێراق ده‌ستی پێكرد، به‌تایبه‌تیش له هه‌شتاكانه‌وه، چونكه كه‌شوهه‌وای شه‌ڕ خه‌ڵكی له سینه‌ما دوورخسته‌وه و كه‌م كه‌س ڕووی له سینه‌ما ده‌كرد، له نه‌وه‌ده‌كانیش گه‌مارۆی ئابووری هات. دوای 2003 له ده‌رنجامی ئه‌و بارودۆخه شڵه‌ژاوه، خانه‌كانی سینه‌ما زۆر كه‌م ده‌كرێنه‌وه، به تایبه‌تیش له به‌غدادا، چونكه زۆربه‌ی جه‌ماوه‌ری سینه‌ما له‌م كاته‌دا منداڵ و لاوانن، فلیمه‌كانی ئه‌وانیش زۆربه‌یان فلیمی هه‌ست وروژێنه‌ر و ئه‌كشنن بۆ جێبه‌جێكردنی داواكاری ئه‌و توێژه‌یه".
له‌پێناو هه‌ڵسانه‌وه‌ی په‌خشی سینه‌ما و سه‌رله‌نوێ كاراكردنه‌وه‌ی چالاكییه‌كانی ده‌رهێنه‌ر ئه‌یوب عیسا محه‌مه‌د پێشنیاری كرد، "كه ده‌زگاكانی حكومه‌ت قه‌رزی ئاسان به خاوه‌ن سینه‌ماكان بده‌ن، هه‌ندێك ده‌زگاش كه گرنگی به ڕۆشنبیری ده‌ده‌ن ڕێكلام بۆ خانه‌کانی په‌خش بكه‌ن و ده‌زگاكانی خوێندنیش هان بده‌ن بۆ چوون بۆ سینه‌ما له‌ڕێی ڕێكخستنی گه‌شتی خوێندكاران بۆ سه‌ردانی سینه‌ماكان، به‌تایبه‌تیش كۆلێژه‌كان وه‌كو كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كان و كۆلێژی ڕاگه‌یاندن. چونكه وه‌چه‌كانی ئێستا نازانن سینه‌ما چیه و كه‌شوهه‌وایه‌كه‌ی چۆنه".
گوتیشی "ده‌توانرێت هه‌مه‌ڕه‌نگی بكرێت له به‌رهه‌مهێنانی هۆڵه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ڤیستیڤاڵ و كۆڕی ئه‌ده‌بی و هونه‌ری زانستی تێدا بكرێن، ئه‌مه‌ش داهاتێك بۆ خاوه‌ن سینه‌ماكان پێك ده‌هێنێت و ده‌بێته پڕوپاگنده‌ش بۆیان".
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه




