له‌و وڵاتانه‌ی تازه گوڕرانكاریان به‌سه‌ر هاتووه و به‌ره‌و سیستمێكی دیموكراسی ده‌ڕۆن به چڕی كارده‌كرێت بۆ پته‌وكردنی ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان (ته‌شریع) و كارپێكردن به یاسا و دادوه‌ری، به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی هه‌مووان ملكه‌چی یاسا بن. یاسادانان به گوێره‌ی ده‌ستووری ئه‌و ووڵاتانه ئه‌نجامده‌درێت نه‌ك به گوێره‌ی ئاره‌زوو و خواستی سه‌رۆك و دیكتاتۆره‌كان. بۆ نموونه ده‌زگاكانی یاسادانان له عێراق که دوای رووخاندنی رژێمی پێشوو دامه‌زران، وه‌ك ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كاتی و كۆمه‌ڵه‌ی نیشتیمانی و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی ئێستا كه هه‌ڵبژارده‌ی هه‌موو چینه‌كانی گه‌لی عێراقه، كارێكی گه‌لێك مه‌زنیان ئه‌نجامداوه بۆ گۆڕرانكاری تێكڕایی دیكتاتۆریه‌ت به‌ره‌و سیستمێكی دیموكراسی فره‌حیزبی هه‌مه‌چه‌شنه‌وه كه تێیدا گشت لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ونه ژێر ڕکێفی ده‌ستوور و ده‌سه‌ڵاتی یاساوه.
هه‌ربۆیه و به مه‌به‌ستی چه‌سپاندنی رۆلی په‌رله‌مان و په‌رله‌مه‌نتاران، له‌م دوواییه‌دا كۆنگره‌ی یه‌كه‌می په‌رله‌مه‌نتارانی عێراقی له به‌غدا ده‌ستی به كاره‌كانی كرد به ئاماده بوونی كه‌سایه‌تی و سه‌ركرده‌كانی حوكمه‌ت و په‌رله‌مان، له‌وانه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران مه‌حمود مه‌شهه‌دانی كه له ووتارێكدا گوتی "به‌ستنی ئه‌م كۆنگره‌یه له كاتێكدا دێت كه زۆر گه‌لان پا‌ڵپشتی تاقیكردنه‌وه‌ی دیموكراسی نیشتیمانی ده‌كه‌ن به مه‌به‌ستی پته‌وكردنی كاره‌كانی په‌رله‌مان و كۆی ده‌زگاكانی یاسادانان بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتن. سه‌رۆكی په‌رله‌مان هیوای خواست كه ئه‌م كۆنگره‌یه كاری چالاك و كاریگه‌ر ئه‌نجام بدات بۆ پاڵپشتیكردنی دیموكراسیه‌ت و میكانیزمی روون و ئاشكرا دابنێت بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لی عێراق ئامانجه‌كانی بێنێته دی. سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ووڵاتانی دیموكراسی پێویستیان به په‌رله‌مانێكی به‌هێز هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته سیمبۆلێكی گۆڕرانكاریه سیاسیه‌كان، كه ئه‌مه‌ش له خۆیدا پێویستی به بنیاتنانی ده‌زگای سیاسی و ده‌ستووری هه‌یه له پاڵ حیزب و دامه‌زراوه و ده‌زگاكانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگای شارستانی، وه‌ك رۆژنامه‌گه‌ری ئازاد و به‌هێز بۆ ئه‌وه‌ی بیروڕای گشت لایه‌نه‌كان ده‌ربڕێت. گشت ئه‌مانه پێویستیان به په‌رله‌مانێكی به‌هێز هه‌یه بۆ دابینكردنی پێویستیه سه‌ره‌كیه‌كانیان و پاڵپشتیكردنی دیموكراسیه‌ت.
جێگری سه‌رۆك كۆمار، دكتۆر عادل عه‌بدولمه‌هدی، ئاماژه‌ی به‌وه دا كه گرنگه سوود وه‌ربگیرێت له ووزه و شاره‌زایی له قۆناغی گۆڕران به‌ره‌و دیموكراسیه‌تدا. پێداویستیه‌كانی قۆناغی گۆڕرانكاری کورتکرده‌وه به‌وه‌ی "ئێمه پێویستمان به پیاو و ژنی وایه بتوانن دژی ته‌وژم و شه‌پۆڵه‌کان مه‌له‌وانی بكه‌ن و کۆت و زنجیر‌ی بیروبۆچوونه چه‌وته‌كان بشكێنن و هه‌روه‌ها پیویستمانه بڕۆین به‌ره‌و قۆناغی ووریایی و ووشیاری سیاسی". عادل عه‌بدولمه‌هدی بانگه‌وازیدا كه جگه له په‌رله‌مه‌نتارانی عێراقی پیاوانی ده‌وڵه‌تیش بچنه یه‌كێتی په‌رله‌مه‌نتارانی عێراقه‌وه.
له هه‌مانكاتدا سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوو، ئیبراهیم جاعفه‌ری، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه گۆڕانی رژێمی دیكتاتۆری بۆ سیستمی دیموكراسی به چه‌ند پله‌یه‌كدا تێده‌په‌ڕێت و عێراق له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا جیاوازی نیه له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی ئه‌م گۆڕرانكارییه‌یان به سه‌ر هاتووه. لێره‌دا پێویسته كاتی ته‌واوی پێبدرێت و كاری بۆ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌زگاكانی ئه‌م سیستمه بگه‌نه كه‌ناری ئاوێكی ئارام. جه‌عفه‌ری جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرد كه پێویسته رێز له شکۆمه‌ندی ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی یاسا له سیستمی دیموكراسیدا بگیرێت و دووپاتی كرده‌وه كه گرنگه چه‌ك به ته‌نها له ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا قۆغربکرێت و كۆتایی بهێنرێت به هه‌موو جۆره‌كانی میلیشیا و خه‌ڵكان بتوانن به ئازادی بیروڕای خۆیان ده‌ربڕن به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه و سیاسیانه. سیستمی دیموكراسی ده‌توانێت ئه‌م كه‌شه دابین بكات.
ئه‌ندامانی یه‌كێتی په‌رله‌مه‌نتارانی عێراقی رایانگه‌یاند كه یه‌كێتیه‌كه‌یان زیاتر له 200 ئه‌ندامی هه‌یه كه بریتین له سیاسه‌تمه‌داران و ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی سه‌ر به لایه‌نی جیاواز و رێكه‌وتوون له‌سه‌ر چه‌ند رێژه‌یه‌كی نه‌گۆڕی دیموكراسیه‌ت و نیشتیمان په‌روه‌ری. ئه‌م یه‌كێتیه په‌یوه‌ندی نایابی داناوه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی په‌رله‌مه‌نتارانی عه‌ره‌بیدا كه خاوه‌نی ئه‌زموونێكی درێژه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی و په‌رله‌مانی ئه‌وروپی و رێكخراوی كۆنگره‌ی ئیسلامی و زۆری تر له ده‌زگای په‌رله‌مه‌نتارانی نێوده‌وڵه‌تی.
بێگومان چینی سیاسی له عێراقی نوێ پێویستی به چوارچێوه‌یه‌ك هه‌یه بۆ پاراستن و پارێزگاریكردنیان بۆ ئه‌وه‌ی ووڵات بتوانێت به شێوه‌یه‌كی درووست ئه‌م چینه بخاته كار و ده‌ستبه‌رداری سیاسه‌تمه‌داران نه‌بێت پاش ئه‌وه‌ی ماوه‌ی كاره‌كانیان له ده‌وڵه‌تدا به‌سه‌ر ده‌چێت. نه‌بوونی ئه‌جێنداێك بۆ ئه‌م كه‌سانه ده‌بێته هۆی به فیرۆچوونی سامانێكی مرۆیی.
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه




