ژماره‌یه‌ك له ئه‌ستێره‌کانی گۆرانی عه‌ره‌بی به‌شداریان له زه‌ماوه‌ندێکی ئه‌فسانه‌ییدا کرد که له که‌ناری ده‌ریای سووردا له میسر ئه‌نجامدرا و هه‌ریه‌ك له ئه‌ستێره‌کان عه‌مرو دیاب و راغب عه‌لامه و هه‌یفا وه‌هبی به‌شدارییان تێدا کرد.
کێبڕکێ له‌سه‌ر ئه‌وه بوو که کامیان، عه‌مرو دیاب یاخود هه‌یفا وه‌هبی، یه‌که‌م جار ده‌ستبکه‌ن به گۆرانی گوتن له ئاهه‌نگه‌که‌دا و دواتر بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و درا که عه‌مرو ئاهه‌نگه‌که ده‌ستپێبکات، پاش ئه‌وه‌ی که هه‌یفا رازی بوو به‌رامبه‌ر به وه‌رگرتنی نیوه‌ی ئه‌وه‌ی بڕه پاره‌ی که گۆرانیبێژه میسرییه‌که وه‌ریگرت به‌رامبه‌ر به‌شداریکردنی له ئاهه‌نگه‌که‌دا.
پاش ته‌واوبوونی گۆرانی گوتنه‌که که دوو کاتژمێری خایاند عه‌مرو دیاب به ته‌نیا چاره‌که ملیۆن دۆلارێکی ده‌ستکه‌وت له به‌رامبه‌ر به‌شداریکردنی له ئاهه‌نگه‌که‌دا و هه‌ریه‌ك له راغب عه‌لامه و هه‌یفا وه‌هبیش پێکه‌وه هه‌مان بڕیان په‌یداکرد، ئه‌مه‌ش به پێی ئه‌وه‌ی که له ماڵپه‌ڕی 'ئێم بی سی' هونه‌ریدا هاتووه.
هه‌روه‌ها هه‌یفا هه‌ستا به چڕینی دوو گۆرانی نوێ که بوونه جێگه‌ی سه‌رنجی ئاماده‌بووان و له پێش هه‌موشیانه‌وه عه‌مرو دیاب خۆی.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





بۆ ئه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕه قه‌شه‌نگه‌كه‌تان ببوژێننه‌وه و وایلێبكه‌ن زه‌وقی هه‌موان رابگرێت خۆزگه ته‌ماشای ماڵپه‌ڕی فه‌رفشه‌تان ده‌كرد تاوه‌كو ئه‌وه‌تان لێوه‌رگرتایه كه له خزمه‌تی ماڵپه‌ڕه جوانه‌كه‌تاندایه. له ناخی دڵمه‌وه هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ به‌رپرسانی ماڵپه‌ڕه‌كه‌تان ده‌خوازم ئه‌مه‌ش به‌سته‌ری ماڵپه‌ره‌كه‌یه: www.farfesh.com