ڕۆژی هه‌ینی ڕابووردوو له به‌غدا كۆتایی هێنرا به یه‌كه‌م پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ كتێب، ئه‌م پێشانگه‌یه له‌لایه‌ن ده‌زگای مه‌دای ڕۆشنبیری عێراقی له هۆڵه‌كانی یانه‌ی عه‌لویه‌ی ڕۆشنبیری، به‌ڕێوه بردرا. له‌م پێشانگه‌یه‌دا 100 خانه‌ی بڵاوكردنه‌وه و چاپی عه‌ره‌بی و نێوده‌وڵه‌تی به‌شداریان كرد، و نزیكه‌ی 20 هه‌زار ناونیشان و هه‌روه‌ها نزیكه‌ی 250 هه‌زار په‌ڕتووك له بواره جیاوازه‌كانی زانیاری و زانست‌دا خرانه روو.
هه‌یسه‌م زیاد سه‌رپه‌رشتیاری پێشانگه‌كه گوتی "به‌م زووانه پێشانگه‌كه ڕوو ده‌كاته پارێزگاكانی با‌بل و نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا و به‌سرا"، سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕ‌اكێشا كه "جه‌ماوه‌ر به گه‌رمییه‌وه به‌ره‌وپیری په‌ڕتووكه‌كان ده‌چوون؛ به تایبه‌تی له به‌غدای پایته‌خت. ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه كه سه‌ره‌ڕای ئه‌و بارودۆخه ناهه‌مواره‌ی عێراق پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت تا ئێستاش هاووڵاتی عێراقی تینووه بۆ ڕۆشنبیری و زانست".
دوكتۆرعه‌تییه ئه‌لخه‌تیب، كارمه‌ند له وه‌زاره‌تی پلاندانان و میوانێكی پێشانگه‌كه بوو، ئه‌و گوتی "هه‌ندێك له په‌ڕتووكه‌كان گرانبه‌هان له‌چاو نرخه‌كانیان له كتێبخانه‌كانی نێو به‌غدا و خه‌ڵكانی هه‌ژار توانای كڕینیان نییه"، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه "له چاو وڵاتانی هاوسێدا نرخه‌كان هێشتا هه‌رزانن، له عه‌ممان په‌رتووك زۆر گرانه و ته‌نانه‌ت له سوریاش هه‌ر گرانه، به تایبه‌تی له ده‌ره‌وه‌ی پێشانگه‌كان".
دكتۆر ئه‌لخه‌تیب سه‌رنجی بۆ توێژینه‌ی سه‌رژمێری راكێشا كه كۆلێژی به‌ڕێوه‌بردن و ئابووری ئاماده‌ی كردووه و گوتی "ده‌ركه‌ووتوه كه ته‌نها ڕێژه‌ی له %1 له داهاتی خه‌ڵكی خه‌رج ده‌كرێت بۆ بواره‌کانی ڕۆشنبیری و کات به‌سه‌ربردن و بابه‌ته‌كانی ده‌روونی".
هه‌روه‌ها ئه‌لخه‌تیب ئه‌وه‌شی زیاد کرد که "به شێوه‌یه‌كی گشتی و تا ئه‌ندازه‌یه‌ك نرخه‌كان مامناوه‌ندین، به‌ڵام ده‌بینیت چیرۆكێك به شه‌ش یان حه‌وت دۆلار ده‌فرۆشرێت؛ ئه‌م نرخه تا ئاستێك گرانه به‌رامبه‌ر به داهاتی تاکی عێراقی، هه‌روه‌ها منیش وه‌ك سه‌ر‌ژمێرێك ده‌ڵێم كه له %85ی داهاتی خه‌ڵكی ده‌ڕوات بۆ خوارده‌مه‌نی و هاووڵاتی توانای ئه‌وه‌ی نابێت كه بڕێك له داهاته‌كه‌ی كۆبكاته‌وه بۆ كڕینی په‌ڕتووك".
شایانی باسه كه سه‌رپه‌رشتیارانی پێشانگه‌كه بانگه‌شه‌یان بۆ زانكۆكان و كۆلێژه‌كان و په‌یمانگاكان كرد بۆ سه‌ردانی پێشانگه‌كه، كه ده رۆژی خایاند و پێشنیاری داشكاندنی نرخه‌كانیان بۆ ده‌ستبه‌ردار کردن.
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه




