ئه‌گه‌ر پێشتر بچوكترین گومان هه‌بووبێت له‌و ده‌ستوه‌ردانه به‌رفراوانه‌ی كه ئێران له كاروباری دراوسێكه‌ی عێراق ده‌یكات، ده‌بێ ئیتر ئه‌و گومانه بڕه‌وێته‌وه دوای ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی سه‌ردانی شاندێکی په‌رله‌مانی بۆ ئێران، بۆ خستنه‌ڕووی دۆسیه‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی كه تێوه‌گلانی فه‌یله‌قی قودس له چه‌كداركردن و ڕاهێنانی میلیشیا‌كان و گروپه تایبه‌ته‌كان ئاشكرا ده‌كه‌ن، ڕاگه‌یاندرا.
وته‌بێژی فه‌رمی به‌ناوی حکومه‌تی عێراقی عه‌لی ده‌باغ سه‌ردانی شاندی په‌رله‌مانی عێراق بۆ ئێران دووپات ده‌كاته‌وه، مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ش ده‌گێڕێته‌وه بۆ "دووپاتكردنه‌وه‌ی ناڕازیبوونی ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی عێراق و ڕاگرتنی ده‌ستوه‌ردانی زیانبه‌خش و هه‌ر كۆششێكی ئاسایش و چه‌كداركردن له دژی هه‌وڵ و كۆششه‌كانی حکومه‌تی عێراقدا".
ده‌باغ گوتی "حکومه‌تی عێراق هه‌وڵ ده‌دات به‌ر له هه‌ر ده‌ستوه‌ردانێكی زیانبه‌خش له عێراق بگرێت، شاندێکی په‌رله‌مانیش له‌سه‌ردانێكی ئێران دان، به نیازی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵیه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی پرسیاری گرنگ له سه‌رانی ئێران بكه‌ن، كه حکومه‌تی عێراق ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كی به‌تین له‌نێوان هه‌ردوولادا هه‌بێت له‌سه‌ر بناغه‌ی ئه‌و بنه‌ما نه‌گۆڕانه‌ی كه بانگهێشتمان بۆ كردووه، كه ئه‌ویش دووپاتكردنه‌وه بووه بۆ ڕێپێنه‌دانی ئێران و هه‌ر ده‌وڵه‌تێكی تر له ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی عێراق. ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌و بنه‌ما نه‌گۆڕانه‌ی كه عێراق هه‌وڵی بۆ ده‌دات".
ئه‌و به‌رده‌وام بوو و گوتی "نامه‌یه‌ك له‌حکومه‌تی عێراق نێردراوه، خۆی له ڕه‌تكردنه‌وه‌ی هه‌موو كۆششێكی ئاسایش و ڕاهێنان و چه‌كداركردندا ده‌بینێته‌وه كه ڕكابه‌ر و شانبه‌شانی كاری ده‌وڵه‌ت بێت". گوتیشی، "ئێمه هیچ ده‌ستوه‌ردانێكی هه‌رێمی له‌كاروباری ناوخۆی عێراقدا قبوڵ ناكیه‌ن".
له‌لایه‌كی تره‌وه له‌و كاته‌ی ده‌باغ ئه‌وه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌سرا به فه‌رمانی سه‌ركرده‌ی هێزی قودسی ئێرانی قاسم سلێمانی ڕاگیرابێت، دووپاتیشی كرده‌وه كه ته‌نها حكومه‌ته ئه‌و لایه‌نه‌ی بڕیار ده‌دات و ده‌یه‌وێت یاسا له به‌سرا یا له هه‌ر شارێكی تر بچه‌سپێنێت. ده‌باغ دان به ده‌ستوه‌ردانه‌كانی ئێران‌دا ده‌نێت، كه قه‌باره‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كرد و ده‌ڵێت "به‌ڵێ ده‌ستوه‌ردانی ئێران هه‌یه و هۆكاری پاڵه‌په‌ستۆ پێك ده‌هێنێت، ئێمه‌ش هه‌وڵ ده‌ده‌ین له قه‌باره و شوێنه‌واره‌كان و زیانه‌كانی كه‌م بكه‌ینه‌وه".
هه‌روه‌ها دووپاتی ده‌كاته‌وه كه هه‌ندێك به‌رپرسی عێراقی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی هێزی قودسی ئێرانی قاسم سلێمانی یه‌كتریان بینیوه و گوتی "ڕێزدار سلێمانی به‌رپرسێكی ئاسایشه، هه‌ندێك به‌رپرسی عێراقیش دیداریان له‌گه‌ڵ سازداوه، كارێكی ئاساییه كه به‌رپرسانی عێراقی دیدار ساز بكه‌ن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ته جیاوازه‌كان بۆ گه‌یاندنی په‌یامه‌كانیان و ناساندنی شێوه‌ی په‌یوه‌ندی دوولایه‌نه، به‌ڵام ڕێزدار سلێمانی هه‌رگیز خاوه‌نی بڕیاری ڕاگرتنی شه‌ڕی به‌سرا نه‌بووه".
شاندی په‌رله‌مانی عێراقی له كۆبه‌ندی (ئیئتیلافی) عێراقی یه‌كگرتوودا پێنچ ئه‌ندام له‌خۆ ده‌گرێت، له نێوانیشیاندا خالید عه‌تیه جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، هادی عامری و عه‌لی ئه‌دیبن، كه ڕوویان له ئێران كردووه و به‌ڵگه و دانپێدانانه‌كان و دۆكومێنت و وێنه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیشیان له‌ده‌سته، كه په‌نجه بۆ هه‌ندێك لایه‌نی ئێرانی درێژ ده‌كه‌ن به ئه‌نجامدانی ڕاهێنان و چه‌كداركردنی لایه‌نی عێراقی. ئه‌سته‌مه ئاستی سه‌ركه‌وتنی ئه‌ركی ئه‌و نوێنه‌ره بپێورێت تا تێپه‌ڕبوونی كاتێك، به‌ڵام بێ گومان ئێران ڕووبه‌ڕوو ده‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌ڵگانه‌ی كه ده‌ستوه‌ردانی ئێران یاخود ده‌ستوه‌ردانی هه‌ندێك لایه‌نی ئێرانی ده‌یسه‌لمێنن له كاروباری عێراقدا، هه‌روه‌كو ئێران ده‌خاته به‌رده‌م به‌پرسیاریه‌ته‌كانی و ئاستی باوه‌ڕپێبوونی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تیانه.
په‌رله‌مانتارێك ڕازی نه‌بوو بناسرێت، به مه‌وتنی گوت "شانده‌که له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی هێزی قودس قاسم سلێمانی یه‌كیان بینیوه و هه‌ندێك له‌و به‌ڵگه و دۆكومێنتانه‌یان خستونه‌ته به‌ر ده‌ست، كه ئه‌و ده‌ستوه‌ردانه دووپات ده‌كه‌نه‌وه".
ئه‌ڵبه‌ته سه‌ردانی ئه‌و شانده بۆ ئێران یه‌كه‌م سه‌ردانی له‌و بابه‌ته‌ی نیه، به‌ڵكو پێشتریش سه‌ردانی ئێرانیان کردوه.
به‌ڵام وته‌بێژ به‌ناوی حکومه‌تی عه‌لی ده‌باغ، دیدارێك له‌سه‌ر سنووری عێراق/ئێران دووپات ده‌كاته‌وه، له نێوان به‌رپرسێكی گه‌وره‌ی حکومه‌تی عێراق له‌گه‌ڵ ڕێزدار قاسم سلێمانی، كه له هه‌مان كاتدا نه‌یویست ناوی ئه‌و به‌رپرسه بێنێت.
بێگومان ئاشكراكردنی ئه‌و گفتوگۆیه له‌گه‌ڵ ئێران له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراق سه‌باره‌ت به‌و ده‌ستوه‌ردانه و ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنه وڕوژێنه‌رانه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازیه‌كه‌ی به‌سرا، ئاستی ده‌سته‌ڵاتی ئازاربه‌خشی ئێرانی له باشوور و له دڵی ده‌رامه‌ته‌كانی عێراقدا سه‌لماند، به‌تایبه‌تیش له به‌سرا. هه‌روه‌ها له ناوه‌ڕاستی عێراق و به‌تایبه‌تیش له به‌غدادا، هه‌ر ئه‌مه‌شه كه وتارێكی نوێی حكومه‌تی به‌غدا به‌دواوه بوو، كه وتارێكی توند بوو به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌ستوه‌ردانانه.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
سڵاوی خواتان لێبێت
به‌خوا ئێمه‌ی عێراقی خۆشمان نه‌مانده‌زانی که ئێران به‌مجۆره ڕقی له عێراقییانه، به‌ڵام ڕۆژگار هه‌موو شتێکی ئاشکرا کرد و ئێستا ته‌نانه‌ت نابیناش له‌م کاره تێده‌گات و ئه‌و ڕاستییه‌ی بۆ ڕوونبۆته‌وه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو حکومه‌ت به‌رپه‌رچی پاڵه‌په‌ستۆکانی ئێرانی دایه‌وه و به‌رژه‌وه‌ندی عێراقی له‌سه‌روی هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی تر دانا ئه‌وا بێگومان سه‌رده‌که‌وێت و قازانج ده‌کات، نه‌وه‌ك ته‌نها له لایه‌نی سه‌ربازی و داراییه‌وه، به‌ڵکو هه‌موو گه‌لی عێراق قازانج ده‌کات و قازانی پێده‌گات، ڕێزیشی بۆخۆی زیاد ده‌بێت و ڕێزی میلله‌تیش به‌لای خۆیه‌وه ده‌کێشێت، خوا هه‌موو ئه‌وانه‌ی کار له پێناو خێری عێراق و گه‌له‌که‌یدا ده‌که‌ن سه‌ربخات و مۆفه‌قیان بکات.
به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان ئه‌و شانده‌ی به‌ره‌و ئێران به ڕێکه‌وت شاندێکی ئاست به‌رز بوو به‌ڵام که‌سایه‌تییه‌کی که‌م بوو که ئه‌ویش که‌ریم شاهبوره (مۆفه‌ق ڕوبه‌یعی) بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نکه‌کانی ته‌سبیحه‌که ته‌واو بێت، که‌سێکی که‌سه ئه‌لفێکی به‌سه، به‌ڵام عێراقی نیشتیمان په‌روه‌رێکی به ڕه‌حمه.
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





نه‌خێر، ئێران ناحه‌زی عێراقیه‌كان نیه. به‌ڵام خاكی عێراق به‌كارده‌هێنێت بۆ شه‌ركردن له‌دژی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌مه‌ش گرفتێكی گه‌وره‌یه بۆ عێراق و عێراقیه‌كان.