بنكه‌ی حاموڕابی، بۆ توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی ئاهه‌نگێكی له بابل به بۆنه‌ی ده‌ركردنی یه‌كه‌م ڕاپۆرتی ستراتیژی ساز كرد، به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له لێكۆڵه‌ر و نوێنه‌رانی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆ جێیی پارێزگا و جه‌ماوه‌رێكی په‌یوه‌ستدار.
به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه عه‌بد كازم عه‌لی مه‌عموری گوتی "ڕاپۆرته‌كه له لایه‌ن ده‌سته‌یه‌ك له مامۆستایانی زانكۆ و ئه‌كادیمی ئاماده‌كراوه، به‌پێی چه‌ند بنه‌مایه‌كی نوێی بیناكردنی زانین و د‌رکی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی، بیناكردنی سیستمگه‌لی دروستكردنی بڕیار و كاراكردنی كه‌ناڵه‌كانی نه‌خشه‌ی سیاسی عێراقی له ئێستا و داهاتوودا. ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی ئه‌كادیمی و زانستی، نه‌ك له‌سه‌ر تێڕوانینی كه‌سێتی یا خوازراو".
مه‌عموری ڕوونی كرده‌وه "بنكه سه‌ربه‌خۆییه‌كی ته‌واوی هه‌یه، له‌به‌ڕێوه‌بردنی چالاكییه زانستییه‌كانی". جه‌ختیشی كرده‌وه، كه "سه‌ر به هیچ حیزبێك و لایه‌نێکی ناوخۆ یان ده‌ره‌كی نیه"، گوتیشی، "جیهانی شارستانی پێشكه‌وتووی نوێ، پشت به كاری به‌رنامه‌كراو و پلاندار بۆ تێڕوانینێكی تیژ ده‌به‌ستێت، له‌ڕێگای ژماره‌یه‌كی زۆری بنكه‌كانی لێكۆڵینه‌وه، كه له‌سایه‌یدا سیاسه‌تی سه‌ركه‌توو په‌یڕه‌و ده‌كرێن".
به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی حاموڕابی دووپاتی كرده‌وه و گوتی "ڕاپۆرته‌كه دۆسیه‌ی زۆر له‌خۆ ده‌گرێت، له‌و بابه‌تانه‌ی كۆڵیوه‌ته‌وه كه خزمه‌ت به هه‌موو ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت و حیزبی سیاسی و ئاینی به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ڕاپۆرته‌كه باس له دۆسیه‌ی ئاسایشی نیشتمانی عێراقی و توێژینه‌وه‌ی ستراتیژیه‌تێكی نیشتمانی، په‌یوه‌ندی عێراق به ده‌وڵه‌ته دراوسێكان، دۆسیه‌ی كارلێكردن و بزاڤی حیزبه سیاسیه‌كان له دیمه‌نی عێراقیدا، ده‌كات".
مه‌عموری ئاماژه‌شی به‌وه كرد كه ڕاپۆرته‌كه، "به‌شداری ده‌كات، ئه‌گه‌رچی به ئاستێکی كه‌م و ساده‌ش بێت، له نه‌هێشتنی درزی نێوان بیریار و كادیری تایبه‌تمه‌ند له‌لایه‌ك و حكومه‌ته‌كانی ناوخۆیی و ناوه‌ندیش له لایه‌كی تره‌وه"، گوتیشی، "ئه‌وه‌ی كه هانی داین ئه‌و ته‌وه‌رانه باس بكه‌ین، خۆیان له تێبینی حکومه‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی له وه‌رگرتنی ئه‌زموونی سیستمه سیاسیه‌كانی وڵاتانی جیهانی سێیه‌مدا ده‌بینێته‌وه، ئه‌مه‌شمان له‌ڕێی زۆر له‌و بڕیارانه‌ی كه حکومه‌ت و دامه‌زراوه ناحكومیه‌كان ده‌ریانكردوون، بینیه‌وه. وێڕای دووركه‌وتنه‌وه‌ی حکومه‌ت له دروستكردنی گریمانه‌ی په‌یوه‌ندیداری پێویست بۆ زۆرێك له كێشه‌كان، له‌وانه‌ش، ده‌ستوه‌ردانی ئێران له كاروباری ناوخۆی عێراق، گرێكوێره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و توركیا، دیمه‌نی حیزبایه‌تی له عێراق، تا ده‌گاته توندوتیژی و سیاسه‌ت، ڕووداوه‌كانی سامه‌ڕا و ڕه‌نگدانه‌وه‌كانی له‌سه‌ر پڕۆسه سیاسییه‌كان، وێڕای دۆسیه‌ی ئابووری و گه‌نده‌ڵی کارگێڕی".
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه یارمه‌تیده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی حاموڕابی بۆ توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی دكتۆر جه‌واد كازم گوتی "بنكه ژماره‌یه‌ك لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌ساڵی 2007دا كه بارودۆخی عێراق هه‌ڵده‌سه‌نگێنن پێشكه‌ش كردوون، چاره‌سه‌ری بۆ ژماره‌یه‌ك ئه‌و كێشه و دیاردانه داناون كه له وڵات‌دا ڕووده‌ده‌ن". گوتیشی، "ئه‌و ڕاپۆرته ستراتیژییه به‌یه‌كه‌م ڕاپۆرت داده‌نرێت له وڵات، ئه‌مه‌ش دووه‌م ڕاپۆرتی ستراتیژییه له نیشتمانی عه‌ره‌بی، دوای ئه‌وه‌ی ده‌زگای ئه‌هرام بۆ توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی خۆی پێشكه‌ش ده‌كات".
دكتۆر كامل قه‌یم، لێكۆڵه‌ر له بنكه‌ی حاموڕابی گوتی، "شاره‌كه هه‌ست به شانازی ده‌كات، چونكه ئه‌و ڕاپۆرته گشتگیره‌ی به‌رهه‌م هێناوه به ته‌وه‌ره‌ی جیاوازه‌وه"، به‌رده‌وام بوو و گوتی، "به‌رپرس پێویسته پشت به ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌و ڕاپۆرته ببه‌ستێت، هیواداریشین كه پاڵپشت و باوه‌شی زانست بنه‌ما بن بۆ په‌یوه‌ندی گه‌لان به‌ره‌و گه‌شه‌كردن".
نه‌قیبی مامۆستایان له‌بابل عادل عه‌وادی گوتی "بنكه به هه‌نگاوێكی گه‌وره داده‌نرێت بۆ په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان ده‌وڵه‌ته هه‌رێمییه‌كان و سیستمی جیهانی".
به‌ڵام دكتۆر محه‌مه‌د عۆده له زانكۆی بابل پێی وابوو، "هه‌ڵسه‌نگاندنی زانستی له لایه‌ن چه‌ند پسپۆرێكی بنكه‌وه كارێكی دڵخۆشكه‌ره، به‌ره‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی وشیاری زانستی له‌لایه‌ن ڕای گشتی عێراقی و ڕۆشنبین كردنی به كێشه ستراتیژیه‌كانی جیهان".
جێگای ئاماژه‌یه كه بنكه‌ی حاموڕابی ساڵی 2007 دامه‌زراوه، وه‌كو بنكه‌یه‌كی زانستی سه‌ربه‌خۆ، ڕێكخراوێكی ناحكومییه، ژماره‌یه‌ك ئه‌كادیمی و توێژه‌ر له زانكۆكانی عێراق ده‌گرێته خۆ، گرنگی به كاروبار و بابه‌ته‌کانی عێراق ده‌دات.
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه




