له‌م دواییانه‌دا كه‌ناڵی عه‌ره‌بیه دیدارێكی گرنگی له‌گه‌ڵ یه‌كێك له سه‌ركرده پێشووه‌كانی قاعیده له عێراق ئه‌نجام دا، ئه‌و سه‌ركرده‌یه كه ناوی مه‌لا نازم جبوری بوو، عێراقییه و خه‌ڵكی ناوچه‌ی زه‌لوعیه‌یه، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای گه‌شه‌كردنی قاعیده له‌ناوچه سوننی نشینه‌كانی عێراق ئاگاداره و به‌شداریش بووه تا جیابونه‌وه‌ی له ڕێخراوه‌که، له‌به‌ر ناڕازیبوونی له ڕه‌فتاره‌كانی قاعیده له‌دژی هاوڵاتیانی عێراقی، به سوننه‌كانیشه‌وه. له‌و دیداره بێوێنه‌یه‌دا جبوری تیشك ده‌خاته سه‌ر زۆر لایه‌نی گرنگی چیرۆكی ڕێكخراوی قاعیده له عێراق و ڕاوه‌ستانه‌وه‌ی خه‌ڵك له دژی ئه‌وڕێكخراوه.
یه‌كێك له‌و لایه‌نه گرنگانه شێوه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندیه نائارامه بووه له نێوان دانیشتوانی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌ی كه ڕێكخراوه‌كه تیایدا باڵاده‌ست بووه، له‌گه‌ڵ ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی كه سه‌ركردایه‌تی ڕێكخراوه‌كه ده‌كه‌ن له‌و شوێنانه‌دا. جبوری ئاشكرای كرد و گوتی عه‌ره‌به هاتووه‌كان كه پله‌و پایه‌ی سه‌ركرده‌ییان وه‌رده‌گرت له ڕیزه‌كانی ڕێكخراودا، له‌و ڕێگایه‌ش هه‌ندێك له ناوچه عێراقیه‌كانیان به‌ڕێوه ده‌برد، كه له‌ژێر ده‌ستی قاعیده‌دا بوون، كاری زۆر دڕندانه‌یان ده‌كرد و خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌یان له‌خۆیان دوورخسته‌وه، له‌و ڕه‌فتارانه‌ش خستنه‌ڕووی سه‌ری په‌لدراو له ناوچه‌ی زه‌للوعیه، له یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژندا، وه‌كو شێوازێك بۆ تۆقاندنی خه‌ڵك. وێڕای به‌كارهێنانی مشاری كاره‌بایی له په‌ڕاندنی سه‌ری هاوڵاتیان و ڕه‌فتاری تری كوشتنی به‌ربڵاو و كوێرانه، كه عێراقیه‌كانی ئه‌و ناوچانه‌یان تووشی شۆك كرد و پاڵینان بۆ وه‌ستانه‌وه له دژی ئه‌و ڕێكخراوه تیرۆریتسیه، كه ئه‌مه‌ش هۆكاری سه‌ره‌كی بوو له پاشه‌كشێ كردنی كاریگه‌ریه‌كه‌ی.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه جبوری جه‌ختی كرده‌وه كه زۆر كار و كرده‌وه‌ی تری ئه‌و ڕێكخراوه پێچه‌وانه‌ی داب و نه‌ریتی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه بوون كه ڕێكخراو جموجۆڵی تێدا ده‌كرد، ئه‌مه‌ش كارێكی یاریده‌ده‌ر بوو بۆ گه‌وره‌بوونی درزه‌کانی نێوان ئه‌و دوو لایه‌نه و یارمه‌تی ده‌ر بوو بۆ هه‌ڵماڵینی ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی ناشیرینی قاعیده له لایه‌ن خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه.
لایه‌نێکی تری گرنگ كه جبوری تیشكی خسته سه‌ر، په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌كییه‌كانی گوماناوی قاعیده‌ی تیرۆریست بوون كه به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی عێراق یه‌كیان نه‌ده‌گرته‌وه. مه‌به‌ستی قاعیده ئه‌وه‌بوو عێراق بكاته بنكه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێوه هێرش بۆ سه‌ر وڵاته عه‌ره‌بیه‌كان بكات و نائارامیان تێدا بڵاوبكاته‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌و كارانه‌دا خه‌ڵكی بێ‌تاوانیش بكوژرێن، هه‌روه‌كو له ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتێله گه‌شتیاریه‌كانی ئه‌رده‌ندا له تشرینی دووه‌می 2005 دا ڕوویدا و به‌ده‌یان هاوڵاتی مه‌ده‌نی بێ گوناهی تێدا ڕۆیشتن. ئه‌و كارانه بوونه هۆی به‌ئاگاهاتنه‌وه خه‌ڵكێكی زۆری عێراقی كه به‌و ڕێكخراوه هه‌ڵخه‌ڵه‌تاون، ئه‌و ڕاستیه‌یان بۆ ڕوون بووه‌وه كه ئه‌و ڕێكخراوه به‌شێكه له سیستمێكی جیهانی تیرۆریزم، خۆی له‌ژێر بانگه‌وازی جیهاد و سه‌رخستنی سوننه له عێراقدا پیشان ده‌دا، به مه‌به‌ستی چه‌ند ئامانجێكی گوماناوی و خوێناوی كه خزمه‌تی عێراقیه‌كان ناكات جا چ سوننه بن یا شیعه.
به‌ڵام لایه‌نی سێیه‌می گرنگ كه جبوری ئاشكرای كرد، ململانێكانی ناو ئه‌و ڕێكخراوه بوون كه گوتی هه‌ندێك جار ده‌گه‌یشته ئاستی یه‌كتر له‌ناو بردن به‌شێوه‌یه‌كی زۆر خوێناوی. له‌وانه‌شه ئه‌وه گرنگرترین لایه‌ن بووبێ كه جبوری ڕوونی كرده‌وه، چونكه ڕێكخراوی قاعیده هه‌میشه خۆی وا پیشانی دونیا ده‌دات كه ڕێكخراوێكی یه‌كگرتوو و پته‌وه، بڕواداری ئه‌ندامه‌كانی یه‌كی ده‌خات كه سه‌ر به هیچ فیكرێكی سه‌له‌فی دیاریكراو نین، ئه‌ماده‌یی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ش بۆ گیان به‌خشین له‌پێناو ئه‌و بیروباوه‌ڕه‌ی هه‌ڵیان گرتووه. هه‌روه‌ها ڕێكخراوی قاعیده له ڕێگای سه‌ركرده‌كانی وه‌كو ئوسامه بن لادن و ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری ئه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نن كه هێزی ئه‌و ڕێكخراوه له په‌یوه‌ستبوونی ئه‌ندامانیه‌تی تا مردن. به‌ڵام ڕاستیه‌كان ده‌ریان خست كه جبوری ئاشكرای كرد ئه‌و ڕێكخراوه له ناو خۆیدا زۆر له‌رزۆكه و وێڕای ئه‌و ململانێ خوێناویه‌ی كه له نێوان سه‌ركرده‌كانیاندا هه‌یه، دووبه‌ره‌كییه‌كه‌یان گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته‌ی كه یه‌كتر توش بكه‌ن و ناوی یه‌كتر بده‌ن، ئه‌و پیاوه جه‌ختی كرده‌وه كه زۆربه‌ی عێراقیه‌كان وازیان له‌و ڕێكخراوه هێنا دوای ئه‌وه‌ی ساخته‌چیه‌تی ئه‌وانه‌یان بۆ ئاشكرا بوو.
ئه‌و دانپدانانه‌ی جبوری ئه‌وه‌ی دووپاتکرده‌وه که زۆرێك له ئێمه ئه‌مڕۆ ده‌یزانین، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ئه‌مڕۆ ڕێكخراوی قاعیده له سه‌ره‌مه‌رگی دایه و له‌وانه‌یه ئه‌و سه‌ره‌مه‌رگه‌شی زۆر نه‌كێشێت.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





رێكخراوی قاعیده وه‌ك گروپێك ده‌ستی پێكرد كه ئامانجێكی بۆ خۆی دایاریكرد ئه‌ویش بریتیه گرتنه‌وه‌ده‌ستی پێگه‌یه‌كی پێشه‌نگ بۆ ئیسلام و موسوڵمانان له جیهاندا كه هیچ شتێك نازانێت بێجگه له هێز وه‌ك یاسایه‌ك بۆ مامه‌ڵه‌كردن و رێزی پیاوچاك و لاواز و خۆشه‌ویستانی ئاشتی ناگرێت وه‌ك ناچاریه‌ك نه‌ك وه‌ك هێز. سه‌ركرده و پاره‌به‌خشی ئه‌م رێكخراوه گه‌ڕایه‌وه لای خوا (ئه‌مه‌ش بڕوای شه‌خسی خۆمه) بۆیه زوڵمه كه ناوی ئه‌م رێكخراوه به‌ڕێزه له كۆمه‌ڵێك بنرێت كه مه‌رامی دیكه‌یان هه‌یه كه نازانین كێن و كێ كۆمه‌كیان ده‌كات یان بۆ به‌دیهێنانی چ به‌رژه‌وه‌ندیه‌ك كارده‌كه‌ن. مۆسادی ئیسرائیلی دزه‌ی كردۆته ناو هه‌موو پێگه‌كان و زۆربه‌ی رێكخراوه عه‌ره‌بیه‌كانه‌وه و ئه‌وه‌ی ده‌مان بات به‌ڕێوه هه‌ر ئه‌وه‌یه كه ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌ی ئێستا ده‌بات به‌ڕێوه بۆ ده‌رخستنی ئیسلام به‌شێوه‌یه‌ك كه خوای قبوڵی ناكات ئ رۆژگاریش بۆمان ده‌رده‌خات.