سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیكی گوتی وڵاته‌كه‌ی به‌ره‌و فیدرالیه‌تی یه‌كگرتوو له‌سه‌ر حیسابی یه‌كیه‌تی و یه‌كگرتوویی خاك و گه‌له‌كه‌ی ناڕوات، جه‌ختیشی كرده‌وه كه عێراقی نوێ پێویستی به په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێمه‌كان و حكومه‌تی ناوه‌ندی له به‌غدادا هه‌یه، بۆ بنیاتنانی بنه‌ماكانی ده‌وڵه‌تێكی نوێ.
مالیكی له وته‌یه‌كیدا، له كۆنگره‌ی ڕێكخه‌ری یه‌كه‌م له نێوان حكومه‌تی ناوه‌ندی و حكومه‌تی هه‌رێمه‌كان كه له به‌غدا به‌سترا گوتی، ئه‌و كۆنگره‌یه له نێوان حكومه‌تی مه‌ركه‌زی و حكومه‌تی هه‌رێمه‌كان و پارێزگاكاندا، یه‌كیه‌تی وڵات و یه‌كگرتوویی و پارێزگاكانی عێراقی له‌نێوان خۆیاندا ده‌پارێزێت"، به‌رده‌وام بوو گوتی، "ئێمه به‌ره‌و سیسته‌می فیدرالی یه‌كگرتوو ناچین له‌سه‌ر حیسابی یه‌كیه‌تی وڵات و یه‌كگرتوویی یه‌كیه‌تی نیشتمانی چ له‌سه‌ر ئاستی خاك و چ له‌سه‌ر ئاستی مرۆڤدا بێت". سه‌رنجیشی بۆ ئه‌وه ڕ‌اكێشا كه هیچ پارێزگایه‌ك به‌ته‌نیا ناتوانێت گه‌شه‌بكات بێ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به پارێزگاكانی تره‌وه هه‌بێت.
جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی به‌رده‌وامبونی كرده‌وه و گوتی "ئه‌و به‌رده‌وامبونییه به‌درێژایی هێڵ و هه‌ر كاتێك كه ئه‌و دیداره ڕێكخه‌رانه دووباره بوونه‌وه، بۆچوونمان ده‌داتێ له‌سه‌ر پێویستبوونی په‌یمانگه ستراتیژییه نوێیه‌كان له‌ژێر ڕۆشنایی ئه‌و هزروبیرانه‌ی كه جڵه‌وكێشی پرۆسه‌ی سیاسی ده‌كه‌ن، كه ئه‌وه‌ش بۆی هه‌یه سیستمی سیاسی نوێ، كه ئێمه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و بناغه‌یه كار ده‌كه‌ین، ڕیشه‌دار و جێگیری بكات".
گوتیشی، "ئه‌و جۆره كۆنگرانه هه‌موومان ده‌خاته ژێر یه‌ك چادر ئه‌ویش چادری عێراق و لوتكه‌ی سیستمی سیاسیی كه یه‌كیه‌تی وڵات ده‌پارێزێت". پێشی وابوو كه ئه‌و جۆره كۆنگرانه، "بنه‌ماكانی یه‌كیه‌تی نیشتمانی و شكۆمه‌ندی وڵات له ڕێگای هاوئاهه‌نگی له نێوان پارێزگاران و حكومه‌ته هه‌رێمییه‌كان و هه‌رێمه‌كان و حكومه‌تی فیدرالی، به‌هێز ده‌كه‌ن".
گوتی، "ده‌ستووری نوێمان هانی گه‌شه‌كردنی هه‌رێمه‌كان و فراوانكردنی بازنه‌ی خزمه‌تگوزاریه‌كان و په‌ره‌پێدانی ده‌زگای به‌ڕێوه‌بردن و وه‌دیهێنانی ئه‌و خواستانه‌ی كه كاری بۆ ده‌كه‌ین، ده‌دات".
ڕوونیشی كرده‌وه كه، "پارێزگاره‌كان هیچ بڕوبیانۆیه‌كیان بۆ نه‌ماوه له‌و حاڵه‌ته‌ی كه كه‌مترخه‌م بن له پارێزگاكانیان له بواری وه‌به‌رهێناندا، له‌ژێر سایه‌ی بڕه‌پاره ته‌رخانكراوه‌كانی دارایی و ئه‌و ده‌سته‌ڵاته فراوانه‌ی كه پێیان به‌خشراوه".
مالیكی ئه‌وه‌شی دووپات كرده‌وه كه ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی لایه‌نی ئاسایش، خواستێكی زۆر گه‌وره‌ی له‌لایه‌ن كۆمپانیا جیهانییه گه‌وره‌كان دروستكردووه بو وه‌به‌رهێنان له عێراقدا.
ئاماژه‌شی به‌وه كرد كه له سایه‌ی حكومه‌تی ئه‌ودا پاره ته‌رخانكراوه‌كان سه‌روزیادن و هه‌رده‌م قابیلی زیادکردنیشه، له‌پێناو ده‌رفه‌تی گه‌شه‌پێدان و پشتیوانی پڕۆژه‌ی ئابووری پلانی بیناكردن و ئاوه‌دانكردنه‌وه له‌سه‌رتاسه‌ری وڵات.
گومان له‌وه‌دا نیه كه حکومه‌تی عێراق زۆر ته‌مای خستۆته سه‌ر ده‌ره‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكانی عێراق، وێڕای ئاستی سه‌ركه‌وتنی له پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی ناوچه‌یی كارا و توانادار، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبستێت به ئه‌ركه‌كانی دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاره‌كانی عێراق و ڕاپه‌ڕاندنی پڕۆژه‌كان.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





مالیكی لابه‌رن عێراق سه‌لامه‌ت ئه‌بێت تكاتان لێئه‌كه‌م.