گه‌ڕانه‌وه‌ی مایسترۆی هێڵی ناوه‌ندی هه‌ڵبژارده‌ی نیشتمانی عێراق (نه‌شئه‌ت ئه‌کره‌م) بۆ یاریگاكان زۆر بێوێنه و نایاب داده‌نرێت، ئه‌و ئه‌ستێره‌ی پێشان و ئێستاش له ڕیزه‌كانی مانچێسته‌ر ستی ئینگلیزی داواكراوه، له سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵه‌وه زۆری ناڵاند له‌ده‌ست ئه‌نجامنه‌دانی یاری به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی.
هۆی له‌به‌رچاو ونبوونی نه‌شئه‌ت ئه‌کره‌م به‌هۆی ڕاگیرانی بوو له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی عه‌ینی ئیماراتی، گوناهه‌كه‌ش گوناهی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه نه‌بوو، چونكه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه خۆی یه‌ك لا كرده‌وه بۆ گواستنه‌وه‌ی یاریزان بۆ مانچێسته‌ر ستی، كارته نێوه‌ده‌وڵه‌تیه‌كه‌شی نارده ئینگلته‌را، ئه‌مه‌ش مانای وایه كه عه‌ین ده‌چێته ناو پێشبڕكێكانی ناوخۆ بێی یه‌كێك له 3 یاریزانه پیشه‌گه‌ره‌كان كه (نه‌شئه‌ت) بوو، بۆیه خێرا یاریزانێكی بیانیان هێنا بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ڕۆیشتنی نه‌شئه‌ت.
دوای سه‌رنه‌گرتنی ڕۆیشتنی نه‌شئه‌ت بۆ ئینگلته‌را، به‌هۆی پێنه‌دانی مۆڵه‌تی كار له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌ریتانیاوه، نه‌شئه‌ت ناچار بوو هه‌ر له‌سه‌ر لیستی عه‌ینی ئیماراتی بمێنێته‌وه، به‌ڵام مافی ئه‌وه‌ی نه‌بوو له خولی پله یه‌كی ئیماراتیدا یاری بكات، چونكه یه‌كێتی ئیمارات ته‌نها ڕێ به به‌شداریپێکردنی سێ یاریزانی بێگانه ده‌دات له‌هه‌ر تیپێكدا.
به‌مدواییانه نه‌شئه‌ت ئه‌كره‌م سه‌ركه‌توو بوو له به‌ستنی گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ یانه‌ی غه‌رافه‌ی قه‌ته‌ری بۆ یه‌ك ساڵ، گرێبه‌سته‌كه‌ش له ڕۆژی یه‌كی حوزه‌یرانی 2009دا له ڕێككه‌وتنێكدا كه به یه‌ك ملیۆن دۆلار ده‌قه‌بڵێنرێت، کۆتایی دێت.
نه‌شئه‌ت به كرده‌وه به‌شداریكردنی تیپه‌كه‌ی خۆی كرد له پاڵه‌وانیه‌تی جامی شازاده‌ی قه‌ته‌ردا، كه له هه‌موو پاڵه‌وانیه‌تیه‌كان جیاوازه به‌وه‌ی كه ڕێ به یانه به‌شداربووه‌كان ده‌دات به هێنانی هه‌ر یاریزانێكی بێگانه بۆ به‌هێزكردنی ڕیزه‌كانیان، له‌گه‌ڵ تێبینی كردنی تۆمارنه‌كردنی ناوی له‌لایه‌ن فیفاوه، به‌ر له جێگۆڕینه‌كانی هاوین له 1 حوزه‌یراندا، ئه‌گه‌ر یانه‌ی قه‌ته‌ری خواستی یاریزانه نوێیه‌كه لای خۆیان بمینێته‌وه.
ئه‌ڵبه‌ته نه‌شئه‌ت ئه‌كره‌م له یه‌که‌م یاری گه‌ڕانه‌وه‌یدا ئامانجێكی دایه یونس مه‌حمود، كه له چاره‌كی كۆتایی جامی ئه‌میری قه‌ته‌ر بوو و بوه هۆی بردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر حیسابی ئه‌لعه‌ره‌بی له یاریه‌کدا كه (4 – 3) كۆتایی هات.
دوای ئه‌وه نه‌شئه‌ت له یانه‌ی قه‌ته‌ردا له نیوه‌ی كۆتایییدا، پرشنگدار بوو، کاتێك كه تۆپی یه‌كه‌م گۆڵی بۆ فه‌وزی به‌شیر نارد، ئه‌ویش ناردی بۆ به‌رازیلی كلیمه‌رسۆن بۆ ئه‌وه‌ی گۆڵی به‌رامبه‌ر تۆمار بكات له خولوکی (31)دا، دوای ئه‌وه‌ی كه قه‌ته‌ر گۆڵی ده‌ستپێكی له‌ڕێی به ڕه‌گه‌ز ئۆرۆگوایی و هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی قه‌ته‌ر سیباستیان سوریا، له خوله‌کی (14)دا تۆماركردبوو.
نه‌شئه‌ت ئه‌كره‌م تۆپی گۆڵی دووه‌می هاوێشت بۆ یونس مه‌حمود، ئه‌ویش له لایه‌ن خۆیه‌وه بۆ حامید شامی هاوێشت، بۆ ئه‌وه‌ی له خوله‌کی (87) گۆڵی سه‌ركه‌وتن تۆمار بكات، پاشانیش یونس مه‌حمود گۆڵێكی بكوژی له خوله‌کی (90)دا تۆمار كرد، بۆ ئه‌وه‌ی یاریه‌كه به سه‌ركه‌وتنی غه‌رافه كۆتایی پێبێت به 3 گۆڵ بۆ غه‌رافه به‌رامبه‌ر یه‌ك گۆڵ بۆ قه‌ته‌ر.
به‌و ده‌ره‌نجامه غه‌رافه توانی سه‌ربكه‌وێت بۆ یارییه‌كانی كۆتایی له ڕۆژی 15 ئایاری ئێستا له دژی یانه‌ی ئوم سه‌لال، كه به‌رگریكاری هه‌ڵبژارده‌ی داهێنه‌رمان باسم عه‌باس یاریان بۆ ده‌كات.
گه‌ڕانه‌وه‌ی داهێنه‌ری یارییه‌كانی هه‌ڵبژه‌رده‌كه‌مان (نه‌شئه‌ت ئه‌كره‌م) بۆ یاری كردن به فه‌رمی له‌ڕووی هونه‌ری و جه‌سته‌یی یارمه‌تی زۆری ده‌دات به‌ر له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌كه‌مان له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئوسترالی.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





سڵاو و ڕه‌حمه‌تی خواتان لێ بێت، كۆممێنتم له‌سه‌ر ده‌نگ و باس له‌و ماڵپه‌ڕه‌دا ئه‌وه‌یه كه ده‌نكوباسی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقی به‌شێوه‌یه‌كی جوان بڵاوبكه‌نه‌وه.
سڵاوی خوتان لێبێت سڵاوم بۆ هه‌موو به‌شداربوان و حه‌ز ده‌كه‌م رای خۆم بڵێم و رای هه‌موو كۆمه‌ڵه‌ی كچانی سه‌یدیه به‌وه‌ی كه هه‌ڵبژارده‌كه‌مان راسته داهێنانی نه‌كرد به‌گوێره‌ی پێویست به‌ڵام هێشتا هه‌ر شێره‌كانی میزۆپۆتامیان هه‌ر هیچ نه‌بێت ته‌نها ئه‌وانن كه دڵخۆشمان ده‌كه‌ن له‌م وڵاته‌دا. راسته جارێك فه‌شه‌لیان هێنا به‌ڵام سه‌ركه‌وتنه‌كان و وره‌یان گه‌وره‌ترن له دۆڕاندن و هیوادارین سه‌ركه‌وتوو بن و پێیان ده‌ڵێین كه ئێمه پێویستمان به شادی هه‌یه.
سه‌ره‌تا سڵاوی خواتان لێبێت و هیوادارم له خوا که له هه‌ڵبژارده‌ی ئوستورالیای به‌رینه‌وه تاقه شتێک که له عێراق دڵخۆشمان ده‌کات هه‌ڵبژارده‌که‌مانه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه به بارودۆخێکی سه‌ختدا تێده‌په‌ڕین له ئێستادا و خۆشه‌ویستیم بۆ هه‌ڵبژارده‌که‌م له باسکردن نایه‌ت زۆر وشه له دڵمدا هه‌یه به‌ڵام نازانم چۆن گوزارشتیان لێبکه‌م و ئێوه سه‌رنجی ئه‌وه‌تان داوه و هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌وانه‌م خۆش ده‌وێت که عێراقیان خۆش ده‌وێت و داواکاریه‌کم هه‌یه ده‌مه‌وێت سڵاوم بگه‌یه‌نن به هه‌ڵبژارده‌که‌مان و به تایبه‌ت پاڵه‌وانان یونس مه‌حمود و هاوار مه‌لا محه‌مه‌د و نه‌شئه‌ت ئه‌کره‌م له‌گه‌ڵ سڵاومدا بۆ ئێوه‌ش سوپاس براتان ئه‌حمه‌د یه‌حیا.
به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بانه‌وه... بابه‌ت/ سه‌رنج هیوادارم بایه‌خ بده‌ن به هه‌واڵی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق شێره‌كانی میزۆپۆتامیا پاڵه‌وان به‌تایبه‌ت جه‌ربه‌زه‌ی عێراقی یونس مه‌حمود باوكی غیره‌تی عێراقی و یه‌ك به‌دوای یه‌ك هه‌واڵه‌كانی بڵاوبكه‌نه‌وه و ئیتر سوپاس.
نه‌شئه‌ت له‌سه‌ر سه‌رمان، به‌ڕاستی یاریزانێکی لێهاتوو و باشه به‌ڵام ئیماراتییه‌کان به کینه بوون لێی، به‌ڵام ئێستا مایسترۆ له‌گه‌ڵ یانه‌ی غه‌رافه‌دا سه‌رکه‌وتنه‌کانی خۆی به‌ده‌ستهێنایه‌وه و ئینشاڵا عێراق سه‌رده‌که‌وێت و به‌ره‌و جامی جیهان به‌ڕێده‌که‌وێت. ئیتر سوپاس.
ئه‌گه‌ر ئه‌م ماڵپه‌ڕه تایبه‌تمه‌ندبوایه به گواستنه‌وه‌ی یاریزانه عێراقیه‌كان له‌پاڵ ئه‌وه‌ی كه له ماڵپه‌ڕه‌كه‌دا هه‌یه.
بێگومان ئه‌وه‌ی قسه‌ی واتان بۆ ئه‌كات جا ئه‌گه‌ر نوسه‌ری سه‌رنجی وه‌رزشی یان سیاسی بێت گرنگ به‌رده‌وامبوونه له‌سه‌ر داهێنان به‌ره‌و هزرێكی فراوان و ورد و هه‌تا بابه‌ته‌كان گشتگیرتر بن خزمه‌تی زیاتری وڵاته‌كه ده‌كه‌ن و سوپاس.
ئه‌مه‌ویت هه‌ڵبژارده‌ی نیشتمانی عێراقمان بیباته‌وه له دوا یاریدا و هه‌موو یاریزانه‌کان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ هه‌ڵبژارده