له‌وانه‌یه باسكردنی كێشه‌ی بوونی ئێران له عێراق بووبێته مه‌ته‌ڵ. له‌وانه‌یه له سه‌ره‌تادا ڕاستی ئه‌و ده‌ست تێوه‌ردانه سه‌رسوڕهێنه‌ر بووبێت، ده‌بێت ئه‌وه‌ش بگوترێت كه قۆناغی دوای ڕوخانی ڕژێمی پێشوو، بووه هۆی له‌ده‌ستدانی ئاساییش له وڵات. هه‌ندێك لایه‌نی هه‌رێمی كه هه‌ستیان كرد به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان درێژده‌بنه‌وه بۆ ناو عێراق و له‌پێناو كاراكردنی ده‌سته‌ڵاتی خۆیان، هه‌وڵیان دا ڕۆڵێك ببینن. دیاره مێژویش ئه‌و ڕۆڵه به هه‌موو ده‌ره‌نجامه‌كانیه‌وه تۆماری ده‌كات، كه خۆی بینییه‌وه له كرده‌كانی توندوتیژی ئه‌و گروپه چه‌كدار و میلیشیاتانه‌ی كه پشتیان به‌و لایه‌نه هه‌رێمییانه ده‌به‌ستن.
ده‌ستتێوه‌ردانی ئێران له هه‌موویان زه‌بروزه‌نگ تر بوو له ده‌ره‌نجامی ئه‌و ڕۆله نێگه‌تیفه‌ی ده‌زگای هه‌واڵگری ئیران له به‌سرا به تایبه‌تی و له پارێزگاكانی تری وڵات به گشتی ده‌یان بینی، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای هه‌واڵگری عێراقی، محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا ئه‌لشه‌هوانی، له هه‌ندێك ڕاگه‌یاندنی ته‌له‌فزیۆنیدا گوتی كه‌سانی سه‌ر به ده‌زگاكه‌ی، هه‌رزوو توانیویانه ئاشكرای بكه‌ن كه ئێران ده‌ست له كاروباری عێراق وه‌رده‌دات. گوتیشی "ئیران یاریزانی بنچینه‌ییه له‌سه‌ر ئه‌و گۆڕه‌پانه‌دا".
شه‌هوانی ڕه‌خنه‌ی له ئیران گرت چونكه "پشتیوانی له توندڕه‌وی هه‌موو تایفه عراقییه‌كانی سوننه و شیعه ده‌كات، هه‌روه‌ها پشتیوانی له ڕێكخراوی قاعیده‌ی تیرۆریست ده‌كات، وێڕای ئه‌و جیاوازیه فیكری و باوه‌رگری كه هه‌یانه".
هه‌ندێك لایه‌نی عێراقی خاوه‌ن بیروڕای هه‌مه‌جۆر، ده‌ڵێن، ژێرخانی عێراق ڕووبه‌ڕووی وێرانكردن و خاپووركردن ده‌بێته‌وه به‌هۆی ئه‌و ده‌سته و تاقم و میلیشیاتانه‌ی كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پێشتیوانییان لێ ده‌كرێت، كه كار بۆ پێکان و داڕمانی ئابووری عێراق و دزینی ده‌رامه‌ته‌كه‌ی ده‌كه‌ن. هه‌ندێك به‌رگریكاریش له‌و بوونه پێیان وایه ئێران كار له‌سه‌ر دژایه‌تیكردنی بێگانه ده‌كات له عێراق، ئه‌وه‌شیان له بیرخۆیان بردۆته‌وه كه ئیران ده‌یه‌وێت عێراق به لاوازی بمێنێته‌وه.
چاودێران پێیان وایه كه ئێران سوودمه‌نده له‌و گه‌ڕه‌لاوژێیه‌ی كه تێكڕای عێراق به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت و له‌ده‌ستدانی كۆنترۆڵی هه‌ندێك شوێنی وڵات له لایه‌ن ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌تیش. هه‌روه‌ها ده‌یه‌وێت هه‌ندێك هێزی نیشتمانی له گۆڕه‌پانی عێراق دووربخاته‌وه، سه‌رباری ئه‌وه‌ش به‌ڕه له ژێر پێی لیبڕالیه عێراقیه‌كان ڕابکێشێت له‌لایه‌ك و پشتیوانیش له‌و هێزه ئاینیانه بكات كه گومانی زۆر هه‌یه پشتیان به ئێرانه‌وه قایم بێت، له لایه‌كی تره‌وه. هه‌ندێكیش پێیان وایه كه ئێران هه‌وڵده‌دات سیستمی ویلایه‌تی فه‌قیه (ده‌سته‌ڵاتی پیاوه ئاینیه‌كان) له عێراق دابمه‌زرێنیت بۆ ئه‌وه‌ی كۆپیكراوی هه‌مان ئه‌و ڕژێمه بێت كه له ئێران کاربه‌ده‌سته.
گۆڕه‌پانی سیاسی عێراقی تا ئێستا هیچ ڕاگه‌یاندنێكی ڕۆشنكه‌ره‌وه‌ی سه‌باره‌ت به‌و ده‌ستوه‌ردانه نه‌دركاندووه. به‌ڵام هه‌موو سیاسه‌تمه‌داره‌كان داوایان له حكومه‌ت كرد كۆتایی به‌و ده‌ستوه‌ردانه بێنێت كه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نێكی دیاركراوه، به‌ڵام لایه‌نه‌كه‌یان دیاری نه‌كردووه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش كه عێراق ناڕه‌زایی خۆی ده‌ربڕی له‌سه‌ر ئه‌و كارانه‌ی ئێران ده‌یانكات سه‌باره‌ت به دزینی كێڵگه نه‌وتیه‌كانی سه‌ر سنووری نێوان هه‌ردوو وڵات و کێڵگه‌کانی نێو خاكی عێراق، هه‌ر بۆ زانینیش ئه‌و ده‌سته و تاقمانه‌ی كه نه‌وتی عێراق ده‌فڕێنن له ژێر سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌وخۆی ده‌زگای هه‌واڵگری ئێرانی‌دا كار ده‌كه‌ن له به‌سرا، ئه‌مه‌ش به گوێره‌ی هه‌ندێك دزه هه‌واڵی ناو ڕۆژنامه‌کاندا.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه ڕوداوانه‌ی که له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی عێراق ڕویدا له ماوه‌ی ڕابوردودا، وده‌ستگیركردنی ژماریه‌ه‌ك له كه‌سانی سه‌ر به هه‌واڵگری ئێرانی، كه هه‌ندێكیان سیفه‌تی دبلۆماسیشیان هه‌ڵده‌گرت، به‌ڵام ڕووداوه‌كان ده‌یسه‌لمێنن که هیچ دوكه‌ڵێك بێ ئاگر نیه. ئه‌مه‌ش ڕاستییه‌كانی بارودۆخی ناو عێراقن و پێویستی به له بێژه‌نگدانێكی ڕاسته‌قینه هه‌یه بۆ هه‌موو كێشه هه‌رێمی و ناوخۆییه‌كان.
به‌و ئاڕاسته‌یه‌شه‌وه شێخ سه‌باح مالیكی، گه‌وره‌ی شێخه‌كانی هۆزه‌كانی به‌نی مالیكه، به مه‌وتنی گوت "ئێران له پشت شه‌ڕه ناوخۆییه‌كانی به‌سرا‌وه‌یه، هه‌وڵی دامه‌زراندنی ئیمپراتۆریه‌تێك ده‌دات پایته‌خته‌كه‌ی به‌سرا بێت".
جێگای ئاماژه‌یه كه هه‌ندێك ناوه‌ندی په‌یوه‌ستدار به حكومه‌ت پێیان وایه كه پشتیوانی ئێران بۆ هه‌ندێك ده‌سته‌ی شیعه مه‌زهه‌ب، وای لێكردوون ڕه‌وتی سه‌در بكه‌ن به چه‌ترێك بۆ جێبه‌جێكردنی ئامانجه‌كانی، چونكه هانی ده‌سته و تاقمه چه‌كداره‌كانی ده‌دا.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





من سیاسه‌تمه‌دارێك یاخود شاره‌زاییه‌کی بواری سیاسی نییم، به‌ڵکو ڕقیشم له سیاسه‌ته، به‌ڵام هه‌ر له‌به‌ر شانازییم به عێراقیه‌تی خۆم گله‌یی له هیچ که‌سێك ناکه‌م جا چ ئێرانی..سوری یان ته‌نانه‌ت ئه‌مه‌ریکیش بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی گله‌یی له‌سه‌ره ته‌نها ئێمه‌ی عێراقی خۆمانین، هه‌رده‌م وڵاته‌که‌مان ده‌که‌ینه مۆڵگا و مه‌لاسی بێگانه به‌ڵام ده‌یکه‌ن به دۆزه‌خ بۆ هاوڵاتی خۆمان، ئه‌گه‌ر ئه‌و هاوڵاتیانه هه‌ستی به‌هاوڵاتی بوونیان له‌ناخدا نه‌بوایه، ئه‌وا بێگومان وڵاتیان به‌جێده‌هێشت و ته‌نانه‌ت بیریان له‌وه ده‌کرده‌وه که چۆن هه‌ڵبێن و له‌و وڵاته ڕابکه‌ن! ئا لێره‌دا کێ تاوانباره و گله‌یی هه‌ڵده‌گرێت؟ با لێره‌دا ته‌نها بیر له‌وه بکه‌نه که چۆن ڕوحیه‌تی وابه‌سته‌بوون به نیشتیمان له ناخی هاوڵاتیاندا بسه‌پێنن له پێناوی به‌ده‌ستهێنانی ئاخیره‌تی خۆ‌یا..دونیا ته‌نها چڵکی ده‌سته و ئاقیبه‌ت ماوه‌یه.
له‌عنه‌تی خوا له هه‌موو که‌سێك که خۆی ده‌قورتێنێته وڵاته خۆشه‌ویسته‌که‌مان و وێرانی ده‌کات جا سه‌ر به هه‌رچی مه‌زهه‌بێك بێت شیعه یان سوننه یان وه‌هابی توندڕه‌و و یه‌هودی، و به‌شیعه‌کانی عه‌لی ده‌ڵێم بۆچی هێشتتان سوننه‌کان گاڵته‌مان پێبکه‌ن و پێمان پێبکه‌نن، ئێمه ئێوه‌مان زۆر خۆشده‌ویست و ئێستا ڕقمان له ئێوه‌یه. به‌خوا ئه‌وه ئه‌و وانانه نینه که ئیمام خومێنی فێریکردن، ڕه‌حمه‌تی خوا له گیانی پاکی.