پۆلیسی پاراستنی به‌نده‌ره عێراقییه‌كان له پارێزگای به‌سرا ده‌ستگیرکردنی ده‌سته‌یه‌كی چه‌ته‌یی سه‌ر به یه‌كێك له وه‌زاره‌ته‌كانی عێراق له به‌نده‌ری ئه‌بو فلوس ئاشكرا كرد، ئه‌م ده‌سته‌یه پاره‌یان كۆ ده‌كرده‌وه له‌و كه‌سانه‌ی به هۆی كاروباره‌وه سه‌ردانی به‌نده‌ره‌كه‌یان ده‌كرد له ژێر ناوی "باج سه‌ندن"؛ به‌ڵام لیوا عادل ئه‌لعامری سه‌ركرده‌ی پۆلیسی پارێزگای به‌سرا ناوی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كرد، ته‌نها گوتی "لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه له پێناوی به‌ده‌ست هێنانی ورده‌كارییه‌کانی كێشه‌كه".
عامیری جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرد كه "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی به‌نده‌ره‌كانی عێراقی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆییه‌و له‌م دواییانه‌دا دامه‌زراوه. ئه‌و سووره له‌سه‌ر ڕاماڵینی ئه‌وانه‌ی كه ناوی بردن به "چه‌ته و مافیا" له به‌نده‌ره‌كان"، هێماشی بۆ ئه‌و كۆمه‌ڵانه بوو كه جه‌رده‌ییان ده‌كرد و باج و سه‌رانه‌یان ده‌سه‌پاند به‌سه‌ر كارمه‌ندان و ئه‌و كه‌سانه‌ی به هۆی كاروباره‌وه سه‌ردانی به‌نده‌ره‌كانیان ده‌كرد.
هه‌روه‌ها لیوا ئه‌لعامری ستاییشی ئۆپه‌راسیۆنی 'هه‌ڵمه‌تی شۆڕه‌سواران'ی كرد و گوتی "پێش ڕاپه‌ڕاندنی پلانه‌كه به‌نده‌ره عێراقییه‌كان وه‌ك به‌نده‌رانێك بوون بۆ هاوردنی به‌دكرداری و ته‌قه‌مه‌نییه‌كان؛ وه‌ك قاچاخچێتی ماده بێهۆشكه‌ره‌كان و چه‌ك هێنان و هاتوچۆ كردنی له یاسا ده‌رچووان له ووڵاتانی هاوسێه‌وه یان بۆ ئه‌و ووڵاتانه. چه‌ته تاوانباره‌كانی كه وا خۆیان ده‌رده‌خست سه‌ر به پارت و لایه‌نه سیاسیه گوومان لێكراوه‌كانن له‌و شوێنانه به زۆری ئاماده بوون".
ئه‌ڵبه‌ته لیوا عامری دوو هه‌فته له‌وه‌و پێش پایه‌ی سه‌ركرده‌ی پۆلیسی به‌سرای پێڕاسپێردرا، پاش ئه‌وه‌ی لیوا ڕوكن عه‌بدولجه‌لیل خه‌ڵه‌ف خۆی له‌م پۆسته‌دا کێشایه‌وه. ئه‌لعامری گوتی "پاش كردنه‌وه‌ی باره‌گای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پاراستنی به‌نده‌ره‌كان له ڕۆژی دووشه‌ممه به‌رواری پێنجی ئایار له به‌نده‌ری مه‌عقه‌ل له پارێزگای به‌سرا، گشت به‌نده‌ره عێرقییه‌كان كه‌وتنه ژێر ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی هێزه‌كانی ئاساییشه‌وه". له هه‌مان كاتیش‌دا ئاماژه‌ی كرد به‌وه‌ی كه "به‌م زووانه ناوه‌ندی نوێی سه‌ر به‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه ده‌كرێنه‌وه به‌شێوه‌یه‌ك كه له گشت به‌نده‌ره‌كاندا ئه‌ندامانی پۆلیس بوونێكی چڕیان ده‌بێت".
به‌ڵام سه‌ركرده‌ی پۆلیسی به‌سرا ژماره‌ی ئه‌ندامانی پۆلیسی سه‌ر به‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه نوێیه‌ی ئاشكرا نه‌كرد. یه‌كێك له ئه‌فسه‌ره‌كانی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه كه وای به باش زانی ناوی خۆی ئاشكرا نه‌كات گوتی "ژماره‌ی ئه‌فسه‌ره‌كان ده‌خه‌مڵێنرێت به 40 ئه‌فسه‌ر و 400 سه‌رباز،" و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه "زۆربه‌ی ئه‌ندامه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه كه‌سانی به ته‌مه‌نن یان ئه‌و كه‌سانه‌ن كه به‌م دواییه له وه‌زاره‌تی ناوخۆ وه‌رگیراون له چوارچێوه‌ی پڕۆسه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی میلیشیاكان و وه‌گرتنی جه‌نگاوه‌ره‌كانیان له نێو ده‌زگاكانی ئاساییشدا".
باڵه‌خانه‌ی ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه نوێیه پێك دێت له هۆڵێك بۆ گرتنی ده‌ستگیركراوه‌كان و عه‌مبارێك بۆ چه‌ك و ئامێره سه‌ربازییه‌كان، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای هۆڵه‌كانی نووستن و پشووی ئه‌فسه‌ره‌كان و كارمه‌نده‌كان.
شایانی باسه كه به‌سرا دوو به‌نده‌ری نه‌وتی و پێنج به‌نده‌ری بازرگانی تێدایه كه بریتین له به‌نده‌ری دایك که به‌نده‌ری مه‌عقه‌له كه له ساڵی 1919 دامه‌زراوه. له ماوه‌ی جه‌نگی نێوان عێراق و ئێران‌دا له ساڵانی 1980 – 1988دا به هۆی ئه‌وه‌ی كه به‌نده‌ره‌كانی عێراق دووچاری وێرانكارییه‌كی مه‌زن بوون له كار كه‌وتن و ئێستا به توانایه‌كی سنووردار له گه‌ڕدایه.
به‌نده‌ری دووهه‌م به‌نده‌ری فاوه و له ساڵێ 1920 دا درووست كراوه و به‌نده‌رێكی بچووكه و كه‌شتییه‌كانی ڕاوه ماسی له‌نگه‌ری لێ ده‌گرن، له ساڵی 1965 دا به‌نده‌ری ئوم قه‌سر له سه‌ر كه‌نداوی عه‌ره‌بی ڕۆنرا و به‌نده‌ری خۆر ئه‌لزوبه‌یر له ساڵێ 1989 دا ڕۆنرا و به‌نده‌ری ئه‌بو فلوس له كه‌نار رووباری شه‌تو‌لعه‌ره‌ب له ساڵی 1976 دا ڕۆنرا كه ده‌كه‌وێته سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شارۆچكه‌ی ئه‌بی خه‌سیب كه له‌م دوواییه‌دا چالاكییه‌كی سه‌رنجدراوی به‌خۆیه‌وه دیوه، ئه‌ویش به هۆی نزیكی له شاره‌كه‌وه و چالاکی كارو‌باری هاوردن و هه‌ناردنه‌وه په‌ره‌ی سه‌ندووه.
به‌ر نزیكه‌ی له دوو مانگ، له‌شكری عێراق ده‌سه‌ڵاتی خۆی سه‌پاند به‌سه‌ر گشت ئه‌و به‌نده‌رانه‌دا و ئه‌مه‌ش پاش به‌جێهێنانی هه‌ڵمه‌تی به‌رفراوان بۆ سه‌قامگیركردنی ئاسایش و له ده‌رئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ك له گوومان لێكراوانی قاچاخچی ده‌ستگیر كران كه له نێوانیاندا ئه‌ندامانی هێزی ئاساییشی تێدایه و تاوانبار كراون به هاوكاری كردنیان له‌گه‌ڵ قاچاخچییه‌كادا. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش هه‌ندێك له ئه‌ندامانی ئاساییش پشووی مانگێكیان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه له چوارچێوه‌ی قۆناغی یه‌كه‌می پلانی 'هه‌ڵمه‌تی شۆڕه‌سواران'دا كه ئێستا له قۆناغی سێهه‌میدایه بۆ قه‌لاچۆكردنی ڕواڵه‌تی قاچاخچێتی و گه‌نده‌ڵی و داماڵینی چه‌ك له شاری به‌سرا.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





له‌گه‌ڵ نه‌ناسینم بۆ به‌ڕێز لیوا عادل عامری و دووریم له شاری به‌سرا، ده‌ماری سه‌ره‌کی وڵات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نها ماوه‌یه‌کی زۆر کورتی ژیانم له به‌سرا به‌سه‌ر بردوه، به‌لام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاشناییم له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویستی به‌سراویه‌کان بۆ شاره دێرینه‌که‌یان په‌یداکردوه. داواکارم له به‌ڕێزیان که گرنگی بدات به به‌نده‌ره‌کان به‌تایبه‌تی ئه‌بو فلوس و سیحان، وه‌ك به‌رز نرخاندنێك و خۆشه‌ویستیه‌ك به‌رامبه‌ر به خه‌ڵکی ئه‌بو خه‌سیبی خۆڕاگر که هه‌رده‌م و به‌درێژایی سه‌رده‌مه‌کان وه‌فاداریان بۆ خاکه‌که‌یان نواندوه هه‌رده‌م به‌رهه‌مهێنه‌ری ناوچه‌که بوون ته‌نانه‌ت سه‌ره‌ڕای سته‌مه‌کانی ڕژێمی سه‌دامی دیکتاتۆر و دژایه‌تیکردنی دانیشتوانی ناوچه‌که له لایه‌ن ده‌سته‌و دیوانی ئه‌و ڕژێمه له‌گه‌ڵ هه‌موو سته‌م و دڕنده‌ییان نه‌یانتوانی نزیکی ڕه‌سه‌نی ئه‌و ناوچه‌یه ببنه‌وه و خه‌ڵکه‌که‌ی وه‌رگێڕن. هیوای سه‌که‌وتن بۆ به‌ڕێزی ده‌خوازم له‌گه‌ڵ هیوای سه‌رکه‌وتن و هه‌ڵستانه‌وه سه‌رپێ بۆ به‌سرا.
ئه‌و باند و چه‌تانی که له به‌نده‌ره‌کاندان و ده‌ستگیرکردنی یه‌کێکیان ڕاگه‌ێندرا پاره‌یان له هاوڵاتیان ده‌کێشایه‌وه و سه‌رانه‌یان ده‌سه‌ند له ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی که سه‌ردانی به‌نده‌ره‌کانیان ده‌کرد به‌مه‌به‌ستی کا‌ر و بازرگانی، هه‌روه‌ها کاری دزه‌کردن و قاچاغچیه‌تییان ده‌کرد بۆ چه‌ك و ده‌رمانه بێهۆشکه‌ره‌کان و ده‌ڵێن ئه‌و بانده‌ی به‌مدواییانه ئاشکرابوو سه‌ر به یه‌ك له وه‌زاره‌ته عێراقییه‌کانن. من ده‌ڵێم: له‌و بڕوایه‌دایت که ئه‌و باندانه پاڵپشتیان له لایه‌ن لایه‌نه به‌رپرسه‌کانه‌وه نه‌کرابێت وه‌ك ده‌زگاکانی ئاسایش له به‌سرا به‌ر له 'هه‌ڵمه‌تی شۆڕه‌سواران'؟ ئایا له‌و بڕوایه‌دایت که ده‌زگاکانی ئاسایش له به‌سرا به‌دووربوبێت له ده‌سه‌ڵاتی حیزبایه‌تی و پارته سیاسیه‌کان که ده‌ستیان به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا گرتبوو له به‌سرا؟ هیوادارین ئه‌نجامه‌کانی لێکۆڵینه‌وه‌کان ببیستینه‌وه له ئه‌و چه‌ند مانگه‌ی داهاتوودا. هیواده‌خوازین بزانین ئه‌و باند و چه‌تانه سه‌ر به کام لایه‌نن و سه‌ر به چ وه‌زاره‌تێکن و نه‌بنه مه‌ته‌ڵێك و بزانین چۆن حکومه‌ت به‌ر له ئه‌نجامدانی ئه‌و ئۆپه‌راسێۆنه له ئه‌و باندانه خافڵ بووه. تکایه ڕاستی زیاتر و پاکی له کارکردن به شه‌فافیه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی متمانه به ده‌سه‌ڵات بێته‌وه و ساته‌کانی دیکتاتۆریه‌ت دووباره نه‌بنه‌وه.
تکایه، که‌نداوی فارس! کاتێك هه‌واڵه عه‌ره‌بییه‌کانی سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌که‌تانم ده‌خوێندنه‌وه بینیم که جارێکی تر ڕووی عه‌ره‌بی شۆفێنی خۆی به‌ده‌رده‌خاته‌وه. ناوی ئه‌و به‌شه جه‌سته ئاوییه‌ی که له نێوان ئێران و وڵاته‌کانی باشووری ناوچه‌که‌دایه 'که‌نداوی فارس'ه، به دڵانیاییه‌وه پێتان ده‌ڵێم که‌نداو نییه و هه‌رگیز عه‌ره‌بییش نییه. بۆ چه‌نده‌ها هه‌زار ساڵ ده‌چێت ئه‌و که‌نداوه هه‌ر پێی گوتراوه و پێی ده‌گوترێت 'که‌نداوی فارس'، ڕۆمانه‌کان پێیان گوتوه 'سینه‌س پێرسیکه‌س' یاخود 'میری پێرسیکه‌م'، عه‌ره‌بیش به ده‌ریای فارس ناویان بردوه. پرسیاری من بۆ برا عه‌ره‌به‌کانمان لێره‌دا ئه‌وه‌یه: پاساوی ئێوه بۆ ئه‌و ناوه چییه؟ به‌وه ده‌تانه‌وێت چی بسه‌لمێنن؟ ده‌تانه‌وێت و به هیوای ئه‌وه‌ن که وڵاتان و نه‌ته‌وه‌کان و میلله‌ته‌کانی تر ڕێز له مافه‌کانتان بگرن، له کاتێکدا ئێوه هیچ ڕێزێكتان نییه به‌رامبه‌ر به مافی به‌رامبه‌ر و خه‌ڵکی تر دا. که‌نداوی فارس هه‌ر که‌نداوی فارسه و هه‌ر که‌نداوی فارسیش ده‌مینێت هه‌تا هه‌تایه. تکایه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ هۆش و بیری خۆتان و تۆزێك واقعی بن.