مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانی عێراق، ژماره‌یه‌كی زۆری پارچه‌ی شوێنه‌وار و ئاسه‌واری سه‌رده‌می مرۆڤی یه‌كه‌می بۆ مرۆڤایه‌تی تۆمار كردوون كه شارستانیه‌تیه‌كانی درێژ ده‌بنه‌وه بۆسه‌ره‌تای پێكهاته‌ی مرۆڤایه‌تی. به‌دوا شوێنه‌واریش كه مرۆڤ له‌سه‌ر ئه‌و زه‌ویه به‌جێی هێشتوون كۆتایی نایه‌ت، به هه‌موو ئه‌و شارستانیه‌تانه‌ش تێپه‌ڕبوون كه ململانێ‌یان له‌سه‌ر ئه‌و زه‌ویه كردووه.
مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانی كه له ناوه‌ڕاسته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو دامه‌زراوه، به‌به‌رده‌وامی سه‌رچاوه‌یه‌ك بووه بۆ هه‌موو ئه‌و شوێنه‌وارانه‌ی كه به‌درێژایی نه‌خشه‌ی عێراق بڵاوبوونه‌ته‌وه، به‌ر له‌وه‌ی تاڵانكاری ده‌ستی بۆ درێژ بكات و چه‌ته تاوانكاره‌كان و بازرگانانی شوێنه‌وار بیفڕێنن، ئه‌وانه‌ی به‌رده‌وام به‌دوای فڕاندنی ئه‌و ئاسه‌وارانه بوون بۆ ده‌ره‌وه‌ی عێراق.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی شوێنه‌وار و كه‌له‌پور، ئه‌میره عیدان گوتی، "ده‌سته، زانیاری لایه هه‌ندێك له‌و شوێنانه ده‌ستنیشان ده‌كات كه ئه‌و موڵكانه‌ی مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانی كه دوای ڕوخانی ڕژێم له 2003 دا بۆ ژماره‌یه‌ك وڵاتی جیاواز به‌تاڵان بردران"، ڕوونیشی كرده‌وه كه "ده‌سته بێ پشوودان كار بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و پارچانه له ڕێكای پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تی (ئینته‌رپۆل)ه‌وه ده‌كات".
عێدان ئه‌وه‌شی گوت "ئه‌وه‌ی له مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانی عێراقی به تاڵان بردراوه به هه‌زاران پارچه ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ڕۆژانه له‌سه‌ر پێگه شوێنه‌وارییه‌كان ده‌بینرێت له خودی تاڵانكردنی مۆزه‌خانه‌ی عێراقی ترسناك تره".
شایانی ئاماژه‌یه كه زیاتر له 12 هه‌زار پێگه‌ی شوێنه‌واری له هه‌موو عێراقدا هه‌ن، زۆربه‌ی جارانیش ئه‌و پێگانه له‌لایه‌ن شوێنه‌وار فڕێنه‌ران تاڵان ده‌كرێن به هۆی هه‌ڵكه‌وتنی ئه‌و پێگانه له شوێنی بیابانی دوور و ئه‌سته‌مه‌ی چاودێری كردنیان.
"مۆزه‌خانه‌ی عێراقی له كۆی 16 هه‌زار پارچه‌ی كه دوای ڕوخانی ڕژێم له 2003 دا تاڵان كرابوو، ته‌نها 5000 پارچه‌ی شوێنه‌واری گه‌ڕاندۆته‌وه" ئه‌وه‌ش به گوێره‌ی قسه‌کانی عێدان.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی شوێنه‌وار و كه‌له‌پور، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه، "كۆشكی مۆزه‌خانه‌كه دوای تاڵان كرانی به ته‌واوی وێران كراوه، بۆیه پێویستی بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌یه‌كی ته‌واو هه‌یه". ئه‌و به‌رده‌وام بوو گوتی، "به هاوكاری یه‌كێك له بنكه زانستییه‌كانی ڕۆما، له‌كۆی 18 هۆڵ، ته‌نها دوو هۆڵمان نۆژه‌ن كردونه‌ته‌وه كه ئه‌وانیش هۆڵی ئاشوری و هۆڵی ئیسلامین. هۆڵه‌كانی تریش پێویستیان به نۆژه‌ن كردنه‌وه هه‌یه، ئه‌مه‌ش كارێكه و پێویستی به بڕه‌پاره‌یه‌كی زۆر هه‌یه".
عێدان درێژه‌ی به قسه‌كانی دا و گوتی، "گیروگرفتی زۆر هه‌ن له‌مپه‌رن له‌به‌رده‌م كردنه‌وه‌ی ده‌زگاكانی مۆزه‌خانه‌که، له‌وانه‌ش نه‌بوونی زه‌مینه‌یه‌كی شیا بۆ هاتنه‌ژووره‌وه‌ی گه‌شتیارییه‌كان و بوونی گرێنتی ته‌واو بۆ پێشوازی لێكردنیان و پاراستنیان".
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه یارمه‌تیده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری مۆزه‌خانه‌كانی عێراق موحسین حه‌سه‌ن عه‌لی ڕوونی كرده‌وه كه "له ساڵی 2003وه تا ئێستا هه‌وڵ و كۆششێكی به‌رده‌وام هه‌یه به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شوێنه‌واره عێراقییه دزراوه‌كان". گوتیشی، "هه‌ندێك ده‌وڵه‌ت، هاوده‌نگ بوون له‌گه‌ڵ داوای عێراق و خۆشحاڵییان ده‌ربڕی، هاوسۆزیشن له‌گه‌ڵ گه‌لی عێراق بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شوێنه‌واره‌كانی".
عه‌لی گوتی "ئه‌رده‌ن 1300 پارچه‌ی شوێنه‌واری دزراوی مۆزه‌خانه‌ی عێراقی ڕاده‌ستی عێراق كردۆته‌وه. سوریاش 700 پارچه‌ی شوێنه‌واری ڕاده‌ست كردۆته‌وه".
گوتیشی "كۆششه‌كانی حكومه‌تی عێراق به‌رده‌وامن بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شوێنه‌واره‌كان له ڕێگای نامه‌گۆڕینه‌وه‌ی به‌رده‌وام له نێوان حكومه‌ت و پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تی (ئینته‌رپۆل) دا"، به‌رده‌وام بوو و گوتی "تا ئه‌و چركه ساته‌ش هیچ پارچه شوێنه‌وارێكمان له ده‌وڵه‌ته ئه‌وروپیه‌كان وه‌رنه‌گرتۆته‌وه".
وه‌زیری گه‌شتیاری و شوێنه‌واری محه‌مه‌د عه‌باس عوره‌یبی گوتی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌دا گفتوگۆی كردووه كه په‌یوه‌ندی به شوێنه‌واری عێراقییه‌وه هه‌یه له پێناو گه‌ڕاندنه‌وه‌یان، گوتیشی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی گه‌شبینه سه‌باره‌ت به‌و پرسه.
وه‌زیر پێكهێنانی لێژنه‌ی تایبه‌تمه‌ندی له سوپا و پۆلیس ئاشكرا كردن له‌پێناو پاراستنی پێگه شوێنه‌وارییه په‌رتوبڵاوه‌كان به‌درێژایی وڵات.
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه




