به‌درێژایی چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوو، ڕوون بووه‌وه كه عێراق هه‌نگاوی گه‌وره به‌ره‌و ڕووگه‌ی ڕاسته‌وانه ده‌هاوێت له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی ئاسایش و سیاسی‌دا، به‌ئاڕاسته‌ی دووپاتكردنه‌وه‌ی شكۆمه‌ندی ده‌وڵه‌ت و پشتیوانی سه‌روه‌ری یاسا و كاراكردنی پڕۆسه‌ی سیاسی. له‌سه‌ر ئاستی ئاسایش‌دا، له‌وانه‌یه گرنگترینیان بڕیاری ڕاستودروستی حکومه‌ت له به‌ئامانجگرتنی میلیشیات و گروپه لاده‌ره‌كان له یاسا له پارێزگای به‌سرا و شاری سه‌در، بوبێت. بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ ئه‌و میلیشیاتانه گاڵته‌یان به ژیانی هاوڵاتیان ده‌كرد، شێوه ژیانێكی تاریكییان به‌سه‌ر ئه‌و شوێنانه‌دا ده‌سه‌پاند كه ده‌سته‌ڵاتییان تێدا ده‌ڕۆیشت، به قۆزتنه‌وه‌ی حاڵه‌تی گواستنه‌وه و ئه‌و ڕكابه‌ریانه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی ده‌وڵه‌تی عێراقی ده‌بوونه‌وه، له كاتێكدا كه خه‌ریكی بیناكردنی دامه‌زراوه‌كانی ئاسایش و یاسای گونجاو بۆ عێڕاقێكی نوێ و دیموكراسی بوو. لێره‌وه ئه‌و گروپانه نه‌بوونی حكومه‌تییان له‌هه‌ندێك شوێندا قۆزته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاتی خۆیان به هێزی چه‌ك و تۆقاندن بسه‌پێنن. پاشان بڕیاری بوێرانه‌ی حكومه‌ت ڕاگه‌یه‌نرا بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و گروپ و میلیشیاتانه له پارێزگای به‌سرا، بۆ ئه‌وه‌ی هاوكێشه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی شكۆی ده‌وڵه‌ت و سه‌روه‌ری یاسا له‌و پارێزگایه گرنگه بگۆڕێت و خه‌ڵكی پارێزگاش ئازادی و هه‌ستكردن به ژیانێكی سروشتی دوور له زه‌بری میلیشیاكان ده‌ستپێبكه‌ن. ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و میلیشیا و گروپانه له شاری سه‌در بریتییه له درێژبوونه‌وه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه‌ی بڕیاری حكومه‌ت كه له به‌سرا ده‌ستی پێكرد. پاككردنه‌وه‌ی ئه‌و شاره گه‌وره‌یه له گروپه لاده‌ره‌كان له یاسا نه‌ك هه‌ر خه‌ڵكی ئه‌و شاره له زوڵمی میلیشیاته‌كان ڕزگار ده‌كات، به‌ڵكو ئه‌وه‌ش ده‌سه‌لمێنێت كه ده‌وڵه‌تی عێراقی نوێ ده‌توانێت به‌ڵێنه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی له‌ئاستی هاوڵاتییدا به‌تایبه‌تیش له به‌غدای پێته‌خت، بێنێته جێ.
سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئاسایش هه‌ر له ڕاوه‌دونانی میلیشیاته‌كان له باشووری وڵات و له پێته‌ختیشدا سنووردار نه‌بوو، به‌ڵكو درێژبو‌وه‌وه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڕێكخراوی قاعیده به كاراییه‌كی ئاشكرا. هه‌ربۆیه له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی ڕابردوودا ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده‌كانی ئه‌و ڕێخراوه كوژراون و به‌دیل كه‌وتوونه‌ته ده‌ست هێزه‌كانی ئاسایشی عێراق و هاوپه‌یمانه‌كانی، هه‌روه‌كو له دیاله و موسڵ و سامه‌ڕا ڕوویدا. شکستهێنانی ڕێكخراوی قاعیده له به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتنه یه‌ك له دوایه‌كه‌كانی ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تی عێراق له ڕاوه‌دوونان و كۆتایی پێهێنانی گه‌وره ئه‌ندامانی قاعیده ده‌ریده‌خات كه جه‌نگی عێراقییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕێكخراوه زۆری نه‌ماوه بگاته به‌شی كۆتایی به‌سه‌ركه‌وتنێكی عێراقی چاوه‌ڕێكراو. ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ش بوو كه حكومه‌ت دووپاتی له‌سه‌ر كرده‌وه كه هێزه‌كانی ئاسایش به‌نیازی پاكماڵكردنی هه‌ندێك ده‌ڤه‌ری موسڵن له پاشماوه‌كانی ڕێكخراوه‌كانی قاعیده و هاوچه‌شنه‌کانیان كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن له شاره‌كه‌دا كۆ ببنه‌وه بۆ ده‌ستكردن به وه‌شاندنی هێرشه‌كانیان له‌وێوه، دوای ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م مۆڵگاکانی تری خۆیان له‌ده‌ست دان.
به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی سیاسی‌دا، هه‌ندێك كرانه‌وه‌ی دیاری به‌خۆوه بینی، ده‌توانین ناوی لێ بنێین هه‌ڵوێستی بوێرانه‌ی حكومه‌ت له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی میلیشیات و گروپه له یاسا لاده‌ره‌كان له به‌سرا و به‌غدادا. ئه‌و هه‌ڵوێسته بۆ هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی دڕدۆنگ ئاشكرابوو كه حكومه‌ت جیددییه له سه‌پاندنی شكۆمه‌ندی ده‌وڵه‌ت له هه‌موو ناوچه‌كانی وڵات، چ له‌و شوێنانه‌ی كه میلیشیاتی تێدان، یاخود ئه‌و شوێنانه‌ی ڕێكخراوی تیرۆریستی وه‌كو قاعیده‌ی تێدان. ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی دروستی حكومه‌ت هه‌ندێك له لایه‌نه سیاسییه‌كانی ڕازی كرد كه پشتیوانی له حكومه‌ت بكه‌ن له هه‌وڵه‌كانی بۆ سه‌پاندنی ده‌سته‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت. لێره‌وه‌یه ده‌توانین بڕیاری به‌ره‌ی ته‌وافوقی پۆزه‌تیف ببینین به گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ حكومه‌ت، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌ره‌یه پشتیوانی له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌سرا و شاری سه‌در كرد و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی به ڕووگه‌یه‌كی ڕاست هه‌ژمار كردن. وێڕای ئه‌وه‌ش، یه‌كده‌نگییه‌كی سیاسی له‌نێوان حكومه‌ت و ئۆپۆزسیۆندا، له‌ناو خودی پڕۆسه‌ی سیاسی‌دا هه‌یه، سه‌باره‌ت به گرنگی یه‌كبوونی كۆششی سیاسی عێراقییه‌كان له‌پێناو پاراستنی ئاسایشی وڵات و یه‌كیه‌تییه‌كه‌ی و ڕێگرتن له ده‌ستوه‌ردانه‌كانی بێگانه كه خێریان بۆ ئه‌و وڵاته ناوێت. به‌تایبه‌تیش دوای ئۆپه‌راسیۆنی به‌سرا و ئاشكراكردنی ئه‌و وێرانكردنه بێسنووره‌ی ئێران له به‌سرا‌دا.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





یه‌كه‌م شت، ئێمه، هه‌موو عێراقیه‌كان پێویسته سوپاسی مالیكی بكه‌ین و سوپاسی ده‌ستپێشخه‌رییه چاونه‌ترسه‌كانی بكه‌ین له گرتنه ده‌ستی ئاسایش له عێراقدا. هه‌مووان ده‌زانین ئه‌وه‌ی كه ئه‌م حكومه‌ته ده‌یكات ئازایانه‌یه و پێویستی به كۆمه‌كی هاوڵاتیانی وه‌ك ئێمه هه‌یه. دووه‌م، پێموایه حكومه‌تی عێڕاقی پێویسته كار بكات له‌سه‌ر بنیاتنانی متمانه له‌نێو خه‌ڵكیدا تاوه‌كو ئه‌وانیش كۆمه‌كی حكومه‌ت و خۆشیان بكه‌ن. مه‌سه‌له‌كه متمانه و بڕواپێبوونه كه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵك پشیتوانی له حكومه‌ت بكه‌ن. له‌به‌رئه‌وه پێویسته پرسیاره‌كه ئه‌وه‌بێت چۆن بتوانین ئه‌مه بكه‌ین؟ من یه‌ك دوو شت پێشنیاز ده‌كه‌م، یه‌كه‌م پێویسته هه‌موومان له ئاستی چڤاكه‌كانه‌وه ده‌ستپێبكه‌ین، ئه‌ویش له رێگه‌ی دروستكردنی تۆڕی جڤاكی و گروپ كه راسته‌خۆ بڕیارده‌ربكه‌ن له‌باره‌ی ویست و پێویستیه‌كانیانه‌وه. و گروپی له‌و جۆره ده‌توانن پێشنیازی گۆڕان بخه‌نه به‌رده‌ستی ده‌سته‌ڵاتداران له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی. ئه‌مه‌ش هیوا ده‌به‌خشێت به خه‌ڵك به‌وه‌ی كه قسه‌یان ده‌خوات له پرۆسه‌ی بڕیارداندا و به‌م پێیه‌ش متمانه دروست ده‌بێت. دووه‌م، میدیای ئازادیش پێویسته. مه‌وتنی نمونه‌یه‌كی باشه كه لایه‌نه پۆزه‌تیڤه‌كانی مه‌سه‌له‌كان پیشان ده‌دات. ئێمه رۆژانه گوێمان له چیرۆكه خه‌مگینه‌كان ده‌بێت به‌ڵام به ده‌گمه‌ن گوێبیستی هه‌نگاوه باشه‌كان ده‌بین. پێویسته نمونه‌ی زیاتری میدیای له‌م جۆره‌مان هه‌بێت تاوه‌كو لایه‌نی باشه پیشانی خه‌ڵكی بده‌ین و هیوا ببه‌خشین به خه‌ڵكی. له‌به‌ر ئه‌وه دیسانه‌وه، له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ پێویسته خه‌ڵكی تێكه‌ڵ بن و متمانه بكه‌ن به حكومه‌ته ئازاكه‌ی مالیكی و میدیای ئازادی وه‌ك مه‌وتنی. سوپاس بۆ خوێندنه‌وه‌ی سه‌رنجه‌كانم هیوا دارم له داهاتوودا به‌شداری زیاتر بكه‌م من ناوم جه‌ماله و مامۆستای ئنیگلیزیم له عێراق. ئاشتی.